سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
که‌سایه‌تى (هامان) و ئیعجازى قورئان :
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئانى پیرۆز هه‌ندێ شتى فه‌رمووه له‌باره‌ى میسری کۆنه‌وه , که‌که‌س تا ئه‌م دوایىیه نه‌یزانیوه ..بۆ نموونه : یه‌کێ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ى که له‌زه‌مانى فیرعه‌وندا ژیاوه , (هامان)بووه , که له‌گه‌ڵ باسی فیرعه‌ون دا قورئان باسی ده‌کات له‌شه‌ش جێگادا و ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات که زۆر نزیک بووه له‌فیرعه‌ونه‌وه.
شایانى باسه له‌ته‌ورات دا باسی (هامان) نه‌هاتووه ، ئه‌وه‌نه‌بێ که له‌کۆتایی به‌شی دوایی (العهد القديم)دا , ناوى هاتووه وه‌ک یارمه‌تیده‌رى پاشاى بابل که له‌دواى هه‌زار و سه‌د ساڵ له‌زه‌مانى حه‌زره‌تى موسادا ژیاوه‌و زوڵمى زۆری له جووله‌که کردووه دیاره ئه‌مه‌ی له‌ته‌ورات دایه ده‌ستکارى کراوه‌و تێکیان داوه‌و شێوێنراوه . دوژمنانى ئیسلام و زۆر له‌ناحه‌زان پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد که حه‌زره‌ت (ص) له‌ته‌ورات و ئینجیله‌وه شتى وه‌رگرتبێ , که ئه‌مه‌ش گرێى له‌دڵى هه‌ندێ نۆ موسوڵماندا دروست ده‌کرد که تازه‌و که‌م شاره‌زابوون .. که‌دیاره ئه‌مانه‌ش هه‌مووى دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌و قوڕئان هه‌ڵه و که‌م و کورتى و ناته‌واوییه‌کانى ته‌ورات و ئینجیل ڕاست ده‌کاته‌وه‌و به ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ریانا , وه‌ک قورئان خۆی وه‌سفی خۆی ده‌کات و ده‌فه‌رموێ (ومهيمناً علية) واته: قورئان (مهيمن)ه و (مسيطرة) به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌ڕاوانه‌دا که زووتر هاتوون و ده‌ستکارى کراون .
قه‌ده‌رى خوا وابوو که ئه‌م ڕاستیه‌ى قورئانیش بسه‌لمێنرێ بۆ جیهان , ئه‌ویش به‌وه‌ى که دووسه‌د ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر نووسینى هیرۆغلیفی دۆزرایه‌وه‌و ڕه‌مزه‌کانى شیکارکرا .. به‌مه‌ش توانیان نووسینه‌کانى میسرىیه کۆنه‌کان بخوێننه‌وه .. تا دووسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌س نه‌یده‌توانى له‌و زمانه تێبگات که میسرىیه کۆنه‌کان شتیان پێ نووسىبوو , ئه‌م زمانه‌ش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک درێژه‌ى کێشاوه‌و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى مه‌سیحیه‌ت له سه‌ده‌ى دووه‌م وسێیه‌مى زایینی‌دا , میسرىیه‌کان بێجگه له‌گۆڕینى ئاینه‌که‌یان زمانه‌که‌شیان گۆڕدراو ورده‌ورده لاوازبوو، که‌س پێى نه‌ده‌نووسی و ده‌ڵێن دوانووسین که به‌زمانى هیرۆغلیفىیه له ساڵی٣٩٤ زایینىدا بووه.
ئیتر ئه‌و زمانه له‌بیر کرا تا ساڵی١٧٩٩ زایینى که به‌ردى (ڕةشيد) دۆزرایه‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی١٩٦ى پێش زایین ..
نووسینه‌کانى سه‌ر ئه‌م به‌رده سێ نووسین بوو ، نووسینێک به‌زمانى هیرۆغلیفی و نووسینێک به‌زمانى دیمونیکى که شێوه‌ى نووسینى ده‌ستى زمانى هیرۆغلیفىیه‌و نووسینێکیشی به‌زمانى یۆنانى .. جا به‌هۆی یۆنانیه‌که‌وه توانرا له‌ده‌قی نووسینى هیرۆغلیفىیه‌که تێبگه‌ن , که‌ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زاناى فه‌ڕه‌نسی (فرانجيس شامبيلون)ه‌وه جێبه‌جێ کرا ..
دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م زمانه کۆنه‌ى میسرىیه‌کان خێری تیا‌بوو , به‌وه‌ى که ناوى هامان هاتووه له‌سه‌ر به‌ردێک له مۆزه‌خانه‌ى (هؤف) له ڤییه‌ننا و تیایا باس ده‌کات که (هامان) نزیکى فیرعه‌ون و له‌حاشیه‌ى بووه . وه له‌قاموسی (الأشخاص في الملكية الجديدة)دا ( كة نووسراوة بةهؤي ئةو زانيارانةى كة دةستيان كةوتووة لةو بةردة و لةو دؤزراوانةى تري ميسرية كؤنةكانةوة ) هاتووه که هامان به‌رپرسی به‌رد هه‌ڵکه‌نه‌کان وبه‌رپرسى بیناکردن بووه , بۆیه له‌قورئاندا هاتووه که فیرعه‌ون داوا له‌هامان ده‌کات که بینایه‌کى به‌رزى بۆ دروست بکات , تا گوایه له‌سه‌ر ئه‌و بینا به‌رزه‌وه سه‌یری ئاسمان بکات و بزانێ خواکه‌ى موساى لێیه یان نا ، دیاره ئه‌مه‌ش بوَ خڵافاندنى خه‌ڵک و سه‌رقاڵ کردنیان بووه ..
