سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(30) له به‌ڵگه‌کانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد (ص) به‌شى سێ یه‌م
ئه‌ندازیار عوسمان
ئه‌و هه‌واڵانه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص)داویه‌تى بۆ ئه‌وشتانه‌ى که ڕوویان داوه ، یان له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵگه‌ى ئاشکراو دیارن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تى حه‌زره‌ت (ص)، چونکه ئه‌وشتانه که‌س ناتوانێ په‌ى پێبه‌رێت مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێک که‌خوا به‌وه‌حى ئاگادارى ده‌کات ...
ئه‌وشتانه جۆرێکن له‌غه‌یب و نهێنى و خواش که‌عالیمى غه‌یبه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لێ ئاگادار ده‌کات و، ئه‌ویش کاتێ به‌بڕواداران ده‌ڵێت و دێنه دى ده‌بنه مایه‌ى دڵدامه‌زراوى و یه‌قینى زیاتر ...
خواى گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت :[عالمُ الغيب فلايُظْهرُ على غيبه أحداً ، إلامن إرتضى من رسول ...](الجن:27)
واته: خواوه‌ند زاناى نهێنى و شاراوه‌کانه ، که‌سیش له‌نهێنى و شاراوه‌کانى ئاگادار ناکات ، مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێک خوا خۆى ڕ‌ازى بێت به‌وه‌ى هه‌ندێ نهێنى بزانێت ... هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :[والنَّجمِ إذا هوى ، ماضلَّ صاحبُكُمْ وما غَوَى ، ومايَنْطِقًُ عن الهوى ، إنْ هو إلا وَحْيُ يوحى](النجم : 4)واته : سوێند به ئه‌ستێره کاتێک ئاواده‌بێت و له‌شوێنى خۆى ده‌ترازێت ، هاوه‌ڵ و هاوڕێى ئێوه محمد(ص)گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه ، له ڕێگه‌ى ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه ، قسه‌و گوفتارى له ئاره‌زووبازى و هه‌واوهه‌وه‌سه‌وه نیه ، ئه‌وه‌ى که ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حى خواییه ...
هه‌ندێ له‌وهه‌والآنه‌ى که‌پێغه‌مبه‌ر (ص) داونى و هاتوونه‌ته دى :
بیست ویه‌ک: هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌شه‌هید بوونى کۆمه‌ڵێ له‌هاوه‌لآنى : حه‌زره‌ت(ص)له‌سه‌ر کێوى( حراء) بووله‌مه‌ککه ، له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کرو عمرو عوسمان و على و ته‌ڵحه‌و زوبه‌یر ، کێوه‌که له‌رزى ، حه‌زره‌ت (ص)فه‌رمووى : ئارامبه ئه‌وه‌ى له‌سه‌رته یان پێغه‌مبه‌ره یان (صديق)ه یان شه‌هیده (موسليم).
جارێکى تریش له مه‌دینه ،حه‌زره‌ت (ص)و ئه‌بوبه‌کر و عمرو عوسمان له‌سه‌رکێوى ئوحود بوون و شاخه‌که له‌رزه‌یه‌کى کرد ، حه‌زره‌ت (ص)هه‌مان شتى فه‌رموو (بخارى ڕيوايةتى كردووة)..ل ١٣٤ نبۆات الرسول.
ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره‌یه ، یه‌که‌م هه‌واڵه به‌وه‌ى که ئه‌بوبه‌کر (صديق) ه‌وشه‌هیدنابێوئه‌وانى تر هه‌موو شه‌هید ده‌بن ، هه‌رواش ده‌رچوو که‌حه‌زره‌ت(ص) فه‌رمووى ، ئه‌وهاوه‌لآنه هه‌موویان شه‌هید بوون ..
بیست و دوو : هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى عبدالله ى کوڕى بسر :
حه‌زره‌ت (ص)به (عبدالله) ى کوڕى (بسر)ى فه‌رموو (كةمنالَ بوو): ئه‌م غوڵامه(قرن)ێک ده‌ژى،(بالوكةش بةدةموضاوىيةوة بوو)فه‌رمووى : ناشمرێت هه‌تائه‌وبالوکانه‌ى ده‌موچاوى لائه‌چێت/حاکم ڕیوایه‌تى کردووه‌و(صحيح)ه.ئه‌م هه‌واڵه‌ش هاته‌دى به‌وه‌ى که عبدالله سه‌د ساڵ ژیا‌و ئه‌وکاته‌ى مرد ئه‌و بالوکانه‌ى به‌ده‌موچاوى یه‌وه بوو نه‌مان . ل ١٣٨ نبۆات الرسول .
بیست و سێ: هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت(ص)به‌ئاسایشى نیوه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌ب :
عه‌دى کوڕى حاته‌م ده‌ڵێ : کاتێ له‌لاى پێغه‌مبه‌ر بووم (ص)پیاوێک هات وشه‌کواى هه‌ژارىکرد،ئنجا یه‌کێکى تر هات و شه‌کواى له دزوجه‌رده‌ى ڕێگا کرد ، حه‌زره‌ت (ص)فه‌رمووى :ئه‌ى عه‌دى ئایا حیره‌ت بینیوه ؟ وتم: نه‌خێر نه‌مدیوه به‌لآم بۆم باسکراوه ، فه‌رمووى :ئه‌گه‌ر بمێنى ده‌بینى که ئافره‌تێک له (حيرة)وه دێت و ته‌وافى که‌عبه ده‌کات و له‌خوا نه‌بێ له‌که‌س ناترسێت .. (واتة:كةس ڕيَى ليَناطريَ و ئاسايش دةبيَت )، منیش له‌دڵى خۆما وتم ئه‌ى دزوجه‌رده‌کانى (طى)که دنیایان سه‌رقاڵ کردووه چىیان لێ دێت ..(بخاري طيَڕاويةتيةوة)...
ئنجا پاش چه‌نده‌ها ساڵ که له سه‌رده‌مى خوله‌فاى ڕاشیدین دا هه‌موو نیوه دوورگه خیرایه ژێر ڕکێفى ئیسلامه‌وه ، عه‌دى وتى : به‌ڕاستى ئه‌وه‌تا ده‌بینم که ئافره‌تێک له (حيرة)وه له‌عێراق دێت بۆ ته‌وافى که‌عبه‌و له‌خوا نه‌بێت له‌که‌س ناترسێت ... (بخاري)ل١٤٥ نبۆات الرسول.
بیست و چوار : هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص)به‌فه‌تحى ئیسلامى:
حه‌زره‌ت (ص)فه‌رمووى : زه‌مانێک دێت کۆمه‌ڵێکى زۆر له‌خه‌ڵکى غه‌زا ده‌که‌ن ، ده‌وترێت:هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رتان تیایه، ده‌ڵێن :به‌ڵێ ، به‌هۆى ئه‌وه‌وه فه‌تح ده‌که‌ن و سه‌رده‌که‌ون ، ئنجا زه‌مانێک دێت ده‌وترێت :که‌سێکتان تیایه هاوه‌ڵێتى ئه‌صحابى پێغه‌مبه‌رى کردبێت ، ده‌وترێت : به‌ڵێ ، به‌هۆى ئه‌و که‌سه‌وه فه‌تحیان بۆ ده‌کرێت ، ئنجا زه‌مانێک دێت ده‌وترێت : که‌سێکتان تیایه هاوه‌ڵێتى هاوه‌لآنى ئه‌صحابى پێغه‌مبه‌رى کردبێت ، ده‌ڵێن : به‌ڵێ ، به‌هۆى ئه‌وه‌وه فه‌تحیان بۆ ده‌کرێت .. بخارى ومسلم .
