سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شــه‌وى قــــه‌در خوێندنه‌وه‌یه‌کى عیرفانى و رۆحى.....
ن: دکتۆر حسه‌ین حاجى فه‌ره‌ج ده‌باغ.......و: موسعه‌ب ئه‌دهه‌م........ته‌ڕى و پاراوى و پاکى به دانیشتنه‌که‌مان ده‌به‌خشن که هه‌مووان له رووى رۆحیه‌وه نیازمه‌ندى ئه‌وه‌ین و پێویستمان پێیه‌تى، چونکه دڵه پاکه‌کان که به درێژایى ماوه‌ى (22) رۆژ پاکتر بونه‌ته‌وه و پاکژى و پاکى زیاتریان ده‌ست که‌وتووه، نزاى هاودلآنه‌تر ده‌که‌ن و ده‌توانن پاکى خۆشیان بۆ ئه‌وانیتر بگوازنه‌وه، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ى که له مانگى ره‌مه‌زاندا دروست ده‌بێت، باشتره له کۆبوونه‌وه‌کانى رۆژه‌کان و کاته‌کانى تر، هه‌ر له‌به‌رئه‌م هۆیه که پاکیه‌کان له ته‌نیشتى یه‌کتردا داده‌نیشن بێ خه‌وشیه‌کانى ئه‌م پاکانه چه‌ند جاره و زیاتر ده‌بن و له‌به‌رئه‌وه کاریگه‌رییان چه‌ند سه‌دان ده‌بێت.
شه‌وه‌کانى قه‌در، شه‌وێک نیه که رووداوێک له ده‌ره‌وه رووبدات، به‌ڵکو بڕیاره رووداوێک له ناخ و ده‌روونى مرۆڤه‌کاندا رووبدات، هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش به ئه‌ندازه‌ى مرۆڤه‌کان شه‌وى قه‌در بوونى هه‌یه، هه‌ر که‌سێک به قه‌درى خۆى ده‌گات و قه‌دریش بریتیه له جۆرێک فڕینى تایبه‌تى رۆحى که به هۆى کاریگه‌رى به‌رگه‌ى رییازه‌ت له‌م مانگه‌دا دروست ده‌بێت، راستیه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که ئه‌مه یه‌که‌مین جار شه‌وى قه‌ردى پێغه‌مبه‌ر"درودی خوای له‌سه‌ر بێت" بوو و هه‌ر له‌م ده‌یه‌ى سێیه‌مى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان وه‌حى "سروش"یان بۆ هات، واته ئه‌و ماندووبوون و ریازه‌ته‌ى که کێشاویانه و ئه‌و رۆژوانه‌ى که گرتوویانه و ئه‌و خه‌ڵوه‌نشین و خه‌ڵوه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌ى که هه‌یانبووه به‌م ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانه‌کراوه کۆتایى دێت و له ناکاو په‌رده‌کان له سه‌ر چاوه‌کانى پێغه‌مبه‌ر" درودی خوای له‌سه‌ر بێت " لا درا و نه‌ما. راز و نهێنیه‌کانى جیهانى بۆ ئاشکرا بوون و به زمانى ئایینى پله و پایه‌ى نبوه‌تیان پێبه‌خشرا.
