سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
رۆژه‌کان ده‌گۆڕێن ڕۆژیان به‌دوادا دێت
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
گێڕراوه‌ته‌وه که ئه‌حمه‌دى کوڕى حه‌نبه‌ل سه‌ردانى کوڕى موخه‌لیدى کرد, له نه‌خۆشییه‌که‌یدا پێى وت ئه‌ى باوکى عبدول رحمان. مژده‌ى پاداشتت پێ ده‌ده‌م, ڕۆژگارێک دێت نه‌خۆشى تیادا نیه, یان ڕۆژگارێک نه‌خۆشییه‌و ساغ بوونه‌وه‌ى تێدا نییه, مه‌به‌سته‌که: ئه‌و ڕۆژانه‌ى مرۆڤ له‌شى ساغه, مرۆڤ حساب بۆ ئه‌وه ناکات که نه‌خۆش بێت, بۆیه هیواو ئاواته‌کانى زۆر ده‌بن, قۆلێ لێ هه‌ڵده‌ماڵى. له ڕۆژگارى نه‌خۆشیدا, کاتێ زۆر بارى له‌شى گران ده‌بێت, نایه‌ته خه‌یاڵى که جارێکى تر وه‌ک جاران له‌شى ساغ بێته‌وه, هه‌ر ئه‌وه‌یه هیواى چاکبوونه‌وه که‌م ده‌بێته‌وه,
ئه‌و ئاواته به‌رزانه‌ى که له‌مه‌و پێش هه‌یبوون, به‌ره‌و نزمى ده‌ڕۆن بێهیوایى و ته‌مانه‌مان ڕووى تێ ده‌که‌ن. ئه‌م وته‌یه‌ى ئیمام ئه‌حمد له‌م ئایه‌ته وه‌رگیراوه: (وَلَئِنْ أَذَقْنَا الْإِنسَانَ مِنَّا رَ‌حْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَاهَا مِنْهُ إِنَّهُ لَيَئُوسٌ كَفُورٌ)هود/٩ (ئيبن كثير) راڤه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌مان بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: خواى گه‌وره پێمان ده‌ڵێت: به‌وه‌ى مرۆڤ ئه‌و کرداره قێزه‌ون و به‌دڕه‌وشتانه‌ى که تیایدایه, ته‌نها ئه‌و که‌سانه نه‌بێت که خودا ره‌حمى پێ کردوون, له‌به‌ر ئه‌وه بێباوه‌ڕه‌کان, کاتێ تووشى ناخۆشى ده‌بن له‌پاش خۆشییه‌کى زۆر تووشى بێهیوایى و مه‌ئیوس بوون ده‌بن که چاوه‌ڕوانى هیچ خێر و خۆشییه‌ک ناکه‌ن له ئایینده‌دا, بێنمه‌ک و بێوه‌فا ده‌به‌ن و پێى نازانن له‌وه‌ى که له‌وه‌و پێش له چ خۆشییه‌کدا بوون, وه‌ک ئه‌وه‌ى که خێر‌و خۆشى به چاوى خۆى نه‌دیبێ, هیواى نامێنێ ده‌رفه‌تى ده‌رگاى خێرى لێ بکرێته‌وه, ئا به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر خۆشییه‌کى به‌سه‌ردا هات, له دواى نه‌بوونى و ده‌رده‌سه‌رى, وه‌ک ئه‌وه‌ى هیچ کات له‌ناو خۆشی‌دا نه‌بووبێ خودا ده‌فه‌رموێت: (لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ السَّيِّئَاتُ عَنِّي إِنَّهُ لَفَڕ‌حٌ فَخُورٌ)هود/١٠ زمانحاڵیان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: ناخۆشییه‌کانى له کۆڵ بووه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ى بڵێن ئیتر ئێمه توووشى ناخۆشى و نابووتى و نه‌بوونى نابینه‌وه,( إِنَّهُ لَفَڕ‌حٌ فَخُورٌ) واته: زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ى که ئێستا له ده‌ستى دایه و شانازى به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌کات, خودا ده‌فه‌رموێت: (إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُ‌وا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُولَـٰئِكَ لَهُم مَّغْفِرَ‌ةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ)هود/١١ ته‌نها باوه‌ڕدار و دانبه‌خۆگران و چاکه‌کاران, ئه‌م که‌سانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتى گه‌وره‌یان له‌لاى خودا هه‌یه,

