سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شه‌وی قه‌دری پیرۆز
شه‌وی قه‌دری پیرۆز باشترین شه‌وانی هه‌موو ساڵیکه،موفه‌سیرین ده‌ڵین، بۆیه خوای گه‌وره ناوی لێناوه قه‌در به‌هۆی شه‌ره‌ف و رێزداری و شکۆدارییه‌وه‌یه‌تی.
خوا گه‌وره‌ش به‌گه‌وره‌ی باسی ده‌کات وده‌فه‌رموێت ( بِّسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْڕ....ؤمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْڕ...ليْلَةُ الْقَدْڕ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ........))...واته ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به فه‌ڕو ڕێزداردا، جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه، شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدار و خێردارتره، واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره.،له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به جۆره‌ها فرمان و کار به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و....،ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تی: (من قام ليلة القدر ايمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت.
له‌م شه‌وه دا فریشته‌کان داده‌به‌زن بۆ لای ئیمانداران و به‌شداری ده‌که‌ن له‌خوا په‌رستییان و شه‌و هه‌ستانییان وداوای لێ‌خۆش بونییان بۆ ده‌که‌ن، له نیشانه‌کانی شه‌وی قه‌در شه‌وێکه بۆنیخۆش ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌رمادا بیت گه‌رم ده‌بێت و، ئه‌گه‌ریش له گه‌رمادا بیت فێنک ده‌بێت و، له‌به‌یانییه‌که‌ی که خۆر هه‌ڵدیت تیشکدانه‌وه‌ی نییه.
خاتوو عائیشه خوای لی رازی بێت ده‌فه‌رموێ وتم به‌پیغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌گه‌ر زانیم چ شه‌وێک شه‌وی قه‌دری پیرۆزه چی له‌و شه‌وه‌دا بڵێم ؟فه‌رمووی بلی (اللهم انك عفو تحب العفو فاعف عني)، واته په‌روه‌ردگارا تۆ لێبورده‌یت ولێبوردنت پێخۆشه،ده‌ی لێم ببوره، باهه‌مووان له‌شه‌وانی قه‌در تاعه‌ت وعیباده‌ت و وێرد ونزاکانمان زیاتر بکه‌ین وهه‌وڵی ته‌واو بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لێ‌خۆش بوونی په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنین.. ئینشائه‌ڵلآ.

