سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وه‌رگره هه‌ستییه‌کان له بینین و بیستندا
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَلَقَدْ ذَرَ‌أْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرً‌ا مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَّا يُبْصِرُ‌ونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَـٰئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ)الاعراف/١٧٩ واته: بێگومان ئێمه که‌سانێکى زۆرمان له په‌رییان و ئاده‌میزاد به‌دیهێناوه که شایسته‌ى دۆزه‌خن ئه‌وانه ده‌زگاى لێکدانه‌وه و بیرکردنه‌وه‌یان هه‌یه, به‌لآم به‌کارى ناهێن بۆ بیرکردنه‌وه, چاویشیان هه‌یه به‌لآم هه‌ر ڕووکه‌شى پێ ده‌بینن, ناوه‌ڕۆکى شته‌کانى پێ نابینن, گوێ و ده‌زگاى بیستنیشیان هه‌یه, به‌لآم ڕاستیه‌کانى پێ نابیستن, ئه‌وانه وه‌ک ئاژه‌ڵ وه‌هان, به‌ڵکو ئه‌وانه گومڕاتریشن,
ئه‌وانه غافڵ و بێ‌ئاگا و که‌ڕه‌وڵه‌کانن. هه‌روه‌ها خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت(وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ لَا يَسْمَعُوا وَتَرَ‌اهُمْ يَنظُرُ‌ونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُ‌ونَ)الاعراف/١٩٨ واته خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ رێبازى هیدایه‌ت بت په‌رستان بانگه‌وازت نابیستن, ده‌بینیت سه‌یرت ده‌که‌ن به‌لآم چونکه بیر‌و هۆشیان داخستوه هه‌روه‌ک نه‌تبینن وه‌هایه.
له ڕاستییه زانراوه‌کانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان ئه‌وه‌یه که چاو بریتیه له هه‌سته‌وه‌رێک یان هه‌ستێک که ئاماژه بینراوه‌کان وه‌رده‌گرێت و به شێوه‌ى شه‌پۆڵى کاره‌بایى و به‌هۆى ده‌مارى بیناییه‌وه ده‌یانگوێزێته‌وه بۆ به‌شى دواوه‌ى مێشک... مێشک هه‌ڵده‌ستێت به‌کردارى بینین دواى ئه‌وه‌ى که ئه‌و ئاماژه کاره‌باییانه ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌ى به‌رجه‌سته و ڕه‌نگاوڕه‌نگ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ى مێشک توشى نه‌خۆشییه‌ک بوو, ناڕێکى ده‌که‌وێته بینینى ئه‌و مرۆڤه یان هه‌ر بینایى له ده‌ستده‌دات هه‌رچه‌ند چاوه‌کانیشى سه‌لامه‌ت بن. هه‌مان شێوه‌ش بۆ گوێیه‌کان ڕاسته... بیستن ته‌نها به‌هۆى ئه‌وانه‌وه نابێ, به‌ڵکو له‌سه‌نته‌رى بیستندا ده‌بێ له مێشک‌دا... که‌واته ئه‌گه‌ر قورئانى پیرۆز له‌لایه‌ن خواى مه‌زنه‌وه نه‌بێ, ئایا محمد صلى الله علیه وسلم چۆن ئه‌مه‌ى زانى؟ لێره‌دا تێبینى ئه‌م وێکچواندنه زانستیه ورده بکه.. ئاژه‌ڵ ئامێرى بیستن و بینینى هه‌یه, به‌لآم له شته‌کان تێناگات, لێره‌دا و هۆیه‌که‌ى له ئامێره‌کاندا نییه, به‌ڵکو له ژیریدایه که له‌هه‌ردوو کرداره‌که‌دا پێویستن. به‌تایبه‌ت پلى پێشه‌وه‌ى مێشک که له مرۆڤى ئاسایدا به‌ته‌واوى پێگه‌یشتوو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌وروبه‌رى سێیه‌کى کێش و قه‌باره‌ى مێشک پێکده‌هێنێت به‌لآم له‌ئاژه‌لآندا به‌ته‌واوى گه‌شه‌کردوو نیه. له‌هه‌ندێکیاندا ده‌وروبه‌رى ته‌نها(10%) ده‌بێت.

