سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ران (دخ)....... (موعجیزه‌ى یوسف (دخ) پادشای میسر چ خه‌ونێك ده‌بینێت و چۆن بانگێشتی یوسف (دخ) بۆ كۆشكی پادشا ده‌كه‌ن ......(4)
کتێبخانه‌ی محوی... دانانی....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانی......عبدالله حسن وه‌رتی........ئیراده‌ی خوا وابوو، پادشا جارێكیان له‌كاتی نوستنیدا خه‌ونێك ده‌بینێت‌و بێ ئارامی ده‌كات‌و ترس‌و بیمی لێ ده‌نیشێت‌و بۆیه
چه‌ندین وه‌زیر‌و كاهین‌و حه‌كیم كۆ ده‌كاته‌وه‌و پێیان ده‌ڵێت: من له خه‌ونمدا دیتم حه‌وت مانگای له‌ڕ‌و لاواز حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و ده‌خۆن، هه‌روه‌ها حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی سه‌وز‌و حه‌وتی ووشكم بینی، جا ئێوه‌ش مانا‌و مه‌به‌ستی ئه‌و خه‌ونه‌م بۆ لێك بده‌نه‌وه گه‌ر توانای شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی خه‌ونتان هه‌یه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌یانتوانی مانا‌و شیكردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه روون بكه‌نه‌وه‌و كاهین‌و حه‌كیمه‌كان دانیان به‌وه دانا كه ئه‌وان ناتوانن‌و هیچ زانستێكیان له‌باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌وه نییه.
ئاوكێشه‌كه كاتێك گوێی له پرسیاری پادشا بوو ده‌رباره‌ی خه‌ونه‌كه‌ی‌و ئاگاداری وه‌ڵامی حه‌كیم‌و ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌شی بوو كه نه‌یانزانی مانا‌و مه‌به‌ستی خه‌ونه‌كه‌ی پادشا شی بكه‌نه‌وه، یه‌كسه‌ر دیمه‌نی گفتوگۆ‌و لێدوان له خه‌ونه یادگاره‌كانی رابردووی ناو زیندانی هاته‌وه یاد‌و رووخساری (یوسف)ی كه‌وته‌وه به‌رچاو كه شاره‌زایی له لێكدانه‌وه‌ی خه‌وندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش كت‌و پڕ روو ده‌كاته پادشا‌و ده‌وروبه‌ره‌كانی‌و پێیان ده‌ڵێت: من ده‌توانم كه‌سێكتان بۆ ده‌ست نیشان بكه‌م كه مانا‌و مه‌به‌ستی ئه‌و خه‌ونه ته‌عبیر ئه‌ویش نه‌وجه‌وانه‌و ناوی (یوسف)ه‌و له زینداندایه، جا ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌مووتان‌و جه‌نابی پادشا ده‌منێرن بۆ لای (یوسف) ئه‌وا ده‌چم بۆ لای‌و ته‌فسیری راست‌و دروستی خه‌ونه‌كه‌تان بۆ دێنمه‌و، هه‌موویان رازی بوون ئاو كێشه‌كه بنێرن بۆ لای (یوسف) له زینداندا ئه‌ویش سه‌ردانی (یوسف)ی كرد له زیندان‌و خه‌ونه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه كه پادشا بینیوویه‌تی، (یوسف) بۆ ته‌فسیری خه‌ونه‌كه‌ی (پادشا) به ئاوكێشه‌كه ده‌ڵێت: به گوێره‌ی ئه‌و خه‌ونه وڵاتی (میسر) حه‌وت ساڵی پڕ له داهاتی ده‌غڵا‌و دان‌و خێر‌و بێری كشتوكاڵی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ده‌بێت ساڵا له دوای ساڵا زه‌وی‌و زارتان به‌رده‌وام بكێڵن‌و گه‌نم‌و جۆی تێدا بچێنن‌و كۆششێكی زۆر بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاشه‌كه‌وت‌و هێڵانه‌وه‌و ده‌ست پێوه گرتنی ده‌غڵا‌و دان‌و هێنده‌ی لێ مه‌خۆن ته‌نها كه‌مێكی وانه‌بێت كه برسیه‌تی‌و ناڕه‌حه‌تیتان نه‌هێڵێت، چونكه دوای ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی پڕ خێر‌و خۆشی‌و داهاته، حه‌وت ساڵی ووشكانی‌و بێ داهاتی یتان تووش ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ی له‌وه‌و پێش هه‌ڵتان گرتووه‌و پاشه‌كه‌وتان كردبوو به‌كاری دێنن، دوای ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی گرانی‌و نه‌بوونییه‌شتان ساڵێكی به داهات‌و پڕ له خێر‌وبێرتان بۆ دێته‌وه به‌هۆی باران خۆتان‌و زه‌وی‌و زاریشتان ده‌بووژێنه‌وه‌و گرانی‌و نه‌هامه‌تی لاده‌چێت.
