سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وردبونه‌وه‌له‌هه‌رده‌قێکى قورئانى که‌چه‌ند ڕووى هه‌یه‌و هه‌ریه‌که‌یان چه‌ند مه‌به‌ستى په‌روه‌رده‌یى وفێرکردنى تیایه(حول أوجة النص التى يهدف اليها)
ئه‌ندازیار عوسمان
ده‌قى ئه‌ده‌بى به‌رزو به‌پێز جارى واهه‌یه کۆمه‌ڵێ ئامانج ده‌پێکێ وهه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ش مه‌به‌ستن, به‌تایبه‌تى کاتێک بۆ کۆمه‌ڵێک بووترێ که‌پێک هاتبێله‌چه‌ند چین وتوێژێکى جیاواز… بۆ نموونه:سوڵتانێک فه‌رمانێک ده‌رده‌کات هه‌ڕه‌شه ئامێزه بۆ هه‌رکه‌سێ که به‌گوێى نێردراوه‌که‌ى نه‌کات له کارێک دا که ڕاى سپاردووه.. ئه‌م فه‌رمانه دووڕووى هه‌یه:
یه‌که‌م/ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى که‌نیازى سه‌رپێچیان هه‌یه تاسه‌رپێچى نه‌که‌ن ..
دووه‌م/ هان دانه بۆ ئه‌وه‌ى که نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى چاکتر به‌کاره‌که‌ى هه‌ستێچونکه ده‌زانێ گرنگى دراوه به‌کاره‌که‌ى وسوڵتان پشتگیرێتى.. جارى واش هه‌یه ده‌قێک سێ ئامانجى له‌خۆ گرتووه یان بگره زیاتریش و هه‌رکه‌سه وبه‌پێى خۆى سوودى لێوه‌رده‌گرێت , ئینجا ده‌قه قورئانىیه‌کانیش ئاوه‌هان , جارى واش هه‌یه , هه‌ڕه‌شه‌یه بۆکافران وپه‌یمانى خێره بۆموسڵمانان وپه‌روه‌رده‌و دڵنیایى ودڵنه‌وایشه بۆ حه‌زره‌ت(ص)..بۆ نموونه:
یه‌که‌م/قورئانى پیرۆز له‌سووره‌تى(مدثر)دا ده‌فه‌رموێت:
(سأصليه سقر ، وماأدراك ماسقَر، لاتبقى ولا تذر، لوّاحة للبشر،عليهاتسعة عشر، وماجعلنا أصحاب النار إلاّ ملائكة….) المدپر واته
/(وةليدى كوڕى موغيرة) که‌ئه‌وشایه‌تىیه ناهه‌قه‌ى دا‌و دژى ئیسلام وقورئان قسه‌ى کرد, ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ , جاتۆ نازانى دۆزه‌خ چىیه.. هیچ ئه‌ندامێک ناهێلێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت, پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت وڕه‌شى ده‌کات, نۆزده فریشه سه‌رپه‌رشتى دۆزه‌خ ده‌که‌ن, جائێمه وه‌نه‌بێت کارگوزارانى دۆزه‌خمان له‌که‌سانى تر جگه له‌فریشته‌به‌دى هێنابێت :
١. ( وما جعلنا عدّتهم إلاّفتنة للذين كفروا).. ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقىکردنه‌وه‌ى کافران داناوه
٢. (ليستقن الذين أوتوا الكتاب)هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى په‌ڕاوى ئاسمانیان پێدراوه دڵنیا بن له ڕاستى ئه‌م قورئانه‌چونکه له‌ته‌ورات وئینجیلدا ئه‌و باسه هه‌یه
٣. (وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَاناً)بۆ ئه‌وه‌ى که‌بڕواداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراوبێت..
٤. (وَلا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ)ئه‌وانه‌ش که‌په‌ڕاوىئاسمانیان پێدراوه‌و بڕوادارانیش هه‌ق نىیه که‌تووشىدوودڵىبن.
٥. (وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلاً ) بائه‌وانه‌ىدڵ وده‌روونیان نه‌خۆشه له دوو ڕووه‌کان وبێباوه‌ڕان هه‌ر بۆخۆیان قسه بکه‌ن وبڵێن:نیازى خواچىیه به‌م ژماره‌یه؟
٦. ( كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَڕ) (المدثر:31) به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌رکه‌سێکى بوێت گومڕاى ده‌کات , هه‌رکه‌سێکیشى بوێت ڕێنمایى ده‌کات و, که‌س ژماره‌ى سه‌ربازانى په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له‌زاتى خۆى, ئه‌و ئایه‌ت وفه‌رموودانه, ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌مى..
که‌واته لێره‌وه به‌ئاشکرا تێ ده‌گه‌ین که‌باسکردنى مه‌لائیکه‌تانى دۆزه‌خ وژماره‌یان که‌نۆزده‌ن ئه‌و هه‌موو مه‌به‌سته‌ى تیایه‌و ئه‌و ئامانجانه‌ى هه‌یه !
دووه‌م/ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ره‌تاى پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه, به‌پێ ى ویستى خوا جبرائیل دانه‌به‌زىیه لاى حه‌زره‌ت(ص),ژنى ئه‌بو له‌هه‌ب به‌تایبه‌تى وهه‌ندێکى تر له‌خزمان وله‌بێبڕوایان وتیان: له‌وه ده‌چێ(محمد)له‌ده‌ست شه‌یتانه‌که‌ى ڕزگارى بوو بێت وخواکه‌ى لێى زویر بوبێت…قورئانى پیرۆزیش له‌سووره‌تى (الضحى)دا فه‌رمووى:
(وَالضُّحَى، وَاللَّيْلِ إِذَا سَجَى، مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَى، وَلَلْآخِرَةُ خَيْرٌ لَكَ مِنَ الْأُولَى، وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَى) (الضحى:1 – 5) واته سوێند به‌چێشته‌نگاو، سوێندبه‌شه‌و کاتێک تاریکى دادێنێت,په‌روه‌ردگارت ده‌ست به‌ردارى تۆ نه‌بووه‌و وازى له‌تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمى لێنه‌گرتویت,بێگومان دواڕۆژو قیامه‌تیش چاکتره بۆ تۆ له‌دنیا, له‌ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که‌زۆر پێى ڕ‌ازى وخۆشنوود ده‌بیت..ئه‌م سوره‌ته ، أ /دڵنه‌وایىیه بۆ حه‌زره‌ت(ص)…
ب/دڵنه‌وایىیه بۆ بڕواداران…
ج/ وڵام دانه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌وده‌مکوتکردنى دوژمانه,تاله‌خۆیانه‌وه تفه‌نگ به‌تاریکىیه‌وه نه‌نێن …
سێیه‌م/ سووره‌تى (النصر) که‌هاته خواره‌وه ئه‌بوبه‌کر ئه‌وه‌ى لێ تێگه‌یشت که‌حه‌زره‌ت(ص)له‌دواڕۆژه‌کانى ته‌مه‌نیدایه‌و ئه‌جه‌لى نزیکه, بۆیه زۆر گریا, هه‌روه‌ها(ئيبن عباس)یش ده‌ڵێ:حه‌زره‌تى عومه‌ر منى له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵاندا داده‌نا له‌مه‌جلیسى خۆىدا,له‌کاتێک دا که‌من زۆر
له‌وان مناڵتر بووم, هه‌ندێکیان له‌وه ده‌چوو پێیان ناخۆش بووبێ, بۆیه ڕۆژێک حه‌زره‌تى عومه‌ر له‌مه‌جلیسه‌که‌یدا پرسیارى له‌هه‌مووان کرد که‌چى له‌سووره‌تى (النصر) تێده‌گه‌ن, ئه‌وانیش ئه‌وه‌ى دیاره‌و ڕوونه‌و تێى ده‌گه‌یشتن باسیان کرد, پاشان ڕووىده‌مى کرده من گوایه‌من چى لێتێده‌گه‌م, منیش ووتم: ئه‌و سووره‌ته نیشانه‌ى نزیک بوونه‌وه‌ى ئه‌جه‌لى حه‌زره‌ت بوو(ص) ،عومه‌ریش ووتى: منیش هه‌ر ئه‌وه‌ى لێتێده‌گه‌م..
سووره‌ته‌که‌ش ده‌فه‌رموێ(إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ ، وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجاً,فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّاباً) (النصر:1-3)
واته/ کاتێک یارمه‌تى وکۆمه‌کى خوا دێت وشارى مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت وده‌رگاى ئازادى واڵاده‌کرێت,خه‌ڵکیشت بینى پۆل پۆل دێنه ئاینى خواوه,ئه‌وسائیتر تۆ سوپاس وستایشىپه‌روه‌ردگارت بکه‌وداواى لێخۆشبوونى لێبکه, چونک به‌ڕاستى خوا زۆرچاوپۆشى ده‌کات وته‌وبه‌وه‌رگره ..
لێره‌وه تێده‌گه‌ین که‌بێجگه له‌مانا دیاره‌که‌ىسووره‌ته‌که, لایه‌نێکى تر‌ى گرتۆته خۆى وئاماژه‌یه‌کى تریشى تیا‌بوو که‌ئه‌ویش ئه‌جه‌لى حه‌زره‌ت(ص) بوو..

