سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عبدالرحمنی کوڕی عه‌وف) چی ده‌تگریه‌نێ باوکی محمد ! (به‌شی 6)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) خاوه‌ن و گه‌وره‌ی سامانه‌كه‌ی بوو نه‌ك به‌نده‌ی..خۆ ماندونه‌كردنیشی له كۆكردنه‌وه‌و
له‌سه‌ریه‌ك دانانی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه..
بگره به سانایی له ماڵی حه‌ڵاڵ گردی ده‌كرده‌وه و.. پاشان ته‌نها بۆ خۆی نه‌بوو به‌س.. به‌ڵكو خزم و كه‌س و كار و برایان و هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه‌یشی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بوون.
زۆری ئاستی به‌خشین و ده‌ستگیرۆیكردنی گه‌یشتبووه راده‌یه‌ك كه ده‌وترا:
{هه‌موو خه‌ڵكی مه‌دینه پشكدارن له سامانه‌كه‌ی عبدالرحمندا.
قه‌رزی به سێیه‌كیان ده‌دا و..
سێیه‌كیشیان قه‌رزه‌كانی بۆ ده‌بژاردنه‌وه..
سێیه‌كیش ده‌یدانێ و پێی ده‌به‌خشین..}!!
ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌شی مایه‌ی ئاسوده‌یی و شادی ده‌روونی نه‌بوو، گه‌ر ئه‌و توانایه‌ی پێ‌نه‌دایه كه پشتیوانی ئاینه‌كه‌ی و، كۆمه‌كی برایانی پێ‌بكات..
له‌دوای ئه‌وه‌ش، هه‌رده‌م له ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌ی ده‌ترسا..
رۆژێكیان خواردنی به‌ربانگی بۆ هێنرا، له‌كاتێكدا كه به‌ڕۆژوو بوو..
كاتێ سه‌رنجی دا ئاره‌زووی خواردنی نه‌ما و گریا و، وتی:
{(موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر) كه له من چاكتر بوو شه‌هید بوو، عابایه‌ك كرایه كفنی كه سه‌ری دابپۆشرایه، قاچه‌كانی به‌ده‌ره‌وه بوون، قاچه‌كانیشی دابپۆشرایه، سه‌ری به‌ده‌ره‌وه ده‌بوو..
(حه‌مزه)ش كه له من چاكتر بوو شه‌هید بوو، ته‌نها عابایه‌ك هه‌بوو بكرێته كفنی.
پاشان دونیا بۆ ئێمه راخرا هێنده‌ی كه راخرا و، ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌مانه پێمان به‌خشرا.
من ده‌ترسم كه چاكه‌كانمان پێشخرابێت بۆمان}..!!
رۆژێكیان له‌سه‌ر خوانێك لای هه‌ندێك له هاوه‌ڵان كۆبوونه‌وه.
هه‌ر كه خواردنه‌كه له به‌رده‌میاندا دانرا ده‌ستی كرد به گریان، لێیان پرسی:
- چی ده‌تگریه‌نێ ئه‌ی باوكی موحه‌ممه‌د..؟
وتی:
{پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه وسلم) وه‌فاتی كرد، خۆی و خاووخێزانیشی تێر به سكی خۆیان نانی جۆیان نه‌خوارد.. وا نابینم دواخرانمان بۆ شتێك بێت چاكه‌ی ئێمه‌ی تێدا بێت}..!!

