ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

خشــــــوع ...له‌قورئاندا

خشــــــوع ...له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە دەفەرموێت: {قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (1) الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (2)} [المؤمنون] واتە: بەڕاستی باوەڕداران سەركەوتوو و سەرفرازن، ئەوانەی لە نوێژەكانیاندا ملكەچ و دڵئارام و دڵدامەزراون

و ترسی خوا لەدەروونیاندا هەیە.خشوع و ملكەچی لەنوێژدا هۆكارێكە بۆ توانای كۆكردنەوەی زەین و بیر و هۆش، ئەمەش گەورەترین كاریگەریی لەسەر سەركەوتوویی و پێشكەوتنی مرۆڤ هەیە.

"ویلیەم مولتون مارستن" پسپۆڕی دەروونناسی دەربارەی بەهرەی (مەلەكەی) كۆكردنەوەی زەین و كاریگەریی لەسەر سەركەوتوویی مرۆڤ دەڵێت: "توانای چڕكردنەوەی بیر و یادەوەرییەكان لای هەموو مرۆڤێكی دیاری سەركەوتوو لەبەردەم هەر دەرگایەك لە دەرگا و لایەنەكانی ژیاندا بەشێوەیەكی سادە و ئاسایی دەبێت. بۆیە مرۆڤی سەركەوتوو لە هەرساتێكی دیاریكراودا سەرجەم بیرو هۆشی لە تاكە كارێكدا كە ئەوساتە پێوەی سەرقاڵە و دەیەوێت پێی هەڵبستێت كۆدەكاتەوە، كە زۆربەی خەڵك ئەم توانای كۆكردنەوەی زەینیەیان لاوازە یان هەر نییە و ئەمەش دەبێتەهۆی پەرتەوازەیی هزریی و لادان و خەڵەفان و ئارەزووە بەربەستكارەكانی كارەكانی لێدەشێوێنن...
هەروەها دەڵێت: "ئەقڵی مرۆڤ ئەگەر بەتەواوی و باشی تەركیزی كرد و بیری جەمكرد، دەبێتەهۆی ئەدائێكی زۆر سەیر لە چوستی و تواناكانیدا".
لەبارەی بەدەستهێنانی ئەم سیفەتەوە دەڵێت: "ئەم توانایە بە مەشقكردن بەدەستدێت، مەشقكردنیش ئارامگرتنی دەوێت، خۆگوێزانەوە لەبیر ڕۆین و پەرتەوازەییەوە بۆ كۆكردنەوەی زەین، كۆكردنەوەیەكی ڕوون و پتەو، بەرهەمی تێكۆشان و هەوڵدانێكی زۆر و ناڕەحەتە. ئەگەر توانیت ئەقڵت جارێك و دووجار، پەنجا، سەدجار بەرەو ئەو باسە ئاڕاستە بكەی كە سەرقاڵی پێوەی و عەزمت هەیە چارەسەری بكەیت، ئەوا ئەو بیر و خاتیرانەی دژایەتیت دەكەن ناتوانن جێی باسە سەرەكیەكەت بگرنەوە كە بە هەڵبژاردن و پارێزگاری لێكردنیەوە وروژاندووتە، لەكۆتایشدا خۆت دەبینیتەوە بەتەواوی بەتوانایت و كۆكردنەوەی زەین و بیرت بەویستی خۆت و بۆ ئەو مەسەلە و باسە دەبێت كە هەڵی دەبژێریت".
ئەمانەمان باسكرد تاكو بگەینە كورتەی ئەو وتەیەی خشوع و ملكەچی بەتایبەت لە نوێژدا هۆكارێكە بۆ گەشەكردنی بەهرەی جەمكردنی بیر و زەین لای مرۆڤ، ئەو نوێژخوێنەی دەتوانێت و هەوڵدەدات بەهەموو توانایەكیەوە هزر و بیری خۆی بەدرێژایی كاتی نوێژەكەی جەم بكات (كەپێی دەوترێت خشوع)، ئەوا بەدڵنیایەوە ئەم كارە دەبێتەهۆی دروستبوون و گەشەكردنی بەهرەی جەمكردنی بیر و زەین و ئەمەش گەورەترین پاڵپشت و یارمەتیدەر دەبێت لەكارەكانی تریدا. 
"ویلیەم مولتون" دەڵێت: "چاكترین هۆكار بۆئەوەی هزر لەپەرتەوازەیی بگرێتەوە و ڕێی لێبگرێت لە بڵاوبوونەوە و بەشبەش بوون، ئەوەیە كە ئەقڵ و جەستە پێكەوە كاربكەن"... لە نوێژیشدا وەك دەبینین ئەقڵ و جەستە پێكەوە كاردەكەن. 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز