سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یادخستنه‌وه
م.عوسمان رشيد
١/هه‌موو رێبوارین له‌م دنیایه‌دا ..حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێ (مالى وللدنيا ما انا فى الدنيا الا كراكب استظل بظل شجرة ثم راح وتركها )وحه‌زره‌ت (ص) به (ابن عمر)ى فه‌رموو (كن فى الدنيا كأنك غريب او عابر سبيل ) واته له دنیادا هه‌روه‌ک غه‌ریب یان رێبوار به ...
ابن عمر سوودى له ڕێنماییه‌که وه‌رگرت و ئه‌ویش ئاموَژگارى بڕواداران ده‌کا و ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر ئێواره‌ت لێهات به‌ته‌ماى به‌یانى مه‌به ، ئه‌گه‌ر ڕوَژت لێبوه‌وه به ته‌ماى ئێواره مه‌به ، کاتى ته‌ندروستی باشت سوود لێوه‌رگره بوَکاتىنه‌خوَشیت وژیانت سوود لێوه‌رگره بوَ کاتى مردنت ..
٢/ئاخوَ له‌م گه‌شته‌ماندا نیه‌تمان بوَ خوایه‌و ڕاست ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ خوادا ( فاذا عزم الامر فلو صدقوا الله لكان خيرا له‌م ) ٢١محمد..
حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت ( وان الرجل ليصدق حتى يكتب عند الله صديقا ) بخارى ،واته به‌ڕاستى پیاوێکى دیندار ئه‌وه‌نده ڕستگوَ ده‌بێت تا لاى خوا به (صديق) ناوى توَمار ده‌کرێت .
. ئه‌بوبه‌کر یه‌کێکه له‌و که‌سانه که تا دواپله ڕاستگوَ بووه ، (والذى جا‌ء بالصدق وصدق به اولئك هم المتقون ) الزمر ٣٣ واته : پێغه‌مبه‌ر (ص)که به‌رنامه‌ى هه‌ق و ڕاستى هێنا وئه‌بوبه‌کریش که بڕواى پێ‌کرد وڕاستگوَ بووئه‌وانه‌ن پارێزکار .. پێشه‌وا عه‌لى ده‌ڵێت : (بةو خوايةى طيانى منى بةدةستة ، بةڕاستى خوا ناوى ئةبوبةكرى ناوة لة ئاسمانةوة بة (صديق ) .. ٣ / له‌م گه‌شته‌ى ژیاندا پێویستمان به ماموَستاو خاوه‌ن ئه‌زموونه ، تاوه‌کو به سه‌لامه‌تىوبه‌زوویى بگه‌ینه مه‌نزڵ ( يا ايها الذين امنوا اتقوا الله وكونوا مع الصادقين ) التوبه ١١٩ واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕواتان هێناوه له خوا بترسن و له‌گه‌ڵ ڕاستگوَیاندا بن
هه‌روه‌ها حه‌زره‌ت ده‌فه‌رموێت (ص) (المر‌ء على دين خليله فلينظر احدكم مَن يخالل ) واته : مروَڤ وا له‌سه‌ر ئاینى هاوه‌ڵه‌که‌ى بزانن هاوه‌ڵى کێ ده‌که‌ن . .
پێشه‌وا گه‌یلانى ده‌ڵێت :(انما يُؤخذ العلم من افواه الرجال لا مِن الصحف ) به‌ڕاستى عیلم له ده‌مى پیاوه‌وه وه‌رده‌گیرێ نه‌ک له کتێبه‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که‌خواى په‌روه‌ردگار قورئانى به‌ته‌نها نه‌نارد تاخه‌ڵکى هه‌رکه‌س بوَ خوَى دیراسه‌ى بکات ، به‌ڵکو به حه‌زره‌تدا (ص) ناردى تا هه‌رده‌م سه‌رمه‌شق بێت بوَیان ..
٤/له‌م گه‌شته‌دا ده‌بێت له سروشتىڕێگاکه تێبگه‌ین که‌تاقه ڕێگایه‌و ڕاسته‌و،مروَڤ به هه‌ر لایه‌کدا لابات تیاده‌چێت ( وان هذا صراطى مستقيما فاتبعوه ولا تتبعوا السُبُل فتفرق بكم عن سبيله )١٥٣ الا‌نعام واته : ئه‌مه ڕێباز‌و ڕێگاى ڕاستى منه شوێنى بکه‌ون و شوێن هیچ ڕێبازێکى تر مه‌که‌ون تا دوورتان نه‌خاته‌وه له ڕێبازه‌که‌ى ..
