سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
واتای ئایه‌تی (فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌا).......[البقرة : 10])
نووسینى / محمد فتح الله گوله‌ن
وه‌رگێرانى / حبیب محمد سعید
ئاماده‌كردنى / نه‌جات رواندزى
له هه‌ندىَ ته‌فسیر دا وا هاتووه كه ( فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ..) له بابه‌تى (( الجزاء من جنس العمل )) ه. به‌ڵام وه‌هاى ئه‌بینم كه چاكتر وه‌هایه شێوه‌یه له ماناى ئایه‌ته‌كه بچینه پێشه‌وه .
خواى گه‌وره دڵیانى زیاتر نه‌خۆش خستووه,چونكه ئه‌وانه له ئاستى نیه‌ت دا به خراپكاریى و له خوا یاخى بوون چه‌په‌ڵ بوون و , هه‌رچى هه‌ڵكێشان بۆ هه‌ڵ كه‌وتبىَ هه‌وڵیان داوه ئه‌و نیه‌ته خراپه‌یان جىَ به‌جىَ بكه‌ن و , هه‌تا هۆكاره‌كانیش زیاتر بووبن , ئه‌نجامه‌كانیش زیادیان كردووه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نىَ كه چونه‌ته ناو ئه‌ڵقه‌یه‌كى بۆشه‌وه . واته ئه‌وان نه‌یان توانیوه دڵه‌كانیان له‌م نیه‌ته خراپانه رزگار بكه‌ن , بگره به هیچ شێوه‌یه‌ك بیریان له‌مه نه‌كردوه .
جا ئه‌م نیه‌ته خراپانه نیه‌تى خراپى تریان لىَ كه‌وتنه‌وه ئه‌و كرده‌وانه‌ش كه له‌سه‌رئه‌م نیه‌تانه بینا كران كره‌وه‌ى تریان به‌رهه‌م هێنا و لێیان كه‌وتنه‌وه , به چوونه ناوى ئه‌م جۆره ئه‌ڵقه بۆشه‌وه مونافیقه‌كان تیاچوون . كه‌واته كاتێك كه ته‌فسیرى ئایه‌تى (فزادهم الله مرێا) ئه‌كه‌ین , له‌سه‌رمان پێوسته ماناكه‌ى به شێوه‌ى ئه‌نجامێكى سروشتیى بۆ چوونه ناو ئه‌م ئه‌لقه بۆشه‌وه سه‌یر بكه‌ن .
له‌ش ساغیى بناغه‌ى یاسایه‌و , نه‌خۆشییش شتێكى لابه‌لایه . به هه‌مان شێوه فطره‌ى ساغ بناغه‌یه‌و , نه‌خۆشى دڵیش لاوه‌كیه . له‌به‌ر ئه‌مه هه‌ر كه‌س گرنگیى به دروستى دڵى و, پاراستنى و ئاماده‌كردنى هه‌موو مه‌رجه مه‌عنه‌وییه‌كانى پاراستنى نه‌دات, ئه‌وا ئه‌و پارچه ناسكه خوایى یه ئه‌كاته پاروویه‌كى چه‌ور بۆ ڤایرۆس و میكرۆبه‌كان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا شتێكى بچووك بێت , هه‌نگاونان له هه‌ڵیه‌كه‌وه بۆ هه‌ڵه‌یه‌كى تر‌و , له تاوانێكه‌وه بۆ تاوانێكى تر‌و , له یاخى بوونێكه‌وه بۆ یه‌كێكى تر , له كۆتاییدا ئه‌بێته هۆى كرانه‌وه‌ى گۆشه‌كه‌و , روودانى تاوانى وه‌ها گه‌وره كه بریتین له شه‌ریك بۆ خوا دانان چونكه چه‌ندین رىَ هه‌ن , كه به‌ره‌و كوفر سه‌ر ئه‌كێشن .
ئه‌گه‌ر به‌رباد بوونى عه‌قیده , یان تلانه‌وه له‌ناو گومان و دوودلى یه‌كان دا نه‌خۆشى مونافیقیان بێت , له هه‌مان كاتدا ماناى وه‌هایه كه كوفر‌و ئیلحاد لىَ هاتنێكى شاراوه‌یان هه‌یه . جا ئه‌گه‌ر چاودێریى خواى فریاى ئه‌م نه‌خۆشیه نه‌كه‌وێت و , ئه‌و ئه‌ڵقانه نه‌شكێنىَ كه گه‌یه‌نه‌رى كرده‌وه‌یاخى بوونه‌كانن به كوفر , ئه‌وا كرده‌وه یاخى بوونه‌كان , به‌وه‌ى كه چه‌ندین قات زیاد ئه‌كه‌ن , له‌وانه‌یه ببنه مایه‌ى كافر كردن .بگره هه‌ندىَ جار ئه‌وه رووئه‌دات كه كاتىَ مرۆڤ گومان و دوودڵى ئه‌ده‌ن , له‌وانه‌یه ببێته هۆیه‌ك بۆ پچرانى هێڵى گه‌یه‌نه‌رى نێوان خۆیى و خوا, به‌مه‌ش گومان له هه‌موو شتێك زیاد ئه‌كات و, وه‌هاشى له قه‌ڵه‌م ئه‌دا كه ئه‌و و هه‌موو خه‌ڵكێكى له‌م گومانه‌دایه‌كسانن , ئیتر له كه‌ش و هه‌واى ئه‌م گومانه‌دا چه‌ند قات چه‌ند قات ئه‌تلێته‌وه . كاتێك كه ده‌رباره‌ى ئه‌و هێله‌ى به خواى ئه‌گه‌یه‌نێت گومان ودوودڵى ده‌ورى لێ ئه‌ده‌ن و به‌رامبه‌ر به هه‌موو شتێك گومانى ئه‌بێت و, شتانیش ( به‌پێوانه‌ى خۆى) له قه‌له‌م ئه‌دات ,ئه‌وا له گومان و دوودڵى و راراى , له ئاستى ئیلحاددا, ئه‌تلێته‌وه , خۆى وه‌ها ئه‌ژیت و, وه‌ها وه‌همیش ئه‌بات كه كه‌سانى تریش وه‌ك خۆى بىَ ئیمان و بىَ گوىَ رایه‌لین و , ناگونجىَ متمانه‌یان پىَ بكرىَ یان پشتیان پىَ ببه‌سترىَ... واته له جیهانێكدا ئه‌ژى كه ئه‌ندێشه و وه‌همه نه‌خۆشه‌كه‌ى دروستیان كردووه‌و, سه‌ره‌نجامش له ژێر بارى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌دا ورد و خاش ئه‌بێت .

![واتای ئایه‌تی (فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌا).......[البقرة : 10])](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/25.png)