سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌نگ
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
هه‌نگ ده‌فڕێت، كارده‌كات، گولاَو ده‌مژێت، خانه‌كه‌ى دروستده‌كات، هه‌موو ئه‌وه به‌ویست و وه‌حى خواى گه‌وره‌یه.
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَڕ وَمِمَّا يَعْڕشُونَ (68)} [النحل]، واته: په‌روه‌ردگارى تۆ (ئه‌ى مرۆڤ) نیگا و ئیلهامى بۆ هه‌نگ كردووه كه جێگا له كون و كه‌لێنى چیاكاندا بۆخۆى سازبكات، هه‌روه‌ها له كه‌له‌به‌رى دره‌خته‌كان و له‌و شوێنانه‌ش كه مرۆڤ بۆى ئاماده ده‌كات.
پاشان لێكۆڵینه‌وه زانستییه نوێیه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى كه خواى مه‌زن وه‌ها له هه‌نگ ده‌كات بۆ مژینى گولاَوى گوڵه‌كان بفڕێت، هه‌زاران مه‌تر له خانه‌كه‌ى دوورده‌كه‌وێته‌وه و دووباره بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌بىَ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه بكات و بچێته خانه‌یه‌كى تره‌وه.
وێڕاى ئه‌وه‌ى خانه‌كانى نێو پووره‌ى هه‌نگ له‌ته‌نیشت یه‌كتره‌وه‌ن... ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه خواى گه‌وره جۆره هه‌ستێكى كاره‌بایى موگناتیسى له جه‌سته‌یدا خوڵقاندووه.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (69)} [النحل]، واته: پاشان (فێرمان كردووه كه) له هه‌موو به‌روبووم و (شیله‌ى گولاَن و شتى به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ى كه په‌روه‌ردگارت بۆى كێشاویت به ملكه‌چییه‌وه ئه‌نجامى بده، جا له‌ناو سكى ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌كى ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه كه شیفاى تێدایه بۆ (زۆر نه‌خۆشى) خه‌ڵكى (سه‌ره‌ڕاى تامى شیرین و خۆشى)، به‌ڕاستى ئا له‌مه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ى به‌هێز هه‌یه بۆ كه‌سانێك بیربكه‌نه‌وه.
له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌نگ گولاَوى گوڵه‌كان له‌نێو له‌شه بچووكه‌كه‌یدا كۆده‌كاته‌وه، ئیدى له‌شه بچووكه‌كه‌ى ده‌بێته كارگه‌یه‌ك و ئه‌و گولاَوه بۆ شله‌یه‌كى ئه‌وتۆ ده‌گۆڕێت كه شیفاى بۆ مرۆڤ تێدایه.
ئه‌و وه‌سفه‌ى قورئانى پیرۆز كه هه‌نگوین شیفاى بۆ مرۆڤ تێدایه، ڕاستییه‌كى زانستییه و شیكارییه زانستییه‌كان بۆ ئه‌م مادده‌یه ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه... هه‌موو زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌نگوین شیفاى بۆ مرۆڤ تێدایه.
هه‌ندێك له‌وانه‌ى ته‌مه‌نى خۆیان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ژیانى مێرووه‌كان ته‌رخان كردووه، گه‌یشتونه‌ته ڕاستیگه‌لى سه‌یر و نامۆ كه دروستى زانیارییه‌كانى نێو ئایه‌ته‌كه ده‌سه‌لمێنن... چه‌ندین پۆلى هه‌نگ هه‌ن له شاخه‌كان نیشته‌جێن، له ئه‌شكه‌وتى چیاكاندا په‌ناگه‌ى خۆیان بونیات ده‌نێن. چه‌ندین جۆرى تر له‌نێو كلۆریى دره‌خته‌كاندا په‌ناگه دروست ده‌كه‌ن، له‌نێو ئه‌و كونانه‌ى له‌قه‌دى دره‌خته‌كاندا هه‌ن. كاتێكیش مرۆڤ ویستى سوود له هه‌نگوین وه‌ربگرێت ماڵیى كرد و خانه‌ى تایبه‌تى له قوڕ یان ته‌خته بۆ دروست كرد تاكو تیایدا بمێنێته‌وه و بژى.
به‌مجۆره ئایه‌ته‌كه بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه كه چۆن ئه‌م مێروانه به‌ئیلهامێكى خوایى، په‌ناگه‌ى خۆى بونیات ناوه و ده‌نێن، هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه تاكو ڕۆژگارى ئه‌مڕۆ.
زانستى نوىَ سه‌لماندوویه‌تى، هه‌نگ بۆ یه‌كه‌مین جار له چیاكاندا ماڵ و خانه‌ى دروستكرد، پاشان له دره‌خته‌كاندا و له‌دوایشدا له‌و خانه و شوێنانه‌دا كه مرۆڤ بۆى ده‌سازێنێت و دروست ده‌كات.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسي

