سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه ندێ له سیفه‌ته‌کانى بانگخواز...
هه ندێ له سیفه‌ته‌کانى بانگخواز
ئه‌ندازیار عوسمان
١-هیممه‌ت به‌رزى
بانگخواز ده‌بێت به‌رده‌وام به هیممه‌تى به‌رزه‌وه خه‌ریکى خۆ ته‌واوکردن بێت و نابێت دوو رۆژى وه‌ک یه‌ک بێت چونکه ئه‌وانه‌ى دوێنێ و ئه‌مرۆیان وه‌ک یه‌که‌و هیچیان زیاد نه‌کردووه له خێر‌و چاکه ئه‌وانه زیان لێ که‌وتوون هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رى خو(د.خ) ده‌فه‌رموێ:من استوى یوماه فهو مغبون.
جونه‌یدى به‌غدادیش هانى بانگخوازان ده‌دات که هیممه‌تیان بپارێزن و ده ڵێت::هیممه‌ت بپارێزه چونکه هیممه‌ت سه‌ره‌تاى هه‌موو کارێکه..
به‌ڵێ..هیممه‌ت به‌رزى وا له بلنگخواز ده‌کات که هه‌میشه گورج و گۆڵ بێت له کارى خێردا,هه‌روه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێ[ويسارعون فى الخيرات واولئك من الصااحين].آل عمران/١١٤..واته: بڕواداران ده‌ست و بردن له کارى خێرداو ئه‌وانه له پیاوچاکانن.
له‌سه‌ر خۆیى بۆ هه‌موو کارێکى دنیایى شتێکى چاکه به پێچه‌وانه‌ى قیامه‌ته‌وه که ده‌بێت په‌له‌ى بۆ بکرێت هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر(د.خ):[التؤدة فى كل شىء خير الا في عمل الأخرة]ابو داودو حاکم گێراویانه‌ته‌وه.
واته:له‌سه‌ر خۆیى و په‌له‌نه‌کردن له هه‌موو شتێک دا چاکه,ته‌نها له کارى قیامه‌تى دا نه‌بێ.
مرۆڤیش بۆ هه‌میشه هیممه‌تى به‌رزبێت وا چاکه هاوه‌ڵێتى هیممه‌ت به‌رزان بکات,هه‌روه‌ک شێخى گه‌یلانى ده‌ڵت[سيروا مع الهمم العالية] له‌گه‌ڵ هیممه‌ت به‌رزاندا برۆن به‌رێ دا.
بانگخواز له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رده‌م چاوى له پاداشتى نه‌براوه‌ى دوا رۆژو ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردیگاره, بۆیه له‌ززه‌ت له ماندووبون ده‌بینێ و کۆڵ نادات,به پیاو باشێکیان وت: تاکه‌ى ئاوا خۆت ده‌ره‌نجێنێت و خۆت ماندوو ده‌که‌یت؟ ئه‌ویش وتى :من خۆشى و پشووى هه‌تا هه‌تایى خۆمم ده‌وێت..
هه‌روه‌ها ئیمامى(اصفهانى)
ده‌ڵێت:ئه‌وه‌ى را بێت له‌سه‌ر نه‌مبه‌ڵى و مل بنێ به‌ره‌و پشوودان ,پشوودانى راسته‌قینه‌ى له ده‌ست ت ده‌چێ چونکه حه‌زکردن به‌سستى و ته‌ممه‌ڵى تووشى ماندوویى ده‌کات وه‌ک وتراوه: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ماندووونه‌بیت,ماندووببه بۆ ئه‌وه‌ى ماندوو نه‌بێت).
(ابن الجوزى) باسى هیممه‌ت به‌رزى خۆیمان بۆده‌کات و ده‌ڵت: (هيممةتيَكم بؤ دروست بووة ماندووى كردووم و داواى زؤر ثلةى بةرزم لىَ دةكات كة لةبةر ثيرى ثيَى ناطةم,بؤية داواى تةمةن دريَذى و لةش ساغيى و ضوست و ضالاَكى دةكةم تا بتوانم بطةمة ئةو ئاواتانةى كة هةمة كة سةيريش دةكةم ئةمةى من دةمةوىَ نةبووة بة عادةت بةلام بة خؤم دا ديَمةوة دةلَيَم ضى تياية,خؤ من داوا لة خوايةك دةكةم كة بة توانايةوة دةتوانىَ ئةوةى نةش بووبىَ بة عادةت بيكات و بؤمى فةراهةم بهيَنيَت ئةطةر خوا تةمةنى دامىَ ئةوا ئةمةى ئيَستا بةدةستةوةية تةواوى دةكةم و هةوالَ دةدةم كة طةيشتوومةتة ئةوةى كة دةمةوىَ وة ئةطةر تةمةنيشى نةدامىَ و ئةجةلم هات ئةوة خوا خؤى باشتر دةزانيََت خيَر لة ضى دايةو,خواى ثةروةرديطاريش لة ؟؟ نية كة نةمداتىَ وة هةموو توانا‌و دةسةلاَتيَكيش لةوةوةية).(ابن الجوزى)
ئه‌م داوایه‌ى له ته‌مه‌نى(75)ساڵى دا بوو خواى گه‌وره‌ش به میهره‌بانى خۆى(22)ساڵى دیکه‌ى مۆڵه‌ت دا‌و له ته مه‌نى (97)ساڵى دا کۆچى دوایى کرد...
