سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مانگى ره‌مه‌زان و ئیراده‌ى مرۆڤه‌كان..........
یوسف احمد كوردى .......به‌پێى لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان له بوارى ده‌روونزانى و هه‌روه‌ها زانسته‌كانى گه‌شه‌پێدانى مرۆییه‌وه به تایبه‌تى له زانستى به‌رنامه‌سازى زمانى ده‌مارى (البرمجة اللغوية العصبية NLP)،
ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه زۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤه‌كان و كاردانه‌وه‌یان راسته به كاریگه‌رى ده‌وروبه‌ره، به‌لاَم به ئیراده‌و ویستى خۆى ئه‌نجامى ده‌دات و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات واته خۆى به‌رپرسه له گوفتار و ره‌فتارى خۆى چونكه خاوه‌ن ئیراده‌یه و ده‌توانىَ بڕیاربدات ئه‌و كاره بكه‌م و ئه‌و كاره نه‌كه‌م.
ره‌مه‌زان قوتابخانه‌یه لێره ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته باسى بكه‌م په‌یوه‌سته به رۆڵ و كاریگه‌رى مانگى ره‌مه‌زان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندن و به‌هێزكردنى ئیراده و ویستى ئینسان سه‌باره‌ت به خۆڕ‌اگرى و ئارامگرتن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارێك كه له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن زۆرێك له كه‌سانى خاوه‌ن ئیراده‌ى نزم و لاواز به زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌م دابندرێت، مانگى ره‌مه‌زان قوتابخانه‌یه‌كه بۆ فێربونى چۆنیه‌تى به‌هێزكردن و بوون به خاوه‌ن ئیراده‌ى به‌هێز هه‌روه‌ها مانگى ره‌مه‌زان خولێكى مه‌شقكردنه بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانى مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنى ئیراده‌یان و وه‌ستان وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێز له‌به‌رده‌م داخوازیه ناڕه‌واكانى هه‌وا و نه‌فس و داخوازیه نادروست و ناشه‌رعیه‌كانى كه‌سانى تر.
گۆڕینى ره‌فتار
له زانسته‌كانى كارگێرى و سه‌ركردایه‌تیكردن و هه‌روه‌ها زانستى ده‌روونزانى و زانسته‌كانى گه‌شه‌پێدانى مرۆییه‌وه ئه‌وه سه‌لمێندراوه كه بۆ گۆڕینى هه‌ر عاده‌ت و ره‌فتار و سلوك و هه‌ڵسوكه‌وتێكى سلبى و نادروست و نابه‌جىَ له‌لایه‌ن هه‌ر مرۆڤێكه‌وه ئه‌وا به‌لایه‌نى كه‌م پێویستمان به ماوه‌ى 21 تا 30 رۆژ هه‌یه وه‌ك ماوه‌ى چاره‌سه‌ر و راهێنانى ئه‌و كه‌سه بۆ وازهێنان له‌و ره‌فتاره نادروسته و له‌و خوه ناشیرنه، هه‌روه‌ها بۆ دووباره ئاماده‌كردنى ئه‌و كه‌سه بۆ ئه‌نجامدانى ره‌فتارێكى دروست و خووگرتن به هه‌ڵسوكه‌وتێكى باش و ئیجابى.
