سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بنچینه‌كانی ئیسلام
هێمن چۆمانی – سۆران
1- ووتنی شه‌هاده
2- نوێژكردن
3- ڕۆژووگرتن
4- زه‌كات دان
5- حه‌جكردن
: "بني الإسلام على خمس، شهادة أن لا إله إلا الله،hقال رسول الله وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة، وحج البيت، وصوم رمضان" متفقعليه.
پێغه‌مبه‌ر(ص): ده‌فه‌رموێت ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر پێنج كۆڵه‌گه و بنچینه دامه‌زراوه ئه‌وانیش :( شه‌هاده ، شهاده أن لا إله إلا الله،وأن محمداً رسول الله ، نوێژكردن ، زه‌كاتدان ، ڕۆژووگرتن ، حه‌جكرد.
یه‌كه‌م : ووتنی شه‌هاده:
أشهد أن لا اله إلا الله و أشهد أنمحمد رسول الله
یه‌كه‌م ڕووكنی ئیسلامه و گه‌وره‌ترینیانه و ده‌رگایه‌كه بۆ هاتنه نێو ئاینیئیسلام ، به‌گوتنی و كارپێكردنی مرۆڤ ده‌بێته موسڵمان.
مانای شه‌هاده : واته‌گه‌واهی (شاهێدی) ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێك نیه به حه‌ق كه شایه‌نی په‌رستن) پێغه‌مبه‌ریhبێت جگه له خوای گه‌وره وه (شاهێدی) ده‌ده‌م كه محمد( خودایه.
مه‌رجی شه‌هاده : ده‌بێت به زمان بیڵێیت و ماناكه‌ی بزانی و له دڵتاجێگیر بێت و كاربه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بكه‌یت و باوه‌ڕێكی ته‌واوت پێی هه‌بێت و ته‌نهاپشت به خوای گه‌وره ببه‌ستیت و باوه‌ڕت وا بێت كه خوای گه‌وره دروستكه‌ریهه‌موو مرۆڤه‌كان و گیانه‌وه‌ره‌كان و ڕووه‌كه‌كان و ئاسمان و زه‌وی و ڕۆژ و مانگ وئه‌ستێره‌كان و چیا و ده‌ریا و ڕووباره‌كان و هه‌موو شتێكه. هه‌ر خوا له‌هه‌وره‌كانه‌وه به‌فرو بارانمان بۆ ده‌بارێنێت و ژیان و مردن و ڕزق و ڕۆزی ئێمه‌وگشت گیانه‌وه‌رێك به‌ده‌ستی خودایه ، وه پێویسته دوعا‌و پاڕانه‌وه وهاواربردنمان ته‌نها بۆ خوا بێ وه ته‌نها سوێند به خوا‌و به كه‌لامی خوا واته‌قوڕئان بخۆین ،وه هه‌ركارێكمان كرد به‌ناوی خوا واته به ( بسم الله ) ده‌ستپێبكه‌ین ، پێویسته هه‌ر كارێكی باشمان كرد له‌به‌ر خاتری خوا بیكه‌ین و هه‌ركارێكی خراپیشمان بۆ هاته پێش له‌به‌ر خاتری خوا نه‌یكه‌ن و خۆمانی لێ بپارێزین ،وه پێویسته شه‌هاده به ئیخلاصیه‌وه بیڵێین و خۆشه‌ویستیێكی ته‌واومان بۆی) به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خودایه وhهه‌بێت ، وه باوه‌ڕیشمان به‌وه بێت كه محمد( وه‌كو ئێمه مرۆڤه به‌ڵام هیچ هه‌ڵه و تاوانێكه نه‌كردووه و پاكه و له‌لایه‌نخواوه ڕه‌وانه كراوه وه كو گشت پێغه‌مبه‌رانی تر. وه پێویسته له‌سه‌ر ئێمه)hكه شوێن ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و بكه‌وین و هه‌ر شتێك پێغه‌مبه‌ر( داوای كردبێت بیكه‌ین و هه‌ر شێكیش داوای كردبیت كه خۆمانی لی به‌دوور بگرینپێویسته نه‌یكه‌ین.
