سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عبدالرحمنی کوڕی عه‌وف) چی ده‌تگریه‌نێ باوکی محمد ! (به‌شی 5)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ژیانی به‌م شێوه‌یه برده سه‌ر له مه‌دینه، له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) و پاش وه‌فاتیشیدا، له به‌جێهێنانی ته‌واوی
مافی ئاین و، كاری دونیا و.. بازرگانی قازانجه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو، كه خاوه‌نه‌كه‌ی-وه‌ك خۆی ده‌ڵێت- گه‌ر به‌ردێكی له شوێنی خۆی به‌رز بكردایه‌ته‌وه ئاڵتون و زیوی ل ژێریدا ده‌دۆزیه‌وه..!!
ئه‌وه‌شی وای له بازرگانیه‌كه‌ی كردبوو سه‌ركه‌وتوو پیرۆز بێت، حه‌ڵاڵێتی و، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌واو بوو له حه‌رام، بگره له گوماناویش..
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌ركه‌وتوو پیت و فه‌ڕداری كردبوو ئه‌وه‌بوو كه ته‌نها بۆ (عبدالرحمن ی كوڕی عه‌وف) نه‌بوو به‌س، به‌ڵكو پشكی گه‌وره‌ی بۆ خوای گه‌وره بوو، ده‌یگه‌یاند به كه‌س و كار و، برایانی و، پۆشته‌سازی سوپاكانی ئیسلام..
گه‌ر بازرگانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی، به ژماره‌ی دانه‌كانی و قازانجه‌كانی سه‌رژمێر بكرێت، ئه‌وا سامانه‌كه‌ی (عبدالرحمن ی كوڕی عه‌وف) ڕێژه‌و ژماره‌ی به‌وه‌ی كه له پێناوی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا ده‌یبه‌خشی ده‌زانرا..!!
رۆژیكیان گوێی له پێغه‌مبه‌ری خوابوو(صل الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو:
{ئه‌ی كوڕی عه‌وف، تۆ له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی..
به گاگۆڵكێش ده‌چیته به‌هه‌شته‌وه..
قه‌رز بده به خوای گه‌وره، قاچه‌كانت بۆ ده‌كاته‌وه}..
له‌و ساته‌وه كه ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوا(صل الله علیه وسلم) بیست، قه‌رزی زۆر باشی به په‌روه‌ردگاری ده‌دا، خوای گه‌وره‌ش بۆی چه‌ند باره ده‌كرده‌وه.
رۆژێكیان زه‌وییه‌كی فرۆشت به چل هه‌زار دینار، پاشان هه‌مووی به‌خشیه‌وه به‌سه‌ر خزم و كه‌س و كاره‌كه‌ی له هۆزی (به‌نی زوهره) و، دایكانی بڕواداران و، موسڵمانه هه‌ژاره‌كاندا.
جارێكیشیان پێنج سه‌د ئه‌سپی پێشكه‌ش به سوپای ئیسلام كرد و.. جارێكی دیكه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د وشتر ی به باره‌وه به‌خشی..
له سه‌ره‌مه‌رگیشدا، رایسپارد كه په‌نجا هه‌زار دیناری ببه‌خشن له پێناوی خوادا و، هه‌ر كه‌س له‌وانه‌ی كه به‌شداری به‌دریان كردووه و ماون یه‌كی چوارسه‌د دیناریان پێ بدرێت، ته‌نانه‌ت (عوسمانی كوری عه‌فان)(خوا لێی ڕازی بێت)، سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌ی پشكی خۆی وه‌رگرت و وتی: (سامانی عبدالرحمن حه‌ڵاڵ و بێگه‌رده و، چێژكردنی ساغی و پیت و فه‌ڕه).

