سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌رۆش مه‌به و خه‌م فڕێده
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر حه‌وانه‌وه‌ى زیاد له سنور بێت بێئاگاییه, چۆڵى و به‌تاڵى کوشنده‌یه‌تى بێئیش و کار‌و بێکاسبى بێهوده‌یه بۆى, زۆربه‌ى ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى خه‌مدار و خه‌فه‌تبارن و ژیانیان لێ تاڵ بووه بێ ئیش و کاره‌کانن و خاوه‌ن چۆڵى یه‌کانن, هه‌موو پاگه‌نده و درۆ و ده‌له‌سه و دڵه‌کورپه سه‌رمایه‌ى موفلیسه‌کانن, له هه‌موو کارێکى به‌جێ و به‌به‌روبووم. ببزوه و کاربکه, زۆر ببینه و بخوێنه‌وه, قورئان بخوێنه و یادى خودا بکه, یه‌ک چرکه له کاتى خۆت به فیڕۆ مه‌ده, رۆژێکى چۆڵى و بێ کارى ڕێگه‌ى چوونه ناوه‌وه‌ى تۆیه بۆ خه‌مه‌کان و دڵه‌ڕاوکێ و دوودڵى, ده‌بێته گۆڕه‌پانى گه‌مه‌کان و یاریگاى شه‌یتان.
په‌ڕۆشدار مه‌به: له‌و که‌سانه‌ى که دان به چاکه‌کانت دانانێ و پێنه‌زانه, به جوامێرییه‌کانت, چونکه پاداشتى خودات ده‌وێ, کاره‌کانت تایبه‌ت به خودابن و مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ت هه‌بێت, چاوه‌ڕوانى سوپاس و پێ‌زانین له که‌س مه‌که, خه‌فه‌ت مه‌خۆ و نیگه‌ران مه‌به: کاتێ چاکه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێک کردووه, به‌لآم سه‌رئه‌نجام بۆت ده‌رکه‌وت پێنه‌زان بوو, ڕێزى ئه‌م ده‌سته سپییه نه‌گرێت, یان چاکه‌یه‌کت کرد له‌گه‌ڵ که‌سێکا داواى پاداشت له خودا بکه. پاک و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت له‌باره‌ى پیاوچاکانى خۆى (يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنْ رَبِّهِمْ وَڕضْوَانًا)المائده/٢ واته: مه‌به‌ستیان پاداشتى خودا و رازیبونیه‌تى.
پاک و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت هه‌ر له‌باره‌ى پیاوچاکانى خۆى (وما اسألكم علية من اجر)الفرقان/١٢٦ واته: هیواو مه‌به‌ستمان نییه له‌وه‌ى پاداشت له ئێوه وه‌رگرین. خودا ده‌فه‌رموێت: (وما أسألكم من اجر فهو لكم ان اجرى الا على رب العالمين)الفرقان/١٢٦ واته: ئه‌ى محمد صلى الله علیه وسلم تۆ پێیان بڵى داواى هه‌ر هیچم لێ کردوون هه‌ر بۆ خۆتانه. خودا ده‌فه‌رموێت (وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُ مِن نِّعْمَةٍ تُجْزَىٰ)اللیل/١٩ واته: بۆ هیچ که‌سێکى تر نییه لاى ئه‌و پاداشتى بداته‌وه. خودا ده‌فه‌رموێت: (انما نطعمكم لوجة الله لا نريد منكم جزاْ ولاشكورا)الدهر/٨ واته: ته‌نها مه‌به‌ستى ئێمه له خواردن پیدانتان رازى بوونى خودایه. داواى هیچ شتێک له ئێوه ناکه‌ین, نه پاداشتدانه‌وه‌ى ئێوه ونه سوپاس و پێزانینى ئێوه‌مان ناوێت.
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوداى تاکوته‌نها بکه چونکه هه‌ر ئه‌وه ده‌به‌خشێ و پاداشت ده‌داته‌وه, هه‌ر ئه‌ویشه تۆڵه و موحاسه‌به‌ى خواز, ئه‌وه ڕ‌ازى ده‌بێ یان سزا ده‌دات, خاوه‌نى پاکى و بێگه‌ردییه. له کاتى عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب کۆمه‌ڵه یاوه‌رانێک شه‌هید بوون, عومه‌ر فه‌رموى به‌هه‌ندێ له یاوه‌ران: کێن کوژراوه‌کان, هه‌ندێکیان بۆ باس کرد, ناسینى, هه‌ندێکى تریش نه‌یناسین, فرمێسک به چاویدا هات وتى به‌لآم خودا ده‌یانناسێ پێویسته ئه‌م وشه‌یه له زێڕ بنوسرێ پیاوچاکێک باشترین خۆراکى دا به کوێرێک, هه‌ندێ له منداڵه‌کانى وتیان, خۆ ئه‌وه کوێره نازانى چى ده‌خوا! ئه‌ویش وتى: جا خۆ خودا ئاگاى لێیه ده‌زانێ!
مادام هیچ شتێک له خودا ناشاردرێته‌وه, ئاگادارى هه‌موو شته‌کانه, ده‌زانى چى بۆ پێشکه‌ش ده‌کرێ, و چ کارێکى باش ئه‌نجام ده‌ده‌یت و, چ چاکه‌یه‌کت به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه هه‌یه ئیتر چیت داوه به سوپاس و پێزانینى خه‌ڵکییه‌وه.

