سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هونه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کان
م.حیدر محمد
مرۆڤ نابێت که‌سێکى داخراو و دووره‌په‌رێز بێت، به‌ڵکو پێویسته هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستى یه‌کى زۆرى ده‌بێت به زانین و ناسینى هونه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کان، گرینگى و بایه‌خ پێدان به‌م هونه‌ره زیره‌کى و هۆشیارییه‌کى زۆر به خاوه‌نه‌که‌ى ده‌به‌خشێت.
زانایانى بوارى په‌یوه‌ندییه‌کان گه‌لێک پێناسه‌ى جیاوازیان بۆ ئه‌م چه‌مکه کردووه، هه‌مووشیان گرنگى هونه‌ره‌که ده‌رده‌خه‌ن، ئێمه ته‌نها چه‌ند پێناسه‌یه‌ک ده‌خه‌ینه روو،زانا هوارد بونهام ده‌ڵێ: په‌یوه‌ندیه‌کان ئه‌و هونه‌ره‌یه که په‌ره به تێگه‌یشتنه‌کان ده‌دات له پێناو چه‌سپاندنى زیاتر بنه‌ماى باوه‌ر به یه‌کتر کردن،، له قوتابخانه‌ى فه‌ره‌نسى وا پێناسه کراوه :چالاکیه‌که ئامانجى کارى خێره و هۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکه)، ب، بول جاریت ده‌ڵێ :په‌یوه‌ندییه‌کان تێکۆشانێکى به‌رده‌وامه له رووى ئیداریه‌وه بۆ په‌یدا کردنى متمانه‌ى خه‌ڵک)،
، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که ژیانى پێغه‌مبه‌ر بنیاد نرابوو له‌سه‌ر په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر ئاستى تاک و کۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ى په‌یامه‌که‌ى .
هونه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کان زانسته و هونه‌رێکى نوێى سه‌رده‌مه و دیارده‌یه‌کى به‌رزى شارستانیه‌ته و خۆى له هه‌موو بواره‌کانى ژیانى مرۆڤ ده‌نوێنێت، کار و هونه‌رێکى خزمه‌تگوزارى و وه‌ستایانه‌یه، به مه‌به‌ستى گرێدانى په‌یوه‌ندى و ئه‌نجامدانى دان و ستان له نێوان (دؤست و دؤست) و (دؤست و نةيار)، تاوه‌کو ئاکامێکى دروست و به جێى لێ په‌یدا ببێت.
په‌یوه‌ندى نێوان (تاك و تاك) و ( تاك و كؤمةلَ) و ( تاك و دةسةلات)، پێویستى به شاره‌زایى زۆر هه‌یه،که له کۆمه‌لێک ده‌ستور و بنه‌ماى زانستى پێک هاتووه،خۆ ئاماده‌کردن بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى په‌یوه‌ندییه‌کى سه‌رکه‌وتوو، پێویستى به که‌سێکى زیره‌ک و زانستێکى فراوان و ناسینى که‌ناڵه‌کانى په‌یوه‌ندى هه‌یه،گرنگى ئه‌م هونه‌ره‌ش له‌م خاڵانه خۆى ده‌بینێته‌وه.
١- هێنانه کایه‌ى حاڵه‌تێکى لێک نزیک بوونه‌وه و په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى یاخود هه‌مه‌لایه‌نه.
٢- له ئاکامى په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ردوولا هه‌ست به تایبه‌ت مه‌ندى و بوونى که‌سایه‌تى پارێزرا و سه‌ربه‌خۆى خۆى ده‌کات.
٣- گومانه‌کان ده‌ره‌وێنێته‌وه و ئاژاوه و ململانێکان له‌ناو ده‌بات.
٤- نزیک بوونه‌وه روو ده‌دات و هێز و تواناى هه‌موو لایه‌ک به‌ره‌و یه‌ک ئامانج ئاراسته ده‌بێت.
٥- ئارامى و ئاسووده‌یى ده‌روونى دروست ده‌بێت و سه‌رکه‌وتن زووتر به ده‌ست دێت.
٦- ویست و خواسته‌کانى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا پارێزراو ده‌بێت.
٧- به‌رگرتن له کۆسپه‌کانى سه‌ر رێگاى سه‌رکه‌وتن و وه‌لانانى ناکۆکیه‌کان.
٨- په‌یدابوونى که‌سایه‌تى به‌رزو کاریگه‌ر.
٩- بوونه‌وه‌ى ده‌رگاى داهێنانکارى.

