سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شه‌وی قه‌در
حسن بینجوینى : ئوستورالیا.......خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌باره‌ی شه‌وی قه‌دره‌وه چی بنووسین؟ هه‌رچی بڵێین هه‌رکه‌مه و مافی خۆیمان نه‌داوه‌تێ. شه‌وێک که خوا وه‌صفی ده‌کات به شه‌وی رێ، و به‌ده‌قی قورئانیش عیباده‌تکردن تیایدا له‌هه‌زار مانگ چاتکرو باشتره.
به‌ڵێ له ئاوه‌ها شه‌وێکی پیرۆزدا شه‌ره‌فی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌کامڵترین مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به‌خشرا، خوا به په‌یامی خۆی پله‌و پایه‌ی به‌رز و بڵند کرده‌وه، تا به‌هۆی ئه‌و په‌یامه‌و هه‌ڵگره‌که‌یه‌وه مرۆڤایه‌تی له‌زه‌لکاوی نه‌گبه‌تی ونه‌فامی ده‌ربهێنێ و ده‌ستی بگرێ و به‌ره‌و رێی رووناک رێنوێنی بکات، تا له‌تاریکستانی خۆپه‌رستی وبت په‌رستی رزگاری بکات و به‌ره‌و خۆ نه‌ویستی وخواپه‌رستی بیبات.
له‌م شه‌وه‌دا یه‌که‌م تیشکی نووری به‌رنامه‌که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رگۆى زه‌وی رووناک کرده‌وه و تاریکستانی کوفری پێ ته‌راند، په‌یکه‌ری شێرپه‌نجه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی شه‌قار شه‌قار کرد و ده‌رده‌کانی نه‌فامی گۆڕ به‌گۆڕ کرد.
له‌م شه‌وه‌دا فریشته‌ی ئاسمان له‌شه‌قه‌ی باڵیدا و له‌ته‌ک خۆیدا بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ئاشتی و برایه‌تی و دادگه‌ری و به‌خته‌وه‌ری له‌دونیای رۆحانییه‌وه به‌دیاری هێنا.
له‌م شه‌وه پیرۆزه‌دا یه‌که‌م پۆلی ئایه‌ته پیرۆزه‌کانی قورئان گه‌یشتنه سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره بچکۆله‌یه‌ی ئێمه، تا رێی به‌خته‌وه‌ری به‌ئاده‌میزادی سه‌رزه‌وی بناسێنێ و له‌کلۆڵی و کوێره‌وه‌رییه‌وه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رییان به‌رێ.
به‌ڵێ، گه‌وره‌ترین دڵ وده‌روونێ که له‌ومیوانه ئازیزه پێشوازی کرد، (محمد المصطفى)بوو، صه‌لات وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ، خوا رێنوێنی کرد تا ببێنه میوانی و هه‌ڵگری شکۆمه‌ندترین په‌یامی ئاسمانی پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی بکات، کام مرۆڤ؟ ئه‌و مرۆڤه‌ی خوا رێزی لێگرتووه، و سته‌مکاران ده‌یانه‌وێ ئه‌و رێزه‌ی لێ زه‌وت بکه‌ن!
به‌ڵێ له‌م شه‌وه‌دا سه‌ره‌تای وه‌حی ده‌ستیپێکرد و قورئانی پیرۆز هاته خواره‌وه، ئه‌و قورئانه‌ی وه‌ک بورکانێک دام و ده‌زگای سته‌مکاران و خوێنمژانی پێچایه‌وه، و ته‌ختی پاشاوکانی سه‌ره‌ولێژ کرد.
به‌ڵێ.. به‌راستی شه‌وی قه‌در له‌سیی هه‌زار شه‌و چاکتر بوو، شه‌وێک رێنوێنی و رووناکی بۆ ئاده‌مزاد تیا بێت ئه‌و شه‌وه له‌هه‌زار مانگی تاریکی و سه‌رگه‌ردانی چاتکره، هه‌روه‌ک ده‌زانین نرخی رۆژ به ده‌قیقه و سه‌عاته‌کانیه‌وه نییه، به‌ڵکو نرخی رۆژ به‌و رووداوانه‌وه‌یه که خێر‌و خۆشی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌نده به‌سه له‌باره‌یه‌وه خوا بفه‌رموێ:"( لَيْلَةُ الْقَدْڕ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ")( الْقَدْڕ /)٣. واته: شه‌وی قه‌در له‌هه‌زار مانگ چاتره..
پێغه‌ممه‌ریش صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێ:("و مَنْ قامَ لیْله القدڕ إیمَاناً وَاحْتِسَابًا، غُفرَ لهُ مَاتقدمَ منْ ذنْبِهِ"). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در خواپه‌رستی بکات و باوه‌ڕی به‌و پاداشته هه‌بێ که خوا بۆی داناوه خوا له‌گوناهی رابوردووی خۆش ده‌بێ.
له‌باره‌ی نزا‌و پاڕانه‌وه له‌م شه‌وه‌دا حه‌زره‌تی عایشه خوالێی رازی بێ ئه‌فه‌رموێ: وتم: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا ! ئه‌گه‌ر له‌شه‌وی قه‌درا دانیشتم و ئه‌و شه‌وه‌م به په‌رستنه‌وه برده سه‌ر چ دوعایه‌ک بکه‌م؟
فه‌رمووی: بلێ: (" اللهُمَّ! إنكَ عَفوٌ كَڕیمٌ تُحِبُّ العَفوَ فَاعْفُ عَنِّي"). واته: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! به‌راستی تۆ لێبورده‌و به‌خشنده‌یت، و لێبورده‌ییت پێ خۆشه، تۆیش لێم ببوره و بمبه‌خشه.
هه‌روه‌ک حه‌زره‌تی عائیشه بۆمان باس ده‌کات پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم له ده شه‌وی دواینی مانگی ره‌مه‌زانا له مزگه‌وتا ده‌مایه‌وه‌و په‌رستشی ده‌کرد. به‌شی زۆری زانایانی ئیسلام رایان وایه که: له‌یله‌تول قه‌در له ده‌شه‌وی دواینی مانگی ره‌مه‌زاندایه، پێغه‌ممه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:("تَحَرّوا لْیله‌َ القدْڕ فِی العَشْڕ الأواخِڕ مِنْ رَمَضانَ").واته: له ده شه‌وی دواینی ره‌مه‌زانا به‌ته‌مای له‌یله‌تول قه‌در بن و به‌شوێنیدا بگه‌ڕێن.
له‌م شه‌وانه‌دا ئینشائه‌ڵڵا به‌ره‌و رووی شه‌وانی قه‌در ده‌بینه‌وه،هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵێ لەزانایان پێیان وایه شه‌وی قه‌در له ١٧ ره‌مه‌زاندایه‌و به‌ڵگه‌شیان به هێزه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری زانایانی شه‌رعزان رایانوایه له‌ده‌شه‌وی دوایندایه به‌پێی ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده دروستانه‌ی که له‌وباره‌وه هاتوون. بۆیه به پێویستم زانی تا خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین و ئه‌و خێره گه‌وره‌و فرانه له‌کیسی خۆمان نه‌ده‌ین، خوا یارمه‌تیده‌ری هه‌موان بێت.

