سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌ستێره كلكداره‌كان ( المذنبات )
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ (15) الْجَوَاڕ الْكُنَّسِ (16)} [التكوير]، واته: سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ى په‌نهان ده‌بن و له‌چاو ونده‌بن، یاخود به‌هۆى سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى و خۆیانه‌وه ونده‌بن، به‌و هه‌سارانه‌ى كه په‌ناده‌گرن و دیارنامێنن.
خواى مه‌زن سوێند به هه‌ساره خۆشاره‌وه له‌چاوه‌كان ده‌خوات، یاخود ئه‌وه‌ى له زانستی گه‌ردوونناسیدا پێیده‌وترێت كلكداره‌كان (المذنبات)، هه‌رئه‌وه‌یه قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ى پێده‌دات، كه به‌ڕاستی نزیكترین وه‌سفه بۆ كلكداره‌كان.
ڕووى ئیعجازى زانستی له دوو ئایه‌ته‌كه‌ى پێشوودا به‌مجۆره‌یه:
كلكداره‌كان له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ى خۆرن، ڕێڕه‌وه‌كانیان به‌ده‌ورى خۆردا درێژكۆله‌یه، هه‌ندێكیان به بۆشاییدا ده‌كشێن بۆ دوورییه‌كی زۆر كه ده‌یان ساڵ ده‌خایه‌نێت تاكو سوڕێك ته‌واو بكه‌ن، به‌وه‌ش ڕێڕه‌وه‌كه‌یان دوور ده‌بێت له خۆر به‌ڕاده‌یه‌ك كه به‌ته‌واوى له بینینه‌كان دوورده‌بن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌یان ساڵ ون ببن و له‌پاشان بگه‌ڕێنه‌وه نزیك خۆر.
" كلكدارى (هالی) به‌ناوبانگترینى كلكداره‌كانه و هه‌موو (76-79ساڵ) جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه و پاشان دووباره ئه‌و ماوه‌یه ونده‌بێت و له فه‌زاى گه‌ردوونیدا دیارنامێنێت".
نهێنی ئیعجازى قورئانی پیرۆز له‌وه‌دایه كه كلكداره‌كانی به "خُنّس" و "الجَواڕ الكُنّس" ناوبردووه كه دواتر زانایانی گه‌ردوونناس دروستی و وردی وه‌سفه‌كه و لێكچواندنه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت.
یه‌كێكى تر له ئه‌گه‌ره‌كانى ماناى ئه‌و دوو ئایه‌ته‌ى پێشوو ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌یه:
له‌م گه‌ردوونه‌دا ته‌نی گه‌وره‌ى وه‌ها هه‌ن كه به كونه ڕه‌شه‌كان ناسراون، چڕیی مادده‌ى ئه‌م كونه‌ڕه‌شانه ده‌گاته (250 هه‌زار تۆن) له هه‌ریه‌ك سانتیمه‌تر سێجایه‌كدا. ئه‌م كونه‌ڕه‌شانه هێزێكی كێشكردنی ئێجگار گه‌وره‌یان هه‌یه و هه‌موو ئه‌و ته‌نانه‌ى لێیان نزیك ده‌بنه‌وه ده‌موده‌ست هه‌ڵی ده‌لوشن، ته‌نانه‌ت ڕووناكیش كێش ده‌كه‌ن!
ئه‌و ته‌نانه تاریكن و نابینرێن، ئه‌وه‌ش وه‌هاى كردبوو زانایان له‌بوون و نه‌بونیان گومانیان هه‌بێت، تاكو له‌م دواییانه‌دا بوونی ئه‌و كونه‌ڕه‌شانه سه‌لمێنرا و یه‌كلایی كرایه‌وه و هیچ گومانێك له بوونیان نه‌ماوه.
وه‌ك ئاماژه‌ى پێدرا له ئایه‌ته‌كه‌دا خواى گه‌وره سوێند به (الخُنس) ده‌خوات كه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به شتێكی نادیار و شاراوه ده‌وترێت، (الكُنّس)یش به ماناى ڕووپێوكردن و ماڵین دێت. له‌ڕاستیدا ئه‌و كونه‌ڕه‌شانه له‌كاتی جوڵه‌یاندا هه‌رچییه‌ك بێته به‌رده‌میان و بچێته بوارى كێشكردنیانه‌وه، هه‌ڵی ده‌لوشن و به‌ره‌و خۆیان كێشی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ماناى ڕاماڵینی شته‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
زانایه‌كی ئه‌مریكی ڕه‌نگه هه‌ر قورئانیشی نه‌خوێندبێته‌وه، كونه‌ڕه‌شه‌كانی ناساندووه به‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى زه‌به‌لاحی بۆشایی گسكده‌ره (وه‌ك گسكێكی كاره‌بایی زه‌به‌لاح)!!
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