ئه‌مه‌ش له‌پاش وه‌فاتى حه‌زره‌ت (ص) هاته‌دى به‌وه‌ى که‌جیهادو بلآوکردنه‌وه‌ىئیسلام به‌رده‌وام بوو ، ئنجا له‌جه‌نگه‌کاندا به‌هۆى یارانى پێغه‌مبه‌ر (ص)یان هاوه‌ڵى یارانى پێغه‌مبه‌ر یان هاوه‌ڵى هاوه‌ڵى یارانى پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص)فه‌تحیان بۆ ده‌کرا ، بۆنموونه :
کاتێک عه‌مرى کوڕى عاص له‌گه‌ڵ (مقوقس)ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه له‌میسر ، زۆر له موسڵمانان شکان و خۆیان نه‌گرت ، عه‌مر لۆمه‌ى کردن و هانى دان له‌سه‌ر خۆ ڕاگرى ، پیاوێکى یه‌مه‌نى پێى وت : ئێمه خۆ له به‌ردو ئاسن دروست نه‌بووین !!
عه‌مر ڕووى لێوه‌رگێڕاوئیهمالى کرد ، ئنجا بانگى کرده یارانى پێغه‌مبه‌ر (ص)، که کۆبوونه‌وه پێى وتن :پێشکه‌ون خوا له سه‌رده‌ستى ئێوه‌دا سه‌رکه‌وتن ده‌دات به‌موسڵمانان،ئه‌وانیش پیاوانه جه‌نگان و خوا سه‌رکه‌وتنى دانى َ. ل١٤٩نبۆات الرسول .
بیست وپێنج : هه‌واڵ دان به‌فه‌تحى فارس و ڕۆم و نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌ب وده‌جال: حه‌زره‌ت (ص)به‌هاوه‌لآنى فه‌رموو : غه‌زاى نیوه دوورگه‌ى عه‌ره‌ب ده‌که‌ن و خوا بۆتان فه‌تح ده‌کات ، ئنجا غه‌زاى ده‌جال ده‌که‌ن و به‌سه‌ر ئه‌ویش دا سه‌رده‌که‌ون و خوا فه‌تحتان بۆ ده‌کات .. (مسلم)ل١٥٠الوعود .
دیاره پاش چه‌نده سه‌ده‌یه‌ک هه‌موو ئه‌وانه هاتنه‌دى و ماوه‌ته‌وه فیتنه‌ى ده‌جال،که ئیدیعاى خوایه‌تى ده‌کات.خه‌ڵکێکىزۆرى پێده خه‌ڵه‌تێ و سه‌ره‌نجام له‌سه‌رده‌ستى موسڵماناندا به‌سه‌رکردایه‌تى حه‌زره‌تى (عيسا) سه‌لامى خواى لێبێت ده‌شکێت و له‌ناوده‌چێت ... ئه‌مه‌ش بێگومان دێته‌دى ، ئه‌وه‌ى بگاته ئه‌و زه‌مانه ده‌یبینێ ... چونکه ئه‌وه سیان له هه‌واڵه‌کانى هاتنه‌دى ، چواره‌میش به‌هه‌مان شێوه دێته دى.
بیست و شه‌ش : هه‌واڵدان به‌بڵاوبوونه‌وه‌ى سو‌و خواردن : حه‌زره‌ت(ص)ده‌فه‌رموێ: (ليأتين على الناس زمان لايبقى منهم أحد إلا أكل الربا فمن لم يأكل اصابه من غبار)(ابن ماجة / حديث صحيح)ل٢٥٤ النبۆات. واته:ڕۆژێک دێت که‌س نامێنێ سووى نه‌خواردبێ،ئه‌وه‌ش که‌سووى نه‌خواردبێ پڕیشکى به‌رکه‌وتووه (يان تؤزى سووى لىَ نيشتووة)...
به‌ڕاستى ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره‌یه،چونکه له سه‌رده‌مى حه‌زره‌تدا سووخواردن هه‌بووه به‌لآم به‌هۆى ئه‌وه‌ىکه‌ئیسلام جه‌نگێکى گه‌وره‌ى به‌رپاکرد دژى سووخۆرى و حه‌رامى کرد ته‌واو که‌م بۆوه ..
باشه کێ ده‌ڵێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ؟؟؟ باشه ئه‌گه‌ر سه‌ریشى هه‌ڵدایه‌وه چۆن ئاوا زۆر بلآوده‌بێته‌وه و هه‌موو که‌س ده‌گرێته‌وه ؟؟..
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆمان بکه‌ین ڕاستێتى ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌چاکى ده‌بینین ، ئه‌وه‌تا هه‌موو کاروبارى بانقه‌کان له‌سه‌ر سووخواردن به‌نده‌و خه‌ڵکانێکى زۆر سڵ له‌سوو خواردن ناکه‌نه‌وه و زۆر که‌سیش ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ سوونه‌خوات پڕیشکى به‌رده‌که‌وێت ..
بیست وحه‌وت:هه‌واڵدان به په‌یدابوونى سته‌مکارو ئافره‌تى داپۆشراوى ڕووت:
حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت : (صنفان من أهل النار لم أرهما ، قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ونسا‌ء كاسيات عاريات مميلات مائلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)موسلیم.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه باس له‌دووکوَمه‌ڵ ده‌کات که‌په‌یداده‌بن ، کوَمه‌ڵێکیان ئه‌وانه‌ن که‌سته‌مکارن وبه‌قامچى که‌هه‌روه‌ک کلکى مانگایه سزاى خه‌ڵک ده‌ده‌ن، کوَمه‌ڵى دووه‌میش ئافره‌تانن که داپۆشراوى ڕووتن ، هه‌رچه‌ند به‌ناو جلیان له‌به‌ردایه به‌لآم له‌به‌رته‌نکى یان ته‌سکى یان کورتى وه‌ک هیچیان له‌به‌ردا نه‌بێت وایه ، که ئه‌مڕۆش له هه‌مووکات زیاتر ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینین له‌و مۆده‌ى جل و به‌رگانه‌ى که هه‌ر ڕۆژه‌ى جۆرێکه‌و هه‌مووشى بۆ جولآندنى ئاره‌زوواته و بۆ خۆشکردنى ئاگرى فه‌ساده ..
بیست وهه‌شت:هه‌واڵدان به‌نه‌مانى حوکمى ئیسلامى وپاشان نوێژکردن : حه‌زره‌ت(ص)ده‌فه‌رموێت: (لينقضن عُرى الاسلام عروة عروة فكلما انتقضت عروة تشبث الناس بالتى تليها وأولهن نقضاً الحكم وآخرهن الصلاة ) (أحمد/ حديث حسن ) واته : قوڵفه‌کانى خێمه‌ى ئیسلامه‌تى یه‌ک یه‌ک ده‌پچڕێت ، هه‌رکاتێک یه‌کێکیان پچڕا خه‌ڵکى ده‌ست به‌وى تریانه‌وه ده‌گرآ ، یه‌که‌میان حوکمه و دواهه‌مینیان نوێژه.
به‌ڕاستى هه‌رواده‌رچووه،خه‌لافه‌تى ئیسلامى ڕووخێنرا و دوژمنان هه‌ر ڕۆژه‌و بیانوویه‌ک به ئیسلام ده‌گرن و خه‌ڵکانێکى زۆریش وازیان له نوێژ کردن هێناوه و ته‌نها به‌ناو موسڵمانن ...
