سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى سووره‌تى (العلق) ..
م.عوسمان رشید
سووره‌تى(العلق)یش ئه‌گه‌ر لێى وردبینه‌وه که‌باسى سه‌ره‌کى بریتىیه له‌پێویستى مرۆڤ به‌ئاین وئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌رى وهه‌ڵوێستى خه‌ڵکى به‌رامبه‌ر به‌ئاین,له‌وه‌دا که‌هه‌ندێکى ده‌بێ به‌موسڵمان وته‌نها بۆ خۆیه‌تىوهه‌ندێکى ده‌بێبه‌موسڵمانى بانگخوازو به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵکانێک ده‌بن به‌کافرو پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌ڕاستى وته‌نها کوفره‌که‌یان بۆ خۆیانه‌و هه‌شیانه کافره‌و رێگرى ده‌کات له‌بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌ق وڕاستى..وانه‌ى یه‌که‌مى ده‌ست پێده‌کات به(إقرأ) بخوێنه..چونکه خوێندن هۆکارێکى گه‌وره‌ى فێر بوونه,
خوێندنێک که به‌ناوى ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌وه بێت که دروستکارو به‌دیهێنه‌ره(بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) (العلق:1) , ئه‌و خوایه‌ى که مرۆڤى دروست کردووه له‌چه‌ند خانه‌یه‌کى نه‌ناسراو له‌ناو منداڵدان دا(خلق الانسان من علق) هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ند خانه‌یه وه‌ک (زةروو)ه که‌به‌دیوارى مناڵدان دا هه‌ڵواسراوه‌و له‌ڕێى خوێنه‌وه خۆراک وه‌رده‌گرێ…جارێکى تر جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر خوێندن(اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ،الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ، عَلَّمَ الْأِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ) بخوێنه, له‌کاتێک دا په‌روه‌ردگارى تۆبه‌خشنده‌یه‌و ئه‌و زاته‌یه که‌به‌هۆى قه‌ڵه‌مه‌وه زانستى وزانیارى فێر کردووه,ئادامیزادى فێرى ئه‌و شتانه کردووه که‌نه‌یزانیوون..ئینجا باسى هه‌ڵوێستىخه‌ڵکىده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاینه‌وبه‌رامبه‌ر نیعمه‌ت وبه‌خششه‌کانى خوا( كَلَّا إِنَّ الْأِنْسَانَ لَيَطْغَى,أَنْ رَآهُ اسْتَغْنَى) (العلق:6-7)نه‌خێر,له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مو چاکه‌و ڕێزه‌داکه‌خوا به‌خشیویه‌تى به‌ئاده‌میزاد,به‌ڕاستى خه‌ڵکى سه‌رکه‌شى ده‌که‌ن , یاخى ده‌بن , سته‌م ده‌که‌ن , هه‌رئه‌وه‌نده‌ى که‌شتێکیان به‌خۆیان شک برد‌و وایان زانى ده‌وڵه‌مه‌ندو بێنیازن…ئنجا ئه‌وه‌یان ده‌خاته به‌رچاو که گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلاى په‌روه‌ردگاره(إِنَّ إِلَى رَبِّكَ الرُّجْعَى) (العلق:8) … به‌ڵێ.. له‌خۆ بایى بوون وله‌سنوور ده‌رچوون و سته‌م کردن سیفه‌تى گشتى مرۆڤه , جا هه‌ندێک کوفر ده‌که‌ن و ڕێى هه‌قیش له‌خه‌ڵکى ده‌گرن,(أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى، عَبْداً إِذَا صَلَّى) (العلق:9-10) باشه, پێم بڵێ, ئایا ئه‌و که‌سه‌ى که ڕێگرى ده‌کات له به‌نده‌یه‌کى خوا کاتێک نوێژ ده‌کات…(أَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ عَلَى الْهُدَى، أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى/العلق:11-12)ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى قه‌ده‌غه‌ى لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازى هیدایه‌ت وچاکه‌بێت(هةربؤ خؤي موسلَمان بيَت),یان فه‌رمانى خواناسىبکات وبانگخواز بێت.. ئینجا دێته‌وه سه‌رباسى ئه‌وانه‌ىکه‌بۆ خۆیان کوفر ده‌که‌ن(أَرَأَيْتَ إِنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى،أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى) (العلق:13-14)ئه‌ى ئه‌گه‌ر کابراى خوانه‌ناس به‌رنامه‌ى خوا به‌درۆ بزانێ وپشتى تێبکات,ئایانه‌یزانیوه که‌خوا ده‌یبینێت وئاگاى لێیه‌تى..ئینجاهه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کات(كَلَّا لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ لَنَسْفَعاً بِالنَّاصِيَةِ، نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ) (العلق:15-16) نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵنه‌دات وکۆتایى به‌دوژمنکارى نه‌هێنێ, ئێمه پێشه سه‌رى ده‌گرین وبۆدۆزه‌خ کێشى ده‌که‌ین, ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره(ضونكة ثيَشةسةرو بةشى ثيَشةوةى ميَشك بةرثرسة لة بيركردنةوةوهةلَبذاردنى ڕىَى ضاك وخراث)..ده‌ى ئینجا ده‌ستى به‌کێ دا ئه‌گات له‌هاوه‌ڵ ودۆستانیا بابانگیان بکات(فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ) , ئێمه‌ش فریشته‌کانى کاربه‌ده‌ستى دۆزه‌خیان بۆ بانگ ده‌که‌ین بچنه گیانیان(سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ) (العلق:18), ئینجا ڕێنمایى حه‌زره‌ت(ص) وبڕواداران ده‌کات به‌رامبه‌ریان که‌به‌گوێیان نه‌که‌ن وسه‌رگه‌رمى خواپه‌رستى نزیک بوونه‌وه بن له‌خواى په‌روه‌ردگار( كَلَّا لا تُطِعْهُ وَاسْجُدْ وَاقْتَڕبْ) (العلق:19) …

