سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆکاره‌کانى فراوانیى سینه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
زاناى به ناوبانک (ابن القيم) چه‌ند هۆکارێک باس ده‌کات که ده‌بنه هۆى فراوانیى سینه, گرنگترینیان, پێگه‌ى خودا په‌رستیه به‌پێ ى ته‌وحیدى خودایى له‌دڵدا... گه‌وره‌ترین هۆکارى سینه فراوانیه. هه‌تا واى لێ دێ فراوانتر ده‌بێ له‌م دونیایه و چێشتێ تێیدا بێ. به‌ڕاستى ژیان بۆ هاوه‌ڵپه‌یداکه‌ر نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا, خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ أَعْرَ‌ضَ عَن ذِكْڕ‌ي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُ‌هُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ)طة/١٢٤ واته: هه‌ر که‌سێ پشت له یادى و به‌رنامه‌ى من بکات, ژیانى ئاسته‌نگ و کوێره‌وه‌رى ده‌باته سه‌ر, له رۆژى قیامه‌تیش به کوێرى حه‌شر ده‌کرێ. خودا ده‌فه‌رموێت: (فَمَن يُڕ‌دِ اللَّـهُ أَن يَهْدِيَهُ يَشْرَ‌حْ صَدْرَ‌هُ لِلْإِسْلَامِ)الا‌نعام/١٢٥ واته: ئه‌وه‌ى خوداى گه‌وره دڵ و سینه‌ى فراوان بکات بۆ وه‌رگرتنى ئیسلام ئه‌و که‌سه له سه‌ر ڕووناکى خوداى خۆى ده‌بێ, خوداى گه‌وره په‌یمانى داوه به دوژمنانى, که ئیسلام وه‌رناگرن به دڵ توندى و ترس و بیم و دڵراوکێ و دوودڵى و له‌رزۆکى له ژیانیاندا.
وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (سَنُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا الرُّ‌عْبَ بِمَا أَشْرَ‌كُوا بِاللَّـهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا)ال عمران/١٥١ واته: ئێمه ترس ده‌خه‌ینه دڵى ئه‌و که‌سانه‌ى وا بێبڕوان به خودا و هاوه‌ڵى بۆ په‌یدا ده‌که‌ن و خودایش به‌رنامه و یاساى واى نه‌ناردووه, وه‌ک ئه‌م هاوه‌ڵ په‌یدا کردنه.
یان خودا ده‌فه‌رموێت: (فَوَيْلٌ لِّلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْڕ اللَّـهِ أُولَـٰئِكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ)الزمر/٢٢ واته: وه‌یل وشین و هاوار و ڕۆ ڕۆ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ى وا دڵیان ڕه‌قه به‌رانبه‌ر یاد و باسى خوداى گه‌وره. خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَن يُڕ‌دْ أَن يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَ‌هُ ضَيِّقًا حَرَ‌جًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ اللَّـهُ الڕّ‌جْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ)الا‌نعام/١٢٥ واته: ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێ که‌سێک گومڕا بکات ئه‌وا سینه‌ى ته‌نگ ده‌کات, ناتوانێ ئیسلام وه‌رگرێ وه‌ک که‌سێک که چۆن به‌ره‌و ئاسمان بڕوات دڵى ته‌نگ ده‌بێ هه‌وا به‌زه‌حمه‌ت هه‌ڵده‌مژێ. خاڵى دووه‌م: زانستى به‌سود هۆکاره بۆ فراوانى سینه, زاناکان له هه‌موو که‌س دڵیان ڕوونتر و فراوانتره و زۆرتریش لێبورده‌ترن, زیاتر دڵشادن به‌وه‌ى که لایانه له به‌رنامه‌ى خودا و جێنیشنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ) النساْ /١١٣ واته: فێرى ئه‌و شتانه‌ى کردى که تۆ بۆت نه‌بوو فێرى بى, ئه‌گه‌ر خودا فێرى نه‌کردیتایه. خاڵى سێیه‌میان: ئازایى و لێهاتوویى ئازایه‌کان سینه‌یان فراوانه, له‌سه‌ر خۆنه, پایه‌کانیان به هێز و پته‌ون, چونکه ئه‌وان ئازایه‌تى له خوداوه وه‌رده‌گرن.
گرنگى ناده‌ن به قسه‌وقسه‌لۆک هێنان و بردن,ناهه‌ژێن به پڕوپاگه‌نده‌کان, خه‌مه‌کان ئاسته‌نگ نییه له ڕێگه‌یان ,وه‌ک ده‌لێن:بۆ مردن رۆیشتن له سه‌رخۆنه ,هه‌رچى بۆیان بێت هه‌رپێیان که‌مه‌و ئاسانه له پێناو خوادا.
خالى چواره‌م :کرده‌وه و کارى باش کردنه ,چونکه خاوه‌ن کارى باش ڕووى سپییه و گه‌شه و ڕه‌نگ ده‌داته‌وه سینه‌و دلَِ و ده‌م و چاویشیان فراوانیشه بۆ رۆزییه‌کانیان وه‌ک خودا ده‌فه‌رمویَِت :( وَأَن لَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّڕ‌يقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُم مَّاءً غَدَقًا)الجن/١٦
واته :ئێمه ڕۆزییان ده‌ده‌ین به بارینى بارانى زۆر به ره‌حم.
خالى پێنجه‌م :خۆ گرتنه‌وه له تاوانه‌کان چونکه به‌ڕاستى ئه‌نجامدانى تاوان ژیان تاڵییه ,
تاریکى بێ ڕووناکییه .وه‌ک ده‌لێن: تاوانه‌کان دڵه‌کان ده‌مرێنن و زه‌لیلى و بێحورمه‌تى به‌شى خاوه‌نه‌که‌یانه ,ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر تاوانکردن.
خاڵى شه‌شه‌م:خۆگرتنه‌وه له زۆربه‌ى بۆ پێدراوه‌کانیش (المباحات),له :له قسه‌کردن و خواردن و خه‌وتنه‌کان و تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ,ئه‌م هه‌نگاوانه له ڕاده‌یه‌کى سنوورداردا به‌کاربهێنى و به پێى پێویست .
خودا ده‌فه‌رموێت:( وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْڕ‌ضُونَ)المومنون/٣.
ئه‌وکه‌سانه‌ى له سه‌ر قاڵى بێ سوود خۆیان به‌دوور ده‌گرن و ده‌گرن و پشتى لێهه‌ڵده‌که‌ن و هیچ جۆره ئاووردانه‌وه‌یه‌کى لێناده‌نه‌وه .
یان ده‌فه‌رموێت:( مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ)ق/١٨.
واته:هه‌ر وته‌یه‌کى له زار بێته ده‌ر ئه‌وا تۆمارکارێکى توندوتۆڵى له‌لایه تۆمارى ئه‌و وته‌یه ده‌کات له‌سه‌رى به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچى لێ فه‌رامۆش بکات. وه‌ک ده‌فه‌رمویت(وَكُلُوا وَاشْرَ‌بُوا وَلَا تُسْڕ‌فُوا)الاعراف
بخۆن و بخۆنه‌وه زیاده‌ڕه‌وى مه‌که‌ن.ئه‌ى هاوه‌ڵى جێگه,زۆرن,خه‌وکردن له‌دوایى ژیان,خه‌ویکى درێژهه‌یه

