سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌نگى سه‌وز
نوسینى/سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌ئایه‌ته‌کانى قورئانى پیرۆزدا زۆرجار وشه‌ى سه‌وزایى (الخضرة)هاتووه, که باسى بارودۆخى به‌هه‌شتیه‌کان ده‌کات له‌و به‌خششانه‌ى که پێیان دراوه, له که‌شێکى بڵند له ئاسووده‌یى و چێژ و ئارامیى ده‌روونى.. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ رَ‌فْرَ‌فٍ خُضْرٍ وَعَبْقَڕ‌يٍّ حِسَانٍ)الرحمن/٧٦ واته: شانیان داداوه له‌سه‌ر فه‌رش و ڕاخه‌رى سه‌وزباوى جوان که هه‌موو ده‌ڵێى که‌سێکى بلیمه‌تى جوانکار دروستیکردوون هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرً‌ا مِّن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَ‌قٍ)الکهف/٣١ واته: پۆشاکى سه‌وزى جوان ده‌پۆشن که دوو تۆێیه, چینى ژێره‌وه ئاوریشمى ئه‌ستوره’ چینى سه‌ره‌وه ئاوریشمى ته‌نکه.
یان ده‌فه‌رموێت: (عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَ‌قٌ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَ‌بُّهُمْ شَرَ‌ابًا طَهُورً‌ا)الانسان/٢١ واته: پۆشاکى به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمى سه‌وزى ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکى ئاوریشمى ئه‌ستوردا له‌به‌ریان کردووه, هاوڕێ له‌گه‌ڵ بازنى زیوى تایبه‌تدا ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابى پاک و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش ده‌کرێت. "ئه‌ردشتام" که زانایه‌کى ده‌رونزانیه, ده‌ڵێت: کاریگه‌رى ڕه‌نک له‌سه‌ر مرۆڤ زۆر قوڵه, زۆرێک له تاقیکردنه‌وه‌ى جۆراوجۆر ئه‌نجامدراوه و ڕوونیکردوته‌وه که ڕه‌نگ کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئازایه‌تى و هه‌نگاونان یان خۆکێشانه‌وه له‌کاره‌کان و هه‌ستکردن به گه‌رما و سه‌رما, له‌سه‌ر دڵخۆشى یان خه‌مۆکى و ڕاڕایى, به‌ڵکو کارده‌کاته سه‌ر که‌سێتى مرۆڤ و دیدیشى بۆ ژیان" زانینى ئه‌و کاریگه‌رییه‌ى ڕه‌نگ له قولآیى ده‌روونى مرۆڤدا هه‌یه‌تى وایکردووه نه‌خۆشخانه‌کان له ولآته پێشکه‌وتوه‌کاندا که‌سانى پسپۆر بانگهێشت بکه‌ن بۆ پێشنیارکردنى ڕه‌نگى دیواره‌کان که یارمه‌تى زیاترى شیفاى نه‌خۆشه‌کان ده‌دات, هه‌روه‌ها جلوبه‌رگ به ڕه‌نگى گونجاو. تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ریانخستوه ڕه‌نگى زه‌رد چالاکى له کۆئه‌ندامى ده‌ماردا زیندووده‌کاته‌وه, ڕه‌نگى ئه‌رخه‌وانیى هانى جێگیرى ده‌دات و شین هه‌ستکردن به سه‌رما له مرۆڤدا دروستده‌کات و سوریش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ستکردن به گه‌رمبوونه‌وه له مرۆڤدا به‌دیێنێت.... به‌لآم زانایان گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ى, ئه‌و ڕه‌نگه‌ى دڵخۆشى له ده‌روونى مرۆڤدا ده‌ژێنێته‌وه پاڵنه‌ره‌کانى ئاسووده‌یى و خۆشه‌ویستى ژیان ده‌وروژێنێت, ڕه‌نگى سه‌وزه... له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگى سه‌وز بووه‌ته ڕه‌نگێکى په‌سندکراو له ژووره‌کانى نه‌شته‌رگه‌رى هه‌ناودا بۆ جلوبه‌رگى پزیشک و برینپێچه‌کان. جوانترین تاقیکردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر کاریگه‌ریى ڕه‌نگى سه‌وز ئه‌وه‌بوو که له‌شارى له‌نده‌ن ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر پردى (بلاك فرايار) که به پردى خۆ کوشتن ناسراوه, زۆربه‌ى ڕووداوى خۆکوشتنه‌کان له‌سه‌رى ڕوویانده‌دا, ڕه‌نگه خۆڵیه ڵێڵه‌که‌ى گۆڕدرا بۆ سه‌وزێکى جوان و ئه‌ویش بووه هۆى دابه‌زینێکى به‌رچاو له چماره‌ى ڕووداوه‌کانى خۆکوشتندا له‌سه‌رى, هه‌روه‌ها ڕه‌نگى سه‌وز ئاسوده‌یى به چاو ده‌به‌خشێت, له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌وداى بینینى ڕه‌نگى سه‌وز زۆر بچوکتره له گۆڕه‌پانى مه‌وداى بینینى ڕه‌نگه‌کانى تر.... درێژییه شه‌پۆلى مامناوه‌ندیشى هه‌یه که درێژ نییه وه‌ک شه‌پۆلى ڕه‌نگى سوور و بچوکیش نییه وه‌ک شه‌پۆلى ڕه‌نگى شین.

