سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(30) له به‌ڵگه‌کانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد (ص) به‌شى یکه‌م
ئه‌ندازیار عوسمان
ئه‌و هه‌واڵانه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص)داویه‌تى بۆ ئه‌وشتانه‌ى که ڕوویان داوه ، یان له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵگه‌ى ئاشکراو دیارن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تى حه‌زره‌ت (ص)، چونکه ئه‌وشتانه که‌س ناتوانێ په‌ى پێبه‌رێت مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێک که‌خوا به‌وه‌حى ئاگادارى ده‌کات ...
ئه‌وشتانه جۆرێکن له‌غه‌یب و نهێنى و خواش که‌عالیمى غه‌یبه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لێ ئاگادار ده‌کات و، ئه‌ویش کاتێ به‌بڕواداران ده‌ڵێت و دێنه دى ده‌بنه مایه‌ى دڵدامه‌زراوى و یه‌قینى زیاتر ...
خواى گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت :[عالمُ الغيب فلايُظْهرُ على غيبه أحداً ، إلامن إرتضى من رسول ...](الجن:27)
واته: خواوه‌ند زاناى نهێنى و شاراوه‌کانه ، که‌سیش له‌نهێنى و شاراوه‌کانى ئاگادار ناکات ، مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێک خوا خۆى ڕ‌ازى بێت به‌وه‌ى هه‌ندێ نهێنى بزانێت ... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :[والنَّجمِ إذا هوى ، ماضلَّ صاحبُكُمْ وما غَوَى ، ومايَنْطِقًُ عن الهوى ، إنْ هو إلا وَحْيُ يوحى](النجم : 4)واته : سوێند به ئه‌ستێره کاتێک ئاواده‌بێت و له‌شوێنى خۆى ده‌ترازێت ، هاوه‌ڵ و هاوڕێى ئێوه محمد(ص)گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه ، له ڕێگه‌ى ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه ، قسه‌و گوفتارى له ئاره‌زووبازى و هه‌واوهه‌وه‌سه‌وه نیه ، ئه‌وه‌ى که ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حى خواییه ...
هه‌ندێ له‌وهه‌والآنه‌ى که‌پێغه‌مبه‌ر (ص) داونى و هاتوونه‌ته دى :
یه‌که‌م/ هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌تیاچوونى سه‌رانى قوڕه‌یش :
له‌پێش ئه‌وه‌دا که‌جه‌نگى به‌در ده‌ست پێ‌بکات ، حه‌زره‌ت(ص)هاوه‌لآنى ڕێکخست بۆ جه‌نگه‌که‌و ڕێنمایی کردن ، ئنجا مژده‌ى تیاچوون و کوژرانى سه‌رانى قوڕه‌یشى دانێ و فه‌رمووى :
ئه‌مه شوێنى فلآنه که‌سه لێره‌دا ده‌کوژرێ و ئه‌وه‌ش شوێنى فلآنه که‌سه‌و، به‌و جۆره ، ئه‌نه‌س ده‌ڵێ : به‌خوا حه‌زره‌ت (ص)چۆنى فه‌رموو بوو ئاوا ده‌رچوو ، هه‌ریه‌که له‌وانه‌ى که‌پێغه‌مبه‌ر (ص)ئاماژه‌ى به‌شوێنه‌کانیان کردبوو له‌وشوێنه‌دا مردن به‌بێ ئه‌وه‌ى تۆزقاڵێک لێى بترازێن ..ئه‌مه‌ش ئیمامى مسلم ڕیوایه‌تى کردووه : (أخرج أبو يعلى في مسنده فقال : حدثنا هدية ثنا حماد عن ثابت عن أنس أن النبي (ص)لما ورد بدرا أومأ بیده الى الأرچ فقال (هذا مصرع فلان)فو الله ما ماگ أحد منهم عن مصرعه)( صحيح ) موسلیم له (كتاب الجهاد والسير )دا و بوخارى له (كتاب المناقب)دا ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌م هه‌واڵه دووبه‌شه ، یه‌که‌م : هه‌واڵدانه به کوژرانى گه‌وره‌و سه‌رانى قوڕه‌یش ، که ئه‌مه‌ش دیاره خوا هه‌واڵى داوه‌تێ ئه‌گینا کێ واده‌ى مردنى کێ ده‌زنێ ، دووه‌میش : هه‌واڵدانه به‌شوێنى کوژرانى ئه‌وکه‌سانه که‌دیاره ئه‌مه‌ش هه‌ر غه‌یبه‌و خوا پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لێ ئاگادار کردووه ... هه‌روه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت :[وما تدري نفس بأيّ أرض تموت إنَّ الله عليم خبير ](لوقمان :34)
واته: هیچ که‌س نازانێت له‌سه‌ر چ خاکێک ده‌مرێت و کۆتایی به‌ژیانى دێت ، (هةروةك ضؤن كاتى مردن و ضؤنيةتيةكةشى شاراوةية)، به‌ڕاستى خوا به هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگاداره .
دووه‌م / هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌کوژرانى (ئومةيةى كوڕى خةلَةف):
سه‌عدىکوڕىموعاز هاوه‌ڵىئومه‌یه‌ىکوڕىخه‌ڵه‌ف بوو،ئه‌گه‌ر ئومه‌یه بچوایه‌ته مه‌دینه لاى سه‌عد داده‌به‌زى و به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌عد بهاتایه بۆ مه‌ککه لاى ئومه‌یه داده‌به‌زى ، جاکاتێ موسڵمانان هیجره‌تیان کرد بۆ مه‌دینه سه‌عد هات بۆ مه‌ککه بۆ عومره کردن و به‌ئومه‌یه‌ى وت : بزانه که‌ى چۆڵه ده‌مه‌وێ ته‌وافى که‌عبه بکه‌م ، ئه‌ویش له‌نزیک نیوه‌ڕۆدا بردى بۆ ته‌واف ، له‌ڕێگا ئه‌بو جه‌هل گه‌یشت پێیان و وتى : ئه‌بو صفوان ئه‌وه کێ یه له‌گه‌ڵتا؟ ئه‌ویش وتى : ئه‌وه سه‌عده .. ئه‌بو جهل وتى : ده‌بینم به‌دڵنیایی ته‌واف ده‌که‌ى له‌مه‌ککه له‌کاتێکدا له‌ئاین وه‌ڕگه‌ڕاوه‌کانتان داڵده داوه‌و ده‌تانه‌وێ یارمه‌تیان بده‌ن و سه‌ریان بخه‌ن، به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (ئةبى صفوان)دا نه‌بوویتایه به سه‌لامه‌تى نه‌ده‌گه‌ڕایته‌وه ناو که‌سوکارت ، سه‌عد به ده‌نگى به‌رز وتى : به‌خوا ئه‌گه‌ر ڕێم لێ بگرى لێره ، له‌شوێنێکى زۆر گرنگتر ده‌ست ده‌هێنمه ڕێت وڕێىمه‌دینه‌ت لێ ده‌گرم ئومه‌یه پێى وت : ده‌نگ به‌رزمه‌که‌ره‌وه ئه‌ى سه‌عد به‌سه‌ر (أبى الحكم)دا گه‌وره‌ى ئه‌هلى ئه‌م دۆڵه‌یه .
سه‌عد وتى: ئومه‌یه واز له‌وه‌بێنه به‌خوا من به‌ڕاستى گوێم له‌پێغه‌مبه‌رى خوا (ص)بووه که ده‌یفه‌رموو (إنه قاتلك) ئه‌وده‌تکوژێ ،ئومه‌یه وتى:له‌مه‌ککه ده‌مکوژێ ؟ سه‌عد وتى : نازانم ... (صحيح:بخاري)
پاش نزیکه‌ى دوو ساڵێک له شه‌ڕى به‌دردا له‌ساڵى دووى کۆچىدا ، ئه‌م هه‌واَله هاته دى ، له‌کاتى جه‌نگه‌که‌دا بیلال چاوى به‌ئومه‌یه که‌وت که‌کاتى خۆى له‌مه‌ککه سزاى زۆرى دابوو ، هاوارى کرد ئه‌ى ئه‌نصارى خوا ئه‌وه سه‌رىکوفره، ئه‌وه ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌فه ، هه‌رئه‌وه‌نده (ئةنصارةكان)گوێ یان لێ بوو ،هێرشیان کرده سه‌ر ئومه‌یه و کوڕه‌که‌ى و هه‌ردوکیانیان کوشت (السيرة النبويه لابن هشام) ..
سێ یه‌م /هه‌واڵدانى پێغه‌مبه‌ر (ص)به‌کوشتنى (ئوبةى كوڕى خةلَةف)
ئوبه‌ى کوڕى خه‌ڵه‌ف که‌یه‌کێکه له‌سه‌رانى قوڕه‌یش و دژایه‌تى حه‌زره‌تى ده‌کرد (ص)، سوێندده‌خوات که (محمد)ده‌کوژێت ، کاتێک حه‌زره‌ت (ص)ئه‌م هه‌واڵه‌ى بیسته‌وه فه‌رمووى : (أنا أقتله إن شا‌ء الله)من ده‌یکوژم إن شا‌و الله(الحديث حسن/صححه الحاكم والذهبي)..ئوبه‌ى هه‌رکاتێله‌مه‌ککه به‌حه‌زره‌ت بگه‌یشتایه (ص)پێى ده‌ووت : ئه‌ى محمد من ئه‌سپێکم هه‌یه هه‌موو ڕۆژێک ئالیکى زه‌ڕاتى ئه‌ده‌مێ و تۆى پێ ده‌کوژم ، حه‌زره‌تیش (ص)پێى ده‌فه‌رموو : من تۆ ده‌کوژم إن شا‌و الله..
له‌جه‌نگى ئوحودا ئوبه‌ى درعى له‌به‌ردا بوو ، به‌سوارى ئه‌سپه‌که‌یه‌وه هاوارى کرد ، کوا محمد خوا بمکوژێت ئه‌گه‌ر نه‌یکوژم ،ئنجا هێرشى هێنا به‌ره‌و لاى پێغه‌مبه‌ر (ص).. هاوه‌لآن وتیان : پێغه‌مبه‌رى خوا با یه‌کێکمان به‌رى لێبگرین ؟ فه‌رمووى وازى لێ بهێنن ، که لێى نزیک بۆوه پێغه‌مبه‌ر (ص)ڕمێکى له هاوه‌ڵێک وه‌رگرت و ڕووبه‌ڕوووى وه‌ستاو ، له‌نێو ده‌فه‌ى شانى و زنجیربه‌نده‌که‌یه‌وه کونێکى به‌دى کرد ڕمه‌که‌ى تێگرت ، چه‌قیه شوێنى خۆى و له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که هه‌ڵى دایه خواره‌وه و له‌خۆڵه‌که‌دا گه‌وزاندى ، برینه‌که گه‌وره‌نه‌بوو ، ته‌نها ملى ڕووشاندبوو ، خوێنى زۆرى تێزا، وتى : وه‌ڵلآهى محمد کوشتمى ، پێیان وت : وه‌ڵلآهى زه‌نه‌قت چووه له محمد ، برینه‌که‌ت وانیه .. وتى : له‌کاتى خۆیدا له‌مه‌ککه پێى وتووم : من ده‌تکوژم ، وه‌ڵلآهى ئه‌گه‌ر تفى لێ بکردمایه ده‌یکوشتم ... دوژمنى خوا له کاتى گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌ره‌و مه‌ککه له‌ڕێگا مرد ...
له‌ڕیوایه‌تێکى تردا هاتووه که ده‌ڵێت : ئوبه‌ى وه‌کو گا ده‌یبۆڕاندو ده‌یووت : سوێند بێت ئه‌و ئازاره‌ى به‌منه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌هه‌موو خه‌ڵکى (ذى المجاز)ه‌وه بوایه ده‌مردن ... (ل315 طولآوى سةرمؤر)
چواره‌م/ هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت(ص)که قوڕه‌یش دواى جه‌نگى ئه‌حزاب هێرش ناهێننه سه‌ر موسڵمانان: بوخارى ده‌گێڕێته‌وه که حه‌زره‌ت(ص)له‌جه‌نگى ئه‌حزاب دا فه‌رمووى ئیتر ئێمه هێرش ده‌به‌ینه سه‌ریان و ئه‌وان ناتوانن بێنه سه‌ر ئێمه (نغز وهم ولا يغزوننا).. ئه‌م هه‌واڵه‌ش که‌غه‌یبه‌و خواى گه‌وره حه‌زره‌تى(ص)لى َ ئاگادار کردبوو ، هه‌رواش ده‌رچوو ، (ابن حجر)ده‌فه‌رموێ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه‌که له‌به‌ڵگه‌کانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى حه‌زره‌ت (ص)، چونکه پاش ساڵێک حه‌زره‌ت (ص)چوو بۆ عومره بۆ مه‌ککه‌و ڕێیان لێگرت و سوڵحى حوده‌یبیه هاته کایه‌وه ، له‌ساڵى دواترا عومره‌یان کرد،له‌پاش ئه‌وه‌ش فه‌تحى مه‌ککه کراو ، به‌مه‌ش ده‌ورى قوڕه‌یش و مه‌ککه ته‌واو بوو له‌هاتنه سه‌ر مه‌دینه له‌پاش جه‌نگى (ئةحزاب)...
