سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(30) له به‌ڵگه‌کانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد (ص) به‌شى دووه‌م
ئه‌ندازیار عوسمان
ئه‌و هه‌واڵانه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص)داویه‌تى بۆ ئه‌وشتانه‌ى که ڕوویان داوه ، یان له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵگه‌ى ئاشکراو دیارن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تى حه‌زره‌ت (ص)، چونکه ئه‌وشتانه که‌س ناتوانێ په‌ى پێبه‌رێت مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێک که‌خوا به‌وه‌حى ئاگادارى ده‌کات ...
ئه‌وشتانه جۆرێکن له‌غه‌یب و نهێنى و خواش که‌عالیمى غه‌یبه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لێ ئاگادار ده‌کات و، ئه‌ویش کاتێ به‌بڕواداران ده‌ڵێت و دێنه دى ده‌بنه مایه‌ى دڵدامه‌زراوى و یه‌قینى زیاتر ...
خواى گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت :[عالمُ الغيب فلايُظْهرُ على غيبه أحداً ، إلامن إرتضى من رسول ...](الجن:27)واته: خواوه‌ند زاناى نهێنى و شاراوه‌کانه ، که‌سیش له‌نهێنى و شاراوه‌کانى ئاگادار ناکات ، مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێک خوا خۆى ڕ‌ازى بێت به‌وه‌ى هه‌ندێ نهێنى بزانێت ... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :[والنَّجمِ إذا هوى ، ماضلَّ صاحبُكُمْ وما غَوَى ، ومايَنْطِقًُ عن الهوى ، إنْ ه‌و إلا وَحْيُ يوحى](النجم : 4)واته : سوێند به ئه‌ستێره کاتێک ئاواده‌بێت و له‌شوێنى خۆى ده‌ترازێت ، هاوه‌ڵ و هاوڕێى ئێوه محمد(ص)گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه ، له ڕێگه‌ى ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه ، قسه‌و گوفتارى له ئاره‌زووبازى و هه‌واوهه‌وه‌سه‌وه نیه ، ئه‌وه‌ى که ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حى خواییه ...
یانزه‌یه‌م / هه‌واڵ دانى حه‌زره‌ت (ص)به‌شه‌هیدبوونى ئوم حیرام :
ئوم حیرام ده‌ڵێ گوێم له‌حه‌زره‌ت بوو (ص)فه‌رمووى:(أول جيش من أمتي يغزون البحر قد أوجبوا ، قالت أم حرام قلت يارسول الله أنا فيهم ، قال : أنتِ فيهم ، ثم قال النبي (ص): أول جیش من أمتی یغزون مدینه قیصر مغفور له‌م ،فقلت أنا فیهم یارسول الله ، قال : لا)(اتفق عليه الشيخان).
واته : یه‌که‌م سوپایه‌ک له ئوممه‌تم که‌غه‌زا ده‌که‌ن و ده‌چنه به‌حره‌وه ، به‌هه‌شتیان به‌ده‌ست هێناوه ، ئوم حیرام وتى : منیان تیام ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ ئه‌ویش فه‌رمووى : به‌ڵێ تۆیان له گه‌ڵداى ..
ئنجا فه‌رمووى : یه‌که‌م سوپایه‌ک له ئوممه‌تم که هه‌وڵى گرتنى شارى قیصر ده‌ده‌ن واته (استنبول) خوا لێیانخۆش بووه،وتم:ئه‌ىپێغه‌مبه‌رى خوا (ص)منیان له‌گه‌ڵدام فه‌رمووى نه‌خێر...
یه‌که‌م :ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌واڵ ئه‌دات به‌دروستکردنى که‌شتى جه‌نگ و چوونه ناو ده‌ریاوه که ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌مى معاویه‌ى کوڕى ئه‌بوسفیان دا هاته دى له‌ساڵى (27)ى کۆچى که چوون فه‌تحى قبرص بکه‌ن ..
دووه‌م :هه‌واڵ ئه‌دات به‌وه‌ى که (ام حرام)ده‌مێنى تائه‌وکاته‌و به‌شدارى ده‌کات له‌وچوونه ناو ده‌ریایه ، به‌ڵێ .. أم حرام له‌گه‌ڵ عباده‌ى کوڕى صامت ى مێردى چوونه ناو ئه‌وکه‌شتیه‌وه‌و چوون به‌ره‌و فه‌تحى (قبرص)،که له گوێ ده‌ریاکه دابه‌زین (أم حرام)له‌سه‌ر ولآخ که‌وته خواره‌وه‌و شه‌هید بوو ، قه‌بره‌که‌شى تائێستا ماوه له‌و شوێنه‌دا ...
سێیه‌م:هه‌واڵدانىتیایه‌به‌غه‌زاکردنى(قسطنطنية/استنبول)که‌ئه‌مه‌شله‌زه‌مانى یه‌زیدى کوڕى موعاویه‌دا هه‌وڵى بۆ دراو له زه‌مانى (محمد فاتح)دا به‌یه‌کجارى فه‌تح کرا .
دوانزه‌یه‌م/هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص) به ڕوودانى فیتنه‌وشه‌هیدبوونىعپمان :
ئیبن عومه‌ر ده‌ڵێ : حه‌رزه‌ت (ص)باسى فیتنه‌یه‌کى کرد‌و فه‌رمووى (ئةمة(واتةعوسمان)تیایابه‌مه‌زڵومىده‌کوژرێ...(حديث حسن /ترمذى و أحمد ڕيوايةتيان كردووة ).. ئه‌م هه‌واڵه‌ش هاته‌دىله‌ساڵى ٣٥ىکۆچىدا له‌ئه‌نجامى فیتنه‌و ئاشوبێک که‌به‌رپابوو،سه‌ره‌نجام حه‌زره‌تى عوسمان شه‌هید بوو ، وه به‌مه‌زڵومى سه‌رى نایه‌وه ....
سیانزه‌یه‌م /هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص) به‌شه‌هید بوونى عه‌ممارى کوڕى یاسر :
حه‌زره‌ت (ص)به‌عه‌ممارى کوڕى یاسرى فه‌رموو (ابشر عمار تقتلك الفئة الباغية)(حديث صحيح /ترمذى ڕيوايةتى كردووة)واته:مژده‌ت لێبێت عه‌ممار کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌ى ده‌رچوو له فه‌رمانى ئیمام شه‌هیدت ده‌که‌ن ...
ئه‌م هه‌واڵه‌ش هاته‌دى له ساڵى ٣٧ ى کۆچىدا له‌جه‌نگى صفین دا ، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى که‌حه‌زره‌تى عوسمان له‌لایه‌ن ئاژاوه گێڕانه‌وه شه‌هید کراو پێشه‌واعلىبووه‌ئه‌میرىموسڵمانان و کۆمه‌ڵێ له‌هاوه‌لآن له‌ژێر سه‌رکردایه‌تى (معاوية)دا داواى خوێنى (عوسمان )یان ده‌کردو ده‌یانویست به‌په‌له تۆڵه له تاوانباران بسه‌نرێ ، پێشه‌وا عه‌لیش ڕاى وابوو که‌ئه‌و کاره به‌په‌له نابێت و چاوه‌ڕێى باروزروفىده‌کرد ،سه‌ره‌نجام سوپاى پێشه‌وا عه‌لىومعاویه به‌هۆى ئاژاوه گێڕانه‌وه دایان به‌یه‌کداو ژماره‌یه‌کى زۆر موسڵمان شه‌هید بوون .
یه‌کێ له‌وانه عه‌ممار بوو ، جا له‌به‌رئه‌وه‌ى هاوه‌لآن ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یان ده‌زانى ، به شه‌هید بوونى عه‌ممار که له‌گه‌ڵ سوپاى پێشه‌وا عه‌لى دا بوو ، خه‌ڵکى دڵنیا بوون که‌تاقمى معاویه باغین و له‌فه‌رمانى ئیمام ده‌رچوون و ئیجتهاده‌که‌یان هه‌ڵه‌یه .. له فه‌رمووده‌یه‌کى تریشدا حه‌زره‌ت (ص)به‌عه‌ممار ده‌فه‌رموێت:(آخر شربة تشربها من الدنيا شربة لبن)(حديث صحيح /ئيمام ئةحمةد ڕيوايةتى كردووة) واته : ئه‌ى عه‌ممار دوا خواردنه‌وه‌ت له دنیادا شیره که ده‌یخۆیته‌وه.
جاکاتێ له (صفين)دا ، شیریان هێنا بۆ عه‌ممار و خواردیه‌وه ، پێکه‌نى ، وتیان به‌چى پێده‌که‌نى؟؟ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى گێڕایه‌وه ، ئیتر چووه ناو شه‌ڕه‌که‌وه‌و پاشماوه‌یه‌ک شه‌هیدبوو،به‌مه‌ش هه‌واڵه‌که‌ىحه‌زره‌ت (ص)هاته‌دى که دواهه‌مین خوردنه‌وه‌ى عه‌ممار شیرده‌بێت له دنیادا پێش شه‌هید بوونى .
چوارده‌یه‌م / هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت(ص)به‌ڕێکه‌وتنى نێوان حه‌سه‌ن ومعاویه: پێغه‌مبه‌ر (ص)له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو ، حه‌سه‌نیش له‌لایه‌وه بوو ، جارێک سه‌یرى خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌کردوجارێکیش سه‌یرى حه‌سه‌ن و فه‌رمووى : (ابني هذاسيدولعل الله أن يُصلح به بين فئتين من المسلمين )(بخارى)واته : ئه‌م کوڕه‌ى من سه‌یده‌و ڕه‌نگه خوا سوڵحى نێوان دوو ده‌سته‌ى گه‌وره‌ى موسڵمانانى پێ‌بکات .
ئه‌م هه‌واڵه‌ش هاته‌دى له‌ساڵى چل ى کۆچىدا به‌وه‌ى که کاتێک حه‌زره‌تى عه‌لى شه‌هید کرا و پێشه‌وا حه‌سه‌ن هاته‌جێى ، ناوبراو ده‌ستى له‌خه‌لافه‌ت هه‌ڵگرت بۆ معاویه که کاربه‌ده‌ستى شام بوو ، ئه‌م ساڵه‌ش ناونرا ساڵى یه‌کڕیزى موسڵمانان (عام الجماعة )...
پانزه‌یه‌م /هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌ماوه‌ى خه‌لافه‌تى ڕاشیدین :
حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت : (خلافة النبوة ثلاثون سنة ثم يؤتي الله الملك أو ملكه مَن يشا‌ء)أبو داود /حدیپ حسن/ واته : خه‌لافه‌تى نبوه‌ت سى ساڵه‌و پاشان خواى گه‌وره موڵکه‌که‌ى ده‌دا به‌هه‌رکه‌سێ بیه‌وێت ... ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک هه‌واڵه‌کانى تربه‌ته‌واوه‌تى هاته‌دى، خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌کر له ساڵى یانزه‌ى کۆچى یه‌وه ده‌ستى پێ‌کرد تاساڵى چلى کۆچى که‌پێشه‌وا حه‌سه‌ن کوڕى عه‌لى وازى هێنا له‌خه‌لافه‌ت بۆ معاویه‌ى کوڕى ئه‌بى سفیان ..
ساڵه‌کانى حوکمڕانى خه‌لیفه‌کانى ڕاشیدینیش به‌م جۆره بوو :
ئه‌بو به‌کر دووساڵ و سێ مانگ و ده‌ڕۆژ.
عومه‌ر ده‌ساڵ و شه‌ش مانگ و هه‌شت ڕۆژ
عوسمان یانزه‌ساڵ و یانزه‌مانگ و نۆ ڕۆژ
على چوارساڵ و نۆ مانگ و حه‌وت ڕۆژ
حه‌سه‌ن نزیکه‌ى شه‌ش مانگ و
ده‌کاته (27)ساڵ و (35)مانگ و (34)ڕۆژ
که‌به‌مه‌ش ده‌کاته سى ساڵ و چوار پێنج ڕۆژ که ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه (تداخل)ى ڕۆژه‌کان بێت ...
شانزه‌یه‌م /هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌مانه‌وه‌ى عبدالله ى کوڕى سه‌لام له‌سه‌ر ئیسلامه‌تى تامردن : قه‌یس کوڕى عباد ده‌ڵێ: له‌مزگه‌وتى مه‌دینه دانیشتبووم ، پیاوێک هاته ژووره‌وه‌و نیشانه‌ى خشوع له‌سه‌ر ده‌موچاوى بوو ، خه‌ڵکى وتیان : ئه‌م پیاوه له‌ئه‌هلى به‌هه‌شته ، پیاوه‌که دووڕکات نوێژى سوننه‌تى کرد به‌خێرایی و چووه ده‌ره‌وه ، منیش شوێنى که‌وتم ، پێم وت : تۆ که هاتیته ناو مزگه‌وته‌وه وتیان : ئه‌م پیاوه له‌ئه‌هلى به‌هه‌شته ، ئه‌ویش وتى : به‌خوا نابێ که‌سێ شتێ بڵێ که‌نه‌یزانێ ، ئێستا پێت ده‌ڵێم ئه‌وه له‌چىیه‌وه هاتووه ، من خه‌وێکم دى له‌سه‌رده‌مى حه‌زره‌تدا (ص)و بۆم گێڕایه‌وه ، له‌خه‌وما له باخێکى گه‌وره‌و خۆش دابووم ، له ناوڕاستیا عه‌موودێکى ئاسن هه‌بوو که خواره‌وه‌ى له زه‌ویدا چه‌قابوو ، سه‌ره‌وه‌شى له‌ئاسمانا بوو ، له‌سه‌ره‌وه‌ى قوڵفێکى پێوه بوو پێم وترا پیاسه‌رکه‌وه،وتم:ناتوانم،خزمه‌تکارێک هات و له پشته‌وه جله‌کانى بۆ کۆکردمه‌وه و یارمه‌تى دام سه‌رکه‌وتم و ده‌ستم گرت به‌قوڵفه‌که‌یه‌وه ، ده‌ستم به قوڵفه‌که‌وه بوو خه‌به‌رم بووه‌وه . که ئه‌مه‌م بۆ حه‌زره‌ت (ص)گێڕایه‌وه فه‌رمووى : ئه‌وباخه ئیسلامه‌و ئه‌و عه‌موده‌ش عه‌موودى ئیسلامه‌و ئه‌و قوڵفه (عروة)یه (عروة الوثقى)یه ، تۆ له‌سه‌ر ئیسلام ده‌بیت تاده‌مریت.(ئةوثياوة عبدالله ى كوڕى سةلام)بوو /ئه‌م فه‌رمووده‌یه (صحيح)ه‌و بخارى و مسلم ڕیوایه‌تیان کردووه . .
ئه‌م هه‌واڵه‌ش هاته‌دى ، عبدالله ى کوڕى سه‌لام سى وسێ ساڵ دواى حه‌زره‌ت (ص)ژیا‌و به‌موسڵمانى له‌مه‌دینه وه‌فاتى کرد له‌ساڵى چل و سێ ى کۆچى دا ...
حه‌ڤده‌یه‌م /هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص) به‌ته‌مه‌ن درێژى سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وقاص : سه‌عد ده‌ڵێ :له‌مه‌ککه (ثاش فةتح كردنى)نه‌خۆش که‌وتم و حه‌زره‌ت (ص)سه‌رى دام ، ئه‌و حه‌زى نه‌ده‌کرد که بمرێت له‌وشوێنه‌ى که کۆچى کردووه لێى و فه‌رمووى :خوا ڕه‌حم بکات به (ابن عفراء)(كة لة مةككةدا كؤضى دوايي كرد)... وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌مه‌وێ ماڵه‌که‌م هه‌مووى بکه‌م به‌خێر ،فه‌رمووى : ناوامه‌که ، وتم : نیوه‌ى ده‌که‌م به‌خێر ، فه‌رمووى : نابێ ، وتم : یه‌ک له‌سه‌ر سێى ده‌که‌م به‌خێر ، فه‌رمووى یه‌ک له‌سه‌رسێ باشه‌و زۆریشه ، تۆئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت به ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌جێ بهێڵى باشتره له‌وه‌ى که به هه‌ژارى به‌جێیان بهێڵى و ده‌ست له‌خه‌ڵک پان بکه‌نه‌وه ، جاتۆ هه‌رچیش بۆ خۆت وماڵ ومناڵیش خه‌رج بکه‌ى هه‌رخێره،ته‌نانه‌ت ئه‌و پاروه‌ش که ده‌یکه‌یت به‌ده‌مى هاوسه‌ره‌که‌ته‌وه هه‌ربه‌چاکه بۆت ده‌نوسرێت ، جاتۆش ڕه‌نگه‌خوا بتهێڵێ و ته‌مه‌ن درێژت بکات تا که‌سانێک سوودمه‌ندبن لێت و که‌سانێکیش زیانیان پێبگات.. (صحيح مسلم ).