٢-هه‌وڵدان بۆ فێربوونى زانست
بانگخواز به‌رده‌وام خه‌ریکى فێربوونى زانیارى و زانسته و له‌و رێگایه دا خۆى ماندوو ده‌کات چونکه ده‌بێت به‌رچاوى رۆشن بێت له کاره‌که‌ى دا‌و شاره‌زایى ته‌واوى ببێت هه‌روه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێ[قل هذه سبيلى ادعوا إلى الله على بصيرة انا ومن اتبعنى]یوسف/١٠٨.
واته:بڵێ خوایه زانیاریم زیاد بکه‌و رێبازمه بانگ ده‌که‌م بۆ لاى خوا به‌به‌رچاو رۆشنییه‌وه خۆم و ئه‌وانه‌ى دوام ده‌که‌ون.
هه‌روه‌ها به پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێ[وقل رب زدني علما](طه/14)..واته: بڵێ خوایه زانیاریم زیاد بکه‌و ئاسۆى فێربوون و رۆشنبیریم فراوان بکه.
پێغه‌مبه‌رى خواش(د.خ)ده‌فه‌رمووێ:[من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا إلى الجنة]موسلیم گیراویه‌تیه‌وه....واته:که‌سێک رێگه‌یه‌ک بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى لێیه‌وه فێرى زانیارى به سوود ببێت,خوا رێگه‌یه‌کى بۆ به‌هه‌شت بۆ گوشادو ئاسان ده‌کات.
وه له فه‌رمووده‌یه‌کى دیکه‌ش دا ده‌فه‌رمووێ:[من يرد الله به خيرا يفقهه فى الدين]بخارى و مسلمه گێراویه تیه‌وه...واته:که‌سێ خوا ئیراده‌ى خێرى پێى بێت له ئایین دا شاره‌زاى ده‌کات.
مامۆستاى(محمد احمد الراشد) له ژێر ناونێشانى فرمێسکى لێو به‌خه نده ده‌ڵێت: زۆر که‌س نموونه‌ى نووسه‌ر به مۆم دێنێته‌وه که خۆى ده‌سوتێ و رێ بۆ خه‌ڵکى رووناک ده‌کاته‌وه رۆشنبیرێکى زانا له باره‌ىى رۆڵى گرنگى خامه‌وه ده‌ڵت: (هيض طرياويَكم نةديوة ئةوةندة خامة زةردةخةنةى جوان بيَت).
به راستى چاکى پێکاوه خامه فرمێسک رێژى لێو به خه‌نده‌یه کاتێ فرمێسکى مه‌ره‌که‌ب ده‌رژێت و وشه‌یه‌ک تۆمار ده‌کات خۆشى و به‌ختیارى و به‌شاره‌ت به ژیان ده‌به‌خشێت.
خاوه‌ن خامه‌کان سه‌رده‌که‌ن به هه‌موو کون و قوژبنێکى ژیان دا‌و له رابردوو ئێستا و داهاتوو ده‌کۆڵنه‌وه سه‌ره‌نجامیش به فرمێسکى خامه‌کانیان ئه‌زموونه‌کانیان تۆمار ده‌که‌ن تاوه‌کو ببنه چراوگى رێى تاریکى ئه‌موسته‌چاوى گومرایى و نابه‌ڵه‌دى تاوه‌کو فرمێسکى سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێ شێواوان بگۆرن به خه‌نده‌و خۆشى و زستانى ژیانیان بکه‌نه به‌هارى شادیى و شه‌خته و زوقم بارین بگۆرن به گوڵ و وه‌نه‌وشه بارین.
جا یه‌کێ له‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ى تووشى موسڵمانان بووه نه‌خوێنده‌وه‌یه، بۆیه رووى ده‌ممان ده‌که‌ینه بانگخوازان که بخوێننه‌وه،خوێندنه‌وه‌یه‌کى وا که شه‌وو رۆژى بۆ بده‌نه ده‌م یه‌ک.
ئاشکراشه که پێشه‌وایه‌تى و بوون به چرا سووته‌مه‌نى ده‌وێت که ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌و شاره‌زابوونه،عومه‌رى کورى ختاب ده‌فه‌رمووێت:[تفقهوا قبل أن تسودوا]......واته: فێرببن و شاره‌زا بن پێش ئه‌وه‌ى ببنه رابه‌رو کاربه‌ده‌ست
بانگخوازان و رێبوارانى رێى خوا ده‌بێت ئاگادارى چه‌ند راستى یه‌ک بن:
یه‌که‌م:له قورئان و سوننه‌ت به چاکى شاره‌زابن،پاشان هه‌رچىیه‌کى دیکه‌یان خوینده‌وه به ته‌رازووى قورئان و سوننه‌ت بیکیشن،چاک بوو وه‌رى بگرن و خراپیش بوو خۆیانى لێ لاده‌ن.
دووه‌م: له خویندنه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى نووسین دا به‌ویژدان بن،چونکه که‌س له دواى پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان لێ بێ (معصوم) نىیه،تاوه‌کو نووسینه‌کان سه‌د ده‌ر سه‌د ته‌واو بێ که‌م و کورى بێت.
سێیه‌م: خۆ به‌زل زانین رێگره له رێى فێربوون دا،بۆیه ده‌بێ بانگخواز(متواظع)بێت،چونکه ئه‌وانه‌ى له‌به‌ر خوا خۆیان به زل ئه‌زانن خواوه‌ند پایه‌به‌رزیان ده‌کات له دنیا‌و قیامه‌ت دا،هه‌روه‌ک ئاو که خۆى به‌زل نازانێ و داده‌به‌زێته ناو زه‌وى یه‌وه تا ره‌گ و ریشه‌ى دره‌خته‌کان هه‌ڵى مژن،ئه‌وسا به‌وه‌ش به‌قه‌دى دره‌خته‌کاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته مایه‌ى بووژاندنه‌وه‌و ژیانى هه‌موو لق و پۆپ و گه‌ڵاکان.
٣-نه‌رم و نیان و دۆست خوازى و خۆگونجاندن:
پیغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) ده‌فه‌رمووى:[المؤمن ألف مألوف،ولا خير فيمن لايألف ولايؤلف،وخير الناس أنفعهم للناس]دارقگنى گێراویه‌تیه‌وه...
واته: خاوه‌ن باوه‌ر خۆى ده‌گونجێ و زوو دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا ده‌بیستێت و دۆستخوازه، سوود له که‌سێک دا نیه دۆستخواز نه‌بێت،چاکترینى خه‌لکیش که‌سێکه سوودى ٍله هه‌موو که‌س زیاتر بێت بۆ خه‌ڵک.
پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) هانى برواداران ده‌دات که نه‌رم و نیان بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا‌و ده‌فه‌رمووێ(إن الله رفيق يحب الرفق ويعطي على الرفق ما‌لا يعطي على العنف،وما لا يعطي على سواه)موسلیم گیراویه‌تیه‌وه .....واته: خوا نه‌رم و نیانه و نه‌رم و نیانیشى خۆش ده‌وێت و ئه‌وه‌یشى خوا له‌سه‌ر نه‌رم و نیانى ده‌یبه‌خشێ له‌سه‌ر توند‌و تیژى و هیچ شتێکى دى نایبه‌خشێ.
به‌ڵێ..ده‌رمانى ئه‌و خه‌ڵکه وا لاى بانگخوازان،بۆیه ده‌بێت گۆشه‌گیرى نه‌بن،به‌ڵکو تێکه‌ڵ به خه‌ڵکى ببن و ئارام بگرن له‌سه‌ر ناره‌حه‌تى و ئه‌و ده‌رده‌سه‌ریانه‌ى که دێته ریێان،شێخى گه‌یلانى ده‌فه‌رمووێ(نؤ موسلَمان لة نةفام و نةزان و خراثة كاران رادةكات،بةلاَم موسلَمانى كامل و عارف بة خوا،بةدواياندارادةكات،ضونكة دةرمانى ئةوان لاى ئةمة).
هه‌روه‌ها بانگخواز ده‌بێت و ، خۆى بگونجێنێت،دڵ ناسکى و هه‌ست ناسکى واى لێ نه‌کات ئه‌گه‌ر لێى پرسرایه‌وه چه‌ن و چوونى له‌گه‌ڵ کرا، کارى به کۆمه‌ڵى بانگخواز به‌جێ بهێڵێ و خۆى له‌و خێره‌گه‌وره‌یه زبرى قسه‌کانم،من ئه‌وه‌ى له ئایینى خوادا په‌روه‌رده‌ى کردووم قسه‌ى زبره)..
به راستى چاوپۆشینى زۆر‌و ماستاو بۆ کردن و دبلۆماسیه‌ت هه‌موو کات راست نیه له‌گه‌ڵ بانگخوازدا،زۆرجار پێویست ده‌کات که له‌به‌ر کارى به‌رنامه‌رێژى و هێڵکارى،لێپرسینه‌وه هه بێت و که لێپرسینه‌وه‌ش هه‌بوو ره‌حمه‌ت له‌وه‌ى که به دڵێکى فراوان وه‌رى ده‌گرێ..
٤-نه‌فس و به‌رزى و دڵ ده‌وڵه مه‌ندى
پێغه‌به‌رى خوا(د.خ) ده‌فه‌رمووێ[ليست الغنى عن كثيرة العرض،إنما الغنىغنى النفس]بخارى و مسلم گێراویانه‌ته‌وه....واته:ده‌وله‌مه‌ندى به زۆرى ماڵ و موڵک نیه،به‌ڵکو ده‌وڵه‌مه‌ندى راسته‌قینه ده‌وڵه‌مه‌ندى دڵ و ده‌روون و نه‌فسه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ:[شرف المؤمن صلاته بالليل،وعزة استغناؤه الناس عن الناس]الخگیب والعقیلى له ئه بوهوره یره وه گێراویانه‌ته‌وه..........واته: شه‌ره‌فى موسڵمان له‌شه‌ونوێژدایه‌و،به‌رزیشى له‌وه‌دایه که چاوى له که‌س نه‌بێت و به‌هیواى ده‌هه‌نده‌ى خه‌ڵک نه‌ژى.
