سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌ستانى به‌ره‌به‌یان و شنه‌ى به‌یانى
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وَقُرْ‌آنَ الْفَجْڕ إِنَّ قُرْ‌آنَ الْفَجْڕ كَانَ مَشْهُودًا) الاسراْ /٧٨ واته: له نوێژى به‌یانیشدا زۆر قورئان بخوێنه به‌ڕاستى قورئان خوێندنى نوێژى به‌یانى ده‌بینرێت له‌لایه‌ن فریشته‌کانه‌وه.
قورئانى پیرۆز گرنگى ده‌دات به خه‌وتنى زوو بێداربوونه‌وه له‌کاتى به‌ره‌به‌یاندا.. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (بورك لامتي في بكورها)یان ده‌فه‌رموێت (ركعتا الفجر خير من الدنيا وما عليها).
له‌و سووده ته‌ندروستیانه‌ى مرۆڤ به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت به زوو له‌خه‌و هه‌ستانى به‌یانیان زۆرن له‌وانه:
١- له‌کاتى به‌ره‌به‌یاندا به‌رزترین ڕێژه‌ى گازى ئۆزۆن له که‌شدا هه‌یه که به‌تێپه‌ربوونى کات ئه‌م ڕێژه‌یه که‌م ده‌کات تا له‌کاتى خۆرهه‌لآتندا ده‌گاته (سفر) ئه‌م گازه گاریگه‌رییه‌کى به‌سوودى هه‌یه له‌سه‌ر کۆئه‌ندامى ده‌مار و چالاککردنى کرداره هزرى و ده‌مارییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک چڵه‌پۆپه‌ى چالاکى هزرى و ده‌ماریى مرۆڤ له به‌یانیانى زووودایه.. مرۆڤ له‌هه‌ڵمژینى شنه‌باى جوانى به‌یانیاندا که به (بادى سةبا) ناسراوه چێژ و خوشیه‌ک هه‌ست پێده‌کات له هیچکام له کاته‌کانى شه‌و ڕۆژدا ئه‌م چێژه هه‌ست پێناکات
٢- تیشکى خۆر له‌کاتى هه‌لآتنى خۆردا نزیکه له ڕه‌نگى سووره‌وه, کاریگه‌رى ئه‌م ڕه‌نگه‌ش له‌سه‌ر کۆئه‌ندامى ده‌مارى مرۆڤ زانراوه هۆکارى بێدارى و جوڵه‌یه له‌مرۆڤدا, هه‌روه‌ها تیشکى سه‌رووه‌نه‌وشه‌یى له‌کاتى خۆرهه‌لآتندا زۆرترین ڕێژه‌ى هه‌یه وه‌ک له‌کاته‌کانى تر, ئه‌م تیشکه‌ش هانى پێست ده‌دات بۆ دروستکردنى ڤیتامین(d)
٣- له‌خه‌و هه‌ستانى زوو ڕى له خه‌وى دڕێژ ده‌گرێت. ئه‌وه‌ش زانراوه ئه‌و که‌سه‌ى کاتێکى درێژ له‌سه‌ر یه‌ک شێواز ده‌خه‌وێت ڕێ خۆشده‌کات بۆ توشبون به نه‌خۆشیه‌کانى دلأ به‌تایبه‌تى نه‌خۆشى (العصيدة الشرياني) که‌ئاماده‌ى ده‌کات بۆ هێرشه‌کانى سنگ کوژه (خناق الصدر) چونکه خه‌و وه‌ستان و سکونێکى ڕه‌هایه, ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ماده چه‌ورییه‌کان له بۆریه خوێنبه‌ره‌کاندا بنیشن. له‌وانه‌شه یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ى پارێزگارى موسڵمان ده‌کات له‌نه‌خۆشى بۆریچکه‌کانى خوێن (الامراض الوعائية) یه‌کێک بێت له‌و سوودانه‌ى ئه‌و موسڵمانه به‌ده‌ستیدێنن کاتێک له قولآیى شه‌ودا له‌خه‌و بێ‌دار ده‌بنه‌وه و به نوێژ و نزاکردن خۆیان له خواى په‌روه‌ردگار نزیک ده‌خه‌نه‌وه.... خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَ‌بِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا)الفرقان/٦٤ واته: ئه‌وانه‌ى که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستان و نوێژ ده‌به‌نه‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره گرنگى به شه‌وبێدارى و ته‌هه‌جود ده‌دات و له سوره‌تى (الزمل) دا ده‌فه‌رموێت(إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا وَأَقْوَمُ قِيلًا) الزمل/٦ واته به‌ڕاستى شه‌وبێداریى زۆر کارییگه‌ره و کاریگه‌ریشى دیاره.
٤- به‌شێوه‌یه‌کى زانستى سه‌لمێنراوه که به‌رزترین ڕێژه‌ى کۆرتیزۆن له‌خوێندا له به‌یانیاندایه ده‌گاته(7-22 مايكرؤطرام) له‌هه‌ر (100 ملى ليتر) پلازمادا, نزمترین ڕێژه‌شى له ئێواراندایه که که‌متره له (7 مايكرؤطرام) له‌هه‌ر (100 ملى ليتر) پلازمادا, ئه‌وه‌ش زانراوه کۆرتیزۆن ئه‌و مادده ئه‌فسوناویه که چالاکى و کارایى جه‌سته زیادده‌کات و ڕێه‌ى شه‌کر له خوێندا زیاد ده‌کات ئه‌میش به‌پێى خۆى وزه‌ى پێویست به له‌ش ده‌دات.

