سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژكرن ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
نوسینى كانیاو محمد
چوون بۆ مزگه‌وت یان هه‌ر شوێنێكى تر, كه نوێژكردن و خواپه‌ستى تێدا ئه‌نجام بدرێت ,ئه‌وا یارمه‌تیده‌ره بۆ درێژبوونى ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌ڕێك و پێكى نوێژه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات .
چوون بۆ مزگه‌وت یان هه‌ر شوێنێكى تر, كه نوێژكردن و خواپه‌ستى تێدا ئه‌نجام بدرێت ,ئه‌وا یارمه‌تیده‌ره بۆ درێژبوونى ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌ڕێك و پێكى نوێژه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌مه‌ش له لێكۆڵینه‌وه تازه‌كاندا هاتووه كه له رۆژنامه‌ى (سایكۆلۆژیاو ته‌ندوستى) ئةلمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه,جه‌ختى كردۆته‌وه كه ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ى نوێژه‌كانیان له كاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ڕێژه‌ى مه‌ترسى مردن كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 20% له چاو هاوته‌مه‌نه‌كانى خۆیاندا.

كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ره‌وان له كۆلێژى پزیشكى (البرت انشتاین) له زانكۆى (پاشیفا)كۆبوونه‌وه بۆ ڵێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاینه‌كان , ئه‌ویش به‌وه‌ى هه‌ستان به چاودێرى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه نوێژه‌كانیان به شێوازێكى ڕێك و پێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن , وه بزانن تا چه‌ند حاڵه‌تى ده‌رونیان جێگیر‌و ئارام ده‌بێت له كاتى نوێژكردندا , ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌موو سروته ئاینیه ڕێك خراوه‌كان جۆرێك له په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كات ,له ناوه‌ڕۆكى سیسته‌مى ڕۆژانه ده‌ورێكى ئاشكرا ده‌بینێت له به هێزكردنى ته‌ندروستى و چالاكى جه‌سته‌یى . وه ده‌ركه‌وتنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و خانمانه‌ى ڕۆژانه نوێژه‌كانیان به ڕێك و پێكى ئه‌نجامداوه شانسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه مه‌ودایه‌كى زیاتر بژین به‌ده‌رونێكى ئاسوده‌و جه‌سته‌یه‌كى چالاكه‌وه به به‌راورد له‌گه‌لڕ ئه‌و خانمانه‌ى كه نوێژ ناكه‌ن . توێژه‌ران هه‌ستان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر (92395) ئافره‌ت كه ته‌مه‌نیان (50_75)سالة كه كه‌وتووبوونه (ته‌مه‌نى نائومێدى) كاتێك ئافره‌تان هه‌ستاون به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه كه له‌باره‌ى هه‌ڵس و كه‌وتى ڕۆژایان و ته‌ندروستیان و ئه‌و سروته ئاینیانه‌ى كه‌ئه‌نجامى ده‌ده‌ن, كه بۆماوه‌ى (حه‌وت سالڕ)چاودێرى كرا بوون , دواتر ئاشكرابوو كه ڕێژه‌ى مردن دابه‌زى بوو به‌ڕێژه‌ى (20%) بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه نوێژه‌كانیان به‌جىَ ده‌هێنن گه‌ر یه‌ك ڕۆژیش بێت له هه‌فته‌یه‌كدا .
به‌گشتى نوێژ ده‌توانێت ڕۆڵى خۆى بنێت له‌سه‌ر ده‌روونى تاك به‌وه‌ى كه هه‌موو كات مرۆڤ ئاسوده بژى , واته ده‌روونى ئارام و ئاسوده ئه‌گه‌رى درێژى ژیانى زیاتره , وه‌گومانیشى تێدا نییه كه سروته ئاینیه‌كان كاریگه‌رى به‌ر چاویان هه‌یه به‌سه‌ر ده‌روون و ڕه‌فتارى مرۆڤه‌وه. بۆچى خواى گه‌وره پێنج نوێژه‌كه‌ى له پێنج كاتى جیاوازدا داناوه ....نوێژ یه‌كه‌م پایه‌ى سه‌ره‌كى ئیسلامه, شوناسى راستێتى موسڵمان بوونى مرۆڤه, ڕێگاو هۆكارى په‌یوه‌ندى به‌ستنى ڕۆژانه‌ى نێوان عه‌بدو په‌روه‌ردگاره.

نوێژ به زمانى عه‌ربى پێی ده‌گوترێت (صلاة) به‌ماناى دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه, داواى شتى باش كردن له خواى گه‌وره, بۆ ئه‌وه‌ى كۆسپ و گرفت له‌سه‌ر ڕىَ لاببات . نوێژكردن هه‌ل و فرسه‌تى له خوا پارانه‌وه‌یه‌و گه‌یاندنى داواكاریه گرنگه‌كانى مرۆڤه به‌خواى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. ئێمه‌ش وه‌ك موسوڵمانێك كه خواى گه‌وره پێنج فه‌رزى نوێژى له‌سه‌ر واجب كردوین له پێنج كاتى جیاوازدا ئه‌ویش ده‌توانین له ژێر روناكى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا شى بكه‌ینه‌وه بۆچى له‌و كاتانه‌دا نوێژه‌كان دیارى كراوه.....
له پێشه‌واى موسوڵمانان (ئیمام على) ره‌زاى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بێت ده‌گێرێته‌وه كه كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له نێوان هاوه‌ڵان و یارانى دا دانیشتبوو كۆمه‌لێك له (جوله‌كه‌كان) هاتنه خزمه‌تى سه‌روه‌رمان و پرسیاریان كرد له باره‌ى ئه‌و پێنج نوێژه‌وه كه خواى گه‌وره فه‌رزى كردووه له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ى ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه ڕ‌ونى كرده‌وه :
نوێژى به‌یانى :

كردنى نوێژى به‌یانیان مژده دانه به موسڵمانان به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره پێى ده‌به‌خشىَ دوو ڕزگاربوون (براءة) یه‌كه‌م رزگاربونێك له ئاگرى دۆزه‌خ دووه‌م ڕزگاربوونى له دووروویى , بێگومان له‌گه‌ل ده‌ركه‌وتنى پێدانى نورى ئیمان به‌سه‌ر روخسارى ئیماندارانه‌وه.....
نوێژى نیوه‌ڕۆ :

هه‌ر ئیماندارێك ئه‌م نوێژه له كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدات ئه‌وا خواى گه‌وره لێى حه‌رام ده‌كات بڵێسه‌و ئاگر له دوارۆژدا, چونكه كاتى نیوه‌ڕۆ كاتى بڵێسه سه‌ندنى ئاگرى دۆزه‌خه
نوێژى عه‌سر:

هه‌ر موسوڵمانێك ئه‌م نوێژه له كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدات ئه‌وا خواى گه‌وره له تاوانه‌كانى خۆشده‌بێت , وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌و ڕۆژه‌ى له دایك بووه , چونكه ئه‌وكاته‌یه كه (ئاده‌م علیه السلام) له‌و داره‌ى خوارد كه حه‌رام بوو وه دواتر تۆبه‌و په‌شیمانى ئه‌نجام دا,پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه (حافظوا على الصلوات و الصلاة الوسطى).
نوێژى مه‌غریب:
.jpg)
هه‌ر ئیماندارێك ئه‌م نوێژه ئه‌نجام بدات به‌یه‌قینیه‌وه داواى هه‌ر شتىَ له خواى گه‌وره بكات ئیلا خواى گه‌وره ئه‌یداتىَ , چونكه ئه‌و كاته‌یه كه خواى گه‌وره تۆبه‌ى ئاده‌مى قبولڕ كرد‌و لێى خۆش بوو.
نوێژى عیشا:

ئه‌و نوێژه‌یه كه پێغه‌مبه‌رانى پێش منیش كردویانه , هه‌ر ئیماندارێك ئه‌و نوێژه ئه‌نجام بدات خواى گه‌وره له‌سه‌رى حه‌رام ده‌كات ئاگرى دۆزه‌خ و سوتانى ئاگر , له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌بر تاریكه‌و ڕۆژى قیامه‌تیش تاریكى هه‌یه, جا ئه‌ى موسڵمانان ئه‌نجامدانى ئه‌م نوێژه ده‌بێته هۆى روناكى بۆت له قه‌برو نورێك بۆ په‌رینه‌وه‌ت له زه‌حمه‌تى پردى ێراگ.
وه هه‌روه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى مامۆستا‌و پێشه‌وامان له‌سه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌ى نوێژ ده‌فه‌رموێت (ان الصلوات الخمس يذهبن بالذنوب كما يذهب الما‌ء الدرن).
ئاماده‌كردنى:عبدالله عابدى

