سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عبدالرحمنی کوڕی عه‌وف) چی ده‌تگریه‌نێ باوکی محمد ! (به‌شی 6)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ هه‌روه‌ها، ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌ی یه‌ك كه‌م له‌خۆباییبوون و لوت به‌رزی بۆ دروست نه‌كردبوو..ته‌نانه‌ت له‌باره‌یه‌وه وتراوه: گه‌ر كه‌سێكی نامۆ كه نه‌یناسیبایه
له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ خزمه‌تكارێكیدا دانیشتبوایه، نه‌یده‌توانی كه لێكیان جیابكاته‌وه!!
به‌ڵام گه‌ر ئه‌و كه‌سه نامۆیه ئاشنای به‌شێكی تێكۆشانی (عبدالرحمن) و تاقیكردنه‌وه‌كانی ببوایه، ئه‌وا ده‌یزانی له رۆژی (ئوحود)دا بیست برینی پێوه‌بوو، یه‌كێك له‌و برینانه‌ش شه‌لییه‌كی هه‌میشه‌یی له قاچێكیدا دروست كردبوو.. هه‌روه‌ها له رۆژی (ئوحود)دا چه‌ند ددانێكیشی كه‌وت و، زمان گیرانێكی ئاشكرای له كاتی گۆكردن و قسه‌كردنیدا دروست كرد.
ئا له‌و كاته‌دا، ئه‌و كه‌سه نامۆیه ده‌یتوانی كه بزانێت ئه‌و پیاو باڵابه‌رزه، روخسار گه‌شه، پێست نه‌رمه، شه‌له، زمان گیره له ئه‌نجامی پێكرانی رۆژی (ئوحود)، (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف)ه..!!
(ره‌زای خوای لێ بێت) و خوا رازی بكات..
* * *
سروشتی مرۆڤ وای راهێناوین كه ده‌وڵه‌مه‌ندی داوای ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌كات..
به‌و واتایه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هه‌میشه پێیان خۆشه كه ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بێت پارێزگاری سامانه‌كه‌یان بكا و زیادی بكات و، ئاره‌زوومه‌ندی لوت به‌رزی و خۆبه‌گه‌روه‌زانین و ئیره‌ییان فێربكات كه ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌یوروژێنێت هه‌رده‌م..