دووه‌م : نوێژكردن
نوێژكردن دووه‌مینبنچینه‌ی ئیسلامه ، نوێژ بریتییه له په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌نێوان خودا و به‌نده، له ئیسلامدا به‌یه‌كێ له‌هه‌ره گرنگترین خواپه‌رستیه‌كان (عباده) داده‌نرێت ویه‌كه‌م شته له ڕۆژی دوایی دا مرۆڤ لێی ده‌پێچرێته‌وه ، مناڵ له 7 حه‌وت ساڵپێویسته فێری نوێژ بكرێت ، خوای گه‌وره له شه‌و و رۆِژێكدا پێنج نوێژی له‌سه‌رئێمه‌ی مرۆڤ ( پیاو و ئافره‌ت ) واجب كردووه ، ئه‌وانیش نوێژی ( به‌یانی /2ڕكه‌عه‌ت ، نیوه‌ڕۆ / 4 ڕكه‌عه‌ت ، عه‌صر / 4 ڕكه‌عه‌ت ، مه‌غریب / 3 ڕكعه‌ت ، عیشا/ 4 ڕكعه‌ت) كه پێویسته له‌سه‌رمان پێش نوێژكردن ده‌ستنوێژێكی جوان به ئاوێكیپاك بگرین و به جل‌و به‌رگێكی خاوێن و له شوێنێكی خاوێن بوه‌ستین و به نیه‌تێكیپاكه‌و ه ڕوو بكه‌ینه ڕووگه ( قیبله ) وه نوێژه‌كان به ڕێك و پێكی و له كاتیخۆیان و له سه‌ره‌خۆ بێ په‌له‌كردن ئه‌نجام بده‌ین و وه له‌كاتی نوێژدا پێویسته‌خۆمان به دووربگرین له پێكه‌نین و قسه‌و خواردن و خواردنه و زۆر جوڵه نه‌كه‌ینو ته‌ماشای ئه‌ملاو لا نه‌كه‌ین ، به‌ڵكو سه‌یری شوێنی سوجده‌ی خۆمان بكه‌ین ، وه‌له‌و كاته‌دا جگه له نوێژ بیر له هیچ شتێكی تر نه‌كه‌یه‌وه و هه‌رچ شتێكی ترتله مێشكدایه فڕێی بده و ته‌نها بیرت لای نوێژه‌كه‌ت بێت ، نوێژ له هه‌مووئاینه‌كانی تری پێش ئاینی ئیسلام دا هه‌بووه به‌ڵام مه‌رج نیه وه‌كو نوێژی ئێمه‌بوو بێت به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك خوای گه‌وره له‌سه‌ری واجب كردوون. خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت ((وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ)) واته: ) ئاماژه‌یhنوێژه‌كانتان بكه‌ن . وه زۆر فه‌رمووده‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌رمان محمد( به نوێژكردن داوه وه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكردووه. وه هه‌تا بۆمان ده‌كرێت با نوێژه‌كان به كۆمه‌ڵ ( جماعه ) له مزگه‌وت ئه‌نجام) ده‌فه‌رموێت ( یه‌ك نوێژ كه به جه‌ماعه‌ت لهhبده‌ین ، چونكه پێغه‌مبه‌ر( مزگه‌وت ئه‌نجامی ده‌ده‌ی 27 پله خێری زیاتره له نوێژێك كه به‌ته‌نها له‌ماڵه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ی ) كه‌مێك له سووده‌كانی نوێژ ، به‌هۆی نوێژه‌كان خواله خۆمان ڕازی ده‌كه‌ین ، هه‌میشه پاك و خاوێن ده‌بین ، وه‌رزشێكی ڕۆژانه‌یه ،دڵ ته‌نگی و خه‌م و خه‌فه‌ت لاده‌بات ، به‌هه‌شتی پێوه ده‌ست دێنین و له دۆزه‌خدوور ده‌كه‌وینه..........
وه پێویسته مرۆڤی موسڵمان به‌هۆینوێژكردنه‌كه‌یه‌وه له هه‌موو كارێكی خراپ خۆی به دوور بگرێت نه‌ك نوێژ بكات ودوای نوێژیش ده‌ست بكات به گوناه و تاوان.
له ئاینی ئیسلامدا هه‌ر كه‌سێك به‌ئه‌نقه‌ست نوێژ نه‌كات و باوه‌ڕی پێی نه‌بێت به كافر حسابی بۆ ده‌كرێت و له‌بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته ده‌ره‌وه.
