سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تیشکێک له‌سه‌ر بابه‌تی فره‌ژنی له قورئان
وه‌رگێران و ئاماده‌کردنى: باوکى سه‌روه‌ر
فره‌ژنی یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی که ناحه‌زانی ئیسلام له‌رێگه‌یه‌وه ره‌خنه له ئیسلام ده‌گرن و ده‌ڵێن : رێگه‌دانی ئیسلام به فره‌ژنی بریتیه له سوکایه‌تی کردن به ئافره‌ت و درووست بوونی ململانێ و رق لێبوونه‌وه‌و باش په‌روه‌رده‌نه‌کردنی منداڵان ,که ئه‌مانه هه‌مووی زیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگا .
ئێمه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌واندا ده‌ڵێین : ئه‌و ئایه‌ته‌ى که باس له فره‌ژنی ده‌کات بریتیه له [ ... فانكحوا ماطاب لكم من النساء مثنى وثلاث ورباع فان خفتم ان لاتعدلوا فواحدة ... ] سوره النسا‌و (3).
واته:..له ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ئافره‌ت ماره‌بکه‌ن دوو دوو یان سیان سیان یا چوار چوار خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ربن ،دادپه‌روه‌ری له‌نێوانیاندا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ، ئه‌وه یه‌ک ئافره‌ت ماره بکه‌ن ، بۆتان نیه له‌یه‌ک ئافره‌ت زیاتر ماره‌بکه‌ن.
هه‌روه‌ها چه‌ند راستیه‌ک هه‌یه پێویسته بخریته روو که ئه‌مانه‌ن :
١- حوکمی فره‌ژنی له ئیسلامدا ( مباح ) رێپێدراوه نه‌وه‌ک (واجب ) ئه‌رک بێت .
٢- فره‌ژنی رێپێدراوێکی ره‌ها و بێ مه‌رج نیه ,به‌ڵکو مه‌رج داره به‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه :-
یه‌که‌م / تواناداری پیاو ( تواناي دارايي و جةستةيي (جنسي/ سيَكسي ) .
دووه‌م / دابین کردنی دادپه‌روه‌ری له نێوان خێزانه‌کاندا .
٣- ئه‌و ئافره‌ته‌ى که ده‌بێته هاوسه‌ری دووه‌م یان سێهه‌م یان چواره‌م به ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌بێت واته به‌هه‌مان شێوه‌ی هاوسه‌رى یه‌که‌م ره‌چاوی ره‌زامه‌ندیان ده‌کرێت .
٤- فره‌ژنی گونجاوترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ندێ بارودۆخی تایبه‌ت بۆ نموونه وه‌ک :
یه‌که‌م / له‌و حاڵه‌ته‌ی که ئافره‌ت ناتوانێت وه‌کو پێویست به‌ئه‌رکی هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبستێت , وه‌ک تووشبوونی ئافره‌ته‌که به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن که وای لێده‌کات نه‌توانێت مافی ماڵ و مێردی خۆی دابین بکات ,لێره‌دا بۆ ئه‌م ئافره‌ته باشتر وایه که له ئه‌ستۆی مێرده‌که‌ی خۆی به‌ڕێزه‌وه بمێنێته‌وه و خزمه‌ت بکرێت نه‌وه‌ک ته‌لاق بدرێت و تووشی چاره‌نووسێکی نادیار ببێته‌وه .
دووه‌م / له حاڵه‌تی نه‌زۆکی ئافره‌ت , لێره‌دا پیاو مافی خۆیه‌تی هه‌ر وه‌ک پیاوه‌کانی تر ببێت به‌باوک , بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر لێره‌دا فره‌ژنیه , نه‌وه‌ک ته‌لاقدانی ئافره‌ته نه‌زۆکه‌که و ماره‌کردنی ئافره‌تێکی تر .
سێهه‌م / له حاڵه‌تی که‌م بوونی رێژه‌ى پیاو به‌راورد به رێژه‌ى ئافره‌تان . که به‌شێک له کۆمه‌ڵگاکان ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت , به‌تایبه‌تی له‌کاتی روودانی جه‌نگ که رێژه‌ى پیاوان که‌م ده‌کات به‌راورد به ئافره‌تان .گریمان لێره‌دا ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رجه‌م پیاوانی کۆمه‌ڵگاکه هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن (يةك هاوسةريان هةبيَت ) لێره‌دا دووباره کۆمه‌ڵێک ئافره‌ت بێ به‌ش ده‌به‌ن له مافی هاوسه‌رگیری .بۆیه تا ئه‌و ئافره‌تانه بێ به‌ش نه‌بن له مافی هاوسه‌رگیری گونجاوترین چاره‌سه‌ر رێگه‌دانه به فره‌ژنی .
* له کۆتاییدا ئه‌وه‌ی ماوه باسی لێوه بکه‌ین بریتیه له :
١- بوونی چه‌ند نموونه‌یه‌ک له فره‌ژنی خراپ ,نابێته پاساو بۆ به خراپ له قه‌ڵمدانی خودی فره‌ژنی .چونکه نموونه‌ی خراپی یه‌ک ژنیش زۆره , ئایا ده‌بێته پاساو بۆ خراپ له قه‌ڵه‌مدانی خودی هاوه‌سه‌رگیری ؟؟. ئاین ته‌واو بێ که‌موکوڕیه به‌ڵام که‌موکوڕی له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وکه‌رانی مرۆڤه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌دات .
٢- ئێمه‌ی موسڵمان بڕوامان وایه که خودا باشتر به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌کانی خۆی ده‌زانێت وه خوای په‌روه‌ردگار به‌سۆز و به به‌زه‌ییتره به‌رانبه‌ر به‌نده‌کانی زیاتر له خۆیان بۆ خۆیان .
٣- به‌و که‌سانه ده‌ڵێین که ره‌خنه له فره‌ژنی ده‌گرن ,نامانه‌وێت کۆمه‌ڵگاکه‌مان وه‌کو کۆمه‌ڵگاکانی رۆژئاوای لێ بێت که به‌هۆی قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنی تێدا زیانی گه‌وره‌یان به‌خۆیان گه‌یاند هه‌ر له درووست بوون و بڵابوونه‌وه‌ی ( الخيانة الزوجية ) خیانه‌تی هاوسه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و سه‌رگه‌ردان بوونی منداڵانیان و درووست بوونی (تعدد العشيقات ) فره‌دۆستی له جیاتی فره‌ژنی .