ئا ئه‌لێره‌وه یه‌كێك له نهێنى و حیكمه‌ته‌كانى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌به‌رچى خواى كاربه‌جىَ و زانا و به‌توانا بڕیارى داوه كه پێویسته مرۆڤه‌كان ماوه‌ى مانگێك به‌رۆژوبن له مانگى ره‌مه‌زان، تاوه‌كو هه‌موو كه‌سێك بیانوى نه‌مێنىَ بڵێ من ناتوانم ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و خووه نارێكه بم یان واز له‌و كاره نادروسته بێنم، چونكه ئه‌و كه‌سه كاتێك به‌رۆژوده‌بێت ماوه‌ى مانگێك رۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر وازدێنى له‌و خووه نادروسته كه‌واته له راستیدا ئه‌و كه‌سه تواناى هه‌یه وازبێنىَ به‌لاَم خۆى دواى ره‌مه‌زان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رى، كه‌چى چونكه له مانگى ره‌مه‌زان ته‌واو بڕیارده‌دات و عه‌زمى جه‌زم ده‌كات كه ئه‌و شته نه‌كات ئه‌وا ته‌واو وازى لىَ دێنێت، ده‌ى ئه‌گه‌ر به هه‌مان ئیراده دواى ره‌مه‌زان ره‌فتار بكات ئه‌وا بێگومان دواى ره‌مه‌زانیش ده‌توانىَ واز له‌و كاره ناپه‌سنده بێنێت كه خواى به‌خشنده داواى كردوه نه‌یكات. بۆیه زۆر كه‌سمان دیتوه كه پێش مانگى ره‌مه‌زان هه‌ندێك كار و ره‌فتارى نادروست و ناپه‌سندى ئه‌نجام ده‌دا كه‌چى له مانگى ره‌مه‌زان به ته‌واوى كارى له‌سه‌ر خۆى كرد و ئیراده‌ى نوىَ كرده‌وه‌و به‌هێزى كرد له ده‌ره‌نجامدا توانى له دواى ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى و نه‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر خووه خراپه‌كه.
سێگۆشه‌ى سه‌ركه‌وتن
ئه‌لێره‌وه حه‌زده‌كه‌م ئاماژه‌یه‌ك به‌خاڵێكى گرنگ بكه‌م كه پسپۆرانى بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى زۆر باسیان لێوه كردوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ر كارێك و زاڵبون به‌سه‌ر هه‌ر كۆسپێك و گه‌یشتن به هه‌ر ئامانجێك ئه‌وا پێویسته سىَ بنه‌ماى سه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتن هه‌یه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت و جێبه‌جێبكرێت ئینجا به ته‌ئكید سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێت، پسپۆران ناویان له‌و سىَ مه‌رجه ناوه سێگۆشه‌ى سه‌ركه‌وتن كه ئه‌وانیش :
1- ئیراده‌یه‌كى گڕگرتوى به‌هێز
2- توانستێكى زانستى باش
3- هه‌ل و فرسه‌تێكى گونجاو

به‌نه‌بون و له‌ده‌ستدانى هه‌ریه‌ك له‌م مه‌رج و بنه‌مایانه ئه‌وا بێگومان سێگۆشه‌ى سه‌ركه‌وتن ته‌واو نابێت و ئامانجه‌كان به‌ده‌ست نایێت، ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه لێره باسى لێوه بكه‌ین گرنگترین گۆشه له‌و سێگۆشه‌یه گۆشه‌ى لوتكه و سه‌ره‌وه‌یه كه گۆشه‌ى ئیراده‌یه چونكه به بوونى ئیراده‌ى به‌هێز ئینسان ده‌توانێت توانست و مه‌هاره په‌یدا بكات و هه‌روه‌ها هه‌ل و فرسه‌تی گونجاویش بدۆزێته‌وه به‌لاَم كه ئیراده‌ى به‌هێزى نه‌بوو، ئه‌مه‌شمان زۆر دیوه له ژیانى رۆژانه‌مان، ئه‌وا باشترین توانستیشى ببێت و گونجاوترین هه‌ل و فرسه‌تیشى بۆ رێك بكه‌وێت ناتوانێت سودى لێوه‌ربگرێت.