حه‌زره‌ت (ص) هێڵکى ڕاستى کێشاو فه‌رمووى : ئه‌مه ڕێبازى خوایه، ئنجا چه‌ند هێڵێکى تر‌ى به‌ملاو ئه‌ولادا کێشاو فه‌رمووى : ئه‌مانه‌ش ڕێگاى ترن و له‌سه‌ر هه‌ریه‌کێکیان شه‌یتانێک هه‌یه بانگده‌کات بوَى .. هه‌واو ئاره‌زو ده‌بێته مایه‌ى سه‌رگه‌ردانى زوَر که‌س و کوَمه‌ڵ ،حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێ ( افترقت اليهود على احدى وسبعين فرقة وافترقت النصارى على اثنتين وسبعين فرقة ، وستتفرق امتى على ثلاث وسبعين فرقة ،كلها فى النار الا واحدة ، ماانا عليه واصحابى ، وليكونن من امتى اقوام تتجارى به‌م تلك الاهواء كما يتجارى الكَلَبُ بصاحبه لا يبقى منه عِرق ولا مِفصل الا دخله ) احمد واته : جووله‌که بوون به حه‌فتاو یه‌ک فیرقه‌وه و گاوره‌کان بوون به حه‌فتاو دوو فیرقه‌وه ، ئومه‌تى منیش ده‌بن به حه‌فتاو سێ فیرقه‌وه وهه‌موویان له ئاگردان ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت ، ئه‌وانه‌ى که له‌سه‌ر ڕێبازى من و هاوه‌ڵانمن ، له ئومه‌تى من گه‌لانێک په‌یدا ده‌بن که هه‌واو ئاره‌زوو وه‌ک ده‌ردى هارى چوَن ده‌چێته خوێن و ده‌ماره‌وه ئاوا به‌هه‌موو گیانیاندا بڵاوده‌بێته‌وه . ٥ /له‌م رێگایه‌دا که‌له‌سه‌ر هه‌ق و ڕاستیت له ته‌نهایى و که‌مى هاوه‌ڵ و هاوده‌م مه‌ترسه ، که‌سێ خواى باڵاده‌ست دوَست و خوَشه‌ویستى بێت ئه‌بێ باکى چى بێت (وكفى بالله وليا و وكفى بالله نصيرا ) ٤٥ النسا‌و ئه‌مه‌ش پرسیارێکه و قورئان له هه‌موانى ده‌کات ( اليس الله بكاف عبده ؟؟؟ ويُخوفونك بالذين من دونه ، ومن يُضلل الله فما له من هاد ومن يهدى الله فما له من مضل ، اليس الله بعزيز ذو انتقام ؟؟) الزمر ٣٦ واته : ئایا خوا به‌س نیه هاوکارو سه‌رخه‌رى عه‌بدى خوَى بێت ؟؟ده‌تترسێنن به غه‌یرى خوا ، هه‌رکه‌س خوا سه‌رگه‌ردانى بکات که‌س ناتوانێت هیدایه‌تى بدات و هه‌رکه‌سیش خوا هیدایه‌تى بدات که‌س ناتوانێت سه‌رگه‌ردانى بکات ، ئایا خوا به‌تواناو توَڵه‌سێن نیه ؟؟. ( ولئن سالتهم من خلق السماوات والارض ليقولون الله ،قل افرايتم ماتدعون من دون الله ان ارادنى الله بضر هل هُن كاشفات ضره او ارادنى برحمة هل هُن مُمسكات رحمته ؟؟ قل : حسبى الله ، عليه يتوكل المتوكلون ) الزمر ٣٨واته :ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێبکه‌یت کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وى دروستکردوه ؟؟ ده‌ڵێن :خوا ، پێیان بڵێ : باشه ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تووشى زیانێکم بکات ، ئایا ئه‌وانه‌ى هاواریان بوَ ده‌به‌ن له‌غه‌یرى خوا ده‌توانن بیگێڕنه‌وه ، یان ئه‌گه‌ر خوا تووشى خێر‌و خوَشیه‌کم بکات ده‌توانن ده‌ست بهێننه ڕێى ؟؟ (ديارة كةس ناتوانيَت شتى وابكات ) که‌واته بڵێ :خوام به‌سه ، ته‌نها پشت به‌و ده‌به‌ستن ئه‌وانه‌ى که‌بیانه‌وێ به‌ڕاستى پاڵپشتیان هه‌بێت ..
