سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سوورانه‌وه‌ی زه‌وی
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
قورئانى پیرۆز هه‌واڵیداوه كه زه‌وى به ده‌ورى خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه و شێوه‌كه‌یشى نیمچه گۆییه، له وه‌سفێكى جوان و وێناكردنێكى سه‌رنجڕاكێشدا، ئه‌ویش به باسكردنى به‌ره‌نجامى ئه‌م سوڕانه‌وه‌یه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ]الڕعراف/54، واته: شه‌و ڕءژ داده‌پۆشێت و به‌خێرایى عه‌وداڵه به‌دوایدا. یان ده‌فه‌رموێت:{ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَاڕ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (61)} [الحج] واته: خواى گه‌وره زاتێكه كه شه‌و تێهه‌ڵكێشى ڕۆژ ده‌كات و ڕۆژ تێهه‌ڵكێشى شه‌و ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَاڕ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْڕي لِأَجَلٍ مُسَمًّى أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ (5)} [الزمر]، واته: ئاسمانه‌كان و زه‌وى له‌سه‌ر بنچینه‌ى هه‌ق و ڕاستى دامه‌زراندووه، به‌شێوه‌ى كه‌وانه‌یى شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا دێنێت و به‌هه‌مان شێوه‌ى كه‌وانه‌یى ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا دێنێت.
ئه‌و سىَ ئایه‌ته پیرۆزه‌ى پێشوو سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ده‌ورى خۆیدا دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌نجامیدا شه‌و وڕۆژ په‌یدا ده‌بن، چونكه له ئه‌نجامى سوڕانه‌وه‌یدا نیوه‌ى گۆى زه‌وى جارێك ڕووبه‌ڕووى خۆر ده‌بێت و جارێكیش ڕووبه‌ڕووى تاریكى گه‌ردوون، كاتێك نیوه‌ى ڕووبه‌ڕووى خۆر ده‌بێت ڕووناكى به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش واته له ڕۆژدایه. هه‌ر له‌مكاته‌دا نیوه‌كه‌ى تر‌ى گۆى زه‌وى له تاریكیدایه واته له شه‌ودایه. به‌مشێوه‌یه حاڵه‌ته‌كه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى ده‌بێت به ده‌ورى خۆیدا كه ڕووى زه‌وى تاریكى و ڕووناكى به‌دواییه‌كداهاتووى به به‌رده‌وامى و به‌خێراییه‌كى زۆر ده‌بێت، ڕۆژ شه‌و داده‌پۆشێت و شه‌ویش ڕۆژ داده‌پۆشێت، ئه‌مه‌ش ماناى وایه تاریكى شوێنى ڕۆژ ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته شه‌و، هه‌روه‌ك چۆن ڕووناكى شوێنى شه‌و ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت به ڕۆژ.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَاڕ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُوڕ (6)} [الحديد]ماناى (یولج) واته چوونى شتێك به‌ناو شتێكى تردا یان تێهه‌ڵكێش كردن، بۆیه په‌روه‌ردگار شه‌و تێهه‌ڵكێشى ڕۆژ ده‌كات و ڕۆژ تێهه‌ڵكێشى شه‌و ده‌كات. تاریكى ده‌چێته شوێنى ڕووناكى وه‌ك چۆن ڕووناكى ده‌چێته شوێنى تاریكى، هه‌ردووكیان (تاریكى و ڕووناكى) به‌هۆى سوڕانه‌وه‌ى خێراى (زه‌وى) به‌ده‌ورى خۆیدا شوێنیان ده‌گۆڕن.
هه‌روه‌ها یه‌كێكى تر له‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌ى ئاماژه به سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ده‌ورى خۆیدا ده‌كات، ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت:{أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (45)} [الفرقان]، واته: ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر درێژده‌كاته‌وه، خۆرى كردووه به‌هۆى گۆڕانكارى له سێبه‌ردا؟
خواى مه‌زن ڕووناكى خۆرى وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك داناوه له‌سه‌ر سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى، بۆیه ده‌بینین سێبه‌ر (تاریكى) له خۆرهه‌لاَته‌وه بۆ خۆرئاوا درێژده‌بێته‌وه، پاشان له خۆرئاواوه بۆ خۆرهه‌لاَت، درێژده‌بێت و پاشان كورت ده‌بێته‌وه و دواتر درێژ ده‌بێت، چونكه زه‌وى ده‌سوڕێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر زه‌وى له سوڕانه‌وه‌ى به‌ده‌ورى ته‌وه‌ره‌كه‌یدا ڕاوه‌ستا، ئه‌وا سێبه‌ریش له درێژبوونه‌وه ده‌وه‌ستێت و جێگیر ده‌بێت، چونكه جوڵه‌ى سێبه‌ر ته‌نها به‌هۆى جوڵه‌ى زه‌وییه‌وه ده‌بێت. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ (88)} [النمل]، واته: تۆ كێوه‌كان ده‌بینیت واده‌زانیت وه‌ستاون و بىَ جوڵه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وانیش وه‌كو هه‌ور له جوڵه‌دان، ئه‌مه‌یه ده‌ستكردى ئه‌و خوایه‌ى هه‌موو شتێكى به‌وپه‌ڕى ڕێكوپێكى دروستكردووه، ئه‌و زاته زۆر ئاگایه به‌و كار و كرده‌وانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
"حه‌نه‌فى ئه‌حمه‌د" ده‌ڵێت: "(جامده) به ماناى وه‌ستاو و جێگیر دێت، (مرّ)یش به ماناى ڕۆیشتن و دووركه‌وتنه‌وه دێت، بۆیه ماناى ئایه‌ته‌كه به‌مجۆره‌ى لێدێت: ده‌ڕوانیته شاخه‌كان و تۆیش كه له‌سه‌ر زه‌ویت وا هه‌ست ده‌كه‌یت وه‌ستاوه و ناجوڵێت، به‌لاَم له ڕاستیدا شاخ و هه‌وره‌كانیش پێكه‌وه ده‌ڕۆن و له‌جوڵه‌دان و دوورده‌كه‌ونه‌وه، به‌وه‌ش كه شاخه‌كان به‌شێكن له زه‌وى و جێگیرن له‌سه‌رى، بۆیه ئایه‌ته‌كه به ڕاشكاوى باس له‌وه ده‌كات زه‌وى و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ریه‌تى له شاخه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌وره‌كان و هه‌واى سه‌ریدا ده‌جوڵێن و دوورده‌كه‌ونه‌وه، واته زه‌وى له بۆشاییدا به خێرایى ده‌گوێزرێته‌وه".
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه دڵنیایى ئه‌وه‌مان ده‌داتىَ كه زه‌وى ده‌ڕوات و له شوێنى خۆى ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌م جوڵه و ڕۆیشتن و گوێزانه‌وه‌یه‌ى زه‌ویش له خولگه‌ى تایبه‌تیدایه به‌ده‌ورى خۆردا.
به‌وپێیه‌ى ئێمه هه‌ست به جوڵه‌ى زه‌وى ناكه‌ین وا داده‌نێین شاخه‌كان وه‌ستاو و جێگیرن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و زه‌وییه‌ش كه له‌ژێر پێیه‌كانماندایه و له‌سه‌رى ده‌ژین وا داده‌نێین ئه‌ویش جێگیر و وه‌ستاوه، كه‌چى له ڕاستیدا به‌خێراییه‌كى زۆر به‌ده‌ورى خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌رگیز ئه‌و جوڵه‌یه‌ش هه‌ست پێناكه‌ین كه زه‌وى به‌ده‌ورى خۆردا به‌خێراییه‌كى گه‌وره ده‌سوڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه‌ى مرۆڤ له‌سه‌ریشى ده‌ژین.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (2)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسي

