سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له که‌سێک خۆش به
وه‌رگێرانى/فریاد بارزانى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
لێ‌خۆش بوون و لێبوردن حاڵه‌تێکه بڕوا به‌خۆ بوون به‌رزده‌کاته‌وه. به پێچه‌وانه‌ش, بروا به خۆبوون داده‌به‌زێنێ, لێبوردن هۆکارێکى زۆر به‌هێزه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى هه‌ستى بڕوا به‌خۆبوون کاتێ که یه‌که‌مجار به خه‌ڵکێک پێشنیار ده‌که‌م له‌و که‌سانه ببورن و لێیان خۆش بن که ناخۆشیه‌ک له نێوانیاندا هه‌یه ئه‌وان ده‌ڵێن له‌پاش ئه‌و هه‌مووه‌ى له‌گه‌ڵیدا کردم بۆ ده‌بێ لێى خۆش بم. لێبوردن به‌و مه‌عنایه نیه وا بیربکه‌ینه‌وه خه‌ڵکانێک هه‌رچى بیانه‌وێ به‌سه‌رمان بێنن و ئێمه لێیان ببورین. ئه‌گه‌ر من نه‌توانم له‌تۆ خۆش بم, شێوه بیرکردنه‌وه توڕه‌که‌ى من که له‌گه‌ڵ تۆدا په‌یوه‌ندى هه‌یه هه‌ر وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه.
تۆ بۆت هه‌یه هه‌زار کیلۆمه‌تر دوورتر له‌من بژیت به‌لآم ئه‌گه‌ر بریار وابێ هه‌ر کارێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌م هه‌ر بیرکردنه‌وه له‌تۆ و تێکدان و سه‌راوژێر کردنى هه‌سته‌کانى خۆم بێ, که‌وا بێ له راستیدا من له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌ژیم. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارى ئه‌وه‌ى ئێمه هه‌موو ژیانمان بکه‌ینه دیلى رق و کینه‌ى که‌سێک یان که‌سانێک. له‌وانه‌یه هیچ کاتێک چاومان پێى نه‌که‌وێ یان له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌سته‌مان به‌رامبه‌ر که‌سێکى مردوو هه‌بێ ئه‌مه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نائاسایى نیه. ئایا که‌سێکى وا هه‌یه لێخۆشبوونى به‌لاته‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌م بێ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌خۆت بپرسه له‌وه‌یان که لێى خۆش نه‌بى چ شتێکت پێ ده‌بڕێ. تۆ له‌ئه‌نجامى لێ خۆش نه‌بوونت په‌یوه‌ندییه‌کى به‌رده‌وامت له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنێ ئه‌ویش له‌رێگه‌ى لیک توڕه بوونه‌وه. ئایا به‌راستى ئه‌وه ئه‌و کاره‌یه تۆ ده‌ته‌وێ؟ لێبوردنیش به‌مه‌عناى چاوپۆشین نیه, بگره پێچه‌وانه‌یه, به‌ر له‌وه‌ى وابکه‌ى ئه‌و تاڵه‌مووه‌ى ئێوه به توڕه‌ییه‌وه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بپچڕێ, تۆ ده‌بێ بزانى ئه‌وه شتێکه سه‌خڵه‌تت ده‌کات و بۆ؟ پاشان پێویستیت به‌وه هه‌یه به شێوه‌یه‌کى روون بیدرکێنى بۆیه. کاتێک که توانیت که‌سێک ببه‌خشى که لێک توڕه‌بوون ئێوه‌ى به‌یه‌که‌وه به‌ستۆته‌وه, تۆ خۆت ئازادکردووه چۆن ده‌توانى بڕوا به خۆبوونێکى به‌هێزت هه‌بێ له کاتێکا له که‌که‌سێک بێزار‌و توڕه‌یت؟