پێنجه‌م /هه‌واڵدانى پێغه‌مبه‌ر (ص)به‌فه‌تحى خه‌یبه‌ر :
بوخارى بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌که له ڕۆژى خه‌یبه‌ردا حه‌زره‌ت (ص)فه‌رمووى (سبةينىَ ئةم ئالآية ئةدةم بةثياويَك كة خوا فةتحى خةيبةرى لةسةر دةستا دةكات ، خوا‌و ثيَغةمبةرى خؤش دةوىَ و، خوا‌و ثيَغةمبةريش ئةويان خؤش دةويَت)ئه‌وشه‌وه خه‌وو خه‌یاڵی خه‌ڵکى ئه‌وه‌بوو که کێ بێ ئه‌و ئالآیه وه‌رگرێ ، هه‌مووان حه‌زیان ده‌کرد وه‌رى بگرن ، بۆ به‌یانى حه‌زره‌ت (ص)فه‌رمووى: کوا عه‌لى ؟! وتیان : چاوى یه‌شێ ! که هات (تفى)موباره‌کى دا له‌چاوى و چاک بوویه‌وه به‌جۆرێک هه‌روه‌ک هیچى نه‌بووبێ وابوو ، ئنجا ئالآکه‌ى دایه ده‌ست ، عه‌لى وتى : شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م تاوه‌کو ئێمه‌یان لێدێت ، حه‌زره‌تیش (ص)پێى فه‌رموو : له سه‌رخۆ بڕۆ ، تاده‌ڕۆیته مه‌یدانیان ، پاشان بانگیان بکه بۆ ئیسلام و پێیان بڵێ : ئه‌گه‌ر موسڵمان ببن ماف و ئه‌رکه‌کانیان چىیه و چۆن ده‌بێت ، به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا به‌هۆى تۆوه هیدایه‌تى یه‌ک که‌س بدات بۆ تۆ باشتره له‌موڵکى (حُمر النعم)...
شارى خه‌یبه‌ر دووبه‌ش بوو ، به‌شێکیان پێنج قه‌لآى تێدابوو ، به‌شى دووه‌میشى سێ قه‌لآى تیا‌بوو ، له‌ناو خه‌یبه‌ردا قه‌لآو شوراى بچوکتریش هه‌بوون .. شه‌ڕى خوێناوى له به‌شى یه‌که‌مى قه‌لآکاندا بوو ،که‌پێشه‌وا عه‌لى و موسڵمانان زاڵبوون به‌سه‌ریاندا و به‌شى دووه‌مى قه‌لآکانیش که‌چه‌کدارى زۆریشیان تیا‌بوو وره‌یان ڕووخاو به‌بێ شه‌ڕ خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه.... جووله‌که‌کانى خه‌یبه‌ر هانى کافره‌کانیان ده‌دا به‌رده‌وام و تیژیان ده‌کردن بۆ دژایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (ص)و به‌رده‌وام خه‌ریکى په‌یمان شکێنى و ناپاکى بوون ، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (ص)پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌سوڵحى حوده‌یبیه چووه سه‌ریان و ڕه‌گ وڕیشه‌ى ده‌رهێنان ، دیاره ئه‌مه‌ش وه‌عدى خوا بوو بۆى له‌قورئاندا [ وَعَدَكم اللهُ مغانِمَ كثيرةً تأخُذُنَها فَعجلَ لكم هذه ] (الفتح:20) واته : خواى گه‌وره به‌ڵێنى ده‌ستکه‌وتێکى زۆرى پێداون که له دوژمنانى ده‌ستێنن ، به‌لآم ئه‌مه‌ى بۆ پێشخستن(واتة:سولَحىحودةيبية)،مه‌به‌ست له‌ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌که‌ش فه‌تحى خه‌یبه‌ره ...