٦/له‌م ڕێگایه‌دا تووشى تاقیکردنه‌وه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تى زوَر ده‌بین که ئه‌وه‌ش سوننه‌تى خوایه له‌م دنیایه‌دا ، تاده‌رکه‌وێت کێ ڕاست ده‌کات له بڕواکه‌یداو کێ ڕاست ناکات (احسب الناس ان يُتركوا ان يقولوا آمنا وهم لايُفتنون ،ولقد فتنا الذين من قبلهم ، فليعلمن الله الذين صدقوا وليعلمن الكاذبين ) العنکبوت ٢/کاتێک حه‌زره‌ت (ص) له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌ى هاوسه‌ریدا چوون بوَلاى وه‌ره‌قه‌ى کوڕى نه‌وفه‌ل هه‌رزوو پێى ڕاگه‌یاندن که له‌م ڕێیه‌دا تووشى ئه‌شکه‌نجه‌وئازارو ده‌ربه‌ده‌رى ده‌بێت ، حه‌زره‌ت لاى سه‌یربوو فه‌رمووى : أو مُخرجی هُم ؟؟؟! بوَ ده‌ربه‌ده‌ریشم ده‌که‌ن ؟؟ وه‌ره‌قه وتى : به‌ڵێ ، هه‌رکه‌س وه‌ک توَ پێغه‌مبه‌ر بووبێت تووشى ناڕه‌حه‌تى و ناخوَشى و ده‌ربه‌ده‌رى بووه به‌ده‌ست گه‌له‌که‌یه‌وه .. له‌چیروَکى ڕاهیب ومنداڵه‌که‌ش دا ،که‌مناڵه‌که چه‌ندقوَناغێکى بڕىڕاهیبه‌که پێىوت : ئه‌مڕوَ توَله من باشترى و توانات زیاتر پێیه ، بوَیه توشى به‌ڵاو تاقیکردنه‌وه ده‌بیت له‌مه‌ودوا ....
حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێ (ان الله اذا احب قوم ابتلاهم ،فمن رضى فله الرضا ومن سخط فله السخط) واته : به‌ڕاستى خوا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێکى خۆش‌ویست تاقیان ده‌کاته‌وه به به‌ڵاو موسیبه‌ت ، هه‌رکه‌س ڕ‌ازى بوو ئه‌وه خوا لێى ڕازیه وهه‌رکه‌سیش ناشکورى کرد‌و ناڕازى بوو ئه‌وه خوا لێى ناڕازىیه ..
٧/ گردوَڵکه‌ى نه‌فس و ئاره‌زوو : له ڕێگاى ڕێبوارانى رێىخوادا گردوَڵکه‌یه‌کى سه‌خت هه‌یه که ئه‌ویش نه‌فسه‌و ده‌بێ به‌سه‌ریا زاڵ ببن وئه‌و گردوَڵکه‌یه بگرن ،(فلا اقتحم العقبة،وماادراك ماالعقبة ) البلد١٣ یان وه‌کو ابى على دقاق به قوتابیه‌که‌ى که له دووره وڵاته‌وه هاتبووده‌یویست خاترى بگرێ‌و له‌ڕیزى پێشه‌وه داینێ و گرنگى زیاترى پێ‌بدا ، پێی وت:ئه‌م کاره‌ى ئێمه به‌وه نیه له دووره‌وه هاتبى، ته‌نها یه‌ک هه‌نگاو له‌نه‌فسىخوَت دوور بکه‌وه‌ره‌وه ،ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێ ده‌ستت که‌وێ .. ٨/ داواى یارمه‌تى له‌خوا بکه :
خواى گه‌وره یه‌کێک له‌ناوه پیروَزه‌کانى (الهادى) یه ، رێنمایمان ده‌کات و ده‌ستمان ده‌گرێ به‌ره‌و خێر‌و چاکه وهیدایه‌تمان ده‌دا ئه‌گه‌ر به دڵ داواى لێبکه‌ین له فه‌رمووده‌ى قودسىدا هاتووه (يا عبادى كلكم ضال الا من هديته فاستهدونى اهدكم ) یان ده‌فه‌رموێ (من تقرب منى شبرا تقربت منه ذراعا ، ومن تقرب منى ذراعا تقربت منه باعا ، ومن اتانى يمشى اتيته هرولة ) بخارى /واته :هه‌رکه‌س بستێک له‌من نزیک بێته‌وه من باڵێک له‌و نزیک ده‌که‌ومه‌وه،کێ باڵێک له‌من نزیک بکه‌وێته‌وه من دووباڵ له‌ونزیک ده‌بمه‌وه ، هه‌رکه‌سیش به‌پێ بێت بوَ لام من به ڕاکردن ده‌چم بوَ لاى ..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (ياابن ا‌دم ، ق‌م الي امش اليك وامشى الي اهرول اليك )احمد / واته : ئه‌ى به‌نى ئاده‌م هه‌سته بوَلام من دێم بوَلات ، وه‌ره بوَلام من ڕاده‌که‌م بوَ لات
هه‌موومان به‌نده‌ى خواین و خواى گه‌وره که‌سى بیرناچێت :
وه‌فدیکى یه‌مه‌ن هاتن بوَ لاى پێغه‌مبه‌ر (ص) ، پیاوێکیان له‌گه‌ڵدا بوو ناوى حوده‌یر بوو ، کاتێک گه‌ڕانه‌وه حه‌زره‌ت هه‌ریه‌که‌و به‌پێى توانا دیارىیه‌کى پێشکه‌شکردن ، ته‌نها حوده‌یر نه‌بێت که‌له‌وکاته‌دا له‌و ناوه‌دا نه‌بوو ، دوایى ڕووشى نه‌هات داوا بکا ، که گه‌ڕانه‌وه جوبرائیل دابه‌زىیه لاى پێغه‌مبه‌ر (ص) وفه‌رمووى : په‌روه‌ردگارت سه‌لامت لێده‌کات و حوده‌یرت یادده‌خاته‌وه ، حه‌زره‌تیش (ص) خێرا سوارێکى نارد که‌زوو پێیان بگاته‌وه‌ودیارىیه‌ک بدات به حوده‌یرو سه‌لامى ئه‌وى پێبگه‌یه‌نێت که سواره‌که گه‌یشت پێیان پرسیارى حوده‌یرى کرد‌و که بینى پێى وت : ڕه‌سولى خوا سه‌لامت لێده‌کات وده‌فه‌رموێت :ئه‌وتوَى بیر چوو خواى گه‌وره توَىیادخسته‌وه ، حوده‌یر دیارىیه‌که‌ى وه‌رگرت و وتى:(خواية وةك ضوَن حودةيرت بيرنةضوو، وا لة حودةير بكة توَى هةرطيز لة بير نةضيَت )،دوعاکه‌ى ئه‌وه‌نده به‌کوڵ و دڵ بوو ، خوا دوعاکه‌ى لێوه‌رگرت و له هه‌مووکه‌س زیاتر یادى خواى ده‌کرد ..
٩ / به‌ته‌ماى ده‌ستکه‌وت مه‌به له جیهادا؟!
حه‌زره‌ت (ص)که‌په‌یمانى به‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نصاره‌کان دا که‌ئاینى خوا سه‌ربخه‌ن ،وتیان ئه‌گه‌ر وامان کرد چیمان بوَهه‌یه ،فه‌رمووى : به‌هه‌شت . وتیان: ربح البیع ، ربح البیع ،هه‌ندێ له‌هوَزه عه‌ره‌به‌کان ده‌یانویست هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌رج دانێن بوَ ده‌ستکه‌وت و ده‌سه‌ڵات دارى و حه‌زره‌تیش (ص) رازى نه‌بوو ...بوَ نموونه :کاتێ له‌گه‌ڵ (بنى عامر بن صعصاع )قسه‌ى کرد که موسوڵمان ببن ، وتیان :باشه ئه‌گه‌ر هاوکاریمان کردى و سه‌رکه‌وتى ،ده‌سه‌ڵات بوَ کێ ده‌بێ دواى خوَت ؟(مةبةستيان بوو ببنة جيَطيرى و فةرمان ڕةواييان دةستكةوىَ)حه‌زره‌تیش ئه‌و ڕێگایه‌ى لێگرتن و فه‌رمووى (الامر الى الله يضعه حيث يشا‌ء )واته :خوا هه‌رکه‌سێکى بوێ کاره‌که‌ى ده‌داته ده‌ست ، جاهه‌ر که‌سێ به‌مه‌رجى ده‌ست که‌وت موسوڵمان ببێ به که‌ڵک نایه،که‌سانى تریش هه‌ن ئه‌گه‌ر له ده‌ست که‌وتدا نه‌خوێنرانه‌وه یان که‌میان پێدرا زویر ده‌بن و واز له‌دیندارى یان کارى به‌کوَمه‌ڵ ده‌هێنن ، له کاتێک دا هه‌ق وایه زیاتر سووربن له‌سه‌ر دیندارى وکارى به‌کوَمه‌ڵ چونکه به‌وه ده‌رگا له شه‌یتان داده‌خه‌ن وپاداشتیان ده‌ست ده‌که‌وێ... ده‌ستکه‌وت پاداشتێکى دنیایىیه و له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه که له پاداشتى ئاخیره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه ، ته‌نانه‌ت دوو له‌سه‌ر سێىده‌با ،هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێ (ما من غازية تغزو فى سبيل الله فيصيبون الغنيمة ، الا تعجلوا ثلثى اجرهم من الاخرة ،ويبقىلهم الثلث ،وان لم يصيبوا غنيمة تم له‌م اجرهم) مسلم (الامارة) .. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌ندێ له‌هاوه‌ڵان که‌مابوونه‌وه تادواى فتوحاتىئیسلامىده‌گریان له ترسىئه‌و غه‌نیمه‌ت و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که ده‌ستیان که‌وتبووده‌یانووت : ده‌ترسین ئه‌مه پاداشتى ئاخیره‌تمان بوَ نه‌هێڵێته‌وه وخوَزگه‌یان به (مصعب) ده‌خواست که هه‌ر زوو شه‌هید بوو ،کاتێ که‌ناشتیان کفنێکیان ده‌ست نه‌که‌وت ئاودامانى بێ ، سه‌ریان داده‌پوَشى قاچى ده‌رده‌که‌وت ، ناچار قاچیان به ڕووه‌کێکى بوَن خوَش داپوَشى..حه‌زره‌ت هه‌ر زوو هه‌واڵى دا به ئه‌نصاره‌کان که به‌شخوراو ده‌بن،بوَیه فه‌رمانى پێدان که‌ئارامگربن له‌سه‌ر ئه‌و به‌شخوراویه‌یان تا ده‌گه‌نه‌وه به پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌سه‌ر ئاوى کوپر ..واته خوا له‌قیامه‌ت دا هه‌قیان بوَده‌کاته‌وه ..
١٠/ هه‌ق بۆ کردنه‌وه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه :
هه‌ندێ جار سه‌رکردایه‌تى هه‌ق بۆ هه‌ندێ که‌س ده‌کاته‌وه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌مى هاوه‌ڵانیشدا ڕووى داوه .بۆ نموونه : پێغه‌مبه‌ر (ص) حسابى تایبه‌تى بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کرد که به‌توانا بوون و تواکانیانى ده‌خسته کار‌و هاوه‌ڵانى خوَى باش ده‌ناسى هه‌رچه‌ند تازه‌ش موسوڵمان بوونایه . ئه‌وه‌تا له‌باره‌ى عه‌مرى کوڕى عاصه‌وه ده‌فه‌رموێ ( أسلم الناس وآمن عمرو بن العاص ) أحمد/ واته: خه‌ڵکى ئیسلام بوون و عه‌مریش بڕواى هێناوه ، له‌دواى سوڵحى حوده‌یبیه خه‌ڵکێکى زۆر موسوڵمان بوون ، به‌ڵام عه‌مر به‌دڵ و به‌ڕاستى ئیمانى هێنا ..
عه‌مر ده‌ڵێت : به خوا پاش ئه‌وه‌ى موسوڵمان بووین ، حه‌زره‌ت (ص) هه‌ر کارێکى گرنگى ببوایه ده‌یدایه ده‌ست من وخالید و ئێمه‌ى به که‌س نه‌ده‌گۆڕیه‌وه.
ڕوَژێک حه‌زره‌ت (ص) بانگى کردم و فه‌رمووى( خؤت كوَبكةرةوةو ضةكةكةت بهيَنة و وةرة بؤ لام )منیش خۆم کۆکرده‌وه‌و هاتم بۆ خزمه‌تى و فه‌رمووى ( من ئةمةويَت بتكةم بة سةركردةى سوثايةك و خواى طةورةش دةتثاريَزىَ و دةستكةوت و غةنيمةتت دةبيَت ، من حةزدةكةم خاوةن سامان و دةولَةمةند بيت ) منیش وتم : ئه‌ى نێردراوى خوا من بۆ ده‌ستکه‌وت و ماڵ و سامان موسوڵمان نه‌بووم ، به ڵکو له خۆشى ئیسلام موسوڵمان بووم .. ئه‌ویش فه‌رمووى : ( نِعِماً المالُ الصالح للمرءِ الصالح ) (احمد)، چه‌ند چاکه پاره‌وسامانى باش بۆ پیاوى باش ..