وه‌فدێک هاتنه لاى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)وئه‌ویش هه‌رچیان ویست بۆى جێ به جێ کردن،پاشان که خه‌ریک بوو یرۆن،پێى فه‌رموون که‌سێ ترتان له‌گه‌ڵدایه،وتیان به‌ڵێ لاوێکمان له‌گه‌ڵدایه‌لاى شتاکانمان به جێ هێشتووه.
فه‌رمووى : ده‌ى بینێرن بۆ لام ..که لاوه‌که هات پێغىمبه‌ر(د.خ) پێى فه‌رموو چیت داوا تا بۆت جێ بى بێ بکه‌ین،ئه‌ویش وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خواپێویستى من هى هاوه‌ڵانم نیه،من ده‌موێ دوعام بۆ بکه‌ى که خوا لێم خۆش بێ و ره‌حمم پێ بکا و دڵم ده‌وڵه‌مه‌ند بکات..
پێغه‌مبه‌رى خواش ده‌ستى به‌رز کرده‌وه دوعاى بۆ کردوو فه‌رمووى(خواية ليَى خؤش ببةو و رةحمى ثىَ بكةو دلَى دةولَةمةند بكة)،ئینجا لاوه‌که‌و وه‌فده‌که هه‌موویان گه‌رانه‌وه حێ و رێى خۆیان.
پاشانله ساڵى(10)ى کۆچى دا له(منى)حه‌زره‌ت ئه‌و وه‌فده‌ى بینیه‌وه ئه‌حواڵى ئه‌و لاوه‌ى لێ پرسین،ئوتنیش وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌رگیز شتى وه‌ک ئه‌ومان نه‌دیوه ئه‌و زۆر رازییه به‌به‌شى خوا،ئه‌گه‌ر خه‌لکى هه‌موو دنیا دابه‌ش بکه‌ن،ئاوریان لێ ناداته‌وه..پێغمه‌مبه‌رى خواش فه‌رمووى: من هیوادارم که به کۆیى بمرێت،پیاوێکیش پرسیارى کرد: باشه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌موو که‌س هه‌ر به کۆیى نامرێت؟!ئه‌ویش فه‌رمووى(نةخيَر،كةسى وا هةية خةيالَ و هةست و هؤشى ثةرتةوازة بووة بة دنياداو،ثةل دةكوتىَ بة هةموو لايةكدا،كاتىَ ئةجلى دىَ،خوا دةيباتةوة،ئيتر هةر ثةلةى لة هةرلايةك بيَت و سةركةرمى هةر شتيَك بيَت.(واتة ثيَضةوانةى موسلَمانى كاملة كة هةموو هةست وهؤش و خةيالَى لاى رةزامةندى خوايةويةك ثارضة يةك مةبةست و يةك ئاوات وئامانجة).
بانگخواز نه‌فس به‌رزو دڵ ده‌وڵه‌مه‌نده،باش له‌و راستى یه تێگه‌یشتووه،که مردن و ژیان و رزق و رۆزیى ته‌نها به ده‌ست خوایه،ئایه‌ته‌کان قورئان و فه‌رمووده‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)له‌م باره‌یه‌وه هه‌رده‌م له گوێى ده‌زریتگێه‌وه که ده‌فه‌رمووێ[وماكان لنفس أن تموت إلا بإذن الله]آل عمران/١٤٥ ...... واته: هیچ که‌سێ بێ ئه‌مرو فه‌رمان و ویست و ئاگادارى خوا نامرێت.
هه‌روه‌ها[وما من دابة في الأرض إلا على الله زرقها ،ويعلم مستقرها ومستودعها،كل في كتاب مبين]هود/٦........واته: هه‌رچى گانله‌به‌ر له‌سه‌ر زه‌وى یه رزق و رۆزییان به ده‌ست خوایه و ئه‌یان ژینێ و ئه‌یشزانێ له کوێ ئه‌بن و بۆ کوێ ئه‌چن و جێگایاکوێیه،ئه‌مانه هه‌موویان لاى خوا له کتێب و جێگاى تایبه‌ت-لوح-دا تۆمار کراون.
پێغه‌مبه‌رى خواش(د.خ) [إن روح القدس قد نفث في روعي أنه لن تموت نفس حتى تستوفي رزقها]ابن ماجه گیراویه‌تیه‌وه
واته:جوبره‌ئیل خستیه دڵمه‌وه ئاگادارى کردمه‌وه که هیچ که‌س نامرێ هه‌تا رزق و خۆى پێ نه‌گات.وه له فه‌رمووده‌یه‌کى دیکه‌ش دا ده‌فه‌رمووێ[من كانت الأخرة همه جعل الله غناه في قلبه،وجمع له شمله،وأتته الدنيا و هي راغمة،ومن كانت الدنيا همه جعل الله فقره بين عينيه،وفرق عليه شمله،ولم ياته من الدنيا إلا ما قدر له]ترمژی و ابن ماجه گێراویه‌تیه‌وه ...واته: هه‌ر که‌سێک ئاخیره‌ت مه‌به‌ستى بێت،خوا دڵى ده‌وڵه‌ند ده‌کات و ئیش و کارى بۆ کۆده‌کاته‌وه‌و په‌رته‌وازه نابێ به‌م لاو ئه‌ولاداو دنیاش به ناچارى دێ به‌پیریه‌وه.
وه هه‌ر که‌سێک دنیا مه‌به‌ستى بێت،چاوبرسى و شپرزه‌و ماندوو ده‌بێت،له راکه‌راکه‌دا به‌دواى دنیاداو،هیچیشى ده‌ست ناکه‌وێ له دنیا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که خوا بۆى بریار داوه‌و بۆى داناوه.
٥-ده‌م پاکیى
بانگخواز ده‌بێت ده‌م پاک بێ هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)ده‌فه‌رمووێ[ليس المؤمن بطعان ولا اللعان ولا الفاحش،ولا البذيء]ترمژى گیراویه‌تیه‌وه....واته: خاوه‌ن باوه‌ر ده‌م پیس و جنێوفرۆش و قسه هه‌ڵبه‌ست و ده‌مشرو ده‌م به‌ره‌ڵا نیه.
عومه‌رى کورى ختاب پێوه‌رێکمان ده‌داته ده‌ست بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى خه‌ڵکى و ده‌فه‌رمووێ: سه‌رتان سوڕ نه‌مێنێ له قسه‌ى زلى که‌سێک و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌یرى بکه‌ن و بزانن چه‌نده زمانى خۆى ده‌پارێزێو چه‌نده ده‌ست پاکه.زین العابدین کورى على کورى حوسێن ده‌ڵێت: (ئةطةر بةندةيةك لة نهيَنىدا بؤ سولحابىَ،خواى طةورة ئاطادارى دةكاتةوة لة كةم و كورىيةكانىو،سةرقالَى ضاكردنى خؤى دةبيَت ونايثةرذيَتة سةر كةم و كورى خةلَكى).(سرى السقطي البغدادي)ده‌لێََََََََََت :(هيض شتيَكم نةديووة،ثووضةلَ كةرةوةى كار‌و تيَكدةرى دلَ و لة ناوبةرى بةندةو مايةى خةم و خةفةت و مايةى هاتنى خةشم و قينى خوا‌و دروستكةرى رووثامايىو لة خؤبايى بوون و كويَخايى(حب الرياسة) بێت به هێنده‌ى خۆنه‌ناسین و خه‌ریک بوون به که‌م و کورى و عه‌یبى خڵکه‌وه).
(زازان المدائنى) که‌پیاو باشێکه‌وه زیاتر له هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه،باسى ئه‌زمونێکى خۆیمان بۆده‌کات و ده‌ڵت:(كؤمةلَة كةسانيَكيَكم ديوة،كة خؤيان كةم و كوڕى و عةيبيان هةبووةوخةريكى عةيبى خؤيان بوون و دةميان ثاراستووة لةعةيبى خةلَكى،سةرةنجام خواى طةورة كةم و كوڕى و عةيبيانى ثؤشيو و ئاخير خيَر دةرضون كؤمةلَة كةسانيَكيشم بينيوة كة خؤيان بىَ كةم و كوڕى بىَ عةيب بوون بةلاَم سةرقالَى باسكردن و طةڕان بوون بةدواى كةم و كوڕى عةيبى خةلَكيدا بؤية سةرةنجام عةيبداربوون و ئاخرشةڕبوون).
ڕۆژێک عبدالله‌ى کوڕى عکیم به قوتابیه‌کانى وت:جارێکىدیکه نابمه هاریکارو یاریده‌ده‌ر له رشتنى خوێنى هیچ خه‌لیفه‌یه‌کدا له‌دواى حه‌زره‌تى عوسمان..
وتیان :بۆچى به‌ڕێزتان ده‌ستى هه‌بووه له خوێنى عوسماندا؟ وتى: به‌ڵێ،من هه‌ندێ تێبینیم هه‌بوو له‌سه‌ر کاره‌کانى عوسمان و له‌ناوخه‌ڵکدا باسم کرد،خراپه‌کاران قسه‌که‌ى منیان قۆسته‌وه‌و عوسمان شه‌هیدکرا...
جا من وا ده‌بینم که باسکردنى که‌م و کوڕى که‌سێک له‌م لاوئه‌ولا هاوکارییه بۆ رشتنى خوێنى....
به داخه‌وه زۆر که‌س له‌م راستىیه تێنه‌گه‌یشتووه‌و زۆر به‌لایه‌وه ئاسانه که غه‌یبه‌تى موسڵمانان یاخود جارجار بوختانیشیان بۆ بکات،که به‌راستى ئه‌وه‌ش گوناهو تاوانه‌و پێویسته باوه‌رداران به گشتى بانگخوازان به‌تایبه‌تى خۆیانى لێ بپارێزن.
مامۆستا(محمد احمد الراشى)یش باسى ئه‌زمونێکى خۆیمان بۆ ده‌کات و ده‌ڵێت:له سڵانى په‌نجاکانه‌وه(حزبى تحرير)بۆ بازار گه‌رم کردنى خۆیان چى خرپ بوو کردیان به‌رامبه‌ر به بریان له مزگه‌وته‌کانى به‌غدادا،له غه‌یبه‌ت کردن و بوختان کردن،سه‌ره‌نجام به‌ره‌که‌ت له کاریاندا نه‌ماو له له‌به‌ریک هه‌ڵوه‌شان ولێپرسراوه‌که‌شیان که ده‌مى نه ده‌پاراست له سالانى هه‌شتاکاندا،هاته ده‌ره‌وه‌ى شارى به‌غداو سیمێکى به‌ست به‌ناوقه‌دیه‌وه سه‌ره‌که‌ى دیکه‌ى هه‌ڵدا بۆ کاره‌باى(حفغط عالى)وخۆى (انتحار)کرد،په‌نا ده‌گرین به خوا له ئاخر شه‌رى..که شه‌مه‌ش به راستى په‌ندو ئامۆژگارىیه بۆ مه‌سوڵمان که ده‌میان بپارێزن و دوژمنایه‌تى موسوڵمانان نه‌که‌ن.
٦-نه‌خه‌ڵه‌تان به جوانى دونیا:
بانگخواز دنیا به کێڵگه‌ى ئاخیره‌تى ده‌زانێ و خۆى به کاروانچى و دونیاش به کاروانسه‌رایه‌ک دێنه به‌رچاوى،ئه‌میش وه‌ک میلۆنه‌ها که‌سى پێش خۆى رێگه‌ى تێى کوتووه‌و ئه‌مرۆ بێ یاسبه‌ى هه‌ر به‌جێى ده‌هێڵى،بۆیه به خۆشى دنیا شا گه‌شکه نابێت و له پێویست زیاتر دڵى ناداتێو خۆى پێوه خه‌ریک ناکات..بگره که ده‌روانێته دنیا وه‌ک به‌ندیخانه‌یه‌کى گه‌وره‌ى دێته پێش چاوى و هیواى رزگاربوونه به‌ره‌و سه‌رفرازى یه‌کجارى له به‌هه‌شتى هه‌تا هه‌تایى دا .. هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رى خوا ئاماژه‌ى پێ کردووه‌و ده‌فه‌رمووێ:(الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر)مسلیم گیراویه‌تیه‌وه.. بانگخواز ده‌بێ هه‌روه‌ک(موعاذى كورى جه به ل) بێت..که رۆژیک پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) لێى پرسى:ئه‌ى موعاژ چۆن رۆژت لێ بوه‌ته‌وه.وتى:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به باوه‌ره‌وه رۆژت لێ بۆته‌وه.پێغه‌مبه‌رى(د.خ) فه‌رمووى:ئه‌ى موعاژ هه‌موو قسه‌و باسێک راست و دروستیکى هه‌یه‌راستى و نیشانه‌ى باوه‌ڕه‌که‌ى تۆ چییه؟ وتى:
ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ)هیچ به‌یانیه‌ک نه‌بووه که هه‌ستم و وابزانم ده‌گه‌مه ئێواره‌و هیچ ئێواره‌یه‌کیش نیه به‌ته‌ماى به‌یانى بم،هه‌رهه‌نگاوێکیش ده‌نێم به‌هیواى ئه‌وه‌نیم هه‌نگاوێکیش ده‌نێم به‌هیواى ئه‌وه نیم هه‌نگاوى دواى ئه‌وبنێم،وه‌واده‌زانم که هه‌موو گه‌لان وه‌ستێنراون و هه‌رکه‌سنامه‌ى کرده‌وه‌ى خۆى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و،خاوه‌ن باوه‌ڕن له‌په‌ناى پێغه‌مبه‌ره‌کانیاندان و،کافرانوبێباوه‌ڕانیش له‌گه‌ڵ بته‌کانیاندا که‌له‌دنیادا که له‌دنیادا ده‌یانپه‌رستن و ،واده‌زانم چاوم له‌پاداشتى به‌هه‌شتى و تۆڵه‌ى دۆزه‌خیانه..پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
فه‌رمووى: رێگه‌ت دۆزیوه‌ته‌وه ونى مه‌که‌و له ده‌ستى مه‌ده،خوا تۆوى باوه‌رى له ده‌روونتدا ناشتووه.