سێیه‌م : زه‌كات دان
سێیه‌مینبنچینه‌ی ئیسلامه و بریتییه له به‌خشینی به‌شێك له ماڵ به كۆمه‌ڵه كه‌سێكیدیاریكراو ، زه‌كات خواپه‌رستیێكی داراییه كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر مرۆڤه‌كانیواجب كردووه.
زه‌كات دان دڵی مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه له ڕه‌زیلی و چاوبرسیێتی ووه به زه‌كات دان به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته پاره و سامانه‌كه‌ت و خوای گه‌وره‌زیادی ده‌كات و وه ده‌بێته هۆی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی گوناه و تاوان وه دڵی هه‌ژار وكه‌م ده‌رامه‌ته‌كانیش خۆش ده‌كات.
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا داوامانلێده‌كات زه‌كات بده‌ین ، ده‌فه‌رموێت (وَآتُوا الزَّكَاةَ).
زه‌كات واجبه‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی ئازاد كه (كۆیله و به‌نده نه‌بیت ) وه ده‌بێتپاره‌كه‌ی گه‌یشتبێته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه زه‌كاتی لێده‌درێ وه ساڵێكی به‌سه‌رسوڕابێته‌وه و پاره‌كه‌ش دیار بێت و له ژێر ده‌ستی دابێت.
زێڕ و زیو و مه‌ڕوماڵات و به‌رهه‌می زراعی و پاره‌و پول و ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی بازرگانی پێده‌كرێت، زه‌كاتی لێده‌درێت.
دوو جۆره زه‌كاتمان هه‌ن / یه‌كه‌میان ئه‌و زه‌كاته‌ی كه‌باسمان كرد.
دووه‌میان : زه‌كاتی سه‌رفیتره كه مرۆڤی ڕۆژوه‌وان له مانگیڕه‌مه‌زان ده‌یدات به خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت ، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌رهه‌موو موسڵمانێ كه توانای هه‌بێت چ گه‌وره بێت یا بچووك واته مناڵ بێت ده‌بێ‌بیدات . كه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌درێت.
وه) ده‌فه‌رموێت (( پاره به به‌خشین و صدقه كه‌م ناكاتhپێغه‌مبه‌ر( ))
چواره‌م : ڕۆژوو گرتن
چواره‌مین بنچینه‌ی ئیسلامه ، بریتییه له‌خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ڕۆژوویان پێ‌به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له به‌ره‌به‌یان (بانگی به‌یانی) تا ڕۆژ ئاوا بوون (بانگیمه‌غریب).
مه‌به‌ستمان له ڕۆژووگرتن واته ڕۆژووگرتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه كه 29رۆِژ یاخود 30 ڕۆژه خوا په‌رستیێكی زۆر گه‌وره‌یه كه خوای گه‌وره واجبی كرددوه‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی بالغی ئاقڵی نێشته‌جێ بووی ته‌واو واته نه‌خۆشییه‌كیوای نه‌بێت كه توانای ڕۆژووگرتنی نه‌بێت.
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان له ساڵیدووی كۆچی واجب كرا. له مانگی ڕه‌مه‌زان قوڕئانی پیرۆز دابه‌زیوه ، وه خوایگه‌وره له به‌هه‌شتدا یه‌كێ له‌ده‌رگاكانی ناوناوه ( ڕه‌یان ) كه تایبه‌ته‌به‌و كه‌سانه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بوون بۆ خوا.
ڕۆژووگرتنی مانگیڕه‌مه‌زان فه‌زڵ و گه‌وره‌یێكی زۆری هه‌یه ، خواپه‌رستیێكی گه‌وره و نیعمه‌تێكیخواییه ، مرۆڤ پله‌ی پێ به‌رزده‌بێته‌وه و كار‌و چاكه‌ی زیاد ده‌كات و گوناه ڕه‌شده‌كاته‌و و په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده و خوا به‌هێزتر ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندی خوابه‌ده‌ست دێنێت و دڵ و ده‌روون پڕ له ئارامی و سه‌كینه‌ت ده‌كات.
خوای گه‌وره‌ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی واجب كردووه و ده‌فه‌رموێت [يَا أَيُّهَا الَّذِينَآمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْقَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ]
پێویسته مرۆڤی موسڵمان هه‌موو كاتێ له‌كارو كرده‌وه‌یه‌كی ناشرین دوور بكه‌وێته‌وه ،به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان ،وه‌ك : درۆكردن و غه‌یبه‌ت و ووته‌ی ناشرین و نه‌زه‌ر ........هتد.
