سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مانای (ایاك نعبد.....) الفاتحه 5
نووسینی /محمد فتح الله گوله‌ن
وه‌رگیرانی /حبیب محمد سعید
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ، له هه‌موو ته‌فسیره‌كانیشدا هاتووه ، كورته‌ی ناوه‌رۆكی نوكته‌كه لێره‌دا كه( مفول به ) پیش خراوه به‌م جۆره‌یه: خوایه ئێمه ته‌نها بریار له‌سه‌ر خوایه‌تی تۆ ئه‌ئه‌ده‌ین و له غه‌یری تۆیش مل كه‌چی بۆ كه‌س ناكه‌ین و ، ته‌نها له‌لای تۆش ئاسووده‌یی و حه‌سانه‌وه‌و دڵ دانه‌ومان ده‌ست گیر ده‌بێ .
خاله‌كه‌ی تریش كه شایانه لێره‌دا تۆمار بكریت ئه‌مه‌یه كه له بری به‌كار هێنانی كرداری(( عبد)) ی رابردوو ، شێوه‌ی رانه‌بردووی هه‌مان كرداركه (( نعبد)) وه هاتووه . چونكه شێوه‌ی رابردوو چه‌ند مانایه‌ك ئه‌گرێته‌وه وه‌ك: خوا په‌رستیمان كرد ... نوێژمان به جێ هێنا ... وه‌هاو وه‌هامان كرد ... واته هه‌ندێ مانای غروری تێدایه كه له‌گه‌ڵ رۆحی خوا په‌رستی و به‌ندایه‌تی دا ناگونجێن.
به‌ڵام له شێوه ((نعبد)) دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و جۆره خراپ تێ گه‌یشتنه نیه ، چونكه كرداری ((نعبد)) ئاماژه بۆ ده‌سته‌وسانیی و هه‌ژاریی مرۆڤ ئه‌كات له‌به‌رده‌م حوزووری مه‌زنی خوایی دا ، ئاماژه‌ش بۆ به‌رده‌وامی زانینی ئه‌و ده‌سته‌وه‌سانه‌ی یه و ئه‌و هه‌ژاریه ئه‌كات و ، ئه‌شتوانین ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ئه‌یه‌وێ لێره‌دا بیڵێ به‌م شێوه‌یه كورتی بكه‌یینه‌وه.
(( ئه‌ی په‌روه‌ردیگارم! .. بریارم داوه جگه له خۆت سه‌ربه‌ستیم بۆ هیچ كه‌س نه‌كه‌مه قوربانی و ، خۆشم بۆ هیچ كه‌س زه‌لیل نه‌كه‌م . له‌به‌ر ئه‌وه به هه‌موو دڵێكمه‌وه ، به‌نیه‌تی به‌ندایه‌تی و زه‌لیلی یه‌وه روو له خۆت و له ده‌رگانه‌ت ئه‌نێم و ، به دڵێكیشه‌وه كه پر بێ له تاسه‌مه‌ندیی و خۆشه‌ویستی روو له په‌رستن و گوێ رایه‌لیت ئه‌نێم و، بریاریشم داوه له یاخی بوون له فه‌رمانت و له هه‌رشتێك كه تۆ خۆشت نه‌وێت و لێی رازی نه‌بیت منكه‌نار بگرم .. نیه‌تم له كرده‌وه‌م گه‌وره‌تر و چاك تره‌و ، لێشت ئه‌پارێمه‌وه كه نیه‌ته‌كه‌م به كرده‌وه وه‌ربگریت ،! كرده‌وه‌یه‌ك به‌پێی ئه‌وه‌ی كه نیه‌تی كردنم دێنم ، نه‌ك به پێی ئه‌وه‌ی كه كردوومه ، ئه‌ی په‌روه‌ر دیگارم !....))
پاشان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌كاته‌وه كه ئه‌م له‌م تكا و پارانه‌وه‌ی دا ته‌نیا نیه ، به‌لكو ئه‌لێ براكانیشی له‌م تكا و پارانه‌وه‌یدا له گه‌ڵیا هاوبه‌شی ئه‌كه‌ن . وات لێره‌دا گومان باشی یه‌كی فراوان و گشت گیر ئه‌خاته پێش چاوان و ، له هه‌مان كاتیش دا پشتگیری و هاوبه‌شی یه‌كه‌یان ئه‌داته پال خۆی ، به‌مه رێك كه‌وتن و یه‌ك ده‌نگیه‌كی وه‌ها مسۆگه‌ر ئه‌كات كه ناتوانرێ له‌كه‌دار بكرێ ، له كاتێك دا روو له ده‌رگانه‌ی خواوه‌ندی فریاد ره‌س ئه‌كات ، ئیتر له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان رزگاری ئه‌بیت و، له‌به‌رده‌م خوایه‌تی كامڵ و ره‌هادا وێنه‌یه‌كی ته‌واوی به‌ندایه‌تیه‌كی ته‌واو پێشكه‌ش ئه‌كات .