ئه‌مه شه‌وى قه‌درى پێغه‌مبه‌ر" درودی خوای له‌سه‌ر بێت " بوو. جووڵه و بزوانێکى رۆحى بوو که بۆ ئه‌وان روویده‌دا. ئه‌م ئه‌زموونه‌شى خسته ناو په‌یڕه‌وانى خۆیه‌وه که ئه‌گه‌ر ئێوه نزیکى (2) رۆژ یان بیست و چه‌ند رۆژ رۆژوو بگرن، که‌م تا زۆر ده‌توانن بچنه ناو هه‌مان حاڵه‌ت و هه‌مان پله‌وه. ره‌نگه بۆ ئێوه‌ش ئیحتیمالى ئه‌وه‌ى هه‌بێت هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه بێته پێشه‌وه و بۆ ئێوه‌ش روو بدات و له هه‌مان به‌خشش و به‌ره‌که‌ته رۆحیه‌کان به‌شتان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه شه‌وى قه‌در جۆرێک پێشبینیه که ئه‌و که‌سانه‌ى پێشتر ئه‌و ره‌نج و ناڕه‌حه‌تى و ریازه‌تانه‌یان کێشاوه ده‌توانن له ئه‌زموونێکى ئاراوته‌یى"استپنایى" و تایبه‌تى رۆحانى به‌شیان هه‌بێت و ئه‌ویش هه‌ر له‌م رۆژانه‌دایه، له‌به‌رئه‌وه نه‌ک ته‌نها (21) یان (23) به‌ڵکو له سنوورى (20-30) ئه‌م شه‌وى قه‌دره بوونى هه‌یه. هۆکارى جیاوازى ریوایه‌ته‌کانیش هه‌ر ئه‌مه‌یه و به ئه‌ندازه‌ى رۆژگاره‌کان و به پێى جۆراوجۆرى ئه‌زموونه‌کانیان ئه‌م رووداوه رووده‌دات وهه‌ر که‌سێک ده‌بێت چاوه‌ڕوانى روودانى بێت. خودى خۆى بگه‌ڕێت و سه‌یرى ده‌روون و ناخى خۆى بکات و هه‌وڵبدات ئه‌و ئه‌زموونه له خۆیدا بدۆزێته‌وه و زیندووى بکاته‌وه.
خوێندنى نزا تایبه‌تیه‌کان له‌م شه‌وه‌دا و کرداره تایبه‌تیه‌کان که ئامۆژگارییان پێ ده‌کرێت خودى خۆیان هیچ گرنگیه‌کى تایبه‌تیان نیه، به شێوه‌یه‌کى گشتى نزاکان له شه‌رعدا پێشنیارین، واته پێشنیار کراون، واته به مرۆڤه‌کانیان وتوه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بانگى خودا بکه‌ن و قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، به‌مجۆره له‌گه‌ڵیدا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ داواى شتێکى لێبکه‌ن ئه‌م جۆره شتانه بخوێنن. به‌لآم بنه‌ڕه‌ت له نزاکردندا خسته ناوه‌وه‌ى ویستى واقیعى خودى مرۆڤه له‌گه‌ڵ خوداى گه‌وره‌دا. واته ویست و داخوازییه دروستکراوه‌کان، ویست و داواکارییه‌کانى ئه‌وانیتر له‌گه‌ڵ خودا مه‌رج نیه و مانایه‌کى به‌و جۆره‌شى نیه. هه‌ڵبه‌ته نزاکردنى کۆڕ و به کۆمه‌ڵ شتێکى ویستراو و داواکراوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر به‌و جۆره‌ى که‌وتویانه کاتێک رۆحه پاکه‌کان و دڵه هاوده‌مه‌کان له که‌نارى یه‌کتردا داده‌نیشن نزاکانیان وه‌رگیراوتره، به‌و مانایه‌ى که ئه‌و هێزه رۆحانیه‌ى که به ده‌ست دێت به‌هێزتره، به‌لآم بنه‌ڕه‌تى نزا ده‌روونیه و له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکدا په‌یویه‌ندى به تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و که‌سه‌وه هه‌یه و ویسته‌کانى خودى مرۆڤ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خودادا باس بکرێن. خواسته چاکه‌کان له‌م جیهانه‌دا گه‌لێک زۆرن، داخوازى به‌رز زۆر و فراوان بوونیان هه‌یه، گه‌یشتن به شته کۆتا و ته‌واوکاره‌کان کۆتای‌یان نیه، ده‌توانرێ هه‌موو ئه‌مانه