له‌ساڵى فه‌تحى مه‌ککه‌ش دا حه‌زره‌ت معاژ کوڕى جبل ى نارد بۆ یه‌مه‌ن و دواتر نامه‌یه‌کى بۆ نارد‌و که تیایا نووسیبووى ( من دةزانم خةباتت لة ثيَناوى ديندا ، تا وات ليَهات هيضت بة دةستةوة نةماو قةرزاربوويت ، بؤية حةلاَلَة بؤت ديارىيةك كةبؤت دةهيَنن ) ، معاژ به ئه‌میرى له‌یه‌مه‌ن مایه‌وه ویه‌که‌م که‌س بوو به پاره‌ى (بيت المال) ه‌وه بازرگانى بکات تا ئه‌و کاته‌ى حه‌زره‌ت(ص) کۆچى دوایى کرد ، له سه‌رده‌مى ئه‌بوبه‌کردا ، عومه‌ر هاته لاى ئه‌بوبه‌کرو وتى : ئه‌و پیاوه بانگ بکه‌و ئه‌وه‌نده‌ى پێى بژى بۆى بهێڵه‌ره‌وه وباقیه‌که‌ى لێبسێنه‌ره‌وه، ئه‌بوبه‌کریش وتى : حه‌زره‌ت ئه‌وى ناردووه بۆ یه‌مه‌ن تا هه‌قى بۆ بکاته‌وه‌و ، من هیچى لێناسێنم مه‌گه‌ر خۆى شتێک بدات ،عومه‌ر که زانى ئه‌بوبه‌کر به قسه‌ى ناکات خۆى چوو بۆ لاى معاژ تا قایلى بکات ماڵ و سامانه‌که‌ى بدات به (بيت المال) . ئه‌ویش پێى وت : حه‌زره‌ت (ص)منى ناردووه تا هه‌قم بۆ بکاته‌وه و هیچ ناگێڕمه‌وه ..
پاش ماوه‌یه‌ک معاژ هات بۆلاى عومه‌رو وتى به‌قسه‌ت ده‌که‌م چونکه له‌خه‌وما خه‌ریک بوو له ئاوێکدا بخنکێم تۆ ڕزگارت کردم ، ئنجا چوو بۆ لاى خه‌لیفه ئه‌بوبه‌کرو هه‌مان شتى وت ، ئه‌بوبه‌کریش وتى : من هیچت لێوه‌رناگرم و پێشکه‌ش به خۆتى ده‌که‌مه‌وه ..به‌مه‌ش که خه‌لیفه له ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه ئه‌و شتانه‌ى به‌خشیه‌وه به معاژ ئینجا عومه‌ر قایل بوو ..( ل 69 شهيد المحراب عمر بن الخطاب - عمرالتلمسانى )
١١/ئاماده‌بوون بوَمردن :
معاژ کورى جبل له‌سه‌ره‌مه‌رگدا وتى:( مرحبا بالموت مرحبا، زائر مغب وحبيب جا‌ء على فاقة ، لا افلح من ندم )...واته : سڵاو له مه‌رگ سڵاو ،ئه‌ى ئه‌و میوانه‌ى که‌یه‌کجار سه‌رده‌ده‌یت و له‌کاتێکدا دێیت که مرۆڤ زۆر موحتاج و ده‌سته‌وسانه ،وه‌ى له‌و که‌سه‌ى له سه‌ره‌مه‌رگدا په‌شیمانه !!
هه‌روه‌ها حوزه‌یفه‌ى کورى یه‌مان له سه‌ره‌مه‌رگدا وتى:
(ياموت غُطّ غَطّك ،يا موت شُدّ شَدّك ، أبى قلبي الا حبّك ). واته :ئه‌ى مردن چه‌ند ده‌توانى زه‌برم لێبکه‌ى بیکه ،ئه‌ى مه‌رگ شیده‌ت بنوێنه ، هه‌رچى بکه‌ى هه‌ر خۆشم ده‌وێى ..