به‌ڵێ ...سه‌عد ده‌ترسا له‌مه‌ککه بمرێت له‌و نه‌خۆشیه‌داو ، که‌چى حه‌رزه‌ت (ص)نه‌ى هێشت وه‌سیه‌ت بکاو ماڵه‌که‌ى هه‌مووى ببه‌خشێ و فه‌رمووى که تۆ ده‌مێنى ، ئه‌وه‌بوو په‌نجا ساڵێکى تر ژیا‌و ڕۆڵێکى گه‌وره‌ى هه‌بوو له فتوحاتى ئیسلامىداو که‌سانێکى زۆر به‌هۆیه‌وه موسڵمان بوون که به‌مه‌ش سوودمه‌ند بوون ، که‌سانێکیش که بڕوایان نه‌هێنا و دژایه‌تیان کرد تیاچوون و زیانمه‌ندبوون ...
هه‌ژده‌یه‌م / هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌شه‌هید بوونى (حسين): حه‌زره‌ت(ص)ڕۆژێ به‌یه‌کێ له‌خێزانه‌کانى فه‌رموو : (مه‌لائیکه‌تێک هاته لام له‌ماڵه‌وه ، که هه‌رگیز له‌وه‌وبه‌ر نه‌هاتووه ، پێى وتم : ئه‌م کوره‌ِى تۆ (حسين)شه‌هید ده‌بێ و ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌و گڵه‌شت پیشان ده‌ده‌م که له سه‌رى شه‌هید ده‌بێ ، ئنجا گڵێکى سوورباوى پیشان دام ...(صحيح)ه‌و ئیمام ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تى کردووه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له ساڵى شه‌ست و یه‌کى کۆچیداهاته‌دىو له که‌ربه‌لا شه‌هید کرا له‌گه‌ڵ حه‌ڤده‌که‌س له‌ئه‌هلى (بيت). ل ١٢٨نبۆات الرسول ماتحقق منها وما یتحقق.
نۆزده‌یه‌م /هه‌وڵ دانى حه‌زره‌ت (ص)به‌کوێر بوونى زه‌یدى کوڕى ئه‌رقه‌م :
ڕۆژێک حه‌زره‌ت (ص)سه‌ردانى زه‌یدى کوڕى ئه‌رقه‌مى کرد که نه‌خۆش بوو ، پێى فه‌رموو : ئه‌م ناساغیه‌ت هیچ نیه ، به‌لآم چۆن ده‌بێ ئه‌گه‌ر دواى من ته‌مه‌ن درێژ بیت و کوێر ببى ، زه‌ید وتى : که‌واته ئارام ده‌گرم و چاوه‌ڕێى پاداشتى خوا ده‌که‌م ، ئه‌ویش فه‌رمووى : که‌وابێ به‌بێ حساب ده‌چیته به‌هه‌شته‌وه .
(حديث حسن)رواه گبرانى وأحمد/ ئه‌م هه‌واڵه‌ى حه‌زره‌تیش (ص)هاته‌دى و زه‌ید به‌و نه‌خۆشى یه هیچى لى َنه‌هات و چه‌نده‌ها ساڵ ژیا دواى حه‌زره‌ت و پاشان له‌سالآنى دوایی ته‌مه‌نیشى دا کوێر بوو ...
بیسته‌م/هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌وه‌ى که (محمد كوڕى مةسلةمة) فیتنه کارى تێناکات: حوزه‌یفه‌ى یه‌مانى (كاتم سڕى)پێغه‌مبه‌ر بوو (ص)، وتى : هه‌رکه‌س بگاته زه‌مانى فیتنه من ده‌ترسم لێى که‌تێوه بگلێ و کارى تێبکات ، ته‌نها محمدى کوڕى مه‌سله‌مه نه‌بێت که گوێم لێ بوو حه‌زره‌ت (ص) پێى فه‌رموو: تۆ فیتنه‌کارت تێناکات وزیانت پێناگه‌یه‌نێت(حاكم ڕيوايةتى كردووةو صحيح)ه.
هه‌رواش ده‌رچوو که حه‌زره‌ت (ص)فه‌رمووى ، له‌زه‌مانى فیتنه‌که‌دا ، محمدى کوڕى مه‌سله‌مه له‌جیاتى شمشێره‌که‌ى ، شمشێرێکى ته‌خته‌ى هه‌ڵگرت و چووه ناوچه‌ى (الربذة)و به‌شدارى هیچ له‌ئاژاوه و فیتنه‌ى نه‌کردو پاشان گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه و له‌ساڵى (43)ى کۆچیدا کۆچى دوایی کرد . ل١٣١ / نبۆات الرسول.