به‌ڵێ ...کاتێ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى وه‌عدو په‌یمان ده‌ده‌ن دێنه‌دى ، چونکه‌چى هه‌یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا بتوانێ ڕێ له‌هاتنه‌دى ویستىخوا بکات ؟؟ دیاره هیچ شتێک نیه ، قورئان ده‌فه‌رموێ : [ أولَمْ يسيروا في الأرض فَيَنْظُرُوا كيف كان عاقِبَةُ الذين من قَبْلِهِمْ وكانوا أشدَّ منهم قُوَّةً وماكان اللهُ ليُعْجِزَهُ مِن شئ في السماوات ولا في الأرض ، إنّهُ كان عليماً قديرا](فاطر:44)
واته: ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به‌زه‌ویدا ، تاسه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن ، چۆن بووه سه‌ره‌نجامى گه‌لانى پێش ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان ، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌لآتیان له‌مان زیاتر بوو ، وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێک ده‌سته‌و سانى بکات له‌ئاسمانه‌کان ، یان له‌زه‌ویدا ، چونکه به‌ڕاستى ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌لآت و توانایه ، یان ده‌فه‌رموێ :[وإنْ تَوَلَيتُمْ فأعْلَمُوا أنّكُمْ غيرُ مُعْجِزي الله وبشر الذين كفروا بعذاب أليم ](التوبه:3)واته :خۆ ئه‌گه‌ر یاخى بن و به‌گوآى به‌رنامه‌ى خوا نه‌که‌ن ،ئه‌وه‌چاکبزانن به‌ڕاستى ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌رى خوانین و له‌ده‌سه‌لآتى ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ى که بێباوه‌ڕن به‌سزایه‌کى پڕ ئازار.
شه‌شه‌م /هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)که (قزمان) له‌ئه‌هلى دۆزه‌خه:
بوخارى وموسلیم بۆمان ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێ : له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تدا بووین (ص)له غه‌زایه‌کدا (كةغةزاى خةيبةر بوو)، حه‌زره‌ت (ص)به‌پیاوێک که ئیدیعاى ئیسلامه‌تى ده‌کرد فه‌رمووى (ئةوة لة ئةهلى دؤزةخة).. له شه‌ڕه‌که‌دا کابرا شه‌ڕێکى باشى کرد‌و به‌قورسى بریندار بوو ، هاوه‌لآن به‌پێغه‌مبه‌ریان وت(ص):ئه‌ى پێغه‌مبه‌رىخوا ئه‌وه‌ى فه‌رمووت له ئه‌هلى دۆزه‌خه ئه‌مڕۆشه‌ڕێکى قورسى کردووه‌و مرد ، حه‌زره‌ت فه‌رمووى (ص)( بةرةو دؤزةخ )، ئه‌مه واى کرد خه‌ریک بوو هه‌ندێ که‌س دوودڵى و گومانى بۆ دروست ببێت ، کاتێک له‌م قسه‌و باسه‌دا بوون ، وترا: نه‌خێر نه‌مردووه به‌لآم به‌خه‌ستى بریندار بووه ، له شه‌ودا کابرا خۆى نه‌گرت و به شمشێره‌که‌ى خۆى کوشت ، که‌ئه‌م هه‌واڵه‌یان دا به‌حه‌زره‌ت (ص) فه‌رمووى (الله أكبر أشهَدُ أني عبدُ الله ورسوله).. الله أکبر شایه‌تى ئه‌ده‌م که‌من به‌نده‌و نێرراوى خوام ..ئنجا فه‌رمانىدا به بیلال که له‌ناو خه‌ڵکدا بانگه‌واز بکات ئه‌وه‌ىموسڵمان نه‌بێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه‌و به‌ڕاستى خوا ئه‌م ئاینه به‌که‌سانى (فاجر)یش به‌هێز ده‌کات (واتة خوا موسةخةريان دةكات بؤ ئيسلام )،شایانى باسه ئه‌و کابرایه که ناوى (قزمان)بووه ، دووڕووبوو، دیاره دووڕوویش له دلآیه‌و خواپێى ده‌زانێ و هه‌رخواش حه‌زره‌تى به‌وه‌حى ئاگادار کردووه ..
حه‌وته‌م/هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌کر:
خاتووعائیشه ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر (ص)له‌نه‌خۆشى یه‌که‌یدا پێى فه‌رموو : (ادعي لي أبابكر وأخاك حتى أكتُبَ كتاباً فإني أخاف أن يتمنى متمن ويقول قائل انا اولى ويأبى الله والمؤمنون إلا أبابكر )( بخارى)...واته:ئه‌بو به‌کرو براکه‌تم بۆ بانگ بکه بانوسراوێک بنووسم بۆ ئه‌بوبه‌کر ، من ده‌ترسم که یه‌کێ ئاوات به‌شوێنه‌که‌ى بخوازێ، وه‌یه‌کێ بڵێ : من باشتر و له‌پێشترم بۆ کاربه‌ده‌ستێتى موسڵمانان له‌ئه‌بوبه‌کر،چونکه‌خواو بڕواداران ئه‌بوبه‌کر نه‌بێت که‌سى تریان ناوێت
به‌ڵێ .. هه‌روا ده‌رچوو که‌حه‌زره‌ت (ص)فه‌رمووى ، له ساڵى یانزه‌ى کۆچیدا که‌پێغه‌مبه‌ر (ص)وه‌فاتى کرد ، له سه‌قیفه‌ى به‌نى ساعیده خه‌ریک بوو کێشه بکه‌وێته ناو موسڵمانانه‌وه ، به‌لآم خوا پاراستنى و سه‌ره‌نجام ئه‌بوبه‌کر بوو به‌خه‌لیفه و بوو به‌مایه‌ى خێر‌و به‌ره‌که‌ت بۆ موسڵمانان .
هه‌شته‌م /هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌شه‌هید بوونى (ثابت كوڕى قيس): کاتێک ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه له سوره‌تى الحجرات دا : (ياأيها الذين أمنوا لا ترفعوا أصواتَكُمْ فوقَ صوتِ النبي ولا تَجْهَروُا له بالقَولِ كَجَهر بَعْضِكُمْ لِبَعْض أنْ تَحْبَط أعمالُكُمْ وأنتم لا تَشْعُرُون) ، واته : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگى پێغه‌مبه‌ردا (ص)به‌رزمه‌که‌نه‌وه له‌کاتى گفتوگۆدا ،هه‌روه‌ک چۆن به‌ده‌نگى به‌رز قسه له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌که‌ن ، نه‌وه‌کو کرده‌وه‌تان پووچ بێته‌وه و هه‌ستیشى پێنه‌که‌ن . که حه‌زره‌ت (ص)ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ هاوه‌لآنى خوێنده‌وه ، ماوه‌یه‌ک (ثابت كوڕى قيس)ى نه‌بینى و ئه‌حواڵى پرسى ،هاوه‌ڵێک وتى : من هه‌واڵیت بۆ ده‌پرسم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (ص)، کاتێ پرسیارى کرد بۆى ده‌رکه‌وت له‌ماڵ نایه‌ته ده‌ره‌وه ، که‌چوو بۆلاى و ئه‌حواڵى پرسى ، له وه‌لآما وتى : من حاڵم باش نیه و ده‌نگم به‌رز کردۆته‌وه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رداو کار‌و کرده‌وه‌م پووچ بۆته‌وه‌و له ئه‌هلى دۆزه‌خم ، کاتێ ئه‌م قسانه‌یان گه‌یانده‌وه پێغه‌مبه‌ر (ص)، فه‌رمووى : بڕۆن مژده‌ى بده‌نێ ، که‌ئه‌هلى دۆزه‌خ نیه به‌ڵکو ئه‌هلى به‌هه‌شته(بخاري لةكتاب التفسير ڕيوايةتى كردووة)... هه‌روه‌ها به‌یهه‌قىوحاکمیش به‌سه‌نه‌دى صحیح ڕیوایه‌تیان کردووه، که‌حه‌زره‌ت (ص)به‌پابت ى فه‌رموو : (ياثابت الا ترضى أن تعيش حميداً وتُقتَلَ شهيداً وتَدْخُلَ الجنة)واته : ئه‌ى پابت بۆ حه‌ز ناکه‌ى که به‌سه‌ر به‌رزى و سوپاسکراوى بژیت و به‌شه‌هیدى سه‌ربنێیته‌وه و بچیته به‌هه‌شته‌وه ؟! پابت وتى : به‌ڵێ حه‌زده‌که‌م . جه‌نگى یه‌مامه زۆر ناڕه‌حه‌ت و قورس بوو ، موسڵمانان له‌سه‌ره‌تاوه حاڵیان باش نه‌بوو ، پابت که ئه‌مه‌ى دى وتى : ئێمه له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (ص)ئاوا نه‌ده‌جه‌نگاین ، ئێوه خراپ هاوه‌ڵه‌کانتان ڕاهێناوه ، خوایه من به‌ریم له‌وه‌ى که ئه‌و بڕوادارانه ده‌یکه‌ن ، ئنجا زۆر قاره‌مانانه جه‌نگا هه‌تا شه‌هید بوو..