بیست و نۆ : هه‌واڵدان به هێرشى دوژمنان بۆ سه‌ر موسڵمانان : حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت :(يوشك الامم أن تداعى عليكم كما تداعى الآكلة إلى قصعتها ، فقال قائل : ومن قلة نحن يومئذ ؟ قال : بل انتم يومئذ كثير ولكنكم غثاء كغثاء السيل ، ولينزعن الله من صدور عدوكم المهابة منكم ، وليقذفن الله في قلوبكم الوهن ، فقال قائل : يارسول الله وما الوهن ، قال : حب الدنيا وكراهية الموت)حدیپ حسن/أبوداود .واته :ڕۆژێک دێت گه‌لان هێرش ده‌که‌نه سه‌رتان ، هه‌روه‌ک چۆن کۆمه‌ڵه وشترێکى برسى هێرش ده‌به‌ن بۆ ئاڵف و خواردنیان ، یه‌کێ وتى : له‌و ڕۆژه‌دا له‌به‌رکه‌میمانه ئاوامان لێدێت ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر ، به‌ڵکو ئێوه له‌و ڕۆژه‌دا زۆرن ، به‌لآم وه‌ک که‌ف و پوش و په‌لآشى سه‌رلافاو وان و ، خواى گه‌وره ترستان و هه‌یبه‌تتان له دڵى دوژمن ده‌رده‌کات و لاوازى (الوهن)ده‌خاته دڵتانه‌وه ! یه‌کێوتى:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌و لاوازى (الوهن)ه چىیه ؟ فه‌رمووى : خۆشه‌ویستى دنیا‌و حه‌زنه‌کردنه له‌مردن .
به‌ڕاستى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش وه‌ک ئه‌وانى تر هاتۆته‌دى ، ئه‌وه حاڵى موسڵمانان که‌چۆن دنیا سه‌رگه‌رمیان ده‌کاو حه‌زناکه‌ن گیان فیدا بن و حه‌زناکه‌ن بمرن له ڕێى خوادا ، ئه‌مه‌ش دیسان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که حه‌زره‌ت(ص)داهاتووىئومه‌ته‌که‌ى و قۆناغه‌کانى ژیانیانى پیشاندراوه له‌لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه که زانایه به (غيب و شهادة)... ئه‌م ڕێنماییانه‌ى حه‌زره‌تیش (ص)بۆ ئه‌وه بووه که‌موسڵمانان له‌خۆیان تێبگه‌ن و شاره‌زاى ده‌ردو نه‌خۆشىیه‌کان بن و بتوانن چاره‌سه‌رى بکه‌ن و دوژمنان باشتر بناسن و نه‌خه‌ڵه‌تێن به‌فاکوفیکى ناحه‌زان و پڕوپاگه‌نده‌ى پیاوانى شه‌یتان .
سى/هه‌واڵدان به‌شوێن که‌وتن و چاولێکردنى گاور‌و جووله‌که : حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت : (لتتبعن سنن من كان قبلكم شبراً بشبر ذراعاً بذراع حتى لو سلكوا جحر ضب لسلكتموه قلنا يارسول الله اليهود والنصارى؟؟ قال فمن.../بخاري ومسلم/... .
واتة : بةڕاستى شويَنى ڕيَبازى ئةوانةى ثيَش خؤتان دةكةون بست بةبست و بالَ بةبالَ ،تةنانةت ئةطةر بضنة كونى بزن مذةشةوة دةضن بةدواياندا ، وتمان ئةى ثيَغةمبةرى خوا (ص)مه‌به‌ستت جووله‌که‌و گاوره ؟
فه‌رمووى :ئه‌ى گوایه کێ ؟!
ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌کى داهاتووه،که‌حه‌زره‌ت (ص)پێش زیاتر له‌چوارده سه‌ده ئاماژه‌ىپێکردووه‌وسه‌دده‌ر سه‌دیش ته‌واوه،ئه‌وه‌تاجووله‌که و گاور کۆڵناده‌ن(ولن ترضى عنك اليهود ولاالنصارى حتى تتبع ملتهم)البقره‌١٢٠ ، نه‌گاور نه‌جووله‌که لێت ناگه‌ڕێن وڕازى نابن تادوایان نه‌که‌وى ، بۆئه‌م شوێنکه‌وتنه‌ش به‌ملیاره‌ها دۆلار سه‌رف ده‌کرێ و هه‌رچى هۆکاریش هه‌یه‌خراونه‌ته‌کار له که‌ناڵه فه‌زاییه‌کان و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌ڵقه‌له‌گوێکان و کڕێنى خه‌ڵکان (يصبحُ الرجل مؤمناً وُيمسي كافرا يبيع دينه بعرض من الدنيا)(بةيانى كابرا موسلَمانة و ئيَوارة دةبيَتة كافرو ئاينةكةى دةفرؤشيَت بةدنيا).
سى ویه‌ک : هه‌واڵدان به‌په‌یدابوونى که‌سانێک که‌لافى پێغه‌مبه‌رایه‌تى لێئه‌ده‌ن :حه‌زره‌ت(ص): (لاتقوم الساعة حتى يبعث دجالون كذابون قريب من ثلاثين كلهم يزعم انه رسول الله)بخارى وموسلیم...
واته :قیامه‌ت نایه‌ت تاوه‌کو نزیکه‌ى سى ده‌جالى درۆزن په‌یدا نه‌بێت که‌خۆیان به‌پێغه‌مبه‌ر ده‌زانن ...
ئه‌مه‌ش هاتۆته‌دى له‌زه‌مانى حه‌زره‌ته‌وه (ص)تائه‌مڕۆ که‌ئه‌وانه‌ى ناویان هه‌یه‌و کاریگه‌رێکیان بووه نزیکه‌ى سى که‌سێک ده‌بن وه‌ک (اسود العنسي، مسيلمةالكذاب)که‌هه‌رزوو له‌زه‌مانى حه‌زره‌تدا (ص)په‌یدا بوون ، له‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆشمان‌دا (بابى و بهائى و قاديانى )سێ نموونه‌ن له‌م بواره‌دا و که‌سانێک هه‌ن که تائێستا پێیان خه‌ڵه‌تاون....
سى و دوو : هه‌واڵدان به‌بوونى ئه‌هلى خێر له‌هه‌موو زه‌مانێکدا :
حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت: (لاتزال طائفة من أمتي ظاهرين حتى يأتيهم أمرالله وهم ظاهرون)بخاری/ واته: کۆمه‌ڵێ له‌ئومه‌تم له‌سه‌ر ئیمان و ئیسلامه‌تى دامه‌زراو ده‌بن تائه‌وکاته‌ى که‌خواى گه‌وره بایه‌ک ده‌نێرێ و پێش قیامه‌ت هه‌رچى بڕواداره ده‌یباته‌وه و ئه‌هوالى قیامه‌ت به‌سه‌ر بێ بڕواکاندا دێت ..
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه که‌خوا نورى ئیسلام درێژه پێده‌دات و کۆمه‌ڵێک هه‌رده‌بن سه‌رمه‌شق بن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى هه‌قى بوێ چاویان لێ بکات ...
سى وسێ / هه‌واڵدان به‌تازه‌بوونه‌وه و(تجديد) ى ئیسلام :
حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت : (إنّ الله يبعث لهذه الأمة على رأس كل مائة سنة من يجدد لها دينها )(أبو داود /صحيح). واته: خواى گه‌وره به‌ڕاستى هه‌موو سه‌رى سه‌دساڵێک که‌سێک ده‌نێرێت که دینى خوا تازه بکاته‌وه و موسڵمانان هوشیار بکاته‌وه‌و ببێته (مجدد) بۆیان ، ئه‌مه‌ش به‌درێژایی مێژووى ئیسلامىده‌یبینین وه‌ک (حسن البصرى،عومةر عبدالعزيز ، عبدالقادرى طيلانى ، مةودودى ، بةننا).

