سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر لوط سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ
نوسینى/ م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
له‌باسى گێڕانه‌وه‌ى ژیانى پێغه‌مبه‌راندا په‌ندو ئامۆژگارى زۆر هه‌یه بۆ که‌سێک خاوه‌ن بیر و هۆش بێ. له باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیبراهیم (خليل الله)دا گوتمان ئیبراهیم چوو بۆ میسر حه‌زره‌تى لوتى برازاى له‌خزمه‌تدا بوو, ئیمانى به حه‌زره‌تى ئیبراهیم هێنا بوو, له‌گه‌ڕانه‌وه‌شدا بۆ فه‌له‌ستین هه‌ر له‌خزمه‌تیدا گه‌ڕایه‌وه. ڕاوى ده‌ڵێ له پاش چه‌ند ساڵ ئه‌و مام و برازایه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و مه‌ڕ و ماڵاتیان زۆر بوو, واى لێ هات به‌سه‌ر یه‌که‌وه نه‌ده‌حه‌وانه‌وه, زۆر جار شووانه‌کانیان به شه‌ڕ ده‌هاتن له سه‌ر مۆڵه مه‌ڕو ده‌راوه له‌وه‌ڕگا, تا ڕۆژیک حه‌زره‌تى ئیبراهیم حه‌زره‌تى لوتى برازاى بانگ کرد و فه‌رووى:
وام پێ باشه مه‌ڕو مالآته‌که‌مان لێک دوور که‌وێته‌وه, جا خۆت سه‌رپشک به کوى به‌باش ده‌زانى بچۆ بۆوێ, حه‌زره‌تى لوت وولآتى ئه‌رده‌نى ئێستاى هه‌ڵبژاردو وماڵى بار کرد و چوو بۆ شارى سدوم. له‌و زه‌مانه‌دا وولآتى ئه‌رده‌ن بریتى بوو له پێنج شار که پێیان ده‌گوتن: موئته‌فیکات خه‌ڵکى ئه‌و شارانه تا بڵێ ى کافر و بێ دین و به‌د ئه‌خلاق و دزو و ڕو گرژ و خوا نه‌ناس بوون, خه‌یانه‌تیان له‌گه‌ڵ براى خۆشیاندا ده‌کرد, زۆر بێ حورمه‌ت بوون, ئه‌گه‌ر غه‌واره‌یه‌ک, غه‌ریبه‌یه‌ک ڕێگاى بکه‌وتایه ناویان خه‌راپه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرد و هه‌تیوباز بوون, خواوه‌ندى گه‌وره به‌هۆى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیله‌وه وه‌حى نارد بۆ حه‌زره‌تى لوت و کردى به پێغه‌مبه‌ر و ده‌ستى کرد به بانگ کردنى خه‌ڵک بۆ خواپه‌رستى و دوور که‌وتنه‌وه له خه‌راپه, هه‌ر وه‌کو له سوره‌ى (الشعراْ )دا خوا بۆمان باس ده‌کا ده‌فه‌رموێ حه‌زره‌تى لوت فه‌رمووى: (إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ)الشعراْ /١٦٢ ئه‌ى خه‌ڵکینه به‌ڕاستى من فرستاده‌ى خوام بۆ سه‌ر ئێوه و خه‌یانه‌تتان له‌گه‌ڵ ناکه‌م و ئه‌مینم.
(فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ)الشعراْ /١٦٣ له‌خوا بترسێن و به قسه‌م بکه‌ن و له قسه‌م ده‌ر مه‌چن.
(وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ)الشعراْ /١٦٤ له به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگ کردن و پێ ڕاگه‌یاندنه‌شدا داواى هیچتان لێ ناکه‌م.
(إِنْ أَجْڕيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ)الشعراْ /١٦٤ پاداشتى بانگه‌وازى من هه‌ر له‌سه‌ر خوایه و خوا پاداشتم ده‌داته‌وه.
