سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
لێبورده‌یى
وه‌رگێرانى/مهدى زێبارى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
لێبورده‌یى و لێخۆشبوو‌ن واتاى فراوانکردنى دڵ و پاککرنه‌وه‌ى ده‌روونى پڕخرۆشه، بۆ ئارامى زیاتر له‌وانى دى خۆش به!
له‌وانه‌یه بالآترین هزرى مرۆگایه‌تى, میهره‌بانى و خۆشه‌ویستى بێت و ئه‌مه‌ش جێبه‌جێ ناکرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که به دڵێکى پڕ له خۆشى و دۆستانه‌وه بێت. به‌خشین و لێبورده‌یى ته‌نیا له که‌سێک به دیار ده‌که‌وێت که تواناى هه‌بێت. گه‌یشتبێته پله‌یه‌ک له خاوێنى دڵ و ده‌روون, گه‌وره پیاوه‌کانیش زۆریان باس کردووه: میهره‌بانى کلیلى چوونه ناو دڵه‌کانه.
مه‌ولانا جه‌لاله‌دینى به‌ڵخى ده‌فه‌رموێت:
له میهره‌بانى دڕکه‌کانه‌وه گوڵ په‌یدا ده‌بێت له میهره‌بانى سرکه‌کانیشه‌وه شه‌کر په‌یدا ده‌بێت
هێماى به‌خشه‌نده‌یى, سافکردنى ناخه:
١-پێش هه‌موو شتێک خۆمان به‌بێ لایه‌ن نه‌زانین.
٢-ئه‌و شته‌ى که بیرى لێ ده‌که‌نه‌وه و له مێشکتاندا جێگه‌ى گرتووه,هیچ کات مه‌هێننه سه‌ر زار
٣-له وه‌رگرتن و بلآوکردنه‌وه‌ى هێزى نێگه‌تیڤدا ده‌ستپێشخه‌ر مه‌بن.
٤-له گۆشه‌نیگاى پۆزه‌تیفه‌وه سه‌یرى مافى ئه‌وانى تر بکه‌ن.
٥-خۆتان بناسن و هیچ کاتێک کارى نێگه‌تیڤ مه‌خه‌نه ناو مێشکتانه‌وه.
ئێوه تا کاتێک که له ته‌واوى بواره‌کانى ژیانتاندا, خۆتان به خاوه‌ن ماف ده‌زانن و ئه‌وانى تر به تۆمه‌تبار, هێزى هه‌ڵبژاردنتان نابێت, هه‌ر شتێک سه‌یرى ده‌که‌ن و گومانى لێ ده‌به‌ن مه‌رج نییه دروست بێت, مه‌گه‌ر بۆتان ده‌ربکه‌وێت که بیرۆکه‌که‌تان ڕاست و دروست بووه. ئه‌مه به‌و واتایه دێت که ئێوه له وه‌رگرتنى په‌یامى که‌سانى جیاوازه‌وه یه‌کسه‌ر هه‌نگاوى یه‌که‌م هه‌ڵمه‌گرن و هه‌نگاو مه‌نێن بۆ شیکردنه‌وه‌یان. شایانى باسه که ئه‌گه‌ر به ڕه‌شبینیه‌وه سه‌یرى که‌سێک یان شتێک بکه‌ن, هیچ کاتێک ناتوانن ژیانتان بگۆڕن’ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که بۆتان بسه‌لمێندرێت که تووشى زه‌ره‌ر بوون. که‌سانێک ده‌ناسم که له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین بینین و چاوپێکه‌وتن, به مرۆڤێکى ته‌حه‌مول نه‌کراوى پێناسه ده‌که‌ن. سه‌یر بکه‌ن له کاتێکدا که وزه‌یه‌کى نێگه‌تیڤتان ده‌ر کردبێت و ئه‌ویش ڕێژه‌یه‌کى که‌م به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تیان گومانى کردبێت, هه‌ڵسوکه‌وتى هاوشێوه‌ى ده‌بێت که ئه‌نجامه‌که‌شى نێگه‌تیڤ ده‌بێت.