سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(بـــــا) هۆكاری پیتێنه
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَأَرْسَلْنَا الڕّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ (22)} [الحجر]واته: ئێمه (با) مان كردووه به هۆكارى پیتێنه‌رى ڕووه‌ك، و هه‌ر به‌هۆى (با)وه باران له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنین و ئێوه‌ى پىَ تێرئاو ده‌كه‌ین، بێئه‌وه‌ى ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان ئه‌مبار كردبێت.
له ڕاڤه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه: با هۆكارى پیتاندنه بۆ دار و هه‌ور. "إمام گبری" ده‌ڵێت: "با هه‌ڵگرى هه‌ور و خێره".
لاى زانایانى ڕووه‌كناس بووه‌ته زانیارییه‌كى چه‌سپاو كه تۆوى نێره (هه‌لاَڵه) كردن به‌سه‌ر مێیه‌كاندا (واته كردارى پیتاندن) كردارێكى بنه‌ڕه‌تى پیتاندن و دروستبوونى تۆوى ڕووه‌كه. له‌كاتێكدا كه ده‌نكه‌هه‌لاَڵه‌كان (Pollen Grain) له ئه‌ندامه‌كانى نێرینه‌وه له گوڵدا (Anthers) ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌كانى مێیه تیایدا (Stigma)، پاشان پیتێن ڕووده‌دات.
كردارى پیتاندن ده‌گونجێت له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانى نێره و مێیه‌ى هه‌مان گوڵ یان هه‌مان ڕووه‌كدا ڕ
ووبدات، له‌م كاته‌دا به كرداره‌كه ده‌وترێت (پیتاندنى خۆیى Self Pollination). ده‌شگونجێت كرداره‌كه له‌نێوان دوو ڕووه‌كى جیاوازدا بێت، له‌م كاته‌شدا پێیده‌وترێت پیتاندنى تێكه‌ڵى (Cross Pollination).
ڕێگاكانى گواستنه‌وه‌ى ده‌نكه هه‌لاَڵه‌كان به‌پێى جۆرى ڕووه‌كه‌كه ده‌گۆڕێت، لێره‌دا وێڕاى ئه‌و پیتاندنه‌ى مرۆڤ به‌ده‌ستى خۆى ده‌یانكات - بۆنمونه وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ دارخورما ده‌یكات- سىَ ڕێگاى تر هه‌یه، ئه‌وانیش:
1. پیتاندن به‌هۆى ئاژه‌ڵه‌وه، وه‌ك مێرووه‌كان.
2. گواستنه‌وه و پیتاندن به‌هۆى ئاوه‌وه.
3. پیتاندن به‌هۆى باوه.
وه‌ك له ئینسایكلۆپیدیاى به‌ریتانیدا هاتووه، (با) ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه له گوێزانه‌وه‌ى ده‌نكه‌هه‌لاَڵه له‌و ڕووه‌كانه‌وه كه گوڵى بۆن و ڕه‌نگدارى كێشكاریان نییه بۆ مێرووه‌كان، بۆیه (با) هه‌ڵده‌ستێت به بلاَوكردنه‌وه‌ى هه‌لاَڵه بۆ دووریى زۆر. بۆنموونه (با) ده‌نكه‌هه‌لاَڵه‌ى سنه‌وبه‌ر (Pine) بلاَوده‌كاته‌وه بۆ دوورییه‌ك ده‌گونجێت بگاته (800 كیلۆمه‌تر) به‌ر له‌وه‌ى هه‌لاَڵه‌كه بگاته ئه‌ندامى مێینه و پیتێنه‌كه ڕووبدات.
له‌و ڕووه‌كانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى پشت به پیتاندن ده‌به‌ستن به‌هۆى (با)وه، سنه‌وبه‌رییه‌كان و گیا گه‌زنه (قُراێ) و چنار (الحور) و به‌ڕوو (سندیان) و گوش (قُنّب) و دارى بوندوقه.
له ئینسایكلۆپیدیاى به‌ریتانیدا هاتووه: ئه‌و هۆیه‌ى واده‌كات بلاَوبوونه‌وه‌ى ده‌نكه‌هه‌لاَڵه به‌هۆى (با)وه ئاسان بێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامه نێرینه‌كانى گوڵ كه ده‌نكه‌هه‌لاَڵه به‌رهه‌م دێنن، به‌ركه‌وته‌ن به هه‌وا، به‌شێوه‌یه‌ك كه بلاَوبوونه‌وه‌ى ده‌نكه‌هه‌لاَڵه‌كان ئاسان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، گوڵ له به‌رزترین خاڵى دار یان ڕووه‌كه‌كه‌دایه و گه‌لاَ له به‌رده‌میدا نییه.
له ئینسایكلۆپیدیاى جیهانیدا هاتووه: پیتاندن به‌هۆى (با)وه خه‌سڵه‌تى ئه‌و ڕووه‌كانه‌یه كه گوڵى جیاكه‌ره‌وه‌یان نییه و بۆنى خۆشى ئه‌وتۆیان نییه مێرووه‌كان بۆخۆیان كێش بكه‌ن. له‌م ڕووه‌كانه‌دا ته‌نها بڕێك ده‌نكه‌هه‌لاَڵه‌ى وشكى سوك به‌رهه‌م دێت و (با) هه‌ڵیده‌گرێت و بۆ دووریى زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات تاكو ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌ندامى مێینه. ئه‌م ئه‌ندازه هه‌لاَڵه‌یه كه له هه‌وادا هه‌ن هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ ئه‌و (تا)یه‌ى به (حمّى القش) ناسراوه و توشى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه هه‌ستیارییه‌كى زۆریان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له ئینسایكلۆپیدیاى به‌ریتانیدا هاتووه: بۆ ئاسانكردنى به‌ركه‌وته‌یى به (با)، زۆرجار له به‌هاردا گوڵ له‌پێش گه‌لاَوه گه‌شه‌ده‌كات، یاخود ڕه‌نگه له به‌رزایى دار یان ڕووه‌كدا گوڵ گه‌شه‌بكات، زۆرجار كۆسپه‌كانیان درێژ و چه‌ماوه‌یه بۆئه‌وه‌ى ڕووبه‌رێكى فراوانتریان هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنى ده‌نكه‌هه‌لاَڵه‌كان.
كه‌واته ڕووى ئیعجازى ئایه‌ته‌كه ئه‌و ئاماژه‌یه‌یه كه "با هه‌ڵده‌ستێت به‌كردارى پیتاندنى ڕووه‌كه‌كان".
زنجيره‌ى قورئان و زانست (1)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