جا قورئان له‌باره‌ى هامانه‌وه ده‌فه‌رموێت :
١.( وقال فرعون ياأيها الملأ ماعلمت لكم من الهٍ غيري ، فأوقد لي ياهامان على الطين ، فاجعل لي صرحاً لعلي أطلع إلى إله موسى وإني لأظنه من الكاذبين) القصص/٣٨ .
واته: فیرعه‌ون سه‌رکه‌شانه وتى: ئه‌ى خه‌ڵکینه من که‌سی تر شک نابه‌م که شایسته بێت به‌وه‌ى خواتان بێت جگه له‌خۆم , ئه‌ى هامان تۆ له‌گڵ خشتى سووره‌وه کراوم بۆ دروست بکه و قه‌ڵایه‌کى به‌رز و پته‌وم بۆ بینا بکه به‌ڵکو پیایدا سه‌ربکه‌وم , تا خواى مو‌سا ببینم , هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستى بڕوام وایه که مو‌سا له درۆزنه‌کانه .
٢. (وقاَل فرعونُ ياهامان ابن لي صرحاً لعلي أبلغُ الأسباب ، أسبابَ السماوات فاطلعَ إلى إله موسى وإني لَأظُنهُ كاذبا) غافر/٣٧ .
واته: فیرعه‌ون وتى: ئه‌ى هامان بورجێکى به‌رزم بۆ دروست بکه‌ن , بۆئه‌وه‌ى هه‌ندێ هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت , هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان , تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زاببم , تا سه‌ردانێکى خواىموسا بکه‌م و بیبینم , هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه .
٣.(لقد أرسلنا موسى بِآياتِنا وسُلطانٍ مبين إلى فرعَونَ وهامان وقارون فقالوا ساحرٌ كَذاب) غافر/٢٤ .
واته: سوێند به‌خوا به ڕاستى ئێمه موسامان ڕه‌وانه‌کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى ئاشکرادا , بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و هامان و قارون , به‌ڵام ئه‌و سته‌مکارانه وتیان: جادووگه‌رێکى درۆزنه .
٤ .(وَنُريدُ أن نَمُن على الذينَ استضعفوا في الأرض ونَجعَلَهُم أئمةً ونَجعَلَهُم الوارثين ، ونُمَكن لَهُمْ في الأرض وَنُريَ فِرعَون وهامان وجنودَهُما منْهُم ماكانوا يَحذَرون) القصص/٦
واته: به‌ناردنى حه‌زره‌تى مو‌سا ویستمان ده‌روو بکه‌ینه‌وه له‌به‌نى ئیسرائیلیه چه‌وساوه‌کان ومنه‌تى خێر بکه‌ین به‌سه‌ریاناو بیانکه‌ینه پێشه‌واو میراتگری سامان و ده‌سه‌ڵاتى سته‌مکاران .. هه‌روه‌ها ویستمان پایه‌داریان بکه‌ین و ده‌سه‌ڵاتیان بچه‌سپێنین له ووڵاتداو , ئه‌وه پێش بهێنین بۆ فیرعه‌ون وهامان و سه‌ربازانیان که لێى ده‌ترسان (وَأوحَينا إلى امِ موسى أنْ أرضعيه فإذا خفتِ عليه فألقيه في اليم ولاتخافي ولاتَحزَني إنا رادوه إليك وجاعلوُ مِنَ المرسلين) (القصص/7) ئێمه دایکى موسامان ئاگادارکرد , که‌شیری بداتێ و پێمان ووت جاکاتێک مه‌ترسیت په‌یدا کرد له‌وه‌ى که پێى بزانرێت فڕێى بده‌ره ڕووباری نیله‌وه , نه‌بترسه تووشی به‌ڵاببێت , نه‌خه‌فه‌تیشی بوَ بخۆ , چونکه ئێمه به‌ڕاستى ده‌یگێڕینه‌وه بۆلات و له‌ئاینده‌شدا ده‌یکه‌ینه یه‌کێک له‌پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌کان ..
٥. ( فالتقطه آل فرعَون لِيَكونَ لهُم عَدواً وَحَزَناً ، إن فِرعَونَ وهامان وَجنُودَهُما كانوا خاطئين) (القصص/8) .
واته: ئه‌وسا ئیتر داروده‌سته‌ى فیرعه‌ون هه‌ڵیان گرته‌وه , تا سه‌ره‌نجام ببێته دوژمن و خه‌فه‌ت بۆیان , به‌ڕاستى فیرعه‌ون وهامان و سه‌ربازه‌کانیان گوناهکار و تاوانبار‌و هه‌ڵه‌بوون .
٦.(وقارون وفرعون وهامان ولقد جاءَهُم موسى بالبياتِ فاستَكبَروا في الأرض وماكانوا سابقين) العنکبوت/٣٦ .. واته: قارون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له‌ناوبرد , سوێند به‌خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ى زۆری بۆهێنان , که‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له‌زه‌ویدا , سه‌ره‌نجام نه‌یانتوانى له‌سزا و تۆڵه‌ى خوا خۆیان ڕزگار بکه‌ن و له‌ده‌ستمان ده‌رچن ..(المعجزات القرآنية/هارون يحيى/ل/73 وةرطيَڕانى ئورخان محمد على/2003).

