سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خه‌وو به‌دوا داهاتنى شه‌وو ڕۆژ
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره له سوره‌تى (الروم)دا ده‌فه‌رموێت: (وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ وَابْتِغَاؤُكُم مِّن فَضْلِهِ)الروم/٢٣ واته یه‌کێکى تر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانى خواى گه‌وره خه‌وتنتانه له شه‌و و ڕۆژدا, له‌کاتى بێداریشدا هه‌وڵ و کۆششتانه بۆ به‌هره‌وه‌رگرتن له به‌خششه‌کانى خوا. خه‌و سوننه‌تێکى زیندوویه‌تى و ژیانه, پێویستییه‌کى مرۆڤه وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌رێکى زیندوو, بۆ پشووى جه‌سته و هزر و دڵى, تا بتوانێت به عه‌زیمه‌ت و چالاکى به‌رده‌وام نوێبووه‌وه ژیانى بگوزه‌رێنێت.
له ئایه‌ته‌کانى قورئانى پیرۆزدا و به‌نمایشکردنى هه‌ندێک له سیفه‌ته‌کانى ڕوونکردنه‌وه‌ى ڕاستى خه‌و ده‌بینرێت و ئاماژه‌ش به چۆنێتى ڕوودان و نه‌مانى. له سوره‌تى (النبأ)دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًا)النبأ/٩ واته: خه‌وتنمان بۆ نه‌کردون به‌هۆى سره‌وتن؟
ئایه‌ته پیرۆزه‌که پێناسه‌ى خه‌و به‌سره‌وتن و له هۆشخۆچوون و بێهۆشى ده‌کات, له هۆشخۆچوون جۆرێکه له خاوبوونه‌وه‌ى له‌ش (إستراخاْ )که حاڵه‌تێکى نه‌خۆشیه, به‌لآم خه‌و غه‌ریزه‌یه‌کى سروشتیه... ڕووه لێکچووه‌کانى ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ش زۆرن, له گرنگترینیان ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا وه‌لآمدانه‌وه‌ى نابێت بۆ ئاگادارکه‌ره‌وه ده‌ره‌کییه‌کانى وه‌ک ده‌نگه‌کان یان هه‌سته جیاوازه‌کانى وه‌ک به‌رکه‌وتن و ئازار و گه‌رمى ته‌نها مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ستانه بگه‌نه پله‌یه‌کى دیاریکراو له توندیاندا به‌گوێره‌ى پله‌ى له هۆشخۆچوونه‌که یان خه‌وتنه‌که.. وه‌ک چۆن له هۆشخۆچون چه‌ند پله‌یه‌کى هه‌یه, وه‌ک حاڵه‌تى پێش له هۆشخۆچون و له‌هۆشخۆچونى ساده و له هۆشخۆچونى قۆل. به‌هه‌مان شێوه خه‌ونیش چه‌ند پله‌یه‌کى هه‌یه وه‌ک قۆناغى باوێشکدان, خه‌وى ڕووکه‌ش و پاشان خه‌وى قوڵ, هه‌روه‌ها چوونه نێو قولآیى خه‌وه‌وه له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکى تر ده‌گۆڕێت.
له خاڵه هاوبه‌شه‌کانى تر‌ى خه‌و و له‌هۆشخۆچوون ئه‌وه‌یه که کۆئه‌ندامه زینده‌گییه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى وه‌ک هه‌ناسه‌دان و سوڕى خوێن و دڵ و گورچیله له‌حاڵه‌تى له‌هۆشخۆچووندا له کارکردن به‌رده‌وام ده‌بن, وه‌ک چۆن له‌کاتى خه‌وتنیشدا کاریان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى خه‌ولێکه‌وتن ده‌کرێت ڕوونبکرێته‌وه له‌و وته‌یه‌ى په‌روه‌ردگاره‌وه که ده‌رباره‌ى (أصحاب الكهف) ده‌فه‌رموێت: (فَضَرَ‌بْنَا عَلَىٰ آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًا)الکهف/١١ واته: په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا تاکو به ئارامى چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان به خه‌وتویى بمێننه‌وه.
بۆ سازدانى که‌شى خه‌ولێکه‌وتن پێویسته سه‌رجه‌م ئاگادارکه‌ره‌وه ده‌ره‌کیه‌کان نه‌مێنن که له ڕێگاى هه‌سته جیاوازه‌کانه‌وه بۆ مێشکى مرۆڤ ده‌گوێزرێنه‌وه, چونکه کاتێک ئه‌و ئاگادارکه‌ره‌وانه که‌م ده‌بنه‌وه یاخود نامێنن, فرمانه‌کانى مێشک و چالاکیه‌کانى که‌مده‌بنه‌وه یاخود نامێنن,
گرنگترین ئه‌و هه‌ستانه‌ش به پله‌ى یه‌که‌م هه‌ستى بیستن پاشان بینین و ئاگادارکه‌ره‌وه هه‌ستى و ئازاریه‌کانن.. خواى گه‌وره هه‌واڵى ئه‌وه‌ى داوه که ڕێگاى هه‌ستانه‌وه‌ى خه‌ڵکى له گۆڕه‌کانیانه‌وه له پێش حه‌شرکردندا به ده‌نگێکى گه‌وره کت‌وپڕ ده‌بێت, وه‌ک ده‌فه‌رموێت:( وَنُفِخَ فِي الصُّوڕ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَ‌بِّهِمْ يَنسِلُونَ ﴿٥١﴾ قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْ‌قَدِنَا هَـٰذَا مَا وَعَدَ الرَّ‌حْمَـٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿٥٢﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ)ی‌س/٥١-٥٣, واته: هه‌ر که فوو ده‌کرێت به (صور)دا هه‌موان له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه به‌ره‌و گۆڕه‌پانى تایبه‌ت بۆ لاى په‌روه‌ردگار به‌په‌له ده‌چن به سه‌ر سامیه‌کى زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وه کێ ئێمه‌ى خه‌به‌ر کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ى زیندووکرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ى له شوێنى ڕاکشانمان له گۆڕه‌پانه‌کانمان ده‌رهێنا؟ ئه‌وسا باوه‌ڕداران یان فریشته‌کان یان خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: ئه‌مه به‌ڵێنى خواى میهره‌بانه‌و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانى ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه, ئێنجا ده‌نگێکى گه‌وره‌ى کت‌وپڕ پێش دێت, ئه‌وسا ئیتر هه‌موویان لاى ئێمه ئاماده ده‌بن.
له سیفه‌ته‌کانى خه‌وتن ئه‌وه‌یه که‌سى خه‌وتوو ناتوانێت مه‌زنده‌ى ئه‌و کاته بکات که به خه‌وتویى تێپه‌ڕاندووه, قورئانى پیرۆزیش ئاماژه‌ى به‌م ڕاستیه‌ش داوه‌و ده‌فه‌رموێت: (وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ)الکهف/١٩ واته: هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ى که به ده‌سه‌لآتى خۆمان خه‌ومان لێخستن خه‌به‌رمان کردنه‌وه تا له ماوه‌ى خه‌وتنه‌که‌یان له یه‌کتر بپرسن, یه‌کێکیان هاته گفت و وتى: باشه ئێوه واده‌زانن چه‌ند خه‌وتون هه‌ندێکیان وتیان ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک خه‌وتوین...
له‌ڕاستیدا ماوه‌یه‌کى زۆر زیاتر به خه‌وتویى مابوونه‌وه, وه‌ک له ئایه‌تێکى تر‌ى سوره‌تى (الكهف)دا ئاماژه‌ى پێدراوه: (وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا)الکهف/٢٥ واته: سێ سه‌د ساڵى ته‌واوى هه‌تاوى له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ساڵى مانگى حسابى بکه‌ى نۆ ساڵى تریشى له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها که‌سى خه‌وتو به سه‌رجه‌م هه‌سته‌کانیه‌وه به‌ته‌واوى له ده‌وروبه‌رى داده‌بڕێت, به ته‌واوى وه‌ک ئه‌وه‌ى مردبێت.. له قورئانى پیرۆزیشدا چه‌ندین ئایه‌ت هه‌ن خه‌و به مردنێکى کاتى ده‌چوێنن.. وه‌ک خواى میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُم بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَ‌حْتُم بِالنَّهَاڕ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَىٰ أَجَلٌ مُّسَمًّى)الا‌نعام/٦٠ واته: هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌شه‌و خه‌وتان لێده‌خات و ده‌تانمرێنێت, هه‌روه‌ها ده‌زانێت له ڕۆژیشدا چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن, هه‌موو ڕۆژێک ژیانتان پێده‌به‌خشێ و زیندووتان ده‌کاته‌وه تا واده‌ى دیاریکراو.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (اللَّـهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَىٰ عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْ‌سِلُ الْأُخْرَ‌ىٰ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُ‌ونَ)الزمر/٤٢ واته: هه‌ر خوایه که له‌کاتى مردن‌دا گیان و رۆح ده‌گرێته‌وه, هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که له خه‌وه‌که‌یدا نامرێت هه‌ر خوا بۆى ده‌نێرێته‌وه جا ئه‌و که‌سه‌ى خوا بڕیارى مردنى دابێت ڕۆحه‌که‌ى ده‌گرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ى ئه‌و که‌سه‌ش که ڕۆژى ته‌واو نه‌بوبێت ده‌ینێرێته‌وه بۆى تا کاتێکى دیاریکراو, به‌ڕاستى ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌م لێکچواندنه‌ى نێوان خه‌و و مردن زیاتر زیندووبونه‌وه‌ى پاش مردن له بیرى مرۆڤدا ده‌چه‌سپێنێت.
له کۆتاییدا ئه‌وه دووباره ده‌که‌ینه‌وه که خه‌و پێویستیه‌کى هه‌موو بوونه‌وه‌رێکى زیندووه, به‌لآم جیاوازییه گرنگه‌کانى نێوان زاتى په‌روه‌ردگار له‌گه‌لأ مرۆڤ و سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ر زیندووه‌کان ئه‌وه‌یه که خواى گه‌وره هه‌رگیز خه‌و و وه‌نه‌ز نایباته‌وه. (اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ)البقره/٢٥٥ واته: خوا زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کى تر نییه و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و چاو‌دێر و ئاگاداره به‌سه‌ر دروستکراوه‌کانیدا نه وه‌نه‌وز ده‌یباته‌وه و نه‌خه‌و زۆرى بۆ ده‌هێنێت.

