سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌ند مه‌وقیفێکى قورئانى و حاڵه‌تى نه‌خۆشى
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هه‌ڵچون و کاردانه‌وه تونده ده‌رونییه‌کان ده‌بنه هۆى گۆڕ‌انى هه‌ندێک له ئه‌ندامه‌کانى له‌شى مرۆڤ...زۆرجار هه‌ست و سۆز گه‌وره‌ترین جولێنه‌رى زیادبوونى نه‌خۆشیه‌که ده‌بێت هه‌ندێک له‌و گۆڕنکاریانه‌ى له ئه‌ندامه‌کاندا ڕووده‌ده‌ن له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر شیفا و چاکبوونه‌وه‌یان نه‌بێت و گێڕانه‌وه‌یان بۆ باره سروشتییه‌که‌یان له‌سه‌روو تواناى مرۆڤه‌وه‌یه...
لێره‌دا هه‌ندێک له‌و حاڵه‌تانه وه‌ک نمونه باس ده‌که‌ین:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْ‌تُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا)المزمل/١٧ واته: ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخى بوونتان به‌رده‌وام بن ئیتر چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێک که منداڵ له تاوى پیر ده‌بێت و سه‌ره سپى ده‌بێ... ده‌رکه‌وتووه که ترسى زۆر و له پڕ, زۆرجار ده‌بێته هۆى گۆڕ‌انى ڕه‌نگى قژ بۆ سپى و دروستبوونى په‌ڵه له‌سه‌ر پێست. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَوْمَ تَرَ‌وْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْ‌ضِعَةٍ عَمَّا أَرْ‌ضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَ‌ى النَّاسَ سُكَارَ‌ىٰ وَمَا هُم بِسُكَارَ‌ىٰ وَلَـٰكِنَّ عَذَابَ اللَّـهِ شَدِيدٌ)الحج/٢ واته: کاره‌ساتى ئه‌و ڕۆژه که پێش دێ ده‌بینن, هه‌ر ئافره‌تێک که منداڵى له باوه‌شدایه له ترسا هۆشى لاى خۆى نامێنێت و جگه‌ر گۆشه‌که‌ى فه‌رامۆش ده‌کات هه‌رچى مێینه‌یه‌کى باردار دوگیان هه‌یه, منداڵ و به‌چکه‌که‌ى له‌بارده‌چێت, خه‌ڵکى ده‌بینێت ده‌ڵێى, سه‌رخۆشن به‌لآم سه‌رخۆش نین, به‌ڵکو سزاى خوایى زۆر سه‌خت و سامناکه. حاڵه‌ته‌کانى ڕوودانى دانانى کۆرپه‌له له‌لایه‌ن ئافره‌تى سکپڕه‌وه زۆرن, له ئه‌نجامى ترس و تۆقێن له کاروبار و ڕووداوه دونیاییه‌کان, ئه‌ى چۆن ده‌بێت له‌کاتى ترس له سزایى خوایى له ڕۆژى قیامه‌تدا, خودا ده‌فه‌رموێت: (اللَّـهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَ‌بَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْڕ اللَّـهِ)الزمر/٢٣ , واته: خوا جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشى ناردووه‌ته خواره‌وه, هه‌ندێک ئایه‌ت و بابه‌تى له‌یه‌ک ده‌چێت, هه‌ندێک باسیشى به شێوه‌ى جیاواز تێدا دووباره‌بووته‌وه, جا کارکردنى ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که ته‌زوو به گیان و پێستى ئه‌و که‌سانه‌دا دێنێت که ترسى په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌روندا هه‌یه, له‌وه‌ودا گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده ده‌بێت بۆ یادى خوا‌و خواپه‌رستى. حاڵه‌تى دڵه‌ڕاوکێ و ڕاڕایى ده‌روونیدا ئه‌و ماسولکانه‌ى مووه‌کانیان پێوه چه‌سپ بووه ده‌چنه‌وه‌یه‌ک و پێستیش کرژده‌بێت و دێته‌وه‌یه‌ک, ده‌له‌رزێت و هه‌ڵده‌بزرکێت و ڕه‌نگى تێکده‌چێت... هه‌رکاتێکیش ئه‌و هه‌ڵچونه ده‌رونیانه نه‌مان, ماسولکه‌کان هێور ده‌بنه‌وه و پێسته‌که‌شى نه‌رم ده‌بێت.هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ رَ‌أَيْتَهُمْ يَنظُرُ‌ونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْڕ)الاحزاب/١٩ واته کاتێک که ترس و بیم هات ده‌یانبینى که ته‌ماشات ده‌که‌ن, چاوه‌کانیان ده‌سوڕێته‌وه‌و ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت وه‌ک که‌سێک که ترسى له مردنى هه‌بێت, هه‌ر ترس و بیمیش ڕۆیشت و نه‌ما, زمان درێژده‌که‌ن و ده‌میان گه‌رم ده‌بێت, جا هه‌رچه‌نده ئه‌وسا ڕه‌زیل بوون له به‌خشیندا, ئێستا که ده‌ستکه‌وت هه‌یه ده‌یانه‌وێ زۆرترین ده‌ستکه‌وتیان بدرێتێ. له‌جوڵه‌ى چاوه‌کاندا ژماره‌یه‌کى زۆر ماسولکه و ده‌مار به‌شدارى ده‌که‌ن, له‌کاتى ترس‌دا تێکچوون و شپرزه‌یى له‌و جولآنه‌دا ڕووده‌ده‌ن که هاوکات تێکچوون و شپرزه‌یى له ده‌ردراوه هۆڕمۆنییه‌کاندا ڕووده‌دات وه‌ک (ئةدرينالين)و(نور ئةدرينالين).

