سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیرى سوڕه‌تى عه‌له‌ق (العلق) .................96
نوسینى د.عائض عبدالله القرنى...وه‌رگێڕانى...نـه‌وا محمد سعید......نوسینگه‌ى ته‌فسیر.......له‌مه‌ککه دابه‌زیوه‌و نۆزده ئایه‌ته (بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ )به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
)اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) [العلق : 1[
قورئان بخوێنه‌وه و به‌ناوى په‌روه‌دگارت ده‌ست پێ بکه، که ته‌نها ئه‌و وه‌دیهێنه‌ره، چونکه به‌خوێندننه‌وه، زانست و زانین وه‌ده‌ست دێت و، خواى په‌روه‌دگار ده‌په‌رسترێ و، به‌ناوى خوا؛ فه‌ڕو سه‌رکه‌وتن و پشتگیریى وه‌ده‌ست ده‌که‌وێ.
)خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ) [العلق : 2[
ئه‌و خوایه‌ى له خوێنپاره‌یه‌ک، مرۆڤى به‌و شێوه‌یه دروستکردوه، جا گوێچکه‌و چاوى بۆ پێکهێناو، گیانى پێداکرد و، دواى چه‌ند قۆناغێک؛ ژیانى پێدا.
)اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ) [العلق : 3[
قورئان بخوێنه‌وه، بزانه په‌روه‌ردگارت زۆر چاکه‌کاره، به‌خشنده‌ى ئه‌و فراوانه، گه‌ربیخوێنیه‌وه؛ ده‌روت لێ ده‌کاته‌وه و، گه‌ر فێرى بوى، چاکه‌ى ئه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌کات، که‌تێى بگه‌یت.
)الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ) [العلق : 4[
ئه‌و خوایه‌ى نه‌ته‌وه‌کانى به‌پێنوس فێرى نوسین کردوه، ئه‌وانیش زانسته‌کانیان پاراست و، هه‌واڵه‌کانیان نوسیه‌وه‌و، شوێنه‌واره‌کانیان گواسته‌وه، ئه‌و پێنوسه که‌ته‌نێکى باریک و زه‌عیفه؛ مه‌ترسیه‌که‌ى گه‌وره‌یه و پایه‌کى به‌رزى هه‌یه.
)عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) [العلق : 5[
مرۆڤ که‌نه‌یده‌زانى، خوا فێرى کرد، له تاریکاییه‌کانى نه‌زانى ، به‌رزیکرده‌وه بۆ ڕوناکانى.
)كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَى) [العلق : 6[
به‌ڕاستى وایه، مرۆڤ که ئیمانى نه‌بوو، دارایی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی؛ فریوى ده‌دات و له خۆبایی ده‌کات، هه‌روا ماڵ و سامان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى سته‌م بکات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که به زوڵم و سته‌مکاریی و خراپه‌کاریی و فرت و فێڵ و فیز و لوت به‌رزیی و خۆ لێگۆڕان؛ سنوره‌کان ده‌به‌زێنێ.
)أَن رَّآهُ اسْتَغْنَى) [العلق : 7[
گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و دارابوو، سته‌م ده‌کات و یاخی ده‌بێت، گه‌ر له خوا نه‌ترسا؛ئه‌وا ئه‌وشتانه‌ى خوا حه‌ڕام و قه‌ده‌غه‌ى کردوه؛ ئه‌وکه‌سه پێشێلى ده‌کات و شته‌قه‌ده‌غه‌کراوه‌که ده‌کات و، واز له تاعه‌ت و فه‌رمانبه‌ریی خوا دێنێ و مافه‌کان نادات.
) إِنَّ إِلَى رَبِّكَ الرُّجْعَى ) [العلق : 8[
باهه‌مو ئه‌وانه‌ى سنور ده‌به‌زێنن و سته‌مکارن، دڵنیابن، که واده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلاى خوایه‌و، ئاکام و چاره‌نوسیان له‌ڕۆژى لێپرسینه‌و(قيامةت)دا بۆ لاى خوایه، تا تۆڵه‌ى زیاده‌ڕه‌وى له گوناهه‌کانیان وه‌ربگرێته‌وه، جا ئایا که‌سێ هه‌یه په‌ند وه‌رگرآ؟
)أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى) [العلق : 9[
ئه‌رێ سه‌رت له‌و که‌سه ناسوڕمێ، که ناهێڵێ به‌نده‌کانى خوا، تاعه‌تو فه‌رمانبه‌ریی خوا بکه‌ن و، ده‌بێته کۆسپ له‌به‌رده‌م ڕێى خوا‌و، ناهێڵێ خه‌ڵکان خواى وه‌دیهێنه‌ر بپه‌رستن؟
)عَبْداً إِذَا صَلَّى ) [العلق : 10[
نا هێڵێ به‌نده نوێژ بۆ په‌روه‌ردگارى بکات، هه‌روه‌کو ئه‌بو جه‌هل له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌رى خوا(s) ئاوا ڕه‌فتارى کرد، هه‌روا ئه‌وکه‌سه‌ش، که ناهێڵێ خێرکه‌ر، خێر‌و سه‌ده‌قه بکات و بانگخواز بانگه‌وازیی بکات و، موجاهید جیهاد بکات.