بانگخوارێک ده‌ڵێت:(لاتقعدوا فراغا فإن الوت يطلبكم)...واته: بێکار دامه‌نشه و کات به فیرۆ مه‌ده‌ن چونکه مردن وا به‌دواتانه‌وه،هاکا پڕى پیاکردن و بردنى.. ئیمامى غه‌زالى ده‌ڵێت:نمونه‌ى مرۆڤ و ته‌مه‌نه‌که‌ى وه‌ک پیاوێکى سه‌هۆڵ فرۆش وایه له رۆژێکى گه‌مارى چله‌ى هاوین دا که له بازارێک دا هاوار بکات و بڵێت: خه ڵکینه لێم بکڕن،خه‌ڵکینه ره‌حم به که‌سێ بکه‌ن که سه‌رمایه‌که‌ى ده‌توێته‌وه..
موله‌وى خواناسى له مه‌ڕ خۆیشمان ده‌ڵێت:
صه‌داى ئاسیا‌و چى مه‌یۆ په‌یاپه‌ى
ئاسیا‌و خاڵیه‌ن نۆبه‌ته‌ن ساده‌ى
واته:هه‌موو له‌به‌رده‌م ئاشێک دا سه‌ره‌مان گرتووه‌و ئاشه‌وان ناوبه‌ناو بانگ ده‌کات،ئاشه‌که خاڵىیه،نۆبه‌ى کێیه،
باراشه‌که‌ى بۆ بهاڕین،ئێمه‌ش ئاوه‌ها سه‌رمان گرتووه بۆ مردن،یه‌ک به‌یه‌ک بانگمان لێ ده‌کرێو گۆره‌وشار ده‌درێین و قه‌بر ده‌مان هارێت،تا رۆژى زیندووبوونه‌وه دێت و هه‌ر که‌س به خۆى و کرده‌وه‌کانىیه‌و ده‌چێته‌وه به‌رده‌م ئه‌و خوایه‌ى که هیچى لێ ون نابێت.
سه‌فوه‌تى شاعیریش هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
ئاشه ئه‌م چه‌رخه دوو به‌رداشى زه‌مین و ئاسمان
ئاده‌مى باراشه ئه‌یهاڕێ به‌دیقه‌ت تێبفکره
دانه‌یه‌کى که‌وتویته به‌ینى دووبه‌رداشه
شێتى لات وابێ نه‌تهاڕێو شه‌لامه‌ت تێپه‌رى
سه‌فوه‌تا گه‌ر بیخوَیته‌وه سه‌دجار ئاوى حه‌یات
ئاخرى ئه‌مرى ده‌سا ئازابه ئیمان ده‌ربه‌رى
٧- هه‌ست کردن به(فردية التكليف)
بانگخوازان ده‌بێت چاک له‌م مه‌سه‌له‌یه تێبگه‌ن،چونکه په‌روه‌رده‌ى ئیسلامیى زۆر گرنگى پێداوه‌و جه‌ختى
کردۆته‌وه سه‌ر،خواى په‌روه‌ردگار به‌پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رمووێ[فقاتل في سبيل الله لاتكلف إلا نفسك وحرض المؤمنين]النساْ /٨...واته: جه‌نگ بکه له‌رێى خوادا،ته‌نها له نه‌فسى خۆت به‌رپرسیارى،وه هانى بروادارانیش بده بۆ جیهان کردن.
پێغه‌مبه‌رى(د.خ)له ئه‌نجامى ئه‌و رێنمایانه‌ى قورئانه‌وه ده‌فه‌رمووێ(والله لاقاتلنهم حتى تنفرد سالفى)..واته:به خوا تا سه‌رم به‌جه‌سته‌مه‌وه بێت جیهادى خۆم ده‌که‌م و ئاوه‌ستمه سه‌ر که‌س.. ئه‌بوبه‌کیش(سةلامى خواى لىَ بىَ)جه‌خت ده‌کاته سه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست و ده‌فه‌رمووێ:(ولو خالغتني يمينى لجاهدتها بشمالي)....واته:ئه‌گه‌ر ده‌ستى ڕاستم جیهادى پاشگه‌زبووه‌کان نه‌کات به‌ده‌ستى چه‌پم ده‌یکه‌م.هه‌روه‌ها له هه‌ڵه‌ێستێکى مه‌ردانه‌ى دیکه‌دا ده‌فه‌رموێ:(أفينقص الدين وأنا حى) واته:چۆن ئه‌م ئایینه نوشوست بێنێت و که‌م بکات و من زیندوبم،نا هه‌رگیز شتى وانابێت.