(أَتَأْتُونَ الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ)الشعراْ /١٦٥ به‌لآم خه‌ڵکه‌که ئه‌وه‌نده له ئینسانیه‌ت و ئه‌ده‌ب و ویقار و حورمه‌ت دوور بوون و دور که‌وتبوونه‌وه نه‌ک, هه‌ر جوابیان نه‌دایه‌وه به‌ڵکو به تووڕه‌ییه‌وه گوتیان: (قَالُوا لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ يَا لُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمُخْرَجِينَ)الشعراْ /١٦٧ ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و قسانه هه‌ڵنه‌گرى و چیدى له‌سه‌رى بڕۆى له‌و وولآته ده‌رت ده‌که‌ین. حه‌زره‌تى لوت زۆر به ئیمانه‌وه فه‌رمووى: (قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُمْ مِنَ الْقَالِينَ) الشعراْ / ١٦٨ من له هه‌ڕه‌شه‌ى ئێوه ناترسم و کرده‌وه‌ى ئێوه‌م زۆر پێ ناخۆشه و له‌کۆڵتان نابمه‌وه و تا ماوم ئامۆژگاریتان ده‌که‌م. به‌لآم ڕۆژ له دواى ڕۆژ خه‌ڵکه‌که بێ دین تر و به‌د ئه‌خلاق تر ده‌بوون و به ئاشکرا خه‌راپه‌یان زیاتر ده‌کرد. به‌و هه‌موو په‌ند و ئامۆژگاری یه‌ى حه‌زره‌تى لوت چه‌ند که‌سێک نه‌بێ موسڵمان نه‌بوون. ته‌نانه‌ت ژنه‌که‌ى ئیمانى نه‌هێنا.
حه‌زره‌تى لوت که زانى ده‌ست له‌کارى فاحیشه هه‌ڵناگرن دووعاى کرد و له‌به‌ر خوا پاڕایه‌وه و فه‌رموى: ئه‌ى خواى گه‌وره خۆت زانا و عالمى تا من ئامۆژگاریان زیاتر بکه‌م و زیاتر بیان ترسێنم ئه‌وان کافرتر و بێ شه‌رم تر ده‌بن, فه‌رمووى : ئه‌ى خوایه دووعام گیرا بکه‌ى عه‌زابیان بۆ نازڵ بکه‌ى. خواوه‌ندى گه‌وره دووعاى گیرا کرد و ئه‌مرى به حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لائیکه بچن میوانى حه‌زره‌تى ئیبراهیم بن و مژده‌ى بده‌نێ که سارا خاتوون کوڕى ده‌بێ و له‌وێرا بچن قه‌ومى لوت به هیلاک به‌رن, ئه‌وه بوو که له باسى حه‌زره‌تى ئیبراهیمدا تا ئه‌و جێگایه باسمان کرد که حه‌زره‌تى ئیبراهیم نه‌ى ناسین تا خۆیان ئاشکرا کرد و مژده‌یاندا به سارا خاتوون که کوڕیان ده‌بێ. (قَالُوا إِنَّا مُهْلِكُو أَهْلِ هَذِهِ الْقَرْيَةِ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا ظَالِمِينَ)العنکبوت/٣١ گوتیان: ده‌چین قه‌ومى لوت به هیلاک ده‌به‌ین. حه‌زره‌تى ئیبراهیم فه‌رمووى: ئاخر لوتى برازام و چه‌ند موسڵمانیان له ناودان ئه‌وانیش تووشى عه‌زاب و غه‌زه‌ب ده‌بن حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل فه‌رمووى:
(يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْڕضْ عَنْ هَذَا إِنَّهُ قَدْ جَاءَ أَمْرُ رَبِّكَ وَإِنَّهُمْ آَتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ)هود/٧٦ ئه‌ى ئیبراهیمى(خليل الله)واز له‌و قسانه بێنه, تازه خوا ئه‌مرى کردوه به عه‌زابدانیان و ڕه‌دبوونه‌وه‌ى نیه, دووباره حه‌زره‌تى ئیبراهیم خۆى ڕانه‌گرت و فه‌رمووى: (قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًا)العنکبوت/٣٢ ئاخر لوت به خۆى و به موسڵمانه‌کان له ناویاندان.
