سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایه‌ت و پرشنگه‌کانیان
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێ:( سَيَجْعَلُ اللَّـهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا) الطلاق/٧ واته: دڵنیاشبن که خوا دواى ته‌نگانه هه‌رزانى ده‌هێنێت, و دواى ناخۆشى خۆشى دێت.
خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێ(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّـهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) ال عمران//٢٠٠ واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیمانتان هێناوه خۆ گربن و خۆ ڕاگرى و ئارامگرى به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن, نه‌به‌زن له خۆگرى مانه‌وه‌تان له‌سه‌نگه‌ردا, هه‌وڵبده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌رى خه‌بات کۆششدابن, له‌خوا بترسن و پاررێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفرازى هه‌میشه‌یى به‌ده‌ست بهێنن.
خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێ ( وَبَشِّڕ الصَّابِڕينَ ﴿١٥٥﴾ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّـهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ )البقره/١٥٥-١٥٦ واته: جا مژده بده به‌و که‌سانه‌ى خۆگرو ئارامگرن, که ئه‌وانه‌ن کاتێک توشى به‌لآو ناخۆشیه‌ک ده‌بن ده‌ڵێن ئێمه موڵکى خواین و هه‌رچى هه‌مانه موڵکى به‌خششى خوایه سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها بۆلاى ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان.
خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێ (وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِن بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنشُرُ رَحْمَتَهُ) الشوری/٢٨ واته: خوا ئه‌و زاته‌یه که باران ده‌بارێنێت و ده‌گه‌یه‌نێته فریاتان دواى ئه‌وه‌ى که نا‌ئومێد بوون هه‌روه‌ها ره‌حمه‌ت و به‌خششى خۆى به‌خش ده‌کاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر خۆى پشتیوان و فریاد ڕه‌سه و شایسته‌ى سوپاسه.
خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێ( إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْڕ حِسَابٍ) الزمر/١٠ واته: به‌ڕاستى ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه.
خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێ سه‌باره‌ت به پاڕانه‌وه‌ى خاوه‌ن نه‌هه‌نگ یونس پێغه‌مبه‌ر (د.خ) (لَّا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ )الانبیاْ /٨٧ واته: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌تۆ پاکى و بێگه‌ردى هه‌ر بۆتۆیه, من له‌سته‌مکاران بووم کاتێ به‌بێ فه‌رمانى تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت.
ئه‌وه قورئانه بانگت ده‌کات که‌خۆشبه‌خت و دڵنیابیت, ومتمانه‌ت هه‌بێت به‌خواى خۆت, و سینه‌ت ساف بکه به‌به‌ڵێنه ڕاست و دروسته‌کانى خوا, خواى میهره‌بان خه‌ڵکى بۆ سزا‌و تۆڵه دروست نه‌کردوه, به‌ڵکو بۆئه‌وه‌ى دروست کردوون که به‌خششیان بداتێ و پاک و پوخت یان بکات و فێرى ئه‌ده‌بیان بکات, خواى میهره‌بان و به‌خشنده‌تر بۆ مرۆڤ له دایک و باوکى, و دواى سۆز‌و خۆشه‌ویستى و ڕه‌زامه‌ندى له‌خواى بالآَ ده‌ست بکه, ئه‌مه‌ش به‌یادکردنى و سوپاس کردنى و خوێندنه‌وه‌ى قورئانه‌که‌ى, و شوێن که‌وتنى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى.

