سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
رووناكی دانه‌وه‌ی مانگ و تیشكی خۆر
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
زانایانى گه‌ردوونناسى ده‌ڵێن مانگ له سه‌ره‌تاى به‌دیهێنانى گه‌ردووندا وه‌ك خۆر ڕووناكیده‌ر بووه و له‌به‌رئه‌وه‌ى كه به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستاى نه‌بووه، بۆیه زۆر به ئاسانى ڕێیداوه به گه‌یشتنى ڕووناكى خۆر و ڕووناكى مانگ و ئه‌ستێره‌كان بۆ سه‌ر ڕووى زه‌وى به شه‌و و به ڕۆژ. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه زه‌وى ته‌نها ڕۆژى هه‌بووه و شه‌وى نه‌بووه. هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه ڕووناكى چه‌ندان ملیۆن له شوهب و نه‌یزه‌كه‌كان به‌ر ڕووى زه‌وى ده‌كه‌وتن تاكو ویستى خوا وابوو ڕووناكى مانگ كوژایه‌وه و ئه‌ستێره‌كانیش تاریك بوون به‌هۆى بلاَوبوونه‌وه‌ى تۆزى گه‌ردوونییه‌وه كه تائێستاش به ده‌ورى ئه‌ستێره‌كاندا هه‌ن. هه‌روه‌ها ویستى خوایى بوو به‌رگێكى هه‌وایى بۆ زه‌وى به‌دیبێهێنێت كه ڕۆژانه زه‌وى له پێداكه‌وتنى چه‌ندین ملیۆن شوهب ده‌پارێزێت، به ڕۆژ و به شه‌ویش.
ئه‌وه‌ى زیاتر كڵپه‌سه‌ندوبوونى مانگ ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌و شوێنه‌واره كۆنانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕووى مانگ بینراون، شوێنه‌وارى ئه‌و گڕكانانه‌ى له ڕووه‌كه‌یه‌وه به‌هۆى گه‌رمییه زۆره‌كه‌یه‌وه ده‌رچوون، ئه‌و گه‌رمییه تاكو ئێستاش له ناواخنى مانگدا شاردراوه‌ته‌وه تاكو وه‌ك شاهیدێك بێت له‌سه‌ر به‌زه‌یى خوایى به‌رامبه‌ر به مرۆڤ.
له "ئیبن عه‌باس"ه‌وه گێڕراوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: "مانگ كڵپه‌سه‌ندوو بووه و خوا ڕووناكیه‌كه‌یى كوژاندووه‌ته‌وه". "ئیبن عه‌باس" ئه‌م وته‌یه دا وتووه. له‌و ئایه‌ته‌ى كه ده‌قه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه‌یه:{وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَاڕ مُبْصِرَةً لِتَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ وَكُلَّ شَيْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِيلًا (12)} [الإسرا‌ء]، واته: ئێمه دیارده‌ى شه‌و و ڕۆژمان كردووه به دوو به‌ڵگه و نیشانه، ئێمه تاریكیمان به‌سه‌ر دیارده‌ى شه‌ودا هێناوه و دیارده‌ى ڕۆژیشمان به ئاشكرا و دیار و بینراو سازاندووه، تا له ناز و نیعمه‌تى په‌روه‌ردگارتان به‌هره‌وه‌ر بن، تا ژماره‌ى ساڵه‌كان بزانن و حساب ڕابگرن، به‌ڕاستى ئێمه هه‌موو شتێكمان به فراوانى و به‌ربلاَوى ڕوونكردووه‌ته‌وه.
نیشانه و ئایه‌تى شه‌و (دیارده‌ى شه‌و) مانگه، خواى گه‌وره ڕووناكیدانه‌وه‌ى كوژاندووه‌ته‌وه و تاریكى كردووه. ئایه‌تى ڕۆژیش بریتییه له خۆر كه خواى گه‌وره واى بۆ داناوه ڕووناكیده‌ر و چرایه‌كى ڕۆشن بێت كه كۆمه‌ڵه سوودێكى له ژماره نه‌هاتووى هه‌یه.
مانگ له‌دواى كوژانه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى لێهات كه ئیتر خۆى ڕووناكى به‌رهه‌م نه‌هێنێت، به‌ڵكو ڕووناكى خۆرى ده‌كه‌وێته سه‌ر و پاشان به‌شێوه‌ى نوور ده‌یداته‌وه... نوور ئه‌و ڕووناكیه‌یه كه له ته‌نێكه‌وه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و له خودى ئه‌و ته‌نه‌دا دروست نابێت، به‌لاَم تیشكدان (ڕووناكیدان) ئه‌وه‌یه كه له خودى ته‌نه‌كه‌وه دروست ده‌بێت و بۆ ده‌وروبه‌رى بلاَوده‌كاته‌وه (وه‌ك له خۆردا).
له‌پێشدا باوه‌ڕ وابوو كه مانگ له حاڵى ئێستایدا هه‌ر خۆى ڕووناكى ده‌دات، به‌لاَم به پله‌یه‌كى كه‌متر له خۆر. به بیرى كه‌س له‌وانه‌دا نه‌هاتووه ڕووناكى مانگ كوژێنراوه‌ته‌وه و نووره‌كه‌ى له خۆره‌وه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه. ئه‌مه و مه‌سه‌له‌ى باسكردنى نوورى مانگ و ڕووناكیدانى خۆر یه‌كێكه له ئیعجازه‌كانى قورئانى پیرۆز... له سه‌رجه‌مى ئه‌و باسانه‌ى ده‌رباره‌ى بابه‌تى ڕووناككردنه‌وه‌ن هه‌واڵى ئه‌وه دراوه كه مانگ نووربه‌خشه، به‌لاَم خۆر ڕووناكیده‌ره. هه‌ندێك له‌و ده‌قانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
{تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُنِيرًا (61)} [الفرقان]، واته: زۆر گه‌وره و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ى له ئاسمانه‌كاندا هه‌ساره و ئه‌ستێره‌ى گه‌وره گه‌وره‌ى به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌كى پرشنگدار و مانگێكى ڕووناكیش (كه نووربه‌خشه).
{هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (5)} [يونس]، واته: خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه خۆرى كردووه به سه‌رچاوه‌ى پرشنگدار و مانگیشى كردووه به سه‌رچاوه‌ى نوور.
{أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا (15) وَجَعَلَ الْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ الشَّمْسَ سِرَاجًا (16)} [نوح]، واته: ئایا ئه‌وه نابینن كه چۆن خوا حه‌وت چین ئاسمانى دروستكردووه؟ مانگیشى كردووه‌ته هۆى ڕووناكى و نوور و خۆریشى داگیرساندووه.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (2)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسي

