سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌کۆى سه‌رکه‌وتن
ئه‌میر سه‌مامى
وه‌رگێرانى : مهدى زێبارى
" که‌سێک که له به‌رامبه‌ر هه‌موو دیارده‌کان ، له سه‌ر هێزى خۆى بوه‌ستێت ، هه‌مان ئه‌و که‌سه‌یه به‌هێزه‌و پێشبینى سه‌رکه‌وتنى بۆ ده‌که‌م " والف واڵدۆ ئیمێرسۆن
له درێژایی ژیان و به تێپه‌ڕبوونى کات ، له‌وانه‌یه هه‌موو که‌سێک هه‌ندێکجار بارودۆخێکى تایبه‌تى بۆ بڕه‌خسێت که بتوانێت خۆى بگه‌یه‌نێته سه‌ر سه‌کۆی سه‌رکه‌وتن .
له‌وانیه ئێوه‌ش یه‌کێک بن له‌و که‌سانه‌و بۆ گه‌یشتن به‌و بارودۆخه ساته‌کان بژمێرن، ئێمه ده‌توانین به پێى به‌رنامه ڕێژه‌یه‌کى ووردو دروست نزیکى ئه‌م بار‌و دۆخانه ببینه‌وه،ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره بۆچونانه‌تان هه‌یه دیراسه‌ى خۆتان بکه‌ن :
١- چ کاتێک له بیرى سه‌رکه‌وتندا بویت ؟
٢- به‌راى تۆ نهێنى سه‌رکه‌وتن له چى دایه؟
٣- ئایا توانیوته زه‌مینه‌و بارودۆخه سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماده بکه‌یت؟
٤- ئێستا له چ قۆناغێکدایت و بۆچى؟
٥- ئایا له‌و ڕێگایه‌دا تووشى کێشه و شکست بوویت؟
٦- به‌ڕاستى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م بیرۆکه‌یه مومکینه وده‌کرێت؟
ئێوه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌کانتان دژوارى و زه‌حمه‌تیتان چه‌شتووه.
هه‌نگاوى پۆزه‌تیفتان ناوه.له چاو ئه‌و ڕۆژه‌ى که ده‌ستتان پێکردووه زۆر به‌ره‌وپێش چوون .
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هه‌رچه‌ند که ڕێژه‌ییه، به‌ڵام ڕازیتان ده‌کات به‌وه‌ى که به خۆشه‌ویستى ،له گه‌ڵى بژین بڕواتان هه‌بێت که ده‌گه‌نه سه‌رکه‌وتن ،ئه‌مه ما فى ڕه‌واى خۆتانه. ئه‌م ئامانج دوور نیه له مێشک و پێویستى به هه‌وڵدان و پێداچونه‌وه‌یه ، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى به‌رنامه‌ڕێژیه‌کى وورد .
ئاوڕێک له ڕابردوو بده‌نه‌وه. که‌م و کورتى و هه‌ڵه‌کانى سه‌ر ڕێگا قبول بکه‌ن . خاڵه به‌هێزه‌کان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک بنوسن و ئه‌گه‌ر بکرێت له‌به‌ریان بکه‌ن .پاشان به‌راوردیان بکه‌ن له‌گه‌ڵ خاڵه نێگه‌تیڤه‌کانتان . کام لاى ته‌رازووه‌که قورستره، لایه‌نه پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤه‌که‌ى . که‌واته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕابردوو قه‌ره‌بوى هه‌ڵه‌کانتان بکه‌نه‌وه. ئێسا پێویستان به چییه:
١- وه‌رزش
٢- خۆناسین
٣- بیرکردنه‌وه
٤- ته‌رکیزکردن و لێکدانه‌وه
٥- خۆشه‌و یستى
٦- میهره‌بانى
٧- جوانى
٨- ڕیک و پێکى
٩- به‌دیهێنان
١٠- بینینه‌وه‌ى نموون( مؤديَل)
١١- بێده‌نگى و ته‌نهایی
١٢- بڕوا به‌خۆبوون
١٣- شیفاو هۆشیارى
١٤- وه‌رگرتنى زانیارى
١٥- نهێنى پارێزى و سڕپۆشى
١٦- خوێندن
١٧- هه‌وڵ و تێکۆشان
١٨- دوورکه‌وتنه‌وه له خوراخه
١٩- ڕیزگرتنى به‌رامبه‌ر
٢٠- بیره‌وه‌رى چاک
٢١- متمانه
٢٢- ئاشت بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سروشت
٢٣- به‌خشین و ئارامى ده‌روونى
٢٤- په‌روه‌رده‌کردنى ئیراده
٢٥- دوورکه‌وتنه‌وه له کورتبیرى و ته‌سکبینى
٢٦- سه‌رکه‌وتنى مادى و مه‌عنه‌وى
٢٧- لێکدانه‌وه‌ى کاره‌کانى ڕۆژانه
٢٨- خو و عاده‌ت
تێبینى بکه‌ن ئه‌و خاڵانه‌ى که باس کران ئه‌وانه‌ن که ئێوه ده‌توانن به پێى زه‌وق و ئاره‌زووى تایبه‌تى خۆتان بیانگۆڕن.له‌لایه‌کى تر ده‌توانن به‌رنامه‌رێژى و ناونیشانى نوێتان له به‌رنامه ڕێژى کاریخۆتان هه‌بێت . خستنه ڕووى پڕۆژه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو که (28) به‌نده. ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه که له هه‌ندێک له به‌شه‌کان، سه‌رکه‌وتوو بویت ، به‌ڵام خاڵه نێگه‌تیڤه‌کانتان ناسیوه . کاره‌که هه‌ندێک ئاسانتر بوو ئه‌م جاره ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه به ڕه‌چاوکردنى ئه‌وه‌ى که ئه‌مڕۆ به ئه‌زمونترى ، بۆیه ڕێگاکانیشتان کورت‌تر ده‌بنه‌وه . له‌سه‌ر سه‌کۆی سه‌رکه‌وتن دانیشن ئێوه‌ش ده‌توانن .بانگه‌وازکار بۆ ئاینى خوا، بازرگان ، هونه‌رمه‌ند ، شاعیر ، لێکۆله‌ر ، هاوسه‌رى سه‌رکه‌وتوو ، به‌ڕیوه‌به‌ر ، باوک ، برا ، هاورێ ، منداڵ ..هتد.
هه‌ر هه‌مووتان ده‌توانن که‌سێکى سه‌رکه‌وتوو بن . له‌بیرتان نه‌چێت بۆ ژیانى ڕۆژانه‌تان پێویستیتان به سه‌رکه‌تنه . هه‌تاوه‌کوو ئه‌وانه‌ى که هیچ چالاکیه‌کیان له ڕۆژانه‌دا نییه و هه‌موو ڕۆژێکیان وه‌ک و یه‌که . له مێشکیان کۆتایی و ئامانجێک ئاره‌زوو ده‌که‌ن . له‌وانیه کێشه‌یه‌کى سه‌ره‌کى ئه‌م گرووپه هه‌مان شت بێت که له باسه‌کانى ڕابردوو ئاماژه‌مان پێ‌کرد. ئه‌مانه هیچ کاتێک بیرۆکه‌یان بۆ جێ به‌جێکردن تۆمار نه‌کردووه .بۆیه ئامانج و مه‌به‌سته‌کانیان جێبه‌جێ نه‌بوون . ته‌نیت له چوارچێوه‌ى ئاره‌زوو و خۆزگه‌که‌یدا ماونه‌ته‌وه .ناتوانین بیرکردنه‌وه له داهاتوو له‌که‌سێک دوور بخه‌ینه‌وه، بۆ گه‌شتن به ماددیاتى زۆرتر ، وه‌رگرتنى پله‌ى به‌رزى زانستى ( خويَندنى بالَا) ، ئیمکانیات ، پله‌ى کارى و ...هتد . بۆیه بۆ وه‌ستان له سه‌ر سه‌کۆى سه‌رکه‌وتن ده‌بێ قۆناغه‌کانى سه‌ره‌وه دووباره بکه‌نه‌وه و به به‌شێک له کاره‌کانتانى دابنێن.