وه پێویسته‌هه‌موو كاتێ كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی باش بكه‌ین به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزعیباده‌ت و خواپه‌رستی زیاتر بكه‌ین چونكه له ڕه‌مه‌زاندا چاكه‌كان چه‌ند قاتزیاتر ده‌بن وه‌ك له مانگه‌كانی تر وه‌ك : قوڕئان خوێندن ، شه‌ونوێژ و ته‌راویح ،وه‌كردنی نوێژه‌كان به‌جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت ، خێر و چاكه و یارمه‌تی هه‌ژاران ،زۆر ( سبحان الله ، الحمدلله ، استغفر الله ) هه‌موو جۆره زیكرێكی تر.
پێنجه‌م : حه‌ج كردن
پێنجه‌مین بنچینه‌ی ئیسلامه،خواپه‌رستیێكی زۆر گه‌وره‌یه ،كه سه‌ردان كردنی ( مسجد الحرام ) ه له مه‌ككه‌یپیرۆز و ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م ڕوكنه‌كانی حه‌جه ، خوای گه‌وره واجبی كردووه‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك ( پیاو و ئافره‌ت ) ئازادی (الحریه) ژیری(عاقل) پێگه‌یشتووی (بالغ) كه توانای هه‌بێت ، له‌هه‌موو ته‌مه‌ندا ته‌نها یه‌ك جارله‌سه‌ر موسڵمانان واجبه كه حه‌ج به‌جێبگه‌یێنن . خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت [وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِسَبِيلاً] .
) له هه‌مووhحه‌ج واجبه به‌ڵام عمره سونه‌ته ، پێغه‌مبه‌ر( ) ده‌فه‌رموێت:hژیاندا ته‌نها یه‌ك حه‌ج و چوار عه‌مره‌ی كردووه ، پێغه‌مبه‌ر( (( عمره تا عمره سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانی نێوانیانه و حه‌جی وه‌رگیراویش هیچپاداشتێكی تری نیه جگه له به‌هه‌شت))
له سووده‌كانی حه‌ج : گشت موسڵمانانله‌یه‌ك شوێن كۆده‌بنه‌وه كه خۆشه‌ویسترین شوێنه لای خوای گه‌وره ، ئه‌مه‌شفێره كار و خواپه‌رستی جه‌ماعیان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ده‌بێت موسڵمانان له‌گه‌ڵیه‌ك بن و خۆیان له كۆمه‌ڵی موسڵمانان دانه‌بڕێنن ، موسڵمانانی هه‌موو شوێنه‌كانتعارف ده‌كه‌ن و یه‌كتر ده‌ناسن خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر زیاد ده‌كات، حه‌جكردن دڵ وده‌روونمان پاك ده‌كاته‌وه و فێری مانای خواپه‌رست و ملكه‌چی بۆ خوا وئارامگرتنمان بكات ، جگه له‌وه‌ی به هۆی حه‌جی مقبول خوای گه‌وره له هه‌مووگوناهێكی ئه‌و كه‌سه خۆش ده‌بێت. وه له‌حه‌جدا هه‌موو مرۆڤه‌كان یه‌كسانن ،ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ، پادشا و گه‌دا ، ڕه‌ش پێست و سپی پێست و هه‌موو چین وتوێژه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ، وه‌یه‌ك وان و یه‌ك جۆر جل‌و به‌رگیانله‌به‌ره.
تێبینی : ئه‌و بنچینانه‌ی ئیسلام كه باسمانكردن وه‌هه‌موو كارێكی باش ، ده‌بێت ته‌نها بۆ خوا بكرێن و له‌به‌ر خاتری خوا و له‌ترسی خوابكرێن ،ده‌بێت ( اخلاص ) ێكی ته‌واومان هه‌بێت ، ئه‌و كاته خوای گه‌وره لێمانوه‌رده‌گرێت و لێمان ڕازی ده‌بێت و به به‌هه‌شته خۆشه‌كه‌ی شادمان ده‌كات ، وه‌هه‌ركه‌سێك بۆ جگه له خوای بكات ئه‌وا له ڕۆژی دوایدا خوا پێی ده‌فه‌رموێت بڕۆبۆ كێت كردووه با ئه‌و پاداشتت بداته‌وه.
سةرجاوة
http://www.zanayan.org/articles.php?id=794&eid=162