به‌رنامه‌یه‌كى عه‌مه‌لى
تاوه‌كو ئه‌م بابه‌ته زیاتر به‌سوود بێت و ده‌ربچین له چوارچێوه‌ى قسه و گوفتار بۆ چوارچێوه‌ى كار و ره‌فتار، ئه‌وا پێشنیارى ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌كه‌م بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به راستى و به عه‌مه‌لى سوود له مانگى ره‌مه‌زان وه‌ربگرێت. ئامانج له‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه كه بتوانى له میانه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز چه‌ند خویێك و ره‌فتارێكى ناپه‌سه‌ند و ناشه‌رعی هه‌یه بتوانى ده‌ستبه‌رداریان بیت و له دواى مانگى ره‌مه‌زانیش نه‌گه‌رێیته‌وه سه‌ریان، قه‌ڵه‌م و كاغه‌زێك بێنه و پشت به خوا ببه‌سه‌ته و راستگۆبه له‌گه‌ڵ خۆت له نووسین و جێبه‌جێكردنى ئه‌م به‌رنامه گران به‌هایه، فه‌رمون له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانى به‌رنامه‌كه:
1. نووسینى سىَ ره‌فتارى نه‌شیاو و سلبى و ناشه‌رعى كه له مانگى ره‌مه‌زاندا خۆتى لێبپارێزیت و دواى ره‌مه‌زانیش وه‌عد بده‌یه خۆت نه‌گه‌رێیته‌وه سه‌ریان.
2. خاڵه باش و سووده‌كانى وازهێنان له‌و ره‌فتارانه بنووسه كه بۆت ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوى وازیان لێبهێنیت.
3. خاڵه خراپ و زیانه‌كانى به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه بنووسه كه دێنه سه‌ر رێت ئه‌گه‌ر وازیان لىَ نه‌هێنیت.
4. ئێستا دواى ئه‌وه‌ى بۆت به‌ده‌ركه‌وت چه‌ند زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بیت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و كاره نادروستانه، ده‌ى وا هێشتا هه‌لت له‌ده‌سته و ده‌توانى خۆت له‌و زه‌ره‌رانه لابده‌یت ئه‌ویش به بڕیاردانێكى ئیراده به‌هێز له جێبه‌جێكردن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌رنامه چاكسازیه‌كه‌ت.
ئیماندارى ئیراده به‌هێز
لێره‌وه دوباره گرنگى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزمان بۆ به‌ده‌رده‌كه‌وێت له به‌هێزكردن و به‌تواناكردنى ئیراده‌ى مرۆڤه‌كان و ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و كار و ره‌فتاره جوان و په‌سند و شه‌رعیه‌كان كه بێگومان سه‌د له سه‌د له قازانجى مرۆڤه‌كاندایه له دونیا و ئاخیره‌ت. به هیواى ئه‌وه‌ی هه‌موو موسڵمانان بتوانن ئه‌و مانگى ره‌مه‌زانه‌ى له‌به‌رده‌ستانه بیكه‌نه قوتابخانه‌ى به‌هێزكردنى ئیراده‌و به‌تواناكردنى كه‌سایه‌تیان تاوه‌كو له دواى ره‌مه‌زانیش هه‌روا به‌هێز و به‌توانا بمێنن و له‌و كه‌سانه بن كه پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان فه‌رمویه‌تى له‌باره‌یانه‌وه : (المؤمن القوى خير واحب الى الله من المؤمن الضعيف وفي كل خير) واته ئیماندارى به‌هێز چاكترو خۆشه‌ویستره له‌لاى خوا له ئیماندارى لاواز، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش خێر له هه‌ردوكیاندا هه‌یه به‌لاَم ئیمانداره به‌هێزه‌كه چاكتر و خۆشه‌ویستره ئه‌مه‌ش له راستیدا هاندانه بۆ ئێمه كه به كه‌م رازى نه‌بین و به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر و باشتر و چاكتر بده‌ین تاوه‌كو پێشه‌نگ بین نه‌ك پاشكۆ، چاوساغى خه‌ڵك بین نه‌ك چاوكوێرن، رابه‌ر و سه‌ركرده بین نه‌ك په‌راوێز و بنكرده .
*مامۆستا و راهێنه‌ر له بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی‌دا (yusuf.kurdi@yahoo.com)

