سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جوانى و ڕازاوه‌یى بخوێنه‌وه له‌م گه‌ردوونه‌دا:
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌کێک له‌وانه‌ى که وا سینه‌فراوان ده‌کات خوێندنه‌وه‌ى جوانییه‌کانه له‌م گه‌ردوونه‌دا له درووستکراوى خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و ڕێزلێنانه, خۆشى بینین به‌ڕوانین له ڕواڵه‌تى خواى ئه‌م گه‌ردوونه, ئه‌وه تاخودا ده‌فه‌رموێت(فَأَنبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ)النمل/٦٠ واته: ئێمه ڕواندمان بێستان و باخاتى جوان و رازاوه. یان ده‌فه‌رموێت:( هَـٰذَا خَلْقُ اللَّـهِ فَأَرُ‌ونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ)لقمان/١١ ئه‌مانه دروستکراوى خودان, ده‌ى پێم بڵێن: دروستکراوانى بێجگه له خودا کوان و له کوێن. یان خودا ده‌فه‌رموێت(قُلِ انظُرُ‌وا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ)یونس/١٠١ واته: بڕواننه ئاسمانه‌کان و زه‌وى, بزانن چی‌یان تیادایه.
ئێستا هه‌ندێ باست بۆ ده‌گێڕمه‌وه, پاش چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له هه‌واڵه‌کانى گه‌ردوون که پێت حیکمه‌تى گه‌وره‌ى هۆکارى دروست بوونى ئه‌م گه‌ردوونه. خودا ده‌فه‌رموێت: ()طه/١٠ واته: ئه‌و که‌سه‌ى که هه‌ر شته‌و مافى خۆى پێ داوه له پاشان ڕێ نیشان ده‌ریه‌تى, بۆیه شاعیر ده‌ڵێت:
له‌کاته چۆڵه‌کانمدا زیاتر په‌رتووکه ئاسمانییه‌کان ده‌خوێنمه‌وه له په‌رتووکى به‌رده‌ست. خوێندنه‌وه‌یه‌ک له‌و رۆژه ڕون و دره‌وشاوه‌یه, له ئستێره‌کانى و ڕووناکیه‌کانى, له جۆگه‌له‌کان, له شیوو دۆڵه‌کان, له دره‌خته‌کان له ڕوناکییه‌کان, له هه‌واڵه‌کان وه‌ک خودا ده‌فه‌رموێت: (فَتَبَارَ‌كَ اللَّـهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ)امومنون/١٤ واته: پیرۆزى و بێگه‌ردى بۆ ئه‌و خودایه‌ى به جوانترین شێوه دروستکاره‌کان دروست ده‌کات, وه‌ک ده‌ڵێن: له هه‌موو شتێکا به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه که پێمان ده‌ڵێت, خودا تاک و ته‌نهایه, بۆیه (ئيلياى كورى مازى)ده‌ڵێ, ئه‌ى ئه‌وکه‌سه‌ى هاوارت لێ هه‌ستاوه و هیچ ده‌ردێکت نییه, ئه‌ى چۆن کاتت ده‌یبه‌یته سه‌ر, ئه‌مه حاڵته له کاتى ساغیت, ئه‌ى کاتێ حاڵت نه‌خۆش و بیمار بێت ئه‌بێ چۆن بى تۆى داماو؟ له گوڵه‌کان ته‌نها دڕکه‌کانى ده‌بینن, کوێرى له ژێر شه‌ونمه‌کان جوانیى گوڵاڵه, ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى که خۆت جوان نیت هیچ جوانیش به‌دى ناکه‌یت له‌م بونه‌وه‌ره‌دا.

