سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئاگات له دڵدارى بێت
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
نه‌که‌یت ئاشقى وێنه و وێنه‌کارییه‌کان بیت, چونکه به‌ڕاستى خه‌مخواردنێکى ئێستایى و هه‌نوکه‌ییه و ژیان تاڵ بوونێکى به‌رده‌وامه. له به‌خته‌وه‌ریى مرۆڤى موسڵمانه خۆى دوور ده‌خاته‌وه له ئاهو ناڵه‌ى شاعیرانه و ئاشقى بوونیان. چونکه ئه‌مانه هه‌موو له دڵێکى چۆڵه‌وه دێن, قورئان ده‌فه‌رموێت(أَفَرَ‌أَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَـٰهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّـهُ عَلَىٰ عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَڕ‌هِ غِشَاوَةً)الجاپیه/٢٣ ئیبن قه‌ییم ئه‌م باسه‌ى چاره‌سه‌ر کردووه له کتابى (الجواب الكافي لمن سأل عن الدواْ الشافي) هه‌ر که‌سێ حه‌ز ده‌کات بابگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کتابه, هۆکاره‌کانى ئاشقبوون, بۆ نموونه:
١-چۆڵى دڵ له خۆشه‌ویستى خودا و یادکردن و سوپاس و په‌رستنى ئه‌و خودایه‌یه.
٢-چاو به‌ردانه, چونکه ئه‌وه ده‌بێته پێشه‌نگ بۆت, بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رده‌م له دڵتا له خه‌م دابیت, خودا ده‌فه‌رموێت: (وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَاڕ‌هِنَّ)النور/٣١ واته: تۆ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوى خۆیان له حه‌رام بگرنه‌وه و بیپارێزن. وه‌ک ده‌فه‌رموێت ڕوانینى حه‌رام تیرێکه له تیره کوشنده‌کانى شه‌یتان.
٣-که‌موکورتیت له په‌رستنه‌کاندا, وه‌ک یادى خودا و پاڕانه‌وه و سووننه‌ته‌کانى تر (ان الصلاة تنهى عن الفحشى والمنكر)واته: نوێژ ئه‌بێ قه‌ده‌غه‌ت لێ بکات له کار و وشه‌ى خراپ به‌لآم ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ریه‌تى بۆ که‌سێ له چاره سه‌ر بگه‌ڕى؟! کاتێ ئاشقێ بیه‌وێ واز له ئاشقى بهێنێ ئه‌م ڕێگایانه بگرێته به‌ر. خودا ده‌فه‌رموێت: (كَذَٰلِكَ لِنَصْڕ‌فَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ)یوسف/٢٤ واته: ئاوا ده‌مانه‌وێ خراپه‌کانى لێ دوور بخه‌ینه‌وه چونکه ئه‌و به‌نده‌ى خوداویستى ڕاسته.
١- داواکردن له خوداى گه‌وره که رزگارت کات, به به‌رده‌وامى داواکردن نه‌بڕێت له خودا, خۆت سه‌رقاڵ بکه‌یت به هه‌موو جۆره‌کانى په‌رستنه‌وه, به مه‌رجێک خۆت زۆر ماندوو نه‌که‌یت.
٢- پاراستنى چاو و پاراستنى دامێن, وه‌ک خودا فه‌رمانى پێ داوه(قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَاڕ‌هِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُ‌وجَهُمْ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ)النور/٣٠ یان (وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُ‌وجِهِمْ حَافِظُونَ)المومنون/٥
٣- ئه‌و شوێنه‌ى که دڵت لێى په‌یوه‌ست بووه وازى لێ بهێنى و جێگه بگوێزیته‌وه.
٤- خۆسه‌رسه‌رقاڵکردن به کارى چاک(إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَاڕ‌عُونَ فِي الْخَيْرَ‌اتِ وَيَدْعُونَنَا رَ‌غَبًا وَرَ‌هَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ)الانبیاْ /٩٠
٥- هه‌وڵ بده‌ى ژنبهێنى به حه‌ڵاڵى, وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (انكِحُوا مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاءِ)النساْ /٣ یان (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَ‌حْمَةً)الروم/٢١ یان ده‌فه‌رموێت صلى الله علیه وسلم (يا معشر الشباب من استطاع منكم الباْ ة فليتزوج)

