سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
فشارى دهروونى و كۆلسترۆل و باوەڕدار..لهقورئاندا
نووسينى //سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير //// باوەڕدار دوورترین خەڵكە لە فشاری دەروونییەوە، بۆچی؟ چونكە خوای گەورە چارەسەرێكی بەهێزی پێداوە، ئەویش ئارامگریە. پەروەردگار دەفەرموێت: {لَتُبْلَوُنَّ فِي أَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ
قَبْلِكُمْ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا أَذًى كَثِيرًا وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ (186)} [آل عمران] واتە: ئەگەر خۆڕاگربن و پارێزكاربن و لەخوا بترسن، بەڕاستی ئەو هەڵوێستە لە كارە پەسەند و كردەوە پایەدارەكانە.بێباوەڕ وەها تەماشای دونیا دەكات وەك ئەوەی كۆتایی هەموو شتێكە، لەدوای مردن ژیانێك بوونی نییە، ئەوەش ئازار و ژانەكانی زیاددەكات و ئەو فشارە دەروونیانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە چەند هێند دەبن، چونكە چارەسەرێك بۆ كێشە و گرفتەكانی نادۆزێتەوە.باوەڕدار لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگار ئارام دەگرێت، بەوپەڕی هێمنی و ڕەزامەندی و كامەرانییەوە ئارام دەگرێت و هەوڵی چارەسەری فشارە دەروونییەكان دەدات، دەبینی لە توندترین حاڵەتەكانی فشاری دەروونیدا كامەرانە و ڕازیە بە قەزا و قەدەری خوا. پێغەمبەر (صل الله عليه وسلم) فەرموویەتی: [سەرسام بووم لە حاڵی باوەڕدار. ئەگەر توشی ناڕەحەتیەك بوو ئارام دەگرێت و ئەوە خێر و چاكەیە بۆی، خۆئەگەر توشی خۆشی بوو سوپاسگوزار دەبێت و ئەوەش خێر و چاكەیە بۆی].

