ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئادابه‌کانی خوێندن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قورئاندا چین ؟ ..

ئادابه‌کانی خوێندن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قورئاندا چین ؟  ..

باوکى سه‌روه‌ر
  ١_ نیه‌ت ته‌نها بۆ خودا بێت .نه‌وه‌ک بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتێکی
        دونیایی .
  ٢_  خاوێنی / دابین کردنی خاوێنی لاشه‌ و بوونی ده‌ست نوێژوخاوێنی  
      شوێن وپۆشاک ،جل وبه‌رگ، .
٣_ دانیشتن له‌سه‌رچۆکان و ڕووکردنه‌ قیبله‌ وسیواک کردنی پێشوه‌خته‌ .
٤_ ئاماده‌باشی لاشه‌و ده‌روون و دابین کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی ئارام .
٥_ خوێندنه‌وه‌ی /(أعوذ بالله من الشيطان الرجيم و بسم الله الرحمن الرحيم)
٦_ ده‌نگ نزم کردنه‌وه‌ له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌یدا له‌ شوێنێکی گشتی به‌تایبه‌تی
   مزگه‌وت چونکه‌ که‌سانی تر هه‌نه‌ خه‌ریکی نوێژکردن و پاڕانه‌وه‌ و
   به‌ خۆداچونه‌وه‌ وتێفکرین .....هتد .
٧_ خوێندنه‌وه‌ به‌ هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی وه‌به‌تجویده‌وه‌ (ورتل القرآن
     ترتيلا ) المزمل/٤ . واته‌" به‌وردی وله‌سه‌ر خۆ قورئان بخوێنه‌" .
٨_  وردبوونه‌وه‌ وسه‌رنج دانی ئایه‌ته‌کان له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌یدا .

٩_ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان .بۆ نموونه‌ له‌کاتی خوێندنی (أليس الله
 بأحكم الحاكمين ) التین( 8 ) واته‌ "ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌ ؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه‌ ؟ ". بڵێی (بلى وانا على ذلك من الشاهدين ) واته‌"به‌ڵی من له‌وانه‌م که‌وا شایه‌تی ده‌ده‌م که‌ خودا چاکترین ودادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وایه‌ "  .یان له‌ کاتی باسی دۆزه‌خ په‌نابگرێ به‌ خوا لێی . یان له‌ کاتی باسی به‌هه‌شت داوا بکه‌یت له‌ خودا که‌پێتی ببه‌خشێت .. هتد .
١٠_دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ى که‌ کاریگه‌رییان زۆره‌ له‌سه‌ر دڵه‌کان .
١١_ له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وئایه‌تانه‌ی که‌لسه‌ر زمانی بێ باوه‌ڕان به‌
   ناشایسته‌یی باسی خوداده‌کات وه‌ک (وقالوا اتخذ الله ولدا ) واته‌ " خودا کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوه‌ – په‌نا به‌ خوا". ده‌نگ نزم بکه‌یته‌وه‌ .
١٢_ نه‌خوێندنی قورئان به‌ ئاوازێکی نادروست  .
١٣_ نه‌خوێندنی قورئان له‌شوێنی ناشایسته‌دا وه‌ک بازاره‌کان ..هتد .
١٤_سوجده‌(كڕنؤش) بردن له‌شوێنی خۆیدا که‌ (14)چوارده‌ شوێنه‌: سوره‌تی /الاعراف-الرعد- النحل-الاسراو- مریم-الفرقان-النمل-فصلت-النجم-الانشقاق-العلق-السجده‌-  الحج/ که‌ دوو سوجده‌ی تێدایه‌ – سوره‌تی(ص)ش که‌ جیاوازی له‌سه‌ره‌
١٥_ نه‌فرۆشتنی په‌ڕاوه‌که‌به‌ که‌سی بێ باوه‌ڕ .
١٦_گوێ گرتن لێی وبێ ده‌نگ بوون ئه‌گه‌رهاتوو خوێندرا (واذا قرىء القرآن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون ) الاْعراف (204).واته‌" کاتێکیش که‌ قورئان ده‌خوێندرێت , ئه‌وه‌ گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن , بۆ ئه‌وه‌ی ره‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتان بێته‌وه‌ ". سوره‌تی الأعراف (204) .
١٧_ خوێندنه‌وه‌ی به‌ ده‌نگ و ئاوازێکی خۆش  .
١٨_ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌زیو ڕێپێدراوه‌ بۆ پیاوان وه‌ به‌ زێڕیش بۆ ئافره‌تان .
١٩_ماچ کردن و بۆن خۆش کردنی ودانانی له‌شوێنکی به‌رز وه‌ هه‌ستانه‌وه‌ بۆی.
٢٠_ خوێندنه‌وه‌ی به‌ کۆمه‌ڵ . وه‌ک له‌ فه‌رموده‌دا هاتووه‌ : (مااجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم الا نزلت عليهم السكينة
  وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ) رواه مسلم .  
واته‌ " هه‌ر کۆمه‌لێک کۆببنه‌وه‌ له‌ مالێک له‌ ماڵه‌کانی خودا قورئان بخوێنن و خۆیانی لێی شاره‌زا بکه‌ن ئیلا ئارامی به‌سه‌ریاندا داده‌به‌زێت و به‌زه‌یی دایان ده‌پۆشێت و فریشته‌کانی خوا ده‌وریان ده‌ده‌ن و خودای گه‌وه‌ره‌ له‌ لای خۆی له‌ نێو کومه‌ڵی فریشته‌کان باسیان لێوه‌ ده‌کات ". ئیمامی موسلیم گێڕایه‌تیه‌وه‌ .
٢١_ هه‌وڵبدرێت زیاتر له‌م کاتانه‌ بخوێندرێت / - له‌نێو نوێژه‌کان  - له‌نیوه‌ی    دووه‌می  کۆتایی شه‌ودا  - له‌نێوان مه‌غریب وعیشادا  - له‌دوای نوێژی به‌یانیدا
- له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا – له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا – له‌ ڕۆژی دووشممه‌و پێنج شه‌ممه‌دا
- له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌گشتی و وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌شه‌وی کۆتایی  - ڕۆژی
یه‌که‌می(ذي الحجة دا ) .
٢٢ _ گووتنی (الله أكبر ) یان (لاالة الا اللة واللة اكبر )له‌ سه‌ره‌تای سوره‌تی
(الضحى )تا سوره‌تی (الناس ) ئه‌مه‌ش له‌ نێوان سه‌ره‌تای سوره‌ته‌کان .
٢٣_بۆ خه‌تم کردن باشتر وایه‌ له‌شه‌وی هه‌ینی ده‌ست پێ بکه‌یت و له‌ شه‌وی
پێنج شه‌ممه‌ کۆتایی پێ بهێنیت . وه‌خوازراوتره‌ که‌ خه‌تمه‌که‌ له‌ نۆێژدا
کۆتایی پێ بهێندرێت  .
٢٤ دوعاکردن له‌ کاتی کۆتایی خه‌تمدا به‌تایبه‌تی دوعای   :(اللهم ارحمني بالقرآن واجعله لي اماما , ونورا وهدى ورحمة , اللهم ذكرني منه مانسيت , وعلمني ما جهلت , وارزقني تلاوته انآء الليل وأطراف النهار  , واجعله لي حجة
يارب العالمين ) . واته‌ : خودایه‌ به‌ هۆی قورئانه‌وه‌ ره‌حمم پێ بکه‌ وه‌ بیکه‌یه‌ پێشه‌واو ڕووناکی و ڕێنمایی وبه‌زه‌یی بۆم , خودایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بیرم چۆته‌وه‌ لێی به‌ یادم بهێنه‌وه‌ , وه‌ ئه‌وه‌ى شاره‌زاییم لێی نیه‌ فێرمی بکه‌یت ,وه‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌ شه‌و و رۆژیم به‌ نسیب بکه‌یت , وه‌ بیکه‌یته‌ به‌ڵگه‌ بۆم    .وه‌ باشتر وایه‌ له‌پاش ته‌واوبوون ده‌ست بکرێت به‌ خه‌تمێکی تر .
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز