سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیان هه‌مووى ماندوو بوونه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به په‌رۆش مه‌به له تاڵى و زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونى ژیان, چونکه ژیان خۆى به‌م شێوه دروست کراوه, ئه‌م ژیانه له بنه‌ره‌تدا کێشه و ماندوو بوون و ناڕه‌حه‌تى تیادایه, ئه‌گه‌ر خۆشى و شادیت دى, ئه‌وه کارێکى کاتییه, ئه‌گه‌ر ئه‌م دونیایه خۆش بایه خودا بۆ وه‌لییه‌کانى خۆى هه‌موو شتێکى تیادا ئاسان ده‌کرد!! ئه‌گه‌ر ئه‌م دونیایه ماڵى تاقیکردنه‌وه نه‌بووایه, هیچ نه‌خۆشى و ناخۆشیى تیادا نه‌ده‌بوو, ژیان ته‌سک نه‌ده‌بووه‌وه له‌سه‌ر شوێنکه‌وتانى پێغه‌مبه‌ر به تێکڕا, ئه‌وه‌تا (ئادةم) ده‌ناڵێنێ به ده‌ستى ناخۆشییه‌کانه‌وه, هه‌تا له به‌هه‌شت ده‌رکرا,
(نووح) به درۆ خرایه‌وه و گاڵته و سوکایه‌تیان پێ ده‌کرد, (ئيبراهيم)فڕێدرایه ناو ئاگر و فه‌رمانى سه‌ربڕینى کوڕى پێ درا, (يعقوب) ده‌گرى بۆ (يوسف) هه‌تا چاوانى کوێر ده‌بن, (مو‌سا) ده‌ناڵێنێ به ده‌ست سته‌مى (فيرعةون), به خۆى و گه‌له‌که‌یه‌وه, (عيسا كورى مةريةم) به‌فه‌قیرى و هه‌ژارى ده‌مێنێته‌وه’ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم لێى به‌سه‌ر هاتووه ئه‌وه‌ى به تێکڕا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران هاتوه هه‌ژارى, مامى ده‌کوژرێ (حمزة)نزیکترین که‌سى خۆى ده‌رى ده‌کات له مه‌ککه, بێجگه له سه‌ده‌ها شت که به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران هاتبێ, (رسول الله) به‌شى تیادا هه‌بوو, ئینجا که‌م بێ پان زۆر, ئه‌گه‌ر دونیا به ته‌نها بۆ خۆشى دروست بوایه باوه‌ڕدار به‌شى نه‌بوو تیایدا وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (الدنيا سجن المؤمن و جنة الكافر)ئه‌م دونیایه به‌ندیخانه‌یه بۆ باوه‌ڕدار, به‌هه‌شتى بێبڕوایانه. زانایان به تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌چن و ده‌یان به‌ن, ژیان تاڵ و لێڵ و ئاڵۆز ده‌بێ, له‌سه‌ر گه‌وره پیاو چاکان, لێڵ بووه جێى ئاو و خواردنه‌وه, حه‌وانه‌وه‌ى ڕاستگۆیه‌کان.

