سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
که‌مترین ماوه‌ى سکپرى شه‌ش مانگه
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
قورئان له پێش زانستى پزیشکیه‌وه باس له که‌مترین ماوه‌ى سکپڕى ده‌کات که شه‌ش مانگه, ئه‌وه‌ش له‌و ئایه‌ته‌دا که ده‌فه‌رموێت: (وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْ‌هًا وَوَضَعَتْهُ كُرْ‌هًا وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرً‌ا)الاحقاف/١٥ واته: ئێمه فه‌رمانمان به مرۆڤ داوه که چاکه‌کار و چاک ڕه‌فتار بێ له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا, دایکى به ئازاره‌وه هه‌ڵیگرتوه و به‌ده‌م ئێش و ئازاره‌وه بوویه‌تى, سکپڕبوون و له شیربڕینه‌وه‌ى سى دانه مانگى خایاندووه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِي)لقمان/١٤
واته ئێمه فه‌رمانمانداوه به مرۆڤ به چاک ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا, دایکى به ئێش و ئازار و لاوازى و بێتاقه‌تییه‌کى زۆره‌وه, به‌پێستى سکى نۆ مانگ هه‌ڵیگرتووه, بڕینه‌وه‌شى له‌دواى دوو ساڵه. فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ى مرۆڤ سوپاسگوزارى منیش و دایک و باوکیشت به, دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلاى منه. یان ده‌فه‌رموێت: (وَالْوَالِدَاتُ يُرْ‌ضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَ‌ادَ أَن يُتِمَّ الرَّ‌ضَاعَةَ)البقره/٢٣٣, واته دایکان دوو ساڵى ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیرى ته‌واو بدات. گه‌ر ماوه‌ى شیرپێدان که دوو ساڵى ته‌واوه (24)مانگ لاببه‌ین له (30) مانگ که ماوه‌ى سکپڕى, ئه‌وه‌ش ئه‌و ماوه پێویسته‌یه بۆ کۆرپه‌له که ئه‌گه‌ر له‌دایک ببێت به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه به ویستى خوا.
هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ریش پشتیان به‌م تێگه‌یشتنه به‌ستووه...گێڕدراوه‌ته‌وه پیاوێک ژنى هێنا و دواى شه‌ش مانگ منداڵى بوو, له‌مکاته‌دا "عوسمانى کوڕى عه‌فان" ویستى (حةدد)ى زیناى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بکات به‌و گومانه‌ى که سه‌ره‌تاى سکپڕى ئافره‌ته‌که‌ى له پێش شوکردنیدا بووه... له‌و کاته‌دا "ئیبن عباس" ڕوونیکرده‌وه وتى: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرً‌ا)سکپڕى و شیرپێدانى سى مانگى خایاندووه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ)له شیر بڕینه‌وه‌ى دواى دوو ساڵه. لێره‌دا ته‌نها شه‌ش مانگ بۆ سکپڕى ماوه‌ته‌وه... ئیتر بێتاوانى ئافره‌ته‌که ڕوون بووه‌وه.
زانستى پزیشکیش ڕوونى کردووه‌ته‌وه که که‌مترین ماوه‌ى سکپڕى که ده‌گونجێت کۆرپه‌له به زیندوویى له‌دایک ببێت بریتیه له (6)مانگ...له‌دایکبوونى کۆرپه‌له به‌ر له‌وه پێیده‌وترێت له‌بارچوون, که کۆرپه‌له ئه‌گه‌ر ژیانى نییه, له‌دایکبوونى دواى ئه‌وه‌ش و به‌ر له ته‌واوبوونى سکپڕى به نۆ مانگ واته(270)ڕۆژ پێیده‌وترێت له‌دایکبوونى پێشوه‌خت, ئه‌مه‌ى دواییان ئه‌گه‌ر زۆرى به‌زیندوو مانه‌وه‌ى هه‌یه, به‌لآم زانستى پزیشکى ئامۆژگارى ده‌دات که چاودیرى تایبه‌تى ئه‌و منداڵه تازه له‌دایکبووه بکرێت, به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به(7)مانگى له‌دایکبوو ئه‌وا به‌ویستى خوا له ژیاندا ده‌مێنێته‌وه.