له خودا داوا بکرێن، به‌لآم ئه‌و جۆره ویستنانه‌ى که عیشق و تینوویه‌تیان له پشته‌وه نه‌بێت، دیار نیه که ئه‌نجامێکى به‌وجۆره‌یان هه‌بێت. کاتێک ئێوه تینووى شتێکن، به‌تاسه‌وه‌ن بۆى، برسیتانه و ماوه‌یه‌کى زۆر به دواى شتێکدا گه‌ڕاون و له حه‌قیقه‌تدا له قولآیى گیانه‌وه خوازیارى ئه‌و شته‌ن، ئه‌مه نزاى واقیعى ئێوه‌یه. به زمانیش نه‌یڵێن ئه‌وه هه‌ر نزاى ئێوه‌یه. هه‌ڵبه‌ته گه‌ر به زمان بیڵێن ئاگایى زیاترتان به خۆتان به‌خشیوه، به‌لآم به زماندا هاتن و وتنى به زمان پله‌یه‌که له پله‌کانى نزا و دوعا وه گه‌ر نا له حه‌قیقه‌تدا نزاکردن کارى دڵه و کارى زمان نیه، شتێکیش که به زمان نه‌یڵێیت، به‌لآم له دڵدا گوزه‌ر بکات و ته‌نانه‌ت له دڵیشدا تێینه‌په‌ڕێنیت، به‌لآم دڵتان خه‌ریکى ئه‌وه بێت و پێوه‌ى سه‌رقاڵ بێت و دوو دڵى ئه‌وه‌تان هه‌بێت، داواکارى ئه‌و شته‌تان به قوڵى هه‌بێت، ئه‌وه دوعا و نزاى ئێوه‌یه. ئه‌وه‌ى که مرۆڤ نزاى جیاواز بکات وه‌کو که ئێوه هه‌ر جلوبه‌رگێگ، هه‌ر مۆدێلێک، هه‌ر مه‌نزڵێک ببینن و بڵێن ئه‌مه باشه گه‌ر ئه‌مه‌م هه‌بێت، ئه‌ویتریش چاکه که هى من بێت، به‌لآم ئه‌مه بوون نیه، ئه‌مه ویستن نیه. ئێوه ده‌بێت سه‌یر بکه‌ن، پێلآوێک که بۆتان ده‌بێت، جلوبه‌رگێک که بۆ جه‌سته‌تان ده‌بێت داواى ئه‌وه بکه‌ن. ئه‌و کاته‌ش که تێر نیه و برسی نیه، داواى خۆراک ناکات. گه‌ر مرۆڤ بیر بکاته‌وه که جل و به‌رگى گونجاوى هه‌یه، ئیدى به دواى جلوبه‌رگدا ناگه‌ڕێت. کاتێک له قولآیى گیانیه‌وه هه‌ست به رووتى و برسیه‌تى و تینوویه‌تى بکات و مرۆڤیش ئه‌و شته‌ى ده‌وێت و ده‌ناسێت و به‌دوایه‌وه بووه که له‌ڕاستیدا پێویستى پێیه‌تى، ئیدى له‌مکاته‌دایه که نزاى مرۆڤ ناوى واقیعى و راسته‌قینه‌ى نزا به خۆیه‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ى که ده‌مێنێته‌وه له‌ڕاستیدا جۆرێک کردارى کۆمه‌لآیه‌تیه که له کۆمه‌ڵگه‌ى ئایینی‌دا بۆ دروستکردنى په‌یوه‌ندى نێوان ئیماندارانه، هه‌ڵبه‌ته کارێکى چاک و باشه. بۆ نموونه ریزی به کۆمه‌ڵ که له‌گه‌ڵ یه‌کدانزا و دوعا ده‌خوێنن، وه‌کو ئه‌و کاره به کۆمه‌لآنه‌ى که له جه‌نگ و جێگه‌کانى دیکه‌دا رووده‌دات، رۆحیه‌تێک به تاکه‌کان ده‌دات، ئه‌مانه هه‌موو راست و دروستن، به‌لآم نزا شتێکى دیکه‌یه یان ئه‌و شته‌یه که ده‌بێت له قولآیى گیانى مرۆڤه‌وه تێپه‌ڕ بێت و گوزره بکات.
ئێستا له‌م شه‌وانه‌ى قه‌دردا که قورئانى زۆرى تێدا ده‌خوێنرێت و له بونیادیترین و پایه‌کانى ئه‌و کردار و ره‌فتارانه‌یه که په‌یوه‌سته به شه‌وه‌کانى قه‌دره‌وه، به‌لآم له‌به‌رئه‌وه‌ى له مزگه‌وته‌کان و مینبه‌ره‌کاندا ئه‌مکاره‌ى زیاتر ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه زیاتر جێبه‌جێى ده‌که‌ن، وه‌گه‌رنا له حه‌قیقه‌تدا نزاکردن له‌م شه‌وانه‌دا ئه‌و نزایانه‌ن که خودى هه‌ر که‌سێک له‌گه‌ڵ خودا بیانڵێت، ئه‌ویش به زمانى خۆى نه‌ک به زمانى عه‌ره‌بى، دواجار خوداى گه‌وره هه‌موو زمانه‌کان ده‌زانێت و به‌ڵکو مرۆڤ به زمانى دڵ قسه له‌گه‌ڵ خوادا ده‌کات.
هه‌میشه مرۆڤه‌کان که کارێکى هه‌ڵه ده‌که‌ن، هه‌ڵه‌یه‌کى بالآتر و گه‌وره‌تر که ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه که دان به‌و هه‌ڵه‌دا نانێن. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه که ده‌ڵێن مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌ى کرد دووره له‌وه‌ى ته‌وبه بکات. له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشه‌کى ته‌وبه و په‌شیمانى داننانه به تاوان و گوناهدا و گوناه ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره بوو، مرۆڤ جورئه‌تى داننانى پیایدا ته‌نانه‌ت نه له‌ى خۆى ونه ئه‌وانى تریشى هه‌یه، ته‌نانه‌ت له لاى خودا‌ش، چونکه پێداویستى ئه‌و گوناهه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت مرۆڤ زۆر خۆى بکوتێت و زۆر خۆى بچووک بکاته‌وه و ئه‌مه‌ش کارێکه که هه‌موو که‌سێک ناتوانێت لێى ده‌ربچێت، به‌لآم حه‌قیقه‌تى ته‌وبه‌ش هه‌ر لێره‌دا شاردراوه‌ته‌وه که مرۆڤ دژى خۆى سه‌رکه‌شى بکات و بتوانێت ئه‌وه‌ى که روویداوه لێى بکۆڵێته‌وه و ره‌خنه‌ى لێ بگرێت و له کۆتاییشدا له دادگاى ویژانى خۆى و له لاى خودا‌ش مه‌حکومى بکات.
له‌به‌رئه‌وه جۆرێک پاکى و رۆحى به‌ده‌ست دێت و ئه‌و پۆزش هێنانه‌وه ده‌روونیه ده‌بێته هۆى به‌خشین و نه‌مانى گوناهه‌کانه و چ باشتر له‌وه‌ى که ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له دادگاى ویژداندا بێت، بچێته لاى دادگاى خودا‌ش و مرۆڤ ئاگایانه دان به‌وه‌دا بنێت چاوانى بینه‌ر له‌م جیهانه‌دا بوونیان هه‌یه که هه‌موو شتێکى مرۆڤه‌کانیان له‌به‌رچاوه و شتێکى لێ په‌نهان و شاراوه نابێت و دان به‌وه‌دا بنێین یان نه‌نێین خوداى گه‌وره زانیارى و زانستى له هه‌موو جێگه‌یه‌کدا هه‌یه و ده‌زانێت که مرۆڤ چى کردووه و ته‌نها ئێمه‌ین که پێویستمان به‌و ته‌وبه‌کردنه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به شۆردن و پاکژکردنه‌وه‌ى رۆحانى و شتنى ژه‌نگ و ژار هه‌یه.