(قَالُوا نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَنْ فِيهَا لَنُنَجِّيَنَّهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ كَانَتْ مِنَ الْغَابِڕينَ)العنکبوت/٣٢ مه‌لائیکه‌ته‌کان گوتیان: ئێمه باشتر ده‌زانین وولآتى ئه‌رده‌ن چه‌ند موسڵمانى لێن. حه‌زره‌تى لوت و موسڵمانه‌کان و منداڵه‌کانیان نه‌جات ده‌ده‌ین,ژنه‌که‌ى نه‌بێ که تووشى عه‌زاب ده‌بێ. ئینجا مه‌لائیکه‌ته‌کان خوا حافیزیان کرد و به‌ره‌و ولآتى ئه‌رده‌ن که‌وتنه‌ڕێ. هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى (هود)دا ده‌فه‌رموێ: (وَلَمَّا أَنْ جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا)العنکبوت/٣٣ له کاتێکدا فرستاده‌کانى ئێمه چوون بوونه میوانى حه‌زره‌تى لوت زۆرى به‌خێرهاتن کردن. به‌لآم زۆر دڵ ته‌نگ و غه‌مبار بوو. له‌وه ده‌ترسان خه‌ڵکه‌که بزانن و به‌رۆکیان بگرن و ناڕه‌حه‌تیان بکه‌ن. (وَقَالَ هَذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ)هود/٧٧ له دڵى خۆیدا گوتى دیاره ئه‌وڕۆ ڕۆژێکى زۆر ڕوو به شه‌ڕه. زۆرى نه‌خایاند ژنه‌که‌ى به دزیه‌وه به خه‌ڵکه‌که‌ى ڕاگه‌یاند که چه‌ند کوڕى گه‌نجى قۆزیان میوانن. (وَجَاءَهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ)هود/٧٨ که خه‌به‌ریان زانى به ڕاکردن هاتن بۆ به‌ر ده‌رگاى ماڵى حه‌زره‌تى لوت و داواى میوانه‌کانیان کرد.
(قَالَ يَا قَوْمِ هَؤُلَاءِ بَنَاتِي هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي أَلَيْسَ مِنْكُمْ رَجُلٌ رَشِيدٌ)هود/٧٨ حه‌زره‌تى لوت به توڕه‌ییه‌وه ڕووى کرده گه‌وره‌کانیان و گوتى بۆ خاترى خوا حه‌یاتان بێ, شه‌رم بکه‌ن, قسه‌ى وا مه‌که‌ن, وه‌رن که تا ئێستا کچه‌کانم ده‌قابیل ئێوه نه‌ده‌دین ماره‌یان بکه‌ن و ده‌ست له‌کارى فاحیشه هه‌ڵگرن و ئابڕوم مه‌به‌ن, ئه‌وه پیاوێکى ئاقڵتان تێدا نیه یارمه‌تیم بدا؟
(قَالُوا لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُڕيدُ)هود/٧٩ خه‌ڵکه‌که هه‌ر وازیان نه‌هێنا و گوتیان تۆ ده‌زانى که کارمان به کچه‌کانت نیه و ده‌زانى داواى چى ده‌که‌ین, حه‌زره‌تىلوت زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو, ده‌ستى کرد به گریان و ڕووى کرده میوانه‌کان گوتى: (قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً أَوْ آَوِي إِلَى رُكْنٍ شَدِيدٍ)هود/٨٠ ئه‌گه‌ر له ئێوه‌م ڕابدیایه و بمزانیایه ده‌سته و که‌ر ده‌که‌ن و ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به گژ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا ده‌چووم, به‌لآم وا دیاره ئێوه ناتوانن شه‌ڕ بکه‌ن په‌نا ده‌گرم به خوا له‌شه‌ڕى ئه‌و کافرانه و خوا بمان پارێزێ. ئینجا مه‌لائیکه‌ته‌کان که‌زانیان خه‌ڵکه‌که زۆر بێ حه‌یان و واز ناهێنن و حه‌زره‌تى لوتیش زۆر ناڕه‌حه‌ته و ده‌ستى لێ هه‌ڵناگرن و خه‌ریکن ده‌رگاى ماڵى حه‌زره‌تى لوت بشکێنن و بچنه ژوره‌وه. حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل ئیجازه‌ى عه‌زابى له خواى گه‌وره وه‌رگرت و باڵى لێک دان و هه‌موویان کوێر بوون و سه‌رگه‌ردان بوون و نه‌یان ده‌زانى ڕوو له کوێ که‌ن. هه‌روه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى (القمر)دا ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَنْ ضَيْفِهِ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُڕ)القمر/٣٧ کاتێک کافره‌کان ویستیان خه‌راپه له‌گه‌ڵ میوانه‌کانى دا بکه‌ن کوێرمان کردن و گوتمان ده عه‌زابى خوا بچێژن. به‌لآم چونکه خواى گه‌وره به ته‌واوى غه‌زه‌بى لێ گرتبوون له‌و حاڵه‌شدا ده‌یان گوت به ڕاستى میوانه‌کانى لوت زۆر ساحیرن و به سیحر ئێمه‌یان کوێر کردووه و سه‌ر ده‌ر ناکه‌ین.( قَالُوا يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَنْ يَصِلُوا إِلَيْكَ)هود/٨١ خۆیان ئاشکرا کرد و گوتیان مه‌ترسه ئێمه به‌شه‌ر نین مه‌لائیکه‌ى خوا و فرستاده‌ى خواین, هاتووین تۆ رزگار بکه‌ین له ده‌ست ئه‌و قه‌ومه و نه‌هێڵین ده‌ستیان بگاته تۆ و ئه‌زیه‌تت بده‌ن.حه‌زره‌تى لوت که زانى مه‌لائیکه‌ن و خوا دوعاکه‌ى گیرا کردووه وه‌ک گوڵێکى سیس گه‌شایه‌وه و گوتى: ده به قوربانتان بم هه‌ر ئێستا به هیلاکیان به‌رن هه‌تا زووه. حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل فه‌رموى: (فَأَسْڕ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِنَ اللَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنْكُمْ أَحَدٌ إِلَّا امْرَأَتَكَ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَڕيبٍ)هودا/٨١ تۆ شه‌وى بمێنێ خۆت و منداڵه‌کانت و موسڵمانه‌کان له شار بچنه ده‌ره‌وه و ئاووڕ مه‌ده‌نه‌وه, به‌لآم ژنه‌که‌ت مه‌به له‌گولآ خۆت چونکه عه‌زابه‌که ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه, هه‌روه‌ها فه‌رموى په‌له مه‌که چونکه کاتى عه‌زابیان دیارى کراوه به‌رى به‌یانیه, ئایا به‌یانى نزیک نیه؟
(فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا)هود/٨٢
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: له‌کاتێکدا ئه‌مرمان کرد به مه‌لائیکه‌تان بۆ به هیلاک دانى قه‌ومى لوت و وێران کردنى شاره‌کانیان, مه‌لائیکه له به‌رى به‌یاندا له شه‌قه‌ى بالآنیان دا و ئه‌و شارانه‌یان به خانوو به‌ره‌و گیان له‌به‌ره‌وه به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان و سه‌ره و بنیان کردنه‌وه و خاپوریان کردن.
() خوا ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ى له ناو شاره‌کانیشدا نه‌بوو به‌رد له دواى به‌رد به سه‌رماندا باراندن و سه‌نگبارانمان کردن به به‌ردى ڕه‌شى نیشانه کراو بۆ په‌ند و عیبره‌ت, تا یه‌ک نه‌فه‌ریان نه‌ما مردن.
(وَمَا هِيَ مِنَ الظَّالِمِينَ بِبَعِيدٍ)هود/٨٣ ئه‌و جۆره عه‌زابدانه له لایه‌ن خواوه دوور نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى زوڵم بکه‌ن و زاڵم بن.
ڕاوى ده‌ڵێ چوارسه‌د هه‌زار له‌و پێنج شاره‌دا به غه‌زه‌به به هیلاک چوون و ئێستا جێگاى ئه‌و پێنج شاره بۆته به‌حر و پێ ده‌ڵێن((البحر الميت)) حه‌زره‌تى لوت له پاش ماوه‌یه‌ک وه‌فاتى کرد و گۆڕى موباره‌کى له فه‌له‌ستینه.
ئه‌وه بوو باسى حه‌زره‌تى لوتى کورى هاڕانى برازاى حه‌زره‌تى ئیبراهیم و به هیلاک چوونى قه‌ومه‌که‌ى. ئومێد ده‌که‌م په‌ند و عیبره‌تى لێ وه‌رگرن و وه‌ک حه‌زره‌تى لوت ڕێز و حورمه‌ت له میوان بگرن و خۆتان له هه‌موو جۆره خه‌راپه‌یه‌ک بپارێزن. تا وه‌کو قه‌ومى حه‌زره‌تى لوت و موسڵمانه‌کان بتان پارێزى له غه‌زه‌بى خۆى.
٠

