سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بیـروڕای (طبـری) لەسـەر ئەو شـیكارو درێژەپێدانـە..چیرۆكی ئەو پیاوەی كە بەلای شـارۆچكـەكەدا تێپەڕی..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى ///نووسينگهى تهفسير ///ئیمام (ابن جریری طبری) بیروڕایەكی ڕێكو دروستی لەسەر ئەم شیكارو درێژەپێدانەی تایبەت بە چیرۆكی ئەو پیاوە هەیە كە بەلای شارۆچكەكەدا تێپەڕیوەو، ڕەخنەیەكی زانستیانەی بەهێزیشی لەسەر ئەو شیكارە هەیە.
لەمبارەیەوە گوتوویەتی: "باشترین وتە بۆ ڕاستیی بەسەرهاتەكە ئەوە بگوترێت: بێگومان خوا خۆی باسی كردووەو دوایین پێغەمبەریشی صلى الله عليه وسلم پێ سەرسام كردووە، ئەمەش لەو فەرمایشتەی دا، كە بۆی گێڕاوەتەوەو لەسەر زاری ئەو پیاوەی بەلای شارۆچكە ڕووخاوەكەدا تێپەڕیوە، فەرموویەتی: ئەمە لەگەڵا زانینی ئەو ڕاستییەشدا، كە خوا هەمووی لە نەبووو بێشتێكی دی لە سەرەتادا دروست كردووە، بەڵام ئەو زانینەی خۆی قەناعەتی پێنەهێناوە، كە توانای لەسەر دروستكردنی سەرەتای شتەكان هەیە، تا وای لـێهاتووە بڵێت: خوا چۆن ئەمانە دوای لەناوچوونیان زیندوو دەكاتەوە ؟ ئێمەش هیچ زانیارییەكی ڕوونی وامان لانیە بۆ سەلماندنی ناوی بگۆی ئەم ڕستەیە، واتە (بۆ دیاریكردنی ناوی ئەو پیاوەی بەلای شارۆچكەكەدا تێپەڕیوە). دەشێت كە (عوزەیر)یش بووبێت، دەشێت كە (ئۆرمیا)ش بووبێت. بەڵام ئێمە ئاتاجێكمان بە زانینی ناوەكەی نیە، چونكە مەبەست لەو ئایەتەدا ناساندنی ناوەكە بە خەڵك نیە. بەڵكو مەبەست لەمەدا ناساندنی قودرەتی خوایە بەو كەسانەی، كە نكووڵی دەكەن لە قودرەتو توانای خوا لەسەر زیندووكردنەوەی مەخلوقاتی خۆی لەدوای مراندنیانو، گێڕاندنەوەیان بۆ دنیا لەدوای لەنێوچوونیان، هەروەها خوا هەر خۆیشی ژیانو مردنی بەدەستە.. لەوانەش كە نكووڵی یان لە توانای خوا دەكرد، كەسانێكی بێباوەڕی نێو قوڕەیشو ئەو كەسانەی تری سەر بە هۆزەكانی عەرەب بوون، كە لێرەدا مەبەست بووە توانای خوایان پێ بناسێنرێتو، بەڵگەی ڕوونو ئاشكرایان لەسەر جێگیر بكرێت، هەروەها مەبەست لەو جوولەكانەی (بەنی ئیسرائیل)یش بووە كە لە شوێنی هیجرەتگای پێغەمبەری خۆی محمد صلى الله عليه وسلمی ئاگاداركردووە لەو چیرۆكو بەسەرهاتانەی كە لەلای جوولەكەكانیش بیستراون تا بەم ڕەنگە جولەكەكانی مەدینەش گومانیان لەسەر پێغەمبەرایەتییەكی نەمێنێتو بیانووشیان (لەسەر باوەڕ نەهێنان بە پەیامەكەی) نەهێڵێت. چونكە ئەو بەسەرهاتانەی كە خوا بە سروش بۆ (محمدی پێغەمبەری) لە قورئاندا گێڕاوەتەوە، لەو هەواڵاو بەسەرهاتانەن كە پێشتر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلمو گەلەكەشی نەیاندەزانین، زانیاریش لەسەر ئەو بەسەرهاتانە لەوەوپێش تەنها لەلای شوێنكەوتوانی ئاینەكانی تر هەبوو وەك جوولەكەو دیانەكان، دیارە (محمد)ی پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لەوان نەبووەو تەنانەت نەخوێندەواریش بووەو، گەلەكەشی نەخوێندەوار بوون. ئەمەش لەلای شوێنكەوتوانی كتێبەكانی پێشوو (ئەهلی كیتاب) ڕوونو زانراو بووە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەم بەسەرهاتانەی تەنها بە سروشی خوا زانیوەو لێی ئاگادار كراوە. جا ئەگەر مەبەست لەم هەواڵاو بەسەرهاتانە بۆ دیاری كردنی ناوی خاوەنی پرسیارەكە بێت كە دەربارەی چۆنیەتی زیندووكردنەوەو بنیات نانەوەی شارێك پرسیاری كردووە ؛ ئەوا ئاماژە بۆ كردنەكە تەنها لەسەر ناوی خۆی دەبوو بە شێوەیەك كە هیچ ئاستەنگێك نەهێڵێتەوەو بیانوو ببـڕێتو، گومان نەهێڵێت. بەڵام مەبەست لەمە ڕەخنەگرتنە لە وتەی نێو پرسیارەكەیو، ئیدی خوا بەمەش هێندەی بۆ بەندەكانی لێ دیاری كردووە( )".