یه‌کێک له هۆکاره‌کانى ناکۆکى و دوورى له که‌سانى تر به ڕاست زانینى خۆمانه. له‌وانه‌یه ئه‌م ڕه‌سته‌یه‌مان بیستبێت که له لوتکه به‌رزتر, شتێکى تر نا‌بینیت. به‌ڕاستى تا کاتێک که ئێمه ته‌نیا خۆمان ده‌بینین و ماف و ئه‌رکێک دانانێن بۆ که‌سانى تر و خۆمان به ڕاست داده‌نێن له ته‌واوى قۆناغه‌کان, خۆى ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى که دوور بین له هاوڕێه‌تى و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌کان, ئه‌گه‌ر گه‌یشتبیته ئه‌و قۆناغه‌ى که بتوانیت خۆت بگونجێنیت له‌گه‌ڵ ته‌واوى باردۆخه‌کان, به‌بێ ئه‌وه‌ى که تووشى ئازار و ئه‌زیه‌ت بیت. ئێوه له ته‌واوى گروپه کۆمه‌لآیه‌تى, کلتورى, زانستى و ئاینیه‌کان سوود وه‌رده‌گرن و بارودۆخه‌کان بۆ درێژه‌دان و هاوکارى ئاماده ده‌که‌ن و له په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر چێژ وه‌رده‌گرن و له بیرى گۆرینى ئه‌وانى تردا نین. له پێش هه‌موو شتێکدا مه‌شقى میهره‌بانى بکه‌ن ئێوه ده‌توانن مه‌شقه‌کان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر دڵه ڕاوکێتان له به‌رامبه‌ر که‌سێکدا هه‌بێت, یه‌که‌مجار له‌سه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ک بینوسن که لێى خۆش بوون و میهره‌بانى به‌رامبه‌ر ده‌نوێنن. له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى به‌رامبه‌ریش په‌رچه‌کردارى نێگه‌تیڤ و خراپتان نه‌بێت له‌وانه‌یه بتانه‌وێت له‌و قۆناغه هه‌نگاوێکى گه‌وره‌تر بگرنه به‌ر و بۆ پێشه‌وه بچن و په‌یوه‌ندى به‌هێزتر دروست بکه‌ن. جارێکى تر پێویستتان به مه‌شقکردنه. هۆیه‌که‌شى ئه‌وه‌یه که ئێوه به‌هۆى نوسینى بابه‌ته‌کان, به چه‌ند قۆناغ مه‌شقى خۆشه‌ویستى ده‌که‌ن:
١-ڕسته‌که ده‌نووسیت.
٢-با ڕسته نووسراوه‌که پۆزه‌تیڤ بێت.
٣-نوسراوه‌که ده‌خوێنیته‌وه.
٤-له‌کاتى خوێندنه‌وه, نوسراوه‌که ده‌بیستیت و ده‌بینیت.
بۆیه قۆناغه‌کانى مه‌شقکردن له مێشکتاندا جێگیر ده‌بێت و کاریگه‌رییه‌کى به سوودى ده‌بێت. ئێوه ده‌توانن مه‌شقى میهره‌بانى له بواره‌کانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خێزان, هاوسه‌ر براده‌ر و.. هتد به‌کار بێنن،له‌باره‌ى کارى بازرگانى, شیفادان, دوعا, ئاره‌زوو و ویست و خۆزگه‌کان و هتد.. ده‌توانن مه‌شق بکه‌ن و به‌سوود بێت, ئه‌زمونکردنى زیانتان پێ ناگه‌یه‌نێت و ده‌بێ پێ بگه‌یت و مه‌شق بکه‌یت و زۆرتر له پێش‌و بیرى لێ بکه‌یته‌وه و ڕاهێنانى زیاترى له سه‌ر بکه‌یت.