)أَرَأَيْتَ إِن كَانَ عَلَى الْهُدَى) [العلق : 11[
هه‌واڵم بده‌رێ، ئه‌دى ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده‌یه‌ى، که له‌نوێژ ڕێگری کرا، له‌سه‌ر ڕێی ڕاستى خوا بو، ئه‌وکه‌سه‌ش ڕێگریی له نوێژ ده‌کات، له‌به‌ر به‌درۆزانینى په‌یامى خوا، له‌سه‌رگومڕایی و له‌نه‌فامیدا بێت.
)أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى ) [العلق : 12[
یان ئه‌و به‌نده‌یه فه‌رمان به‌که‌سانى دیکه ده‌کات، که له‌خوا بترسن، جا پێم بڵێ چۆن له‌م کاره به‌ر هه‌ڵستى ده‌کات؟ ئه‌وکه‌سه‌ى فه‌رمان به چاکسازیی ده‌کات، ده‌بێ یارمه‌تى بدرێ و هاوکارى بکرێ، نه‌ک دژایه‌تیکردنى.
)أَرَأَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّى) [العلق : 13[
هه‌واڵ بده‌رێ، گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌ڵستکارو ڕێگره، که هه‌واڵى ڕاست به درۆ ده‌زانێ و، پشت له حه‌ق ده‌کات، قسه‌کان وه‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و، کارى چاکه وازدێنێ و، به‌دڵ و زمانیه‌وه، بڕوا ناکات و پشتى تێده‌کات!
)أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى) [العلق : 14
ئایا نازانێ خوا ده‌یبینێ، که‌چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ده‌کات؟ خوا قسه‌کانى ده‌ژمێرێ و، کرده‌وه‌کانى ده‌نوسێ و، به حاڵى ئه‌و ده‌زانێ و، بۆ لاى خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
)كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعاً بِالنَّاصِيَةِ )[العلق : 15[
کاره‌که به‌م شێوه‌یه نییه، به خوا گه‌ر ئه‌و کابرا به‌دکاره، واز له دژایه‌تى حه‌ق و ئازاردانى پێغه‌مبه‌ر نه‌هێنێ؛ ئه‌وا به توندى پێشه سه‌رى ده‌گرین و ڕایده‌کێشین، پاشان به‌زه‌بونى و تڕۆکراوى، فڕێی ده‌ده‌ینه ئاگرى دۆزه‌خه‌وه.
)نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ ) [العلق : 16[
پێشه سه‌رى ئه‌وکه‌سه، له قسه‌کانیدا درۆزنه، کرده‌وه‌کانى مایه‌ى گوناهبارییه‌و، له هه‌واڵدان درۆزنه، له‌یاساکان هه‌ڵه ده‌کات، ویست و نیازى پیسه و بێ بیر‌و باوه‌ڕه.
)فَلْيَدْعُ نَادِيَه) [العلق : 17[
با ئه‌م کابرا به‌دکارو چاره ڕه‌شه، خه‌ڵکى کۆڕ‌و مه‌جلیسه‌که‌ى خۆى بانگ بکات، که بڕواى وایه ئه‌وان به‌سه‌رى ده‌خه‌ن، باببینێ جگه له خوا، که‌س ناتوانێ به‌سه‌رى بخات و، که‌س ناتوانێ خراپه‌ى له‌سه‌رببات.
)سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ )[العلق : 18[
ئێمه‌ش بانگى فریشته‌کانى ئازاردان و فریشته توند و تیژه‌کانى تۆڵه ده‌که‌ین، که ده‌ست وه‌شاندنیان زۆر تونده بۆ گشت بابایه‌کى به‌دکارى که‌لله‌ڕه‌ق.
)كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَاسْجُدْ وَاقْتَڕبْ) [العلق : 19[
کاره‌که به‌م شێوه‌یه نیه، وه‌ک ئه‌م بێ بڕوایه گومانى به‌م شێوه‌یه ـ ئه‌ى محمد ـ، به‌ڵکو تۆ پارێزراوى و سه‌رکه‌وتوى، که‌واته به گوێی نه‌که‌ى، که‌واز له نوێژ بێنى، به‌ڵکو زیاتر سوژده ببه‌و له‌په‌روه‌ردگارت نزیک ببه‌وه، تانزیک بونه‌وه وخۆشه‌ویستى وه‌ده‌ست بێنى، نزیکترین کاتیش، که‌به‌نده له‌په‌روه‌ردگارى نزیکه، بریتیه له‌و کاته‌ى، که له سوژده‌دایه.