نۆیه‌م /هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌وه‌ى که فاتمه‌ى کچى یه‌که‌م که‌سه پێى ده‌گاته‌وه له‌دواى وه‌فاتى : له‌دوا ڕۆژه‌کانىته‌مه‌نىپیرۆزىحه‌زره‌ت دا (ص)،که نه‌خۆش بوو له‌ماڵى عائیشه ، حه‌زره‌ت (ص)ناردى به‌دواى فاتمه‌ى کچیداو شتێکى چرپاند به گوێیدا ، فاتمه ده‌ستى کرد به‌گریان ، پاشان شتێکى تر‌ى چرپانده‌وه به‌گوێیدا ، ده‌ستى کرد به پێکه‌نین ، عائیشه ده‌ڵێت : که دوایی پرسیارمان کرد له فاتمه له‌باره‌ى ئه‌و پێکه‌نین وگریانه‌وه وتى : پێغه‌مبه‌ر (ص)چرپاندى به‌گوێمداو فه‌رمووى: له‌م نه‌خۆشیه‌دا ده‌مرم ، منیش به‌وه گریام ، پاشان چرپاندى به‌گوێمدا و فه‌رمووى : که من دواى خۆى یه‌که‌م که‌س ده‌بم پێى ده‌گه‌م ، به‌م هه‌واڵه‌ش دڵخۆش بووم ..
شایانى باسه فاتمه دواى پێغه‌مبه‌ر (ص)شه‌ش مانگێک ژیا‌و یه‌که‌م که‌س بوو له ئه‌هلى پێغه‌مبه‌ر (ص)که‌پێ ى بگاته‌وه ...(طولآوى سةرمؤر ل555) ... ئیمامى نه‌وه‌وى ده‌ڵێت : ئه‌مه موعجیزه‌یه‌کى دیارى حه‌زره‌ته ، بگره دوو موعجیزه‌شه ، یه‌که‌م هه‌واڵى دایه که فاتمه ده‌مێنى تا دواى حه‌زره‌ت (ص)، پاشان دووه‌میش : که فاتمه یه‌که‌م که‌س ده‌بێ ده‌گاته‌وه به‌حه‌زره‌ت (ص)...(شرح النووى لصحيح المسلم 12/77)
ده‌یه‌م/ هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌فه‌تحى مه‌دائین :
موسلیم ڕیوایه‌تىکردووه‌که‌حه‌زره‌ت(ص)ده‌فه‌رموێ : (لتفتحن عصابة من المسلمين او من المؤمنين كنوز كسرى التي في القصر الأبيض)(حديث صحيح ). واته : کۆمه‌ڵێ له‌بڕواداران فه‌تحى(مةدائين)ده‌که‌ن و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر زێڕو زیوو موجه‌وهه‌راتى کیسرادا که له‌کۆشکى سپىدایه ...
ئه‌م هه‌واڵه‌ش هاته‌دى له‌ساڵى شانزه‌ى کۆچىدا ، که سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص فه‌تحى شارى (مةدائين )ى کرد‌و فارسه‌کانی شکاند‌و کۆشکى سپىکیسراش هه‌رچىتیابووله‌سامانوزێڕو زیوو بووه غه‌نیمه‌تى موسڵمانان