ئه‌مه شه‌وانه به تایبه‌ت بۆ ئه‌مکارانه دانراوه، هه‌ڵبه‌ته نزا و دوعا بۆ هه‌میشه‌یه، ماڵى ئه‌م شه‌وه و شه‌وێکى تر نیه، هه‌ر کاتێک که کاتێکى خۆشتان هه‌یه، گه‌ر نزا بکه‌ن بزانن که ئه‌نجامه‌که‌ى له‌به‌رده‌مى خۆتاندایه، مومکینه ئیتر مرۆڤ له‌مکاته خۆشانه‌ى نه‌بێت، ئیدى له‌م نه‌سیمانه‌ى ره‌حمه‌ت به‌سه‌ریدا هه‌ڵنه‌که‌ن و له‌و فرسه‌ت و شوێنه‌ى که به ده‌ستیهێناوه، به ده‌ست نه‌هێنێت و له‌به‌رئه‌مه‌ش بدۆڕێت. بۆ ئه‌وه‌ى نه‌دۆڕێین هه‌ر کاتێکى خۆش که بۆمان ده‌ست ده‌دات، هه‌ر کاتێک که له نێوان رۆژ یان شه‌و، له کۆمه‌ڵ یان خه‌ڵوه‌ت جیاوازى نیه، مرۆڤ ده‌بێت هه‌مان ئه‌و کاته به نرخ بژمێرێت و له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا تۆێک بچێنێت و پایه‌یه‌ک بونیاد بنێت و له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا به‌ڵێن و په‌یمانێک به خۆى یان به خوداى خۆى ببه‌ستێت، له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا بڕیارێک و عه‌زمێک ده‌ربکات که فلآن کار ئه‌نجام بدات یان ئه‌نجام نه‌دات و نموونه‌ى ئه‌مانه. ئه‌مه سه‌روو ئاسایى گرنگه. هه‌مان ئه‌و جێگه و شوێنه شه‌وى قه‌دره.
نزا هه‌رچى زیاتر له‌گه‌ڵ خست بێت، که‌متر ئیحتیمالى وه‌لآمدانه‌وه‌ى هه‌یه تاکو کاتێک که فراوانتر بێت و له رووى گشتگیریه‌وه گشتگیرتر بێت، له هه‌مان کاتدا گه‌وره‌کانمان وتویانه له شه‌وه‌کانى قه‌دردا په‌رستشکردن ته‌نها نزاکردن نیه، به‌ڵکو وتویانه که په‌رستشکردن بریتیه له گفتوگۆیه‌کى زانستى که مرۆڤ سوودى هزرى و فیکرى لێوه‌ر بگرێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بۆچوونى ئه‌و زانایانه‌یه که به کارى فیکرى و هزریه‌وه خه‌ریکن. په‌رستش چه‌ند پۆل وجۆرێکى هه‌یه. ئێوه ده‌زانن هه‌ر تایفه و کۆمه‌ڵێَک په‌رستشى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه. به‌و جۆره نیه که په‌رستشێک بۆ هه‌مووان مانایه‌کى هه‌بێت یان ته‌نها شێوه‌یه‌کى هه‌بێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بوو که گه‌وره‌کانمان ئه‌م په‌رستشانه‌یان دابه‌شکردبێت وه‌ک ئه‌وه‌ى رۆژوومان هه‌یه، رۆژووى نه‌زان و عه‌واممان هه‌یه و رۆژووى تایبه‌ت"خاص"مان هه‌یه و رۆژووى "اخص الخواص"مان هه‌یه. ئه‌گه‌ر نوێژمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر حه‌جمان هه‌یه، پێیان وا بوو هه‌موو ئه‌مانه پله‌یان هه‌یه، واته ده‌یانوت هه‌مان نوێژ چه‌ند که‌س به چه‌ند ماناوه ده‌یخوێنن. رۆژوو ده‌گرن، به‌لآم چه‌ند په‌رده و چه‌ندین لایه‌نى هه‌یه. له رۆژووى هه‌ر که‌سێکدا مانایه‌ک بوونى هه‌یه که رۆژووى که‌سى تردا نیه و ...هتد. له‌به‌رئه‌وه شێوه‌ى ده‌ره‌کى هێنده ماناى نیه وه‌کو ئه‌وه‌ى که قولآیی مانا ناوه‌کیه‌که‌ى هه‌یه‌تى. دووه‌م: ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌کان به‌و پێوه‌ره ته‌واوکارى "کمال"یه‌ى که ده‌ستیان که‌وتووه و ئه‌و گه‌شه‌ى که له رووى رۆحیه‌وه هه‌یانه جۆرى په‌رستشیشیان جیاوازى هه‌یه. په‌رستشى که‌سێک مومکینه بیرکردنه‌وه بێت و په‌رستشى که‌سێکى دیکه زیکر کردن بێت، واته په‌رستش شێوه‌یه‌کى نیه و مرۆڤ ده‌بێت سه‌یر بکات بزانێت خۆى چ کاره‌یه؟ وه له چ قۆناغێک له قۆناغه‌کاندا بڕیاره په‌رستشى تایبه‌تى خۆى هه‌ڵبژێرێت.