ئینجا ئاوكێشه‌كه ته‌فسیری خه‌ونه‌كه‌ی بۆ پادشا برده‌وه‌و پادشاش زۆری پێ شادمان بوو، بۆیه هه‌ر خێرا فه‌رمانی به سه‌ربازه‌كانی كرد بڕۆن بیهێنن بۆ لای خۆی‌و له به‌ندیخانه ده‌ری بێنن، به‌ڵام (یوسف) زۆر په‌رۆشی چوونه ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌بوو، به‌ڵك‌و داوای كرد ئه‌و تۆمه‌ته ناڕه‌وایه‌ی له‌سه‌ر لاببرێت كه به ناهه‌ق خراوه‌ته پاڵی، ئه‌گینا هه‌ر سووره له‌سه‌ر مانه‌وه له زینداندا. بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ده‌ركه‌وێت كه به زوڵم‌و سته‌م خراوه‌ته ناو زیندان.
ئینجا پادشا بێ سێ‌و دوو به دوای ژنی (عزیز)دا ده‌نێرێت‌و داوای روون كردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی (یوسف) له‌گه‌ڵا خۆیدا ده‌كات، ژنه‌كه‌ش دان به‌وه‌دا ده‌نێت: كه به‌ڕاستی (یوسف) پاك‌و بێگه‌رده‌و خاوه‌نی ره‌وشت‌و ئاكاری به‌رزه‌و من هیچ خراپه‌یه‌كم لێ نه‌بینیوه‌و دانی به هه‌ڵه‌كانی خۆی دانا‌و ووتی: من داوای به‌دكاریم له یوسف كردوو گه‌ر خواسته‌كه‌م جێبه‌جێ نه‌كات زیندانی ده‌كرێت. ئینجا پادشای (میسر) راستی‌و بێ تاوانیی (یوسف)و داوێنپاكیشی بۆ روون بووه‌وه، دوای ئه‌وه پادشا نێردراوی خۆی ده‌نێرێت بۆ لای (یوسف)و له زیندان رزگاری ده‌كه‌ن‌و ده‌یهێننه ده‌ره‌وه‌و ئاماده‌ی ده‌كه‌ن له‌لای پادشا له‌و دیداره‌دا پادشا زۆر سه‌رسام‌و شاد ومان ده‌بێت به عه‌قڵا‌و حیكمه‌ت‌و دانایی‌و زانایی یوسف بۆیه یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌یكاته سه‌رۆكی وه‌زیرانی (میسر)و ئه‌مینداری گشتی گه‌نجینه‌كانی ووڵات تا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی كردن‌و هه‌ڵگرتنی خۆراك‌و پاشه‌كه‌وت كردنی بۆوشكانی وشكه ساڵی بگرێته ده‌ست ئیدی یوسف هه‌موو كار‌و بارێكی ساڵانی میسری له ئه‌ستۆگرت‌و ده‌سه‌ڵاتیشی بۆ دانا له‌سه‌ر خاكی (میسر). به شاره‌زایی‌و مه‌هاره‌تێكی زۆر‌و عه‌قڵێكی تیژه‌وه كاروباره‌كانی ڕاده‌په‌ڕاند.