تێگه‌یشتن له‌م ڕاستییه واله‌بانگخواز ده‌کات که عه‌قڵى بخاته کار‌و بکه‌وێته داهێنان،داهێنانێک که‌بانگخوازه‌که‌ى به‌ره‌و پێشه‌وه‌به‌رێت،واته ببێته(عقرى)و داهێنه‌رێکى به‌توانا هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) له‌وه‌سفى عومه‌رداده‌فه‌رموێت(رأيتا لناس مجتمعين فى صعيد،فقام أبوبكرفنزع ذنوباأبا أو ذنوبين،وفى بعض نزعه ضعف،واللة يغفرله،ثم أخذها عمر،فاستحالت بيده غربا،فلم أر عبقريا فى الناس يفرى فريه، حتى ضرب الناس بعطن) بخاى گێڕاویه‌تیه‌وه....واتـه:له‌خه‌ومدا بینیم خه‌ڵکى له‌شوێنێکدا کۆبووبوونه‌وه،ئه‌بوبه‌کر له‌بیرێک یه‌ک دوو دۆڵچه‌نه ئاوى هه‌ڵگوزت،له‌به‌شێک له‌هه‌ڵگوزینه‌که‌یدا لاوازى تیا‌بوو،خواش لێى خۆش ده‌بێت..پاشان عومه‌ر له‌ده‌ستى وه‌رگرت،به‌دڵچه‌نه‌یه‌کى گه‌وره‌تر ئاوى هه‌ڵگۆزت،که‌سم نه‌دیوه له‌خه‌ڵکى دا وه‌ک ئه‌و بلیمه‌ت و(عبقرى)بێت و شان بدات له‌شانى به‌جۆرێک ئاوى ده‌رهێنا که نه‌ک مرۆڤه‌کان به‌ڵکو مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵیشى تێرئاو کرد..
ئێمه‌ش ئاماژه‌یه بۆ خه‌لافه‌تى (عومةر) که درێژتر ده‌بێت و زیاتر ده‌وڵه‌تى ئیسلامیى تیا فراوان ده‌بێت و عه‌داله‌ت ده‌چه‌سپێ.که هه‌روه‌ک خه‌وه‌که‌ش ده‌رچوو..چۆن عومه‌ر(عبقرى) بوو هه‌رواش زۆربه‌ى زۆرى هاوه‌ڵان هه‌ریه‌که‌و له‌بوارێک دا ئه‌سپى خۆى تاودابوو،وه هیچیان له تواناکان نه‌هێشتبووه‌و که نه‌یخه‌نه کار،بۆ نمموونه:سه‌لمبنى فارسى له کاتێکى ته‌نگانه‌وه ناره‌حه‌تى دا، که دوژمن له گشت لایه‌که‌وه ده‌یویست هێرش بهێنێت،پێشنیارى کرد که چال به‌ده‌ورى مه‌دینه‌دا هه‌ڵکه‌نن و به‌وه‌ش موسوڵمانان رزگاربوون له تیاچوون.
خالیدى کورى وه‌لید سه‌رکردایه‌تى لێ هاتووى که‌م وێنه بوو،له گشت جه‌نگه‌کاندا دوژمنانى تارو مار ده‌کرد،(ابى جندل)یش له پارتیزانىدا کافره‌کانى شپرزه‌کردبوو،یه‌کێکى دیکه‌ش له هاوه‌ڵانى له شه‌ڕى قادیسیه،بیرى خسته کار‌و فیلێکى له قور دروست کرد‌و ئه‌سپه‌که‌ى غارده‌دا به‌ده‌ورىدا سا به‌ڵکو ترسى ئه‌سپه‌که‌ى بشکێ‌و له‌شه‌ره‌که‌دا فیل رانه‌کات.هاوه‌ڵێکى ژیرى دیکه‌ش که‌بینى موسوڵمانان له حیجازدا زۆربوون،چاندنى گه‌نم و جۆى هێنایه(حيجاز)ه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ى خۆراکى خۆیان دابین بکه‌ن،که ئه‌مه‌ش له بوارى ئابوورىدا کارێکى گرنگ بوو.
له‌م سه‌رده‌مش دا چه‌نده‌ها (عبقري) وه‌ک پێشه‌وایان(بةنناو سةيدو مةودودىو نوورسىو....هتد) توانیان بانگه‌وازى خوا بده‌نه‌وه به گوێى موسوڵمانانداو رابوونێکى به‌ر فروانى ئیسلامیان فه‌راهه‌م هێنا که چوارقورنه‌ى دنیاى گرتۆنه‌وه..
یان
له وڵاتى کوه‌یت یشدا (د.عبدالرحمان سميط) عه‌قلى خۆى خسته کاروبیرى کرده‌وه که کارێک بکات بۆ فرایکه‌وتنى موسوڵََََََمانانى کیشوه‌رى ئه‌فریقیا،له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مه‌ترسى و ناره‌حه‌تیه‌ى که توشى هاتن،خواى گه‌وره ده‌ستى دایه باڵىو توانى به هاوکارى موسوڵمانان (لجنةى مسلمى ئةفيقيا) دروست بکات و په‌ره‌ى پێ بدات رووبه‌رووى مژده‌ده‌ره گاوره‌کان ببێته‌وه..
جا کورد واته‌نى هه‌ر که‌سه‌و به قولله‌ى پێى خۆى هه‌ڵده‌واسرێ، هه‌ر که‌سه‌شمان به‌پێى توناى خۆى به‌رپرسه (لايكلف اللة نفسا إلا وسعها)،به‌ڵام ئاخۆ هه‌موو تواناکانمان خستۆته کار؟! تا بانگه‌وازى خوا له دنیادا به‌ره‌و پێش ببه‌ین و له قیامه‌تیش دا رووسوورو سه‌رفراز بین!!

