سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پشتینه‌ی موگناتیسی
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْڕضُونَ (32)} [الأنبياء] واته: ئێمه ئاسمانمان كردووه به سه‌قفێكى پارێزراو، كه‌چى ئه‌وانه ڕوویان وه‌رگێڕاوه له‌و هه‌موو نیشانه و به‌ڵگانه (ى به‌سه‌ریانه‌وه‌یه).له‌ساڵى (1958ز) دا به‌هۆى مانگى ده‌ستكردى (Explorer 1) ـه‌وه زانست دۆزییه‌وه كه به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى به هه‌ر پێنج به‌ش و حه‌وت چینه‌كه‌یه‌وه،
له تیشكى گه‌ردوونى و باى خۆریى كوشنده پارێزراوه به‌هۆى پشتێنه‌ى (ڤان ئه‌لن)ه‌وه كه (100-150 هه‌زار كیلۆمه‌تر) له ئاستى ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه و بۆ ماوه‌ى پانى (7500 كیلۆمه‌تر) درێژده‌بێته‌وه. ئه‌م پشتێنه‌یه قه‌ڵغانێكى پارێزه‌ر دروستده‌كات كه زه‌وى و به‌رگه‌هه‌واكه‌ى ده‌پارێزێت.
كارى ئه‌م قه‌ڵغانه له بوارى موگناتیسى زه‌وییه‌وه هاتووه كه پارێزگاریكردنه له زه‌وى و به‌رگه‌هه‌واكه‌ى له تیشكى گه‌ردوونى هاتوو له ئه‌ستێره‌كان و به‌تایبه‌تیش له تیشكى با خۆرییه‌كان كه خێراییه‌كه‌ى به نزیكه‌یى ده‌گاته تێكڕایى (1.5 ملیۆن كیلۆمه‌تر) له هه‌ر كاتژمێرێكدا... خۆئه‌گه‌ر ئه‌م بواره موگناتیسیه‌ى زه‌وى نه‌بوایه كه زه‌وى و به‌رگه‌هه‌واكه‌ى ده‌پارێزێت، تیشكى گاما و تیشكى ئێكس و تیشكى ئه‌لفا و به‌شێكى زۆرى تیشكى ژێرسوور زینده‌وه‌رانى سه‌ر زه‌وى تووشى له‌ناوچوون ده‌كرد و ژیان له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ده‌ما.
ئه‌گه‌ر ماناى وشه‌ى (السما‌ء) كورتبكه‌ینه‌وه له‌وه‌دا كه به‌رگه‌هه‌واى زه‌وییه، ئه‌مه‌ى باسكرا ده‌بێته ڕووى زانستى ئه‌و ئایه‌ته‌ى ده‌فه‌رموێت:{وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْڕضُونَ (32)} [الأنبياء] به‌لاَم ئه‌گه‌ر له ماناى وشه‌ى (السما‌ء) وه‌ها تێگه‌یشتین كه بریتییه له هه‌موو ئه‌وه‌ى له سه‌روومانه‌وه‌یه، واته گه‌ردوون و ئه‌وه‌ى تێیدایه، ئه‌وا هه‌موو شتێك له گه‌ردووندا پارێزراوه به‌هۆى ئه‌و یاسا وردانه‌ى په‌روه‌ردگار بۆى داناون كه گه‌له‌ستێره و ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كانى به به‌رزییه‌وه ڕاگرتووه و ڕێگاى گرتووه له‌وه‌ى ئاسمان بكه‌وێته خواره‌وه و ئاسمانه‌كان و زه‌وى تێبكچن و له‌یه‌ك بترازێن، ته‌نها به فه‌رمانى زاتى په‌روه‌ردگار نه‌بێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت كه ئایه‌ته‌كه مانایه‌كى فراوانترى تێدایه له (پشتێنه‌ى موگناتیسى زه‌وى)، ده‌شێت سه‌رجه‌م چینه‌كانى به‌رگه‌هه‌وا بگرێته‌وه له چینى ئایۆنى و چینى ئۆزۆن و... جگه له‌وانه‌ش، كه هه‌ریه‌كه‌یان جۆره قه‌ڵغانێكى پارێزه‌رن بۆ زه‌وى.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (2)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