هه‌ندێجار بینوومه که هه‌ندێ له تاکه‌کان زۆر به په‌رستشه ده‌ره‌کى و رووکه‌شیه‌کانه‌وه خه‌ریک ده‌بن، قه‌باره‌ى ده‌ره‌کى کردار چاویان پڕ ده‌کات، یان له ئه‌نجامى خواستنى ئاسانى و دوور له قورسى، چونکه ئه‌مکارانه به شێوه‌یه‌کى گشتى ئاسانترن، یان ئه‌وه‌یه له‌ڕاستیدا به هۆى نه‌زانینه‌وه‌یه. واته کارێکى دیکه نازانن. که‌سێک کارى ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام بۆ زیاره‌ت بڕوات باشه ئه‌مه‌ش کارێکى چاکه، ئه‌گه‌ر به لایه‌نى که‌مه‌وه کارى خراب و ناشیرین ئه‌نجام نه‌دات و غه‌یبه‌تى که‌ش نه‌کات، درۆ نه‌کات و زیان به که‌س نه‌گه‌ێنێت و هه‌ر خه‌ریکه ئه‌مکاره بێت، شتێکى چاکه. به‌لآم که‌سێکى دیکه چێژى رۆحى له‌مکاره وه‌رناگرێت و به‌هره‌یه‌ک وه‌رناگرێت وناتوانێت تێر بێت ده‌بێت بڕوات به دواى په‌رستشى خۆیدا بگه‌ڕێت، که‌سه زانستى و ئه‌وانه‌ى کارى زانستى ده‌که‌ن په‌رستشیان زانستیه، ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ى کردارى ده‌ره‌کیان به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وانیتر نیه، نابێت سه‌رزه‌نشتى خۆیان بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت ئه‌مه به شێوه‌یه‌کى ئاگایان رووبدات و دروست ببێت، واه مومکینه که‌سێک به درێژایى مانگى ره‌مه‌زان خه‌تمێکى ته‌واوى قورئان نه‌خوێنێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌شت ئایه‌ت له قورئان بخوێنێت به‌لآم بیریان لێ بکاته‌وه، ئه‌مه په‌رستشى ئه‌وه. له جیاتى که‌سێک که له سه‌ره‌تاوه بۆ کۆتایى قورئان به عه‌ره‌بى بخوێنێته‌وه به‌لآم رسته‌یه‌ک و ئایه‌تێکى لێ تێنه‌گات، به‌لآم نابێت بوترێت ئه‌و تاکه ئه‌مکاره نه‌کات، چونکه مومکینه ئه‌و که‌سه هه‌ر ئه‌مکاره بتوانێت ئه‌نجام بدات. به‌لآم که‌سێک که کارێکى بالآتر و سه‌رووتر له‌مه ئه‌نجام بدات، به دڵنیاییه‌وه په‌رستشه‌کانى له‌وێدا ئه‌نجام بدات و ئه‌مه‌ش له هه‌موو ساڵێک و له هه‌موو کارووبارێکدا بوونى هه‌یه و ده‌کرێت وته‌نها له مانگى ره‌مه‌زاندا نیه.
ره‌نگه ئێوه له مانگى ره‌مه‌زاندا یه‌ک شه‌و یان دوو شه‌و قه‌باره‌کى زۆر له په‌رستشتان ئه‌نجام دابێت، پاشتر وازتان هێنا بێت، له راستیدا فه‌نا ده‌بێت. واته ئێوه کت و مت وه‌کو پاره‌یه‌ک وایه که مرۆڤ جارێک به ده‌ستى ده‌هێنێت و پاشان خه‌رجى ده‌کات و ته‌واو ده‌بێت. ئێوه ده‌بێت به درێژایى ساڵ هه‌میشه کاسبى بکه‌ن. ده‌بێت هه‌میشه داهاتتان هه‌بێت که رۆحتان هه‌میشه سه‌رمایه‌ى هه‌بێت و به توانا بێت. به‌م جۆره نه‌بێت که پاره‌یه‌ک دێته ناو حیسابتانه‌وه و ئیدى هه‌مو خه‌رج بکه‌ن.